دوای کەوتنەوەی ئاگر لە شاخی گۆیژە، دارستان و پاسەوانی سلێمانی ئاشکرای کرد کە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە، تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و پۆلیسی سلێمانی ئەمشەو ڕێکەوتی #28-06-2023# لە ئەرکدا دەبن شانبەشانی بەرگری شارستانی سلێمانی کار دەکەن بۆ سەپاندنی بڕیاری قەدەغەی ئاگرکردنەوە لە دارستانەکانی گۆیژە و ئەزمەری سلێمانی.
داواشی لە هاووڵاتییان و گەشتیاران کردووە کە بە هیچ جۆرێک ئاگر نەکەنەوە و خۆیان ڕووبەڕووی بەرپرسیارییەتی یاسایی نەکەنەوە. [1]