ناو: باهر عەبدولقادر عەبدولڕەحمان
ناوی باوک: عەبدولقادر عەبدولڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ساڵی شەهیدبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە# - گوندی بێژاوەی سەربە شارەدێی سیروان
شوێنی شەهیدبوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
باهر عەبدولقادر عەبدولڕەحمان، لە ساڵی 1965 لە گوندی بێژاوەی سەربە شارەدێی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، خوێندنی قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە، گوندنشین بووە سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، خێزانی ناوی (عایشە حەمەدەمین) ە و خاوەن کچێکە بەناوی (بەهار) ، ساڵی1983 شەهید دەبێت.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
باهر عەبدولقادر عەبدولڕەحمان لە ساڵی 1981 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی سەر بە فەرەیدون #جوانڕۆ#یی دەکات، لە دەستەی پارتیزانیەکانی دەشتی #شارەزوور# ئەندام بووە، لە ساڵی 1983 لە نزیک گوندی ئیمامی زامنی سەربە شارەدێی سیروان، لەگەڵ هاوسەنگەرێکی چاوەڕێی بەلەم دەکەن بۆ پەڕینەوە لە دەریاچەی سیروان، بەڵام لەوکاتەدا فڕۆکەی ڕژێمی #بەعس# بۆمبارانیان دەکات و باهر عەبدولقادر بریندار دەبێت و دوای بەهۆی سەختی برینەکەی لە ڕێگەی بردنی بۆ وڵاتی ئێران شەهید دەبێت. [1]