图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,059
图片 105,777
书籍 19,704
相关文件 98,652
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئینترۆپۆلۆژیا لە جهانبینی مارکس
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئینترۆپۆلۆژیا لە جهانبینی مارکس

ئینترۆپۆلۆژیا لە جهانبینی مارکس
ناونیشان: ئینترۆپۆلۆژیا لە جهانبینی مارکس
نووسەر: #سمکۆ محەمەد#
ڕۆژی دەرچوون: #28-07-2017#

شیتەڵکردنی ڕەگوڕیشە و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی بەشەری لەگۆشەنیگای ئینترۆپۆلۆژیاوە، پرسێکە دەردەشەیەکی فەلسەفی و مێژوویی زۆر زیاتر لەگەڵ خۆیدا بەکێش دەکات. هەر لەم سەروبەندەدا مرۆڤ وەک کائینێک کەلەسەنتەری عەقڵدا خۆی بینیوەتەوە, خۆی بەخاوەن شتەکان زانیوە, شوناسی سەربەخۆییش بووەتە بەشێکی دانەنڕاو له و پرسە یەکلانەکراوەیە، بەدەلیلی ئەوەی مرۆڤ ئەو کائینەیە کەهەر لەسەرەتای هاتنییەوە سرووشتێکی تایبەتی هەبووە، لەگەڵ کارپێکردنی هەستەکانییدا سرووشتێکی لەخۆی نیشانداوە جیا لەسرووشتی ئاژەڵ، هەڵبەت ئەم هەوڵەی مرۆڤ سیفەتێکی وەرگرتووە کەلەدەسەڵاتی خواوەندێتییەوە نزیکە، دەسەڵاتێک کەهەم ڕەهەندێکی کۆمەڵاتی هەیە، لەپەیوەندییەکانی خێڵ و تایەفە و گرووپە کۆمەڵایەتییەکانەوە بگرە، تادەگاتە پێکهێنانی جۆرەکانی خێزان کەلەئەزەلەوە چالاکترین یەکەی کۆمەڵایەتی بوو، هەم کائینێکی نامۆ بووە بەرانبەر ڕووداوەکان و ململانێکان، هەم بە جۆرێکی دیکە ترس بووە لەنەمان و لەبەینچوونی ڕەگەزەکان.
دیارە لە ڕوویەکی ترەوە بیرکردنەوەکانی مرۆڤ ڕەهەندێکی ئابووریشی هەبووە کەلەکارپێکردنی ئەو سامانە سرووشتییەی لەبەردەستیدابووە ڕەنگی داوەتەوە، دواجاریش ئەم سیفەتە کەلەفەرهەنگ و کلتووردا، وەک بەشێک لەسوننەتەکانی ژیان خزاوەتە نێو میتۆلۆژیاوە، بووەتە بەشێک لە مێژووی گەشەی بەشەر، بەمەش ئەرکێکی دەست لێنەدراوی کردووە بەئامرازی چالاکی خوڵقاندن و گەشه و هەڵدان و هەرچی زیاتر بەرهەمهێنان لەڕووی مەتریالی بەشەری و دەستکاری کردنی هەندێک لەیاساکانی سرووشت کە تەواوی مەخلوقات و کائینەکانی سەرزەمینی بە یەکەوە گرێداوە.

لێرەوە ئەم کائینە واتە مرۆڤ ” بووە بە یەکێک لەسەر مەشقی ڕێڕەو و پەڕەگرتنی ژیارەکان و گەشەی کردوو بوو بەسەرداری ئەو ڕەگەزە ئاژەڵیانەی کەلەخۆیەوە نزیکن.
ئەم پرسە کەبەگوێرەی پێودانگ و پێوانەکانی کۆمەڵگەی پەڕەگرتوو، بەئینترۆپۆلۆژیا ناسراوە، پێشتر شێواز و ناوەرۆکی ئاڵۆزی هەبووە، کێشەی سەرەکی ئەم چەمکە مەترسی ئەو گومان و دوودڵی و ڕاراییە بوو کەفرەخودایی فرەهزری بۆ دەسەڵات بەجێهێشت بوو لەخودو خودادا باوەڕێکی ئاڵۆزی وەلاوە نابوو، سوقرات لەهزرێکی ئەخلاقی و ڕیشەییدا ئەم پێوانه و یاسایەی تێکشکاند کەپێشتر لەسەردەمی گریکیەکاندا شاعیری بەناو بانگ
(زینۆفانس 570_ 480 پ.ز ) یەکەم کەس بووە دژی ئەو بیرۆکەیە وەستا کە خوا مرۆڤی لەسەر فۆڕمی خۆی درووست کردوو، بەپێچەوانەوە مرۆڤ لەسەر شێوەی خۆی وێنەی خواوەندی وێنا کردووە، ئەم تێگەیشتنە هەڵاو زەنایەکی زۆری لەیۆنانی کۆندا نایەوە، بەڵام دواجار سوقرات زانستیانە تر ئەم چەمکەی موناقەشەکرد و کردی بەکۆجیتۆیەک و بەمرۆڤی وت ” ئەی ئەوکائینەی لەسەنتەری دەسەڵاتدا ڕاوەستاوی وەخەبەربێ‌ و بەرلەهەر شتێک خۆت بناسه ئەم کۆجیتۆیەی سوقرات سەبارەت بەگەردوون و خوودناسی, تێکەڵ بەنهێنییە.انی سرووشت بوو کەتا ئێستاش کاری پێدەکرێت، هەڵبژاردنی ژیانی تەنیایش لەلایەن مرۆڤەوە له و گومانەوە سەریهەڵداوە کەناتوانێ‌ کێشە ئاڵۆزەکان یەکلایی بکاتەوە، جەنگ لەپێناو ئەم ئامانجە بێ‌ هودەیەش لەغەریزەی مانەوەدایە و تەواوبوون و داستانەکان و پاڵەوانێتی بڕانەوەی ژیان لەجوغزێکی دیاریکراودا باشترین سەلمێنەری ئەم بۆچوونەیە.
بەلەبەر چاوگرتنی ئەو نەرجسیەتەی کەمرۆڤ بۆخۆی هەیبووە، فەلسەفە کردی بەئەرکی سەرشانی مرۆڤ. هەر بۆیە “شانازی بەڕەچەڵەکی خودیەزدانییە.ە کردووە, چونکی یەکێک بووە له و فاکتەرە یارمەتیدەرانەی بۆ تێکشکاندنی هەر پەوەندیەک کەبەجهانی ئاژەڵەوە بەستوویەتی هەروەک چۆن فرۆیدیش لە ڕووی دەروونشیکاری موناقەشەی ئەم پرسەی کردووە و دەڵێ‌” مرۆڤ ئەو کائینەیە کەبەر لەئاژەڵ هیچ نەبووە مەبەستی فرۆید ئەوەیە کەمرۆڤ لەئاژەڵ چاکتر نەبووە، بەڵکوو لە هەمان سۆڵاوی ئاژەڵانەوە هاتووە, هەروەک چۆن نزیکایەتی هەیە لەگەڵ بنچینە فکریەکەی (ئەرستۆ تالیس) کەدەڵێ‌ ” مرۆڤ کائینێکی لوژیکیە بەڵام کەتا ئێستا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی نیشانەکان و هاوشێوەکانی نێوان خۆی و ئاژەڵ بسڕێتەوە، جارێک لەپێکهاتەی جەستەیی و بایلۆژیەکانەوە، جارێکی تر لەپێکهاتەی سایکۆلۆژیدا نیشانەکانی دەرکەوتووە”.
بۆیە (هۆسرێل) له و خاڵەدا دەگاتە قەناعەت لەگەڵ ئەرستۆ کەمرۆڤ ناوەرۆک و هۆکاری بنەڕەتی و بوونە. کەوابوو هەرمەبەستێک لە پشت گەڕانەوەبێت بۆسەلماندنی بوون ئیدیالیستی یان ماتریالیستی، ناتوانێ‌ بەبێ‌ بوونی بابەتەکان و بێ‌ پشتگیری مێژوویی و بەبێ‌ ئینترۆپۆلۆژیا مانایەکی سەربەخۆ یاخود پێناسێکی سەربەخۆی پێبدات، چونکی فەرامۆش کردنی هەریەکێک له و مەعقولیەت و لامەعقولیەتە بوونی گەردون و بنچینەکەیەتی، پێشمەرجیش ئەوەیە کەهەموو تاکێک دەتوانێ‌ خۆی ساغ بکاتەوە لەگەڵ دەوروبەر و کۆمەڵ و سرووشت و بنچینە ئیدیالیستی و ماتریالیستییەکان.
شتێک کە (فیورباخ 1804_ 1872) بۆ خوێندنەوەی سرووشتی مرۆڤ پشتی پێ‌ بەستووە، ئەو دژایەتی کردنەیەتی لەگەڵ ڕەگەزی ئاژەڵ و بەشت بوون و نامۆ بوون و ئەو ئایینزایەی کەلەمرۆڤایەتیدا دەبێتە شت، هەڵبەت ئەو دابڕانە مەعریفیەی کەمارکس لەفکری فیورباخ سەبارەت بەجەوهەری سرووشت و بوون نیشانیدا, جۆرێک لەدەوڵەمەندکردنی ئەم چەمکەیە, دیارە مارکس لەخوێندنەوەیەکی ماتریالیدا بۆگەشەی هێزە کۆمەڵایەتییەکان دەیگەڕێنێتەوە کەبەلای ئەوەوە مرۆڤ بوونەوەرێکی سرووشتییە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا شتێکی هێشتا ناتەواوە سەبارەت بەچەمکی مرۆڤ” 5 ئەم تێگەیشتنە لایەنێکی گرنگ لەهەقیقەت دەپێکێ‌، چونکە ” مرۆڤ جگە لە خوڵقاندن و سەلماندنی بوون شتێکی دیکەی لەتوانادا نییە. لەبەر ئەوەی لەرێگەی حاڵەتە خودی و بابەتییەکانەوە هەڵدەستێ‌ بەئەنجامدانی گۆڕینی شتەکان مادام مرۆڤ له و ڕێگەیەداو لەگەڵ ڕەوتی پەڕەسەندنی مێژووداو لەپڕۆسەیەکی درێژخایەندا خۆی بەرهەمهێناوە، کەواتە توانای ئەوەی هەبووە بیسەلمێنێت کەبوونەوەرێکە دەبێت لەسەنتەری عەقڵدا بوەستێ‌.
بەشێکی زۆری ئەم تایبەتمەندێتییەش, دەگەڕێتەوە بۆئەو جیاوازیەی کەلەنێوان خۆی و ئاژەڵدا بینیویەتی، کەواتە شایستەی دەسەڵات و خاوەندارێتییە، بۆ نموونە بەکارهێنانی ژیری بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات و ڕاوەستان لەسێنتەر, خاڵی سەرەتاییە له و جیاوازیانەی کەلەگەڵ کائینەکانی تردا هەیەتی، ئەوهەقەشی بەخۆیداوە ببێتە سەرداری هەموو شتەکانی دەوروبەری کەبەناوی عەقلانییەوە بووەتە کرۆکی ئەو ململانێیەی کە مێژوو لەگەڵ خۆیدا هێناویەتی، هەر لێرەشەوە موڵکایەتی تایبەتی سەرەتای پەیدابوونی تموحەکانی مرۆڤ بووە.


=KTML_Bold=ئینترۆپۆلۆژیا… میتۆدێک بۆ هۆشیاری نەتەوەکان=KTML_End=
ئازادبوونی مرۆڤ لەنهێنییەگەردونییەکان و وەهمی دەسەڵاتخوازی تەنیا کارێکی جەستەیی نییە. بەڵکوو کردەیەکی زەینی و فکریشە کە لە میتۆدۆلۆژیاکاندا هاتووه و بەشێک لەو هەقیقەتە مێژووییە پێکدێنێ‌ (میتۆدی ئازادبوونی مرۆڤ، جەخت لەسەر پێشەکیە فەلسەفیەکان دەکاتەوە و ناتوانێ‌ ببێتە میتۆدێکی سەربەخۆ جگەلە ئازادییەکی وەهمی ) هیگڵیش لەمبارەیەوە مرۆڤ هاندەدات ببێتە خودیکی هۆشیار, لەبری ئەوەی هۆشیاریەکی خودی و ئینسانی پەیدا بکات و مرۆڤ ببێتە کائینێکی هەقیقی, مەبەست لەمرۆڤی هەقیقی ئەوەیە کەلەدونیایەکی هەقیقی و مەوزوعیدا بژی و ئاڕاستەیەک بۆدونیا دیاری دەکات, دەبێتە کائینێک کەدونیا لەسەر سەری ڕاوەستاوە.

بۆیە هیگڵ دەیتوانی جارێکی تر کۆنتڕۆڵی هەموو سنوورەکان بکات، ئەوسنوورانەی کە لە وجوددا درووستکراون بوونیان هەیە، ئەو پێی وابوو ئەوەی کەلەهەستی خراپ و ئینسانی هەقیقیدا هەیە، بووەتە میتۆدی ئازادی، ئازاد بوون لەوەهم و تێڕامان و خۆبەدەستەوەدان، هەموو ئەمانە قسەگەلێکن بۆئازادی و چەمکی ئینترۆپۆلۆژیا کەهێشتا وەزیفەی تایبەتی خۆی وەرنەگرتووە لەنێو فکردا، بەڵکوو ئەو باوەڕانەی لەنێو فەلسەفەدا وەبەرهێناوە کەلەکۆمەڵناسی و ئینترۆپۆلۆژیادا بوونیاتەکەیان پێکهێناوە, ستایلی مایەکی سۆسۆلۆژیای میللەتانیش، باسێکی سەراسەریە لەمیتۆدەکانی مارکسدا و یەکێک لەشاڕێگە بنچینەییەکانی مێژوویی بیری سیاسیە.

مارکس لەدەستنووسە فەلسەفیەکانییدا سەبارەت بە ئۆبژێکتی فیورباخ دەڵێ‌” ئیتر کاری ئێمە تەنیا ڕەسم کردنی هێڵی زەینی نییە لەنێوان ئێستا و ڕابردوودا، بەڵکوو تەواوکردنی فکری ڕابردووە و تەرجەمەکردنییەتی بۆ سەر ژیانی واقیعی و کۆمەڵایەتی کە بەشەریەت لەسەرەتای هاتنییەوە دەستی پێ کردووه و لەخاڵی سفرەوە دەستی پێناکات، بەڵکوو هەڵدەستێ‌ بەتەواوکردنی کارەکۆنەکانی پێشووی، بەڵام بە هۆشیارییەکی نوێوە دیارە دەسەڵات و دەوڵەتی سیاسی لە هەموو شوێنێکدا وابیردەکاتەوە کە ژیری جێگیر بووە، بەڵام ڕووبەڕی دژایەتی ئەرکداری ئیدیاڵ و گریمانه و واقیعەکانی خۆی دەبێتەوە، کەواتە لە هەموو شوێنێکدا و لەناخی لەناوچوونی دەوڵەتی سیاسیدا هەقیقەتی کۆمەڵایەتی گەشەدەکات ” هەڵبەت مارکس لە هەڵسەنگاندنی دەوڵەت، واقیعی ئابووری لەبارچوو دەگرێت و بە یەکێک لە ئامرازەکانی چینی فەرمانڕەوا تەماشا دەکات، ئەم تێڕوانینەش لەوێوە سەرچاوەی گرتبوو کە تا ئەوکات موناقەشە لەسەر ئازادکردنی ئینسان بوو لە خودەوە بۆ گشت, واتە ئازادکردنی کۆمەڵگە لە ململانێی چینەکاندا، چوونکە تا ئەوکات نەبووبوو بە بەشێک لە ئینترۆپۆلۆژیای فەرهەنگی، هەروەک چۆن ئیترۆپۆلۆژیا ناسی نەبووەتە ئازادی خود، ئەم دانپیانانە تایبەتمەندییەک لە شێوازی کۆمەڵایەتی و کێبەرکێی بەردەوام لەنێوان (هێزی شتەکان) و هێزی شەرعیدا بەرجەستە دەکات، ئەمەش ئەوەدەگەێنێ‌ت کە هاتنی هەندێک لەڕەوتە فکرییە سیاسییەکان لەسەدەی هەژدەهەمدا سەریهەڵدا و بەشێک بڕوایان بە ڕیفۆڕمی کۆمەڵگە هەبوو لە ڕێگای خودی دەوڵەتەوە و بیخەنە سەر ڕاستە ڕێگەیەک، بەتایبەت (مارکس و ئەنگڵس) کە هەردوکیان تەبابوون لەسەر نەخشەیەک بۆئینترۆپۆلۆژیای ئابووری, لەگەڵ ڕۆشنکردنەوەی ئەم چەمکە لە شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیەوەی و ئینترۆپۆلۆژیای سیاسی کە بە چاوی ئیعتبارەوە وەرگێڕاوە, بڕوانە (بۆچونەکانی جۆرج بالاندیە) لە پەڕتووکی (ئینترۆپۆلۆژیا السیاسە) .

شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی لەتایبەتمەندییەکانی شارستانێتییەک جیا لەشارستانێتییەی خۆراوایە و ئەم ئەگەرە بوونی هەیە کە وەرچەرخانی مێژوویی بەپێی گرووپە مرۆییە جۆراوجۆرەکان چەندین هێڵی تێپەڕاندووە نەک یەک هێڵ، لەلایەکی ترەوە وابیردێتەوە کە تایبەتمەندی شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی پەیڕەوی کۆیلەتییە، بەندە و بەکرێگیراوان لەچینی خاوەن ئامرازی بەرهەمهێنان نەبووە، بەڵکوو پەیڕەوی زەحمەتکێشان لە دەوڵەتە، ئەگەر ئەم ڕاڤەکردنەی شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی درووست بێت، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی لەرێگەی ململانێی چینایەتی بەواتای خۆراوایی ئەوە دەستنیشان ناکرێت، بەڵکوو تایەتمەندی ئەو ئەوەیە کەهەموو کۆمەڵگە لەژێر سێبەری چەوساندنەوەی دەوڵەت یان چینی بۆرۆکراتدایە”. ڕیمۆن ئارون. قۆناغە بنەماییەکانی هزر لە کۆمەڵناسیدا.
بەرگی یەکەم. وەرگێڕانی. عەبدوڵڵا ڕەسوڵی. ل250. هەرئەم فکرەیەش وای کردوو وارێکخرا کەلەگەڵ کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات و دیاردە مێژووییەکاندا بێتەوە کەهەندێکیان له و ڕیواتانەدا وسف کرابوون کەگەشتیارەکان دەیانگێڕایەوە ئەلێرەوە ئەم چەمکە لەدیدی مارکسدا لە ڕووی مێژووییەوە سەرچاوە دەگرێ‌ کەلەکۆڵۆنی یەکەمەوە هاتووە, دیارە باری کۆمەڵایەتی ئەم کۆمەڵگەیە لەسەر بنچینەی سۆسیالیستێکی سەروەتی پێکهاتبوو، کۆڵۆنی یەکەم ئەو کۆمەڵە خەڵکە بوون کە لە شاری (ژوار) وەکی کۆمەڵەیەکی یاخی هەڵکەوتبوون لەدەسەڵاتی کڵێسای (لۆتەر) خۆیان جیاکردبۆوە، پاش دەساڵ لە ئەزیەت کێشان لەژێر دەسەڵاتی ئەم سیستمەدا، ئەمانە کەخەڵکانێکی هەژار بوون و تەنیا بەیارمەتیی (کواکر) ی مرۆ دۆستەکانی لەندەن وئەمریکا توانیان بگەنە شوێنی خۆیان و قەشەیەکیان بەناوی (بۆملەر) دەستنیشان کرد و لەپایزی ساڵی 1817 گەیشتنە فلادلفیا، هەر کە گەیشتە ئەوێ‌ 7 پارچە زەویان کڕی کە بەهای هەر پارچەیەک 6000 دۆلار بوو کەدەبوو بدرێتەوە، بەڵام بۆ هەر کەسێک چەند دۆلارێکیان هەبوو، ئیدی تەخت و پوخت ئەو بڕپارەیەیان خستە خزمەتی کشتوکاڵ و دانەوێڵه و ئامرازەکانی گەشەسەندن و پێداویستییە خزمەتگوزاریەکانەوە، هەر لەوێش بە عەدالەت پارچە زەویەکانیان لەنێوان خۆیاندا دابەشکرد ئەم حیکایەتە مێژووییە بۆمارکس دەبێتە زەمینەیەکی لەبارتر بۆکارکردن لەسەر چەمکی ئینترۆپۆلۆژیای ئابووری، ئەمە جگە لە فەلسەفەی ئەبیکۆرسی یۆنانی و تیۆرەکەی داروین کە لە باری زانستی و مێژووییەوە گەشەی مرۆڤ و ئاڵوگۆڕە بایلۆژیەکاندا.
ڕەگوریشەی خێڵ و خێزانە سەرەتاییەکان و قۆناغی پیش مێژوویی بەشەریەت لە (اصل الانواع) . دا تیۆریزە کراوە، ئەگەرچی بەپێی بۆچوونی هەندێک لەزاناکانی بواری زیندەوەرە گەردیلەکان و بۆماوەکاندا لەم دواییەدا هاتبوو کە داروینیزمی نوێ‌ ناوبانگی دەرکرد و جۆرێک شکانەوە بوو لە چەمکی سەرهەڵدانی بەشەریەت و زیندەوەرەکاندا، بەڵام داروین پێی وابوو کە هەڵبژاردنی سرووشت لەلایەن مرۆڤەوە ئەوە ئەگەێنێ‌ کە داکۆکیکردنی زیندەوەرەکان لەپێناو مانەوەدا ئەوە دەخوازێ‌ کەئەندامەکانی یان کارەکانی پەرەدەستێنێت تاکوو لەو ژینگەیەدا خۆی بگونجێنێت، سروستیش بەهێزەکان هەڵدەبژێرێت بۆمانەوە، بۆیە لەم دژایەتیکردنەدا هەندێک لەناو دەچن و هەندێکیشیان تاجێگایەک لە شێوەیەکی تردا باشتر دەگونجێن و بەردەوام دەبن.

=KTML_Bold=مرۆڤی نامۆ… مرۆڤ ئامێری=KTML_End=
کاتێک چەمکی نامۆیی موناقەشە دەکەین مەرجە هەردوو بارە دەروونییە، تەندرووستەکه و بارە ئاساییەکەی کە هۆشیاریە لەبەرچاو بگرین، مەبەستمە بڵێم نامۆگەری لە سرووشتی مرۆڤدا شتێکی ئەزەلییە کە وەڵامدانەوەی شتە نهێنییەکانی پێنییە. مردن بەشێک لەو نهێنیانە پێکدەهێنێت، بەڵام نامۆگەری بەمانا فەلسەفیەکەی لەدەرەوەی (جوگرافیا و زمان و سایکۆلۆژیادایە) هەربەم شێوەیەش نامۆبوون بۆ دابەزاندنی چالاکی خۆبزوێنەر و ئازادی مرۆڤ بوو بەئامرازێک، ئیدی ژیانی نەوعی بووە هۆی ئەوەی مرۆڤ تەنیا وەکوو ئامێرگەلێکی لێبێت “سرووشت وەک چۆن ئامێرەکانی ژیان بۆکار دەستەبەر دەکات، بەمانای ئەوەی کاری شایستە بێت ئەو شتانەی کە کاریان لەسەر دەکرێت ناتوانرێت ژیانی تێدا هەبێت، بە مانایەکی تر هەندێ‌ جار ئامێرەکان ژیانیش دەستەبەر دەکەن، واتە ئامێرگەلێک کە بۆ زامنکردنی ژیانی مەتریالی خودی کرێکار پێویستە ئیتر ئەم چەمکە کەوتە نێو بەها فەلسەفیەکانی وەک دەروونناسی، دواتر بوو بەتیۆرەیەکی ڕەخنەیی لە کۆمەڵگه و دواجاریش پێکەوەلکاندنی بە ماتریالیزمی دیالێکتیکەوە، هەروەک چۆن ئەم زەرورەتە لە قۆتابخانەی فرانکۆرت دیراسە کراو لەسەردەستی
(تیۆدۆر ئادۆرنۆ و هۆرکهایمەر و دواتریش مارکۆزە و فرۆم هتد) وەک تیۆرێکی ڕەخەییی لە کۆمەڵگه و سیستمە فەرمانڕواییەکەی، بەڵام وەک (ویلهێم ڕایش) ئاماژەی پێدەکات، ئەوەی کە فرۆید کاری لەسەر کردووە تەنیا ئاشکراکردنی شتە نێگەتیڤکانی کۆمەڵگه و دەرهاویشتەکانی دەسەڵاتی باوکسالاری و نەخۆشییە دەروونییەکانە، بۆیە ناکرێ‌ بەراورد بکرێ‌ لەگەڵ فەلسەفەی مارکسیزم، چونکی ئەم فەلسەفەیە بۆگۆڕینی ئەو دونیایەیە کەچینەکانی لەبەرانبەر یەکتردا ڕاگرتووە، بەمەش مارکس پشت بەو مەتریالە بەشەرییە دەبەستێت کە لە بزووتنەوەیەکی جەماوەریدا خۆی دەنوێنێت ئەم چەمکەشی لەو پێناسەیە دەرکرد کە تەنیا نەخۆشییەکی دەروونییە و بەس، بەڵگەش بۆئەم ڕاستییە ئەوەیە کە مرۆڤ بوونەوەرێکی بەرهەمهێنەرە، بەڵام کاتێک لەبەرهەمی کار و چالاکییەکانی بێبەش دەکرێ‌، تەنیا وەک ئامێرێک چاوی لێدەکرێ‌، دووچاری نامۆبوونێکی ڕۆحی و جەستەیی دەبێت, ئەمە لەباری ماتریالیەوە، لەباری فەرهەنگیشەوە ئەوکاتە خۆی بەنامۆ دەبینێ‌ کەوەک تاک لەگەڵ فەرهەنگی کۆمەڵگەدا نایەتەوه و دادەبڕێ‌ و ناویەوێ‌ لەبۆتەی شتەباوەکان بمێنێتەوە کەلەگەڵ بیرو بۆچونی کۆمەڵگەدا تەریب بێت, لەلایەکی ترەوە مرۆڤ کاتێک دەڕوانێ‌ لەدونیایەکدا سامانێکی لەبن نەهاتووی تێدایە و بەهرەمەندنییە تیایدا، هەروەک چۆن وزەی خۆی لە ڕێگای مەرجە هەقیقیەکانەوە دەخاتەگەڕ و بەشێوەیەک لەشێوەکان دەیگوازێتەوە بۆ ناو واقیعێک کە لە بەرانبەر واقیعێکی تردا ناکۆکی هەیە و دەیەوێت لەناوی بەرێت، ئاوەهاش دەیەوێت لەدەرەوەی شتە داسەپاو و سنووردارەکان هەڵبسوڕێت، ئەمەش پێچەوانەی ئەو دەربڕینەیە کە خود بەئەندازەی گەورەیی گەردوون گومانی لەخۆی هەیە، لە ڕاستیدا ئەمە پرسێکی فەلسەفییە، ڕەنگە بشێ‌ بۆ ئەوەی مرۆڤ وەک سەنتەری ژیری خودێتی خۆی بەئەندازەی جەوهەرێکی گەورەتر لەو قەوارەیە ببینێت، بەڵام دواجار هەرئەم تێڕوانینە گشتگیرتر دبێت و لە بارەکانی دیکەشدا دژ دەوەستێتەوە، لێرەوەیە خوێندنەوەکەی مارکس بۆ نامۆگەرایی پێچەوانەی خوێندنەوەکەی جامیعەی فرانکفۆرتە، چونکی یەکەم کارێک کەپێی هەڵساوە لەڕووی دەروونییەوە لە قوتابخانەی فرانکفۆرت لەسەر ئیشکیالیاتەکانی تیۆری و ڕەخنەیی کۆمەڵگە نووسینی گەشەسەندنی عەقیدەیی ئایینی کریستیان بوو کەبە ناونیشانی “میتۆدو وەزیفەی سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتی و شیکردنەوەکانی نووسیویەتی تەندرووست نەبووە، ئەو میکانیزمەی کەبۆ ئینسجام کردن و شیکردنەوەی دەروونی میتۆدی مارکسی بەکاری هێناوە گونجاو نییە.
هەر له و سەروبەندەدا کەقسە لەسەر دوالیزمیەتی چاکه و خراپە دەکات، ئەو چیرۆکانەش کەبۆ نموونە هێناویەتییەوە دەڵێ‌” پێویستە لەسەرخوا بەڵێنەکانی بباتەسەر هەروەک چۆن مرۆڤ بەڵێنەکانی خۆی دەباتە سەر لەوێ‌ له و بیرۆکەیەدا باس لەوەدەکات کەکریستیانەت ئەگەر پێشتر وەک خاوەن کێشەیەکی مرۆڤایەتی سەریهەڵداو بە مەبەستی ئەوەی عەدالەتێک بۆسەرجەم مرۆڤایەتی بەرهەم بێنێت کەدواتر بۆسەر ژیانی واقیعی تەرجەمە کرایەوە بوو بەسیستمێکی دەسەڵاتدارێتی، هەروەک چۆن کێشمەکیشمی کاسۆلیک و پڕۆتستانت و پێَشتریش حوکمڕانیی ئیمبراتۆریەتی ڕۆم و ئیماندارە کریستیانەکان لە ئارادابوو، ئەمە لەکاتێکدا واقیعیەتی دوالیزمی ژیان و بەریەک کەوتنی دژەکان و چارەسەرکردنی لەنێو مێژوو بەتەواوی لەنێو باوەڕدارە تیۆریستەکان خەیاڵێکی درووست کراوە کەڕەخنەگرەکانی مێژوو پێکیان هێنابوو، ئەوەش کەلەنێوان خواو ئینسانەکاندا پەیوەندییەک هەیە ئەگەرچی ناتوانین بڵێین وەهمە، بەڵام لەڕاستیدا لەفەرامۆشکردنی واقعێک بەولاوە هیچی تر نییە.
شیکارکردنی مێژوو لەسەردەمی مەسیحەوە جۆرێک لەتەسک بینی مێژووی بەشەریەت بوو کەمارکس ئاماژەی پێداوە، ئەوفاکتەرانە تێکەڵ بەدیالکتیکی مێژوویی بوون و لەگەڵ ئەزموونەکانی ژیاندا لە ڕووی نەوعی و باری کۆمەڵایەتی و مێژوویشەوە تێکەڵ بەیەکتر بوون لەبەشی یەکەمی پەڕتووکی سەرمایەدا هاتووە ” ئەو پاڵنەرانەی دەبینرێن لە ڕووی فۆڕمەوە لەژیاندا بەشێوەیەکی گشتی ئاماژەیە بۆسرووشتی مرۆڤ لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بەپێویستییە دەروونی و غەریزیەکانیش هاتووە” ئەوە تێربوونی پێویستییە بنچینەییەکانە وادەکات بەرەو پێویستییە نوێیەکان بچین، لە هەمان کاتیشدا بابەتی بەکارهاتوو لە ڕێگای شتەبەکارهێنراوو پاڵنەرەکانەوە بەکاردەهێنرێت, تەنانەت خودی ئینسانیش لە ڕێگای تێربوونی پێویستییەکانی بەرهەمدێن و ئیشکالیاتە نوێیەکانیشی هەر لەنێو ئەم پێویستیانەدایە کەپێویستی نوێ‌ دەخوڵقێنن ئەگەرچی ئەریک فرۆم پێی وایە چەمکی سایکۆلۆژیا و مەتریالیزم پێکەوە وێڵدەکەن، بەبۆچوونێکی هۆشیارانە نەک بەوەسفێک بنچینەی مێژوو, بەڵکوو بەپێچەوانەوە وەکوو هێزێکی تری شاراوەیە.
هەرچی بۆچوونی مارکسیشە” ئەو هێزە لەغەریزە بنچینەییەکانی ئینسانە لەناو چوارچێوەی کۆمەڵگەیەکی چینایەتی دایە کەفڕۆم دەیەوێت ئەم ئاسەوارە دەروونییە. واتە ئامۆژگاریە ئاشکرا بکات کەحیکایەتی بنچینەیی و تایبەتمەندییەکانی سێکسی نین، ئیدی ئەوکاتە دەکرێت بڵێین ڕێگا چارەی برسێتی ئاسانە ئەویش بەدەست هێنانی بژێوی و پەیداکردنی نانە، بەڵام سێکس کە ئیشکالیەتێکه و چارەسەر ناکرێ‌، پەیوەندی بەمێژووی سێکس و دەسەڵاتەوە هەیە ئەوەش کەلەبارەی فەلسەفەوە ماهیەتی خودی مرۆڤی دیاری کردووە، بریتییە لە کۆی ئەو تایبەتمەندییە دەروونیانەی کە ( غەریزەی پاراستنی خود غەریزەی موڵکایەتی تاک و غەریزەی دەسەڵات و هتد) لەجەستەی ئینساندا کۆما بووە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览320
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان 28-07-2017
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 28-07-2017 (7 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 哲学
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 29-06-2023
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on29-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览320
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,059
图片 105,777
书籍 19,704
相关文件 98,652
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!