图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,945
图片 104,837
书籍 19,329
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کاتێک بەرماڵی فاشیستێک بەسەر ئاودا ڕێدەکات
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاتێک بەرماڵی فاشیستێک بەسەر ئاودا ڕێدەکات

کاتێک بەرماڵی فاشیستێک بەسەر ئاودا ڕێدەکات
ناونیشان: کاتێک بەرماڵی فاشیستێک بەسەر ئاودا ڕێدەکات
نووسەر: #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #05-04-2023#
کەمتر لە چل ڕۆژ ماوە بۆ چارەنووسسازترین هەڵبژاردن لە مێژووی تورکیای نوێدا، هەفتەی ڕابردوو لە سەردانێکیدا بۆ ماڵێک وا دەردەکەوێت بەربژێری هاوپەیمانی میللەت کەمال کڵچدار ئۆغڵو بە پێڵاوەکانییەوە لەسەر بەرماڵێک وەستاوە. بە بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیەی کڵچدارئۆغڵو میدیای سێبەری ئاردۆگان و داهۆڵەکانی گڕیان لە سۆشیال میدیا بەردا، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کەسێک ئەمڕۆ بە پێڵاوەوە بچێتە سەر بەرماڵێک و سووکایەتی پێ بکات سبەی گەر دەسەڵاتی سیاسی گرتە دەست بەرماڵ و مزگەوت و نوێژکردن بە تەواوی قەدەغە دەکات. ئەم ئاکتە هەڵەیەی کڵچدار ئۆغڵو بۆ دیندار و چینی موحافیزکاری تورکیا دیارە جێگای قەبوڵکردن نییە، چونکە خۆشەویستی ئەوان بۆ دین تا ئێستاش خۆشەویستییەکی نۆستالژیکییە لە دژی ئەو هەشتا ساڵە لە قەدەغەکردن و قڕانکردنی پیاوانی دینی لەو وڵاتەدا لەلایەن سیستمە تۆتالیتارە ئاتاتورکییەکەوە.
هەرچەندە چەند کاتژمێرێک لەپاش بڵاوبوونەوەی وێنەکە، کڵچدار ئۆغڵو لە تویتەر داوای لێبوردنی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوە ڕووداوێکی ئەنقەست نەبووە و لە نائاگاییەوە بەسەر خۆی و تیمەکەیدا تێپەڕیوە و لێپرسینەوە لە تیمی ڕاوێژکارانی دەکات، بەڵام میدیای سێبەر و خودی ئاردۆگان درێخییان نەدەکرد لە لێدان لەو بەربژێرە بەهێزەی ئۆپۆزسیۆن. ئاردۆگان لە بانگەشەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیدا بە پێچەوانەی جارانەوە کە باسی لە ئابووری بەهێز و ئاوەدانکردنەوەی وڵات و بەرزە پرد و میترۆ و ترام دەکرد، بەرماڵێکی بە دەستەوە گرتبوو و بەرزی دەکردەوە و دەیوت گەر بێتو سەرکەوین وەک خەڵک ناکەین بە پێڵاوەوە بچینە سەر بەرماڵ، بەڵکوو پێڵاوەکانمان دادەنێین و نوێژی شوکری لەسەر دەکەین. بە پێچەوانەوە #سەڵاحەدین دەمیرتاش# وەک بەرگرییەک لە کڵچدار ئۆغڵو لە تویتەر ڕایگەیاند ڕووداوێکی نائەنقەست بەوەی پێ بنێیت بەسەر بەرماڵێکدا لای خودا گەورەترە یان فەرهوودکردن و دزینی ماڵ و موڵکی هەژاران و ڕژاندنی خوێنیان؟ بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەیتەوە پێویست ناکات موسوڵمان بیت ئەوەندە بەسە کە ئینسان بیت!
دیار نییە لەڕووی فیقهی دینییەوە دەکرێت بە پێڵاوەوە بچیتە سەر بەرماڵ یاخود نا، سەلەفییەکان لە بنەڕەتدا بەرماڵ بە بیدعە دەزانن و پێیان شتێکی درووست نییە، بەڵام ئەوەندە هەیە لە فیقهدا نوێژکردن بە پێڵاویشەوە درووستە کە نوێژکردن خۆی لە خودی بەرماڵ زۆر پیرۆزترە، بەڵام ئەمڕۆ لە چارەڕەشی کەمال کڵچدارئۆغڵودا ئاردۆگان هەم موفتییە و هەم دادوەری شەرعی، بە ویستی خۆی دەیبڕێت و دەیدوورێت و هەوادارانی لەبری حوکم و دەوڵەتداری و چاکردنی باری ئابووری و بژێوییان فەتوای دینی لێوەردەگرن و کەمال کڵچدارئۆغڵوی پێ تەکفیر دەکەن.
ئەم ڕوواوە لەکاتێکدایە لە ڕابردوودا سەرانی ئاکپارتی درێخییان نەکردووە لەوەی تەشقەڵە بە دین و پیرۆزییە دیینەکانی خەڵک بکەن بەڵام هەرگیز وەک کڵچدار ئۆغوڵو نەکەوتوونەتە بەر هێرش و شکاندن و تیرۆری کەسایەتی.
چەند ساڵێک بەر لە ئێستا تۆماری دەنگیی کەسایەتییەکی گەورە و نزیک لە ئاردۆگانی وەک ئەگەمەن باغەش بڵاوکرایەوە کە هاوکات وەزیری کابینەکەش بوو بۆ دانووستانەکانی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپادا. ئەگەمەن باغەش لەو تۆمارە دەنگییەدا کە دیارە لەگەڵ هاوڕێیەکی قسەدەکات بە ئاشکرا سووکایەتی بە قورئان و سوورەتەکانی نێوی دەکات و بە هاوڕێکەی دەڵێت:
هاوڕێ من هەموو هەفتەیەک ئایەتێک فڕێ دەدەمە تویتەرەوە، خەڵک حەزیان لە بانگەشە و هاواری دینییە، منیش بێ دڵییان ناکەم، هەرچەندە زۆر لە قورئانیش شارەزا نیم بەڵام لە گوگڵ بنووسە بەقەڕە و مەقەڕە بە تەشقەڵەوە دەیڵێت شتێ هەر دێنێت و تۆش فڕێیدە نێو تویتەر.
ئەم قسانەی ئەگەمەن باغەش بە ڕووداوی ْبەقەڕە و مەقەڕە لە میدیای تورکیادا ناوی دەرکرد و بە ڕۆژی ڕووناک سووکایەتییان لە دژی سوورەتێکی پیرۆزی وەک سوورەتی بەقەڕە تێدایە. بەڵام ئەم سووکایەتییە لەلایەن چینی موحافیزکاری ئەو وڵاتەوە زۆر بە هەند وەرنەگیران و تەنانەت ئاردۆگان لە پۆستەکەشی دووری نەخستەوە. هەر ئەوەندە نا چەندین کەسایەتی ئایینی وەک عەبدڕەحمان دڵیپاک و مەلای وەک مەلا عەلی ئێرباش و وەزیری وەک سولەیمان سۆیڵو لەو وڵاتەدا و لە ڕابردوودا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئاردۆگان پێغەمبەرەو خودا بۆ تورکەکانی ناردووە. کار گەیشتۆتە ئەوەی خەڵکێک هەیە دەڵێن ئێمە تاڵە موویەکین لە موەکانی دەوری قونی ئاردۆگان.
من لێرەدا کارم بەسەر ئەو چیرۆکانەوە نییە، دەمەوێت لە ڕوانگەیەکی دیکەوە باس لەوە بکەم کە چۆن ئەمڕۆ ئاردۆگان هاوشانی فاشیزمی قەومی دەستی بۆ شتێکی ترسناکی وەک فاشیزمی دینیش بردووە لەپێناو مانەوەی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی کۆمار.
فاشیزم لە سادەترین پێناسەی خۆیدا پێش ئەوەی دژی جۆرێک بێت لە مرۆڤ یان دژی جۆرێک بێت لە زمان و گەلێکی دیاریکراو، دژی ژیان و مرۆڤ و ئازادییە کەسییەکانە. کەسی فاشیست دەیەوێت دەرەوەی خۆی یان نەبن یا بەو جۆرە هەبن کە حەز و دۆخە هیستریاییەکەی ئەم دەیخوازێت. فاشیست پێی وایە گەر تۆ وەک من بیر نەکەیتەوە نابێت هەر بیر بکەیتەوە.
هەموو سیستمە فاشیستییەکان یەک دیزاین و یەک بنەمای کارکردنیان هەیە، ئەوەی یەکێکیان لەوی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە ئەو کەسەی دێتە سەر هەڕەمی ئەم سیستمە فاشیستییە خودی خۆی چەندە فاشیستە.
توروت ئۆزاڵ یەکێک بوو لەباشترین سەرۆککۆمارەکانی مێژووی تورکیا، ئەو دەیویست خاڵێک بۆ کۆتایی پێهێنانی شەڕ وناکۆکییە لۆکاڵی هەرێمییەکانی تورکیا لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەی و دەراوسێکانییدا دابنێت بەڵام چونکە ستراکچەری سیستمەکە لە بنەڕەتدا فاشیستی بوو نەک هەر نەیتوانی ئەوەی دەیویست جێبەجێی بکات، خۆشی بوو بە قوربانی فاشیزمی بە سیستم کراو و تیرۆر کرا.
سیستمی دەوڵەت لە تورکیادا لە عەیاری فاشیستییە بە ئیمتیاز، بەڵام کاتێک فاشیستێک دێتە سەر ئەم کورسی سەڵتەنەتەی فاشیزم ئەوا گوڕ و تاودانی فاشیزم چەند هێندە دەبێتەوە، جا نەخوازەڵا کەسێکی فاشیستی وەک ئاردۆگان کە لە دوو سەرچاوەی فاشیستیی وەک فاشیزمی قەومی و فاشیزمی دینی بەهرەمەند بووبێت، ئەوا بەتەواوی دەرگای پێکدادان و دابەشکاری لەخۆی و دەراوسێکانیشی دەخاتە سەر پشت و کۆمەڵگە بۆ کۆمەڵگەیەکی ڕەش و سپی دابەش دەکات.
ئاردۆگان لە ڕابردوودا چ بە ئاکتەکانی بووبێت چ بە وتەکانی ئەوەی نەشاردۆتەوە کە تەمام عەیارترین فاشیستی ناوچەکەیە، ئەو چەندین جار جەختی لەوە کردۆتوە کە ئەوان دیموکراسی وەک شەمەندەفەرێک تەماشا دەکەن کەی پێویستیان پێی نەما لێی دادەبەزن. ئەمڕۆ بۆ زیاتر لە دوازدە ساڵ دەچێت ئاردۆگان لەم شەمەندەفەرە هاتۆتە خوارەوە، بە شمشێرێکی دووسەرەی وەک فاشیزمی دینی و فاشیزمی قەومی کەوتۆتە وێزەی گەلانی تورکیا و ناوچەکە.
ئەمڕۆ جیهان شاهیدی ئەوەیە ئاردۆگان هەڵگری خراپترین جۆری عەقڵیەی فاشیستیی ئیسلامیی-تورکییە. ئەوەی فاشیزمەکەی ئاردۆگان لە پانتورکیزمەکەی کەمال ئاتاتورک و عیسمەت ئینۆنو جیادەکاتەوە بوونی ڕەکیزەیەکی وێرانکەری وەک ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی و فاشیزمی دینییە کە بە پانتوورکیزمە کەمالیستییەکەوەی موتوربە کردووە. ئەم تێکەڵەیەی پانتورکیزم و فاشیزمی دینی وایکردووە فاشیزمێکی بێ پێشینەی وا لە تورکیا سەرڕێ بکەوێت جگە لە خۆی ئەوی دیکە ئەگەر چی دیندار و تورکیش بێت وەک نەیاری خوێنی و دژ ببینێت بۆشی بچێتەسەر. ئەوەی بە تۆڕی فاشیزمی قەومییەوە نەبوو لەڕێگای فاشیزمی دینییەوە بە هاوکاری شێخەمەلاکانی بازاڕی فەتوای دینی تاروماریان بکات. نموونەی هەرە دیاری کارکردنی ئەم جۆرە لە فاشیزمی دینی تەکفیر کردنی ڕێکخراوێکی دینی وەک ڕێکخراوی خزمەتی سەر بە فەتحوڵاگولەن بوو کە لە ڕێگای فەتوای سیاسی و فاشیزمی دینییەوە تارومار کران و لەسەر نەخشەی کومەڵایەتی و سیاسی بەتەواوی سڕدرانەوە و هەموو پەڕتووکەکانی گولەنیش سووتێندران کە بە یەک ملیۆن پەڕتووکی دینی و فیقهی و فیکری مەزەندە دەکران.
لەپاش کودەتاکەی 2016 ئاردۆگان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئایینی وڵاتەکەی و بە سەرکردایەتی مەلا عەلی ئێرباش سەرۆکی ئەوقافی ئەو وڵاتە فەتوای تەکفیر کردن و لەدین دەرچوونی فەتحوڵا گولەنی هاوپەیمانی دوێنێی خۆی وەک کافر و لەدین دەرچوو ضال و مضل ڕاگەیاند. بەهۆی ئەوەی دەوڵەت لە ڕابردوودا خاوەندارێتی لە حکومەتێکی لائیک ودژە دین دەکرد، نەیدەتوانی دین بکاتە کەرەستەی پایەماڵکردنی نەیارەکان، تەنیا لە ڕێگەی فاشیزمی قەومییەوە لێیدەدان، ئاردۆگان توانی لەپاڵ فاشیزمە قەومییەکەدا فاشیزمی دینیشبکاتە کەرەستەوەی وەبەرهێنانی مانەوەی زیاتر خۆی لەسەر کورسییەکەی.
ڕووداوی بەرماڵەکەی کەمال کڵچدار ئۆغڵو ئەمڕۆ گەورەترین کەرەستەی دەستی پان فاشیستێکی وەک ئاردۆگانە و لە ڕێگایەوە دەیەوێت لە کەسایەتی کڵچدار ئۆغڵو بدات، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو هێزێکی میدیایی و سیاسیی و هەواڵگری خۆی خستۆتە ئامادەباشیی تەواوەوە.
سەروەختی خۆی مۆسۆلینیی لە وەسفی فاشیزمێکی تەمام عەیاردا تەرکیزی لەسەر ئەوە دەکرد کە دەبێ گەورەترین و حەساسترین جومگەکانی ئابووریی سێکتەری گشتیی و تایبەت لە وڵاتدا کۆنترۆڵ بکرێت بۆ ئەوەی فاشیزم وەک ئایدلۆژیا نەرم نەرم و بەخێرایی بجوڵێت، ئەمڕۆ لەپاڵ سێکتەری ئابووری و میدیایی و هەواڵگری و دادوەریدا ئاردۆگان سێکتەرە دینییەکەشی بۆخۆی و لەپێناو خۆیدا کۆنترۆڵ کردووە، بەڕاست و چەپ فەتوای دینی دەبەخشێتەوە و تەکفیر دەکات. بە گوێرەی ڕاپرسییە بەردەوامەکانی مێترۆپۆل و ئاڤراسیا وادیارە ئەمە کۆتا چڵەپووشی ئیدامەدانی ئەو ئیمپڕاتۆریەتەیە کە بیست ساڵە لەسەر قوت و خوێنی گەلانی تورکیا بوونیادی دەنێت و ئەم دێت دەستی بۆ دەبات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览232
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 05-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-06-2023
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on30-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览232
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,945
图片 104,837
书籍 19,329
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!