图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,110
图片 106,525
书籍 19,312
相关文件 97,280
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەدیلی قەوارەی هەرێم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەدیلی قەوارەی هەرێم

بەدیلی قەوارەی هەرێم
ناونیشانی بابەت: بەدیلی قەوارەی هەرێم
ئامادەکردن: #ئاسۆ عەبدوللەتیف#

ئێراق سێ جۆر ئەقڵییەتی تێدایە بۆ حوکمڕانی، ئەقڵێکی مەزهەبی و دینی، ئەقڵێکی فاشی و سەربازیی، ئەقڵێکی بێخەبەری بەدەوی موفتخۆر و بەرخۆر کە ڕۆژانە ماسکەکانی دەگۆڕێت بۆ چێژو بژێوی و فێڵ، ئەم ئەقڵییەتانە لە کۆتاییدا بوونەتە ئاڕاستەیەک لە نەزانیێکی تاریک دژی نەتەوە و کەمایەتییەکان و بێگومان نەزانییش جۆری زۆرە و خراپترینەکەی نەزانیی شمشێر و ملپەڕاندن و فەتوادان و کۆتایی ئەوی ترە، السبب العمیق لپقافە الموت هو جهل الإنسان وفقدان عزته و کرامته الإنسانیە.
کورد گیرۆدەی هەرسێ ئەقڵییەتەکەیە، دەسەڵاتدارانی ئێراق، نازانن چی ڕوویداوە لە ڕابردوودا و تامی ئازادی و سەربەخۆیی چییە و کورد بۆ شۆڕشی کرد؟ نازانن سنوور و لۆژیکی حوکمڕانی و نکوڵیکردن تا تووندبێت زیاتر وڵات ڕووبەڕووی لێکترازان و کارەسات دەبێتەوە، ئەو ئەقڵییەتانە بەردەوام دەیانەوێت لە قەوارەی دەستووری هەرێم بدەن و وادەزانن هەرێم و خەڵکەکەی بارن بەسەریانەوە و بەکەوتنی ئەم قەوارەیە ئیدی ئەوان ڕاحەت و ئاسوودە لێی دادەنیشن و ئێراقێکی یەکپارچەیان دەستدەکەوێتەوە، دەی ئەو ئەقڵە یەکپارچە بیمار و سەرگەردان و بێ وتارە و خاڵییە لە ناوەرۆکی ئینسانیی و پێکەوەیی.
یەکێتی سۆڤیەت تا بیرۆسترۆیکای سەرۆک میخایل گۆرباتشۆف و کۆتایی شەڕی سارد لە ساڵی 1991، زۆر ویستی ئەو مەرکەزیەت و سێنتڕاڵە بپارێزێ و بە ئایدۆلۆژیای ئیستیبدادی ئاگر و ئاسن، دەیان ساڵ دژی نیشتمانی (ستانەکان) وەستایەوە وەک ئۆزبەکستان و ئەرمەنستان و چیچانستان و تورکمەنستان و تاجیکستان قرغیزستان، کاتێکی زانی دەوڵەت ترازا و بوو بە پانزە وڵاتی سەربەخۆی جیاواز، دەرکەوت هەڵە بووە لەو بەڕێوەبەرییەدا، کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵی بەهەمان شێوە دوای ڕووخانی دیواری بەرلین لە ساڵی 1989 مەرکەزیەتی قووڵی نازیزم و شمولیەت و دیکتاتۆری جێهێشت و لە ئیدارەیەکی ئۆتۆکراتی سێنتڕاڵەوە بووە فیدڕاڵیەتێکی تەباو دیموکرات و دابەشبوونی بۆ شانزە هەرێمی جیاواز، ئەوە هێزی ئابووری و هەژموونی زەبەلاحی بەخشیوەتە ئەڵمانیا.
ئەقڵییەتەکانی ئێراق دوودڵ و ناتەبان و ڕاڕان و دەزانن هەرێم ناکەوێ بەئاسانی و بۆیە زیاتر مەبەستیان خستنی تەواوەتی نییە، بەڵکوو ترسیان لە درووست بوونی قەوارەی سوننی و مەرجەعی جیاوازی شیعەنشینی دیکە هەیە و لە بنەڕەتدا ئەقڵەکە خۆی موڕەکەبە و نایەوێ پارچەی تری لێ بێتەوە و قەوارەی تر درووست بێت و سیستمی سیاسی کۆمارەکە دەستکاری بکرێ و بگۆڕێت بەرەو فیدڕاڵی و کۆنفیدڕاڵی. چونکە گەر ئەقڵێکی کراوە و ڕیفۆرمخواز و دیموکرات لەم وڵاتە مابێت، ئەوا بۆ ئێراقێکی بەهێز، پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ڕەگەزی گرنگە و باشترە بۆ سەقامگیری و ئارامی لە هەرێمی ئەنباری سوننەکان و موسڵی تورکەکان و بەسڕەی شیعەکان. بۆ نموونە هەرێمی موسڵ تا #کەرکووک#؟
تورک هێشتا میساقی میللی بیرنەچووەتەوە، نەخشە کۆنەکەی ویلایەتی موسڵ و کەرکووک، فشارە لەسەر ئەقڵی ئێراقی بۆ ڕازیبوون بەوەی هەم تورکمان بپارێزێ و هەم نەوتی ناوچەکانی میساقی میللی بۆ هەناردە بکات و ڕێگری بۆ هەرێم درووست نەکات.
لە دوا ساتی کەوتنی خەلافەتی عوسمانی و دەسەڵاتی سوڵتانەکان، ڕێککەوتن نامە و ئاگربەستێک بەناوی مۆدرۆس کرا لەنێوان سوڵتان محەمەدی شەشەم و هاوپەیمانانی براوەی جەنگی جیهانی یەکەم لە ساڵی 1918 بۆ گەڕانەوەی خاک و ئاوی ئەو قەڵەمڕەویانە، بۆ یەکەمجار “ڕەجەب تەیب ئەردوگان” ئەو ڕێککەوتن و قەڵەمڕەویەی بەناوی میساقی میللی هێنایەوە گۆڕێ و خستییە سەر زاری میدیاکان لە مانگی ئۆکتۆبەری 2016، ئەوە ئەو کاتە بوو #داعش# موسڵی کردبووە هەرێمێکی سەربەخۆ و تورکیا ڕەدی کردووەوە بەشداربێت لە ڕزگارکردنی، دواتریش تورک نەرمی نەنواندایە هەرگیز موسڵ بەو ئاسانییە نە ئەگەڕایەوە باوەشی ئێراقییەکان.
ئێستا وەک ڕەوایەتیدان بۆ جەنگ و هاتنە ناوەوەی سووپا بۆ باکووری سووریا و ئێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان، لەشکرکێشی بۆ هەموو ئەو سنوورانەی ناو قەڵەمڕەوی دەوڵەتی کۆنی عوسمانی لە ڕۆژاوای دەریای ئیجە و باکووری قوبروس و کەناراوەکانی دەریای سپی زۆر ئاسانکراوە بۆ تورکیا، هەموو ئەوانە تیۆری کارپێکراوی عوسمانیزمی نوێیە لە تورکیا و پراکتیزەکردنی ئاسانە، وەک چۆن بۆ ناگۆرنۆ کەرەباخی یەکلاکردەوە، واباشترە ئەو ئەقڵییەتە لەگەڵ کورد ڕێککەوتن بکات و ڕێز لە ئیرادەی خەڵکەکەی بگرێت پێش ئەوەی میساقە کۆنەکانی لەملاولا بۆ زیندوو بکەنەوە چونکە هەرێم بەدیلی نییە.
پرسەکە وروژاندنی هەرێمی دیکەیە بۆ سوننە و شیعەی دەرەوەی مەرجەعیەت. پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ڕەگەزی گرنگی ئەم یاریەی سووننەکان و قەتەر و تورکیایە بە سپۆنسەری پارە و نەوت و ئەمریکا، هەرێمی کوردیی باشترە بۆ سەقامگیری و ئارامی ئێراق، گەرنا هەرێمی ئەنباری سوننەکان و موسڵی تورکەکان و بەسڕەی شیعەکان لە ئاییندەی نزیکدا حازرە وەک کارتی بەدیل. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览494
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 24-06-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 22-06-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 24-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on24-06-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):24-06-2023
URL
此产品已被浏览494
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,110
图片 106,525
书籍 19,312
相关文件 97,280
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!