图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,241
图片 104,988
书籍 19,445
相关文件 97,730
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لێگەڕێن با جیاببنەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لێگەڕێن با جیاببنەوە

لێگەڕێن با جیاببنەوە
ناونیشان: لێگەڕێن با جیاببنەوە
نووسەر: #عارف قوربانی#
ڕۆژی دەرچوون: #18-06-2023#
زۆربەی ئەوانەی لەبارەی مێژووی کۆن و نوێی کوردەوە نووسیویانە، لە دوو شتدا هاوڕان، یەکەمیان لە باسی ڕووخانی میرنشین و دەسەڵاتدارێتیی کورد لە سەدەکانی ڕابردوو، دووەمیش لە باسی هۆکارەکانی درووستنەبوونی دەوڵەتی کوردی لە سەردەمی دوای درووستبوونی دەوڵەت، لە هەردوو بارەکەشدا مێژوونووسان بەشی زۆری هۆکارەکەی بۆ ناتەبایی و ناکۆکیی نێوان کورد خۆی دەگێڕنەوە. هەرچەندە ئەمە وەک ڕاستییەکی مێژوویی بە باڵای کورددا بڕاوە، بەڵام بۆ زۆر گەل و نەتەوەی دیکەش هەر ڕاستە. هیچ شتێک لە کۆمەڵگەیەکی تەبا لەپێشتر نییە بۆ ئەوەی گەلێک بە ئامانجەکانی بگات.
لە مێژووی نوێی کوردیشدا، لەو بەشەی کوردستان کە بە ئێراقی عەرەبییەوە لکێندراوە، ئەم ڕاستییە چەندجارێک خۆی دووبارە کردووەتەوە. سەرباری ئەوەی ستراتیجی دەوڵەتی نەتەوەی سەردەستەی عەرەب نەگۆڕە کە ئامانجی توانەوەی کوردە لە بۆتەی نەتەوەی عەرەب و گۆڕینی ناسنامەی نیشتمانەکەی، بەڵام لە کوێدا کورد پەرتەوازە بووبێت، هەنگاوەکانی نەتەوەی سەردەستە لە پاکتاوکردنی بنەچەی کورد خێراتر بوون، لە ‌کوێشدا کورد یەکگرتوو بووبێت و پێکەوە بەرەنگاری سیاسەتی توانەوەی بووبێتەوە، پڕۆسەی سڕینەوەی خاو بووەتەوە.
تەنانەت ئەو کارەکتەرانەی خۆیان بەشێکن لە ناکۆکیی نێو ماڵی کورد، دان بەم ڕاستییەدا دەنێن. بەتایبەت لەناو هەردوو حیزبی سەرەکیی باشووری کوردستان (پارتی و یەکێتی) ، زۆرجار سەرکردەکانی خۆیان لە باسی کێشەکانی نێو ماڵی کوردی و بەدیاریکراوی ناکۆکی و ناتەبایی نێوان یەکێتی و پارتی، دەڵێن ئەزموون ئەوەی سەلماندووە هەرکات ئەم دوو حیزبە پێکەوە هاوهەڵوێست بووبن و بە ‌یەکگرتوویی مامەڵەیان لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەکان کردبێت، دەستکەوتیان بۆ کورد بەدەستهێناوە و کە ناکۆک و ناتەباش بووبن، دەستکەوتەکانیان یا لەدەستداوە، یاخود کەوتووەتە مەترسییەوە.
لە دێرزەمانیشەوە گوتراوە (برا لە پشت برابێت، مەگەر قەزا لای خوا بێت) . ئەگەر تەبایی و پێکەوەبوون بۆ پتەوی هەر کۆمەڵگەیەک جارێک پێویست بێت، بۆ بارودۆخ و هەلومەرجی کورد دووجار پێویستە، بەڵام پێدەچێت قەدەری کورد وابێت کە نەتوانێت پێکەوەبێت. دوور نییە ئەوەش هەر دەستی دوژمنانی کوردبووبێت وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکەیان. هەندێ‌ ڕووداوی نێو مێژووی کورد ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێنن کە دوژمنانی کورد بە پلان دەست و ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە درووستکردنی درز و کەلێن و دواجار لە دوژمنایەتیی نێوان کوردەکاندا.
لەم ساڵانەی دواییدا لە ئەمریکا پەڕتووکێک بەناوی شای ئێران، کوردی ئێراق و شیعەی لوبنان چاپ و بڵاوکرایەوە. پەڕتووکەکە لەبەر ڕۆشنایی بەڵگەنامەکانی (ساواکی سەردەمی شا و مۆسادی ئیسرائیل) نووسراوە، خۆشبەختانە شەفیقی حاجی خدر کردوویەتی بە کوردی و خوێنەری کورد دەتوانن بیخوێننەوە و کەڵکی لێوەربگرن. ئەوەی سەلماندووە یەکەمین لێکترازانی نێوان شۆڕشی کورد لە ساڵی 1964 کە تا ئێستاش کورد باجەکەی دەدات و پێناچێت نەوەکانی داهاتووش بێبەش بن لە قوربانیدانی ئەو لێکترازانە، لەسەر ڕێنوێنی و بە دەستی شای ئێران بووە.
هەرچەندە ئازاری ویژدان لەبەرانبەر ئەو مەینەتییانەی بەسەر کورددا هاتن، لە هەندێ‌ وێستگەی ڕابردوودا ناوەندی بڕیاری حیزبەکان بەسەر هەموو ئاڕاستەکانی دیکەدا زاڵ بوون و خۆیان واتەنی بە پێکەوەبوون و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی تێپەڕاندنی قۆناخ، لە باشوور دەستکەوتی زۆر بۆ کورد بەدەستهاتووە. وەلێ‌ هیچ گومان لەوەدا نییە ئەگەر لە سەرەتاوە ناکۆکی و لێکترازان ڕووی نەدایا، یا هەر یەک حیزب و یەک ئاڕاستەی سیاسی هەبووایا، ڕەوشی کورد باشتر دەبوو، بەڵام ئێستا هاوکێشەکان جۆرێکی دیکەیە. هاوکێشەی هەرێمایەتی و سەنگەربەندیی نەیارانی کورد گۆڕاون، گەلەکۆمەکی لەنێوان دەوڵەتەکان هەیە بۆ لەباربردنی بەدەستهاتووەکانی کورد، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی بە جۆرێک لەبار ببرێت دەرفەتی هەستانەوە یاخود درووستبوونی متمانە بۆ هەستانەوە زەحمەت بێت. لە ئاستی بەڕێوەبردنی ناکۆکی و ململانێ‌ ناوخۆییەکانیشدا لەبەر ئەوەی لەلایەک نەوەیەکی نوێ‌ هاتوونەتە پێشەوە ڕک و کینەیان لە یەکدی زۆر لە جیلەکانی پێشووتر زیاترە. ئەزموونی ڕۆژگاری تاڵ و شکست و تێکشکانی ڕووحی و دەروونییان نەبینیوە و هێشتا نەکەوتوونەتە بەر ئازاری ویژدان و خۆ بە بەرپرسیار زانین لەبەرانبەر مەینەتییەکانی میللەتەکەیان. بۆیە بێباکن لەوەی دەگوزەرێ‌ و ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت، تەنیا بۆ ئەوەی دڵیان ئاوبخواتەوە و بۆ ساتێک بە شکستی بەرانبەرەکەیان ئاسوودەبن، لایان ئاساییە هەموو قەزییەی کورد بکەوێتە مەترسییەوە. لەلایەکی دیکەشەوە دابەشبوونیان بەسەر جەمسەرە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکان، هەروەها بەهۆی ئەوەی دەستی وڵاتان و دەزگا هەواڵگرییەکانیان گەیشتووەتە ئاستی بەکاربردن و ئاڕاستەکردنی وەک سەربازی شەترەنج. بۆیە پێکەوەبوون نەک خەریکە دەبێتە مەحاڵ، بەڵکوو پێکەوەبوونی لەم شێوەیە دەبێتە هەڕەشە و مەترسی گەورە بۆ داهاتوو. جا لەبەر ئەوەی تا کەتنی گەورەتر ڕووی نەداوە، باش وایە لێک جیاببنەوە.
ڕاستییەکی تاڵیش هەیە و دەبێت دانی پێدابنرێت ئەویش ئەوەیە لە بنەڕەتەوە ئەم دوو هێزە لەسەر بنەمای کار و کاردانەوە سیاسەت دەکەن. ئەم ململانێیەش وایکردووە، نەیارانی کورد چاویان لەوەبێت هاوسەنگی ئەم دووانە وەک پێویستییەک ببینن، چونکە خەسڵەتی ئەو ململانێیە وادەکات هەریەکیان ڕێگربێت لەوی دیکەیان و بەوەش لە ڕەخساندنی هەر هەل و دەرفەتێکدا هەمیشە هێزێکی ئامادە هەبێت دۆخی کوردستان بەچەقبەستوویی بهێڵێتەوە. بۆیە پێکەوەبوونێکی لەم جۆرە لە زیان زیاتر قازانجی نییە.
چونکە لەلایەک ئەم پێکەوەبوونی لە بۆسەیە بۆ یەکدی، پێگەی کوردی لاوازکردووە و بەردەوام خەریکی دەستشکاندنی یەکدین. وەک دیمەنی شەڕە قۆچی ئەو دوو کەڵە ئاسکە وایە کە لەبەر شەڕی خۆیان ئاگایان لە هەڵمەتی پڵنگەکە نییە تا ئەوکاتەی قەپ بە گەردنیاندا دەکات. لەلایەکی دیکەشەوە بووەتە هۆکاری بێهیوابوونی دۆست و پشتیوانانی کورد. ئێستا بەپێی هەندێ‌ زانیاریی ڕانەگەیێندراو، ئەمریکا و هاوپەیمانەکان کە تاکە پشتیووانی هێزی چەکداری کوردن، هەڕەشەی دەستبەرداربوون لە کورد دەکەن بەهۆی یەکنەخستنەوەی پێشمەرگە. هەمووشمان دەیبینین تاوەکوو گوشار و هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەی ئەم هێزە چڕتر بکرێتەوە، دەسەڵاتی قووڵ و سێبەری وڵاتان لەمپەڕەکان زیاتر دەکەن. دەرئەنجامەکەشی ڕوونە، جێهێشتنی کوردە وەک نێچیرێک لە بەردەم قەپاڵی گورگەکاندا.
ئێستا هەردوولایان وەک دوژمنی پلە یەک لەیەکدی دەڕوانن، ناکرێت لەناو خێزانێکدا دوو برا گەیشتبنە ئاستی وەک دوژمن لە یەکدی ڕوانین و هەر داوایان لێبکرێت لەژێر چەتری ماڵێکدا بژین، ڕەنگە بە جیابوونەوەیان مەترسی بەریەککەوتن کەمتر بێتەوە. دەرکەوت ناتوانن پێکەوە بەرپرسیارییەتی کوردستان هەڵبگرن، بەڵام ڕەنگە بتوانن هەریەکە و بەرپرسیارییەتیی سنووری خۆی لە ئەستۆ بگرێت. بەتایبەتی کە ئێستا هەندێ‌ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا کراون و یاسای بودجەی سێ‌ ساڵی داهاتوو دەرچووە. ئەگەر بەند و بڕگەکانی نەکرێن بە داو بۆ ڕاوکردنی کورد، دەتوانرێت بۆ تێپەڕینی کات و چاوەڕوانی ئەگەر و پێشهاتی دیکە، بە و جۆرە هەر لایەکیان زۆنی خۆی بەڕێوەببات؛ چونکە لە واقیعدا جگە لە سەرئێشە درووستکردن بۆ یەکدی، هیچ شتێکیان پێکەوەنەماوە. دەزگای ئەمنی و هەواڵگریی و هێزی چەکداریان جیاوازە. ئیدارە و تەنانەت دادگە و مەیتخانەشیان هەر جیایە.
ئەوانەی پێیان وایە بە جیابوونەوەیان قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخەنە مەترسییەوە و جوگرافیای کوردستان دابەش دەکەن، دڵنیابن مەترسییەکان لەسەر بوونی قەوارەی کوردی بە پێکەوەبوونیان زیاترە وەک لە جیابوونەوەیان. لە ڕووی واقعیشەوە باشووری کوردستانیان دابەشکردووە، (کوردستانی ژێر دەستی بەغدا و کوردستانی ژێر دەستی پارتی و کوردستانی ژێر دەستی یەکێتی) ، شتێک نەماوە بەناوی باشووری کوردستانەوە. بە ‌پێکەوەمانەوەی ئەم دوو هێزەش لە یەک سەنگەر و لە بۆسەی یەکدیدا، ئەوەی ماویشە لەدەست دەچێت؛ کورد واتەنی زەرەر لە نیوەش بگەڕێتەوە هەر قازانجە؛ بە جیابوونەوەیان ئەگەری ئەوە زیاترە وەک ئێستا بمێنێتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览46
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مالپەڕی ڕووداو 18-06-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 18-06-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 27-06-2023
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on27-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览46
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,241
图片 104,988
书籍 19,445
相关文件 97,730
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!