کەلوپەلی یاریی منداڵان ڕێک هاوشێوەی تاقیگەیەکە لە بەردەستی زانایەک، دەروونناسان و شارەزایانی پەروەردەی منداڵ پێیان وایە، هەموو منداڵێک بۆ ئەوە مێشکی چالاک بێت و ئاستی هۆشیاریی بەرز بێ، پێویستی بە کەلوپەل و کەرەستەی یاریکردنە.
بێگومان کەلوپەلی یاری دەبێت گونجاو بێ لەگەڵ تەمەنی منداڵەکە و بە شێوازێک بێت کە منداڵ بتوانێت تێکی بدات و درووستی بکاتەوە، ئەم شێوازە یاریکردنە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر گەشەی منداڵان هەیە و خێزانەکان پێویستە گرنگی بەم بوارە بدەن. [1]