پزیشکان و پسپۆڕان سەبارەت بەو کەسانەی تامێسکیان لێ هاتووە ئاشکرای دەکەن، کاتێک تامێسک لە لەشت یا لە لێوتەوە سەردەردێنێت، نابێت ئەو ماوەیە بە هیچ شێوەیەک خۆراکی شیرین بخۆیت.
خواردنی خۆراکی شیرین لەم کاتەدا دەبێتە هۆی زۆربوونی تامێسکەکان، کاتێک ئاستی شەکری خوێن دەچێتە سەرەوە و زۆر دەبێت، ئەو ڤایرۆسانەی پەیوەندیدارن بە تامێسکەوە گەشەی زیاتر دەکەن و زیاتر تەشەنە دەکەن، بۆیە پێویستە تا چارەسەرکردنی تامێسکەکەت، پارێز بکەی لە خواردنی شیرین. [1]