بە ئەولەویەتگرتنی مووچەی مووچە خۆران و تەمویلکردنی پڕۆژەی پارێزگاکان بە یەکسانی، دەبوو زۆر زووتر بکرێت…
لە مێژ ساڵ بوو لە نزیکەوە شایەتی برسیکردن و گەمارۆخستنەسەر پارێزگەکانی #سلێمانی#، #هەڵەبجە# و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و #گەرمیان# بووین. دەمێک بوو هەموو ڕێکارێکمان گرتەبەر بەرانبەر بە سیاسەتی برسیکردن و خۆسەپێنی و قۆڵبادان، سوودی نەبوو. زۆرمان وت و کەم گوێیان گرت.
ئەوەی ئازایانە فراکسیۆنی یەکێتی و هاوپەیمانەکانییان کردیان، هەوڵێک بوو بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی چەوتی حکومڕانی و نادادی و ناجۆری سیاسەتکردن بە شێوەیەکی یاسایی و لەسەر بنەمای دەستوور.
ئەگەر ویستی خۆسەپێنی و جیاکاری و نادادی لە ئەجێنداتاندا نییە، هیچ نەگۆڕاوە جگە لە بیرهێنانەوە لە هەبوونی ماددەیەکی دەستووری بۆ پاراستن و زامنکردنی مافی هاووڵاتییان.
بە ئەولەویەتگرتنی مووچە و سەپاندنی دادەپەروەری و یەکسانی لەنێوان پارێزگاکان، کارێکی لە پێشینە و گرنگ بوو؛ لە هەمانکاتدا، هەوڵێک بوو بۆ پێشگرتن و کۆتایهێنان بە ویستی تاکڕەوی و خۆسەپێنی و سیاسەتی خۆزاڵکردن بە زۆرینە و کەمینە.
ئەقڵیەتی کە لەگەڵ من نەبی، دوژمنمیت و خائینیت، چیتر جەدوای نییە؛ خەڵک هۆشیارە و ژیانیان دەوێت نەک سیاسەتی دروشمبازی بێ ناوەرۆک و برسیکردن و بە کۆیلەکردن.
دووبارە دەستتان خۆش فراکسیۆنی گەلی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. [1]
#کاروان عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا#