图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,107
图片 106,525
书籍 19,312
相关文件 97,277
Video 1,393
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کڵچدارئۆغڵو: سەرۆکی هاوپەیمانیی مەحاڵ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کڵچدارئۆغڵو: سەرۆکی هاوپەیمانیی مەحاڵ

کڵچدارئۆغڵو: سەرۆکی هاوپەیمانیی مەحاڵ
ناونیشان: کڵچدارئۆغڵو: سەرۆکی هاوپەیمانیی مەحاڵ
نووسەر: د. #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #19-04-2023#
من لە هەوادارانی ئەو بۆچوونەم کە پێی وایە ئاردۆگان ناهێڵێت لەم هەڵبژاردنەدا بدۆڕێت، لەئەگەری دۆڕانیشیدا کورسیی سەرۆکایەتی بەو هەموو پاشخانە تاوانکاری و ئیمتیازەوە بەجێناهێڵێت، دۆخێک درووستدەکات لەو وڵاتەدا تا زیاتر بمێنێتەوە. بەڵام دەمەوێت لەم نووسینەدا فەرەزێکی مەحاڵ پێشبینی بکەم و وا دابنێم کە ئاردۆگان تەزویر ناکات و هەڵبژاردنەکە دەدۆڕێنێت و بە شێوازێکی ئاشتیانە وەک هاتنەکەی دەڕوات، داخۆ سەرانی ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانی پێنج قۆڵی+1 و بە تایبەتیش خودی کڵچدار ئۆغڵو وهاوپەیمانێتییە مەحاڵەکەی لە قۆناغی پۆست ئاردۆگاندا چ جۆرە ئەجێندایەکی سیاسی و کولتووری و ئابووری سەرڕێدەخەن؟
=KTML_Bold=جووڵانەوە سیاسییەکان تەمەنێکی دیاریکراویان هەیە=KTML_End=
هەر پێشهات و جوڵەیەکی سۆسیۆ-سیاسی تەوژمێکی دیاریکراوی تایبەت بەخۆی هەیە، وەک هەموو یاسایەکی فیزیایی ئەمیش مەحکومە بە سەنگ و کێشی ئەو خەڵکەی لێیکۆبوونەتەوە لەلایەک و ئەو خێراییەش کە جووڵانەوەکە هەیەتی لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە لایەکی دیکەوە. یەکێک لە مۆتۆکانی ئاردۆگان لە ڕابردوودا بۆ حیزبکەی دەقیق ئەم باسە بوو: وەستان نییە، بەردەوامین لە ڕۆیشتن Durmak yok yola devam ئاردۆگان باسی لەخێرایی دەکرد بەڵام باسی لەو کێش و قوورساییە نەدەکرد کە کار ی دەکردە سەر خێرایی ئەم شەمەندەفەرەی ئەم پێی وابوو دەشێت هەر ئانێک لێی دابەزێت. ئەوەی ئاردۆگان پێی وابوو شەمەندەفەرە لەڕاستیدا ئەمڕۆ دۆخی پاسکیلێکی هەیە کە بەرەو نادیار وڵات وەک تەرمێکی بێ نوتق و نووزە بەدوای خۆیدا ڕادەکێشێت، گەر لە ڕۆیشتن بۆستێت خۆی دەکەوێت و گەر بەردەوامیش بێت لە ڕۆیشتن وڵات لەبەرژەوەندی نوخبەیەکی دەستەبژێری بیرۆکراسی و جەردەسالار بەرەو نادیاری زیاتر و تاریکی زیاتر دەڕوات. ئاردۆگان نایەوێت ئەم پاسکیلەی سەرۆکایەتی بۆستێت، چونکە لەگەڵ وەستانیدا دەکەوێت.
=KTML_Bold=سرووشتی جووڵانەوەی سیاسی لە تورکیا=KTML_End=
سرووشتی هەموو جووڵانەوە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە تورکیادا کتومت وەک مرۆڤ وان، دۆخێک دەیانهێنێتە ژیان، قۆناغەکانی ساوان و منداڵی تێدەپەڕێنن، هەراش دەبن و دەگەنە کەماڵی پیشاندانی بەرزترین ئاستی پێرفۆرمانسی خۆیان و دواتر وەک سرووشتی مرۆیی مروڤ ئەمانیش پیر دەبن و دەمرن. هەندێکیان بە نەبەکامی پێش هاتە بوون دەمرن، هەندێکی دیکەیان لە منداڵی و هەندێکی دیکەیان بەرگەی پیریش دەگرن. جووڵانەوە دینییە/ڕەگەزپەرەستانەکەی ئاردۆگان کە لەپاش 2010 ەوە خۆی لە فۆڕمی ئاکەپەدا خەمڵاند بێ قەید و مەرج ئەمڕۆ لە قۆناغی ئاوابوونی خۆیدایە، ئەوەی تا ئێرە ئەوی هێشتۆتەوە تەوژمەجوڵە Momentum ی سیاسی و حوکمڕانی نییە بەڵکوو نەبوونی بەدیل و ڕوئیایەکی جیاواز بووە لە ماوەی لانی کەمی دوو دەیەی ڕابردوودا بۆ حوکمڕانی ئاردۆگانیزم لەو وڵاتەدا. ئەمڕۆ وادەردەکەوێت وڵات بۆ دووبەرەی دژیەکی جەمسەرگیر و تا ڕادەی پەڕگیر دابەش بووە، بەرەی دژە ئاردۆگان بە چەپ و ڕاستەوە، بە لائیک و موحافیزکارەوە، بە تورک و کوردییەوە، بە کەمالیست و مەدەنییەکەیەوە، بە سوننی عەلەوییەوە هاتوون لەژێر چەتری کەسێکی عەلەوی و بە بنەچە کوردی وەک کەمال کڵچدارئۆغوڵدا کۆبوونەتەوە و پێیان وایە پڕۆژەکەی کڵچدارئۆغڵو پێداویسیتی هەنووکەیی گەلانی تورکیایە دژ بە بەرەی ئەوەی ئەوان ناوی دەنێن بەرەی دیکتاتۆریەتی تاکنەفەری ئاردۆگان Tek adam rejimi.
=KTML_Bold=ئایا کڵچدار ئۆغڵو دەتوانێت تورکیا بگوازێتەوە قۆناغی پاش ئاردۆگان؟=KTML_End=
یەکێک لەو پێداویستییە گرنگانەی وادەکات سیستمێک بە دیموکراتی بمێنێتەوە و هێزی ڕەها نەخاتە دەست تەنیا کەسێکەوە جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و بەهێزکردن و بێلایەنکردنی دەسەڵاتی دادوەری و بوونی ڕوئیای ڕوونی سیاسی و ڕەخنەی جیدییە. لە تورکیا ئاردۆگاندا ئەمڕۆ هیچ یەکێک لەمانە بوونی نییە هەموویان لەبەرژەوەندی کەسێتی ئاردۆگان پایەماڵکراون. گەلانی تورکیا دەترسن هەمان سیناریۆی ئاردۆگان لە کڵچدار ئۆغڵودا دووبارە ببتەوە. هێزی ڕەها هەمیشە بەمانای فەسادی ڕەها دێت گەر لە دەستی تاکە کەسێکدا کۆببێتەوە، ئەوەی ئاردۆگانی والێکرد لە شەمەندەفەری دیموکراسی دابەزێت و بگوازێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە دیکتاتۆرێکی شەڕەنگێز ئەم هێزە ڕەهایە بووە کە لەپاش گۆڕینی سیستیمی سەرۆکایەتی حیزب و دواترییش گۆڕینی سیستیم پەڕڵەمانتاری لە وڵات بۆ سەرۆکایەتی دەستی کەوت. دەبێت بپرسین ئایا شیمانەی دووبارەبوونەوەی هەمان تاس وحەمامەکەی ئاردۆگان لای کڵچدارئۆغڵوش بوون نییە؟
=KTML_Bold=کڵچدارئۆغڵو لە بەردەم ئاڵنگاریی دەسەڵاتدا=KTML_End=
هەرچەندە خۆی بانگەشەی ئەوە دەکات لەگەڵ دەرچوونیدا و بە مسۆگەر کردنی زۆرینەی پارلەمانی یەکەم کاری خۆی و هاوپەیمانێتی پێنجقۆڵی+1 کۆتایی هێنان دەبێت بە سیستمی تاکنەفەری و دیکتاتۆرییەتی سەرۆکایەتی و گۆڕینەوەی سیستمی بەڕێوەبردنی وڵات بە بە سیستمێککی فرەیی پارلەمان و بۆ ئەم مەبەستەش ئەم باسە دەخاتەوە ڕیفڕاندۆم و بەردەم ڕای گشتی. سیاسییەکان بەگشتی حەزیان لەکۆکردنەوەی دەسەڵاتەکانە نەک سازشکردن لێی،
تا ئێستا ئەمە هەر سۆزێکە و نازانین لەگەڵ گەیشتن بە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی کۆمار و هەموو ئەو توانایانەی کە لە دەستیدا کۆدەبێتەوە کڵچدارئۆغڵو چۆن مامەڵە دەکات!
لە هیتلەرەوە بۆ مۆسۆلینی، لە شی جین پینگەوە بۆپۆتن و ئاردۆگان و حوسنی موبارەک، لە سەددام و قەزافییەوە بۆ عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و سیسی زۆرینەی دیکتاتۆرە خوێنمژەکانی مێژووی نزیکی ئێمە بە هەڵبژاردن هاتونەتە سەر کورسی دەسەڵات، بەڵام بە کۆبوونەوەی هەموو ئەو دەسەڵاتانەی کە پێی نازیون لە دەستەکانیاندا و نەبوونی هاوئاهەنگی نێوان دەسەڵاتی دەستیان و عەقڵی نێو کاسەی سەریان تووشی ترازان و ژەهراویبوون بە دەسەڵاتی کردوون، دواتر ئەو دیکتاتۆرانەیان لێ درووستبووە کە وڵاتەکەیان وێران کردووە و گەلەکانیان باجەکەیان داوە. لە ئەگەری بردنەوەی کڵچدارئۆغڵودا ئەمڕۆ ئێمە لە بەردەم دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆداین. کڵچدار ئۆغڵو لەنێو هاوپەیمانییەکدایە کە سەرکردەکانی زۆر لێکدوور و دانونەکوڵاون پێکەوە، ئەوەی کۆیکردوونەتەوە و پێکەوەی نووساندوون بەقەولی خۆیان دژایەتیکردنی دیکتاتۆرێکە کە وڵاتی وێران کردووە و ڕازی نییە کورسییەکەی چۆڵبکات. ئەوان پێیان وایە هەرکەسێ ڕازی نەبێ کورسییەکەی چۆڵبکات دیارە ژێر خۆی پیس کردووە، بۆیە هەموو هەوڵکی خۆیان دەدەن بۆ نیشاندانی ژێر ئاردۆگان و هەر ئەم پیسییەی ژێر ئاردۆگانیشە کە پێکەوەی نووساندوون و کۆیکردونەتەوە. کەسێکی ڕەگەز پەرەستی وەک مەرال ئاکشەنەر و مونەویرێکی ئیسلامی وەک ئەحمەد داودئۆغڵو مەحاڵە یەکجۆر بیرکردنەوەی سیاسییان هەبێت، عەلەوییەکی وەک کڵچدار ئۆغڵو و ئیسلامێکی سیاسی وەک تەمەل کەرامائۆغڵو کە خوێندکاری ئەربەکان بووە ئاسمان و ڕێسمان جیاوازی بیرکردنەوەیانە. هەموو ئەمانەش زۆر جیاواز لە پارتی چەپی سەوز بیردەکەنەوە کە خۆی بە نوێنەرایەتی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد دەزانێت لەو وڵاتەدا. دەشێت دیدگایەکی هاوبەشیان هەبێت بۆ مەسەلەکانی ئابووری و ئازادیییەکان و میدیا، بەڵام لە ئێستادا ئەم کوالیسیۆنە و سەرۆکەکەی هیچ دیدگایەکی ڕوونیان نییە بۆکێشە سیاسییەکانی وڵات و لەنێویشیاندا کێشەی کورد کە بە دایکی هەموو کێشەکان لەو وڵاتەدا دادەندرێت و دیارە تا ئەم کێشەیەش چارەسەر نەکرێت هیچ کێشەیەکی سیاسی لەو وڵاتەدا ناگاتە لێواری چارەسەر.
=KTML_Bold=هاوپەیمانی پێنج قۆڵی و سیاسەتی دەرەوە=KTML_End=
ئەوەی پەیوەستە بەسیاسەتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەوە هاوپەیمانی میللەت دەڵێت خاڵێک بۆ ئەم جۆرە لە سیاسەتی شەڕەنگێزی تورکیا و ئاردۆگان لەدەرەوە دادەنێت. لەبیرمان نەچێت ئەحمەد داودئۆغڵوی خاوەنی تیۆریای سفر کێشە لەگەڵ دەراوسێکان ئەندامی ئەم کوالیسیۆنەیە. گرنگترین وادەی نێوخۆیی کڵچدارئۆغڵو بۆ دەندەرانی ڕێککەوتنەوەیە لەگەڵ بەشار ئەسەد بۆ گەڕاندنەوەی چوار ملیۆن ئاواری سووری کە بوونەتە بارگرانی بەسەر ئەو وڵاتەوە. هاوپەیمانێتێکە لە ئەژێنداکەی خۆیدا کە لەشێوەی پەڕتووکێکدا بۆ ڕای گشتی بڵاوی کردۆتەوە جەختی لەسەر ئەوەکردووەتەوە کە حیساباتە سیاسیە ناوخۆیەکان و جیاوازییە ئایدۆلۆژی و ئیتنیکی و نەتەوەییە ناوخۆییەکانی بەشێک نابن لەتەوەرەکانی سیاسەتی دەرەوە و تورکیا ئیدی هەرگیز کێشەی نێوخۆیی هەناردەی دەرەوە ناکات و سنوورێک بۆ نەزیفی خوێنی سەربازانیشی دادەنێت لەدەرەوە. پێدەچێت هەرێمی کوردستان بتوانێت کەڵک لەم ئاژێندایەی سیاسەتی دەرەوە وەربگرێت گەر لەڕێگای ئێراقەوە هەماهەنگی بکات، ڕوون نییە هاوپەیمانێتییەکە دەیەوێت کێ ڕازیبکات و کێش بخەڵەتێنێت بەڵام لە هەموو بارێکدا تەرکیز و ڕووی تورکیا دەخاتەوە سەرخۆی و کەمتر کێشەکانی ڕەوانەی دەرەوەی خۆی دەکات.
بەشێک لە چاودێرە ئەوروپییەکان بۆچوونیان وایە لە ئەگەری بردنەوەی کڵیچدار ئۆغلۆدا، دەکرێت جارێکی تر دیموکراسی لەو وڵاتەدا ئاهێکی بەربەردابێتەوە و تورکیا شوێن دۆسییەی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەورپاو بکەوێتەوە کە لەپاش کودەتاکەی 2016 ەوە ئاردۆگان بەفەرمی کارەکانی هەڵپەساردووە، و بەم کارەش ملیۆنان تورک کە وەلائیان بۆئەوروپا لە ڕووسیا و ئاوراسیاییەکانی ئەو وڵاتە زیاترە دڵخۆشدەبن و دەشێت هەر لەم لەم ڕێگەیەشەوە خودی ئابووری وڵات و میدیا و ئازادییەکان بتوانن هەناسەیەک بدەن. هاوپەیمانی میللەت دەیەوێت پڕۆسەی چوونە پاڵی یەکێتی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە و تورکیا پابەندبکاتەوە بە بڕیارەکانی دادگای ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئەم کارەش وادەکات نزیکەی چوار میلۆن هەوادار و ئەندامی بزووتنەوەی خزمەتی فەتحوڵا گولەن پشتگیری لێبکەن کە ئاردۆگان بە زەبری هێز ئەمڕۆ وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لەژێر ناوی فەتۆ دا دەیانناسێت و دەیانناسێنێت.
=KTML_Bold=فەتحوڵا گولەن و هاوپەیمانی میللەت=KTML_End=
تەنیا یەک شەو لەپاش کودەتاکەی 2016 و لەژێر ئەندازیاری ئەرگەنەکۆن و ئاوراسیاییەکانی نێوی و سەرکردایەتی خودی دۆغوپەرینچەک ئاردۆگان لە شەوێکدا 4000 دادوەر و 50 هەزار مامۆستا و 12 هەزار پزیشک و نزیکەی 22 هەزار جەنەراڵ و پۆلیس و پلەداری پۆلیسی پرۆگولەنی لەکارەکانیان درووخستەوە. دواتر لە هەڵمەتێکی چڕدا خودی گولەنی بە سەرۆکی باندی تیرۆرستی و بزووتنەوەکەشی بە بزووتنەوەی تیرۆرستی فەتۆ ناساند و هەموو پەڕتووکەکانی گولەنی کە خۆی لە یەک ملیۆن پەڕتووک دا دەبینی سووتاند. لە ڕۆژانی دواتردا 14 زانکۆی گەورە هەشت کاناڵی ئاسمانی بەناوەکانی SAMANYOLU HOLDING و شەش نەخۆشخانەی فێرکاری پڕۆفێشناڵ وگەورەترین و پڕ تیراژترین ڕۆژنامەی تورکی بەناوی زەمان و ڕۆژنامەی زەمانی ئینگلیزی و دواتر 2000 دەرسخانە و خوێندنگە و بانکێکی گەورەی بەناوی بانک ئاسیا کە لە چواردە وڵاتدا لقی هەبوو بە بیانووی فەتۆ داخست. بینای خوێندنگە و نەخۆشخانەو زانکۆکانی کردنە لق و مەڵبەندی ئاکپارتی، هەربەمە نەوەستا دەستووری وڵات و یاساکانی هەڵپەسارد و باری لەناکاوی بۆ ماوەی دووساڵ ڕاگەیاند و لەژێر ناونیشانی قەرارنامە لە حوکمی قانوندا بۆباری لەناکاوی ناسراو بە KHK دەیان هەزاری لە هەوادارانی گولەن لە مامۆستای زانکۆ و پۆلیس و جەنەراڵ و سەرمایەداردا دەستگیر کرد و ئەوەشی پێی دەستگیرنەکرا ڕاوەدووی نا. هەر ئەوەندەش نا مەلاکانی ئاکپارتی بە ئاشکرا لەو کۆبوونەوانەی بۆپشتگیری لە ئاردۆگان سازیان دەکرد هاواریان دەکرد ماڵی فەتۆچییەکان غەنیمەتە و ژنەکانیشیان سەبایا، دواتر ئەوقاف و موفتییەکانی ئەو وڵاتە بەیاننامەیەکیان دەرکرد گولەن و بزووتنەوەکەی گولەنیان تەکفیر کرد. ئەوەی شەست ساڵ ئەرگەنەکۆن دژی گولەن پێی نەکرا ئاردۆگان لەشەوێکدا کردی. ئەمڕۆ ئێمە بە نزیکەیی لە بەردەم چوارملیۆن دەنگی پرۆ گولەنداین. دیار نییە کڵچدارئۆغڵو چ سیاسەتێک بەرانبەر گولەن پەیڕەو دەکات، بەڵام بە ڕوونی دیارە کە داوای دەنگەکانیان دەکات و پێویستی پێیانە. لەترسی ئاگر و ئاسنی ئاردۆگان کڵچدارئۆغڵو ناتوانێت ناڕاستەوخۆ تەنانەت ناوی گولەنیش بهێنێت بەڵام میدیاکانی گولەن بە ئاشکرا ئەمڕۆ پشتگیری بێمەرجی خۆیان بۆ کڵچدارئۆغڵو ڕاگەیاندووە. دیار نییە کڵچدارئۆغڵو چ سیاسەتێک بەرانبەر گولەن و ئاڵنگارییەکانی سەرڕێ دەخات، بەڵام ئەوەی دیارە گولەن دوای کورد سەرەئێشەیەکی دیکەیە بۆی.
=KTML_Bold=پێنج سەر لە مەنجەڵێکدا دەکوڵێن؟=KTML_End=
ئەمڕۆ ئەوەی نادیار و جێی هەڵوێستە لەسەرکردنە زۆر زەقە چارەسەرکردنی کێشەی کوردە لە تورکیادا، نازانین سەرانی ئەم هاوپەیمانێتییە چۆن تەماشای کێشەی کورد دەکەن، بەبۆچوونی من سەرەکیترین هۆکاری هەڵوەشاندنەوە و تێکچوونی هاوپەیمانێتییەکەش هەر کێشەی کورد دەبێت. هێندەی مەحاڵ نەکردەیە برانین کڵچدارئۆغڵو و سەرانی هاوپەیمانێتی پێنج قۆڵی چۆن لەم کێشەیە دەڕوانن و بیری لێدەکەنەوە. خودی کڵیچدارئۆغلو لە ڕابردوودا سەرکردایەتی جووڵانەوەیەکی پۆزەیڤی کردووە لەناو پارتەکەیدا سەبارەت بە کێشەی کورد و کرانەوە بەڕووی کورددا، هەر ئەم هۆکارە وایکردووە ئەمڕۆ کەسێکی وەک دەمیرتاش پشتگیری لێبکات و بەتوندی ڕەخنە لە ئاکشەنەر بگرێت لەبەرژەوەندی کڵچدارئۆغڵو.
ئەوەی ئەمڕۆ ئەم هاوپەیمانێتییەی کردۆتە ئەمری واقیع کەسێتی وکاریزمای کەسێکی وەک خودی کەمال کڵچدارئۆغڵویە نەوەک پڕۆژە و ئاژێندایەکی دیاریکراوی سیاسی و فیکری و ئایدۆلۆژی. ئەم کوالیسیۆنەی کە کڵچدارئۆغڵو سەرکردایەتی دەکات لە هەندێ بڕگەیدا تەنانەت دژی کارنامەی خودی پارتی گەلی کۆماری واتە جەهەپەشە. جیا لەوە دو کاراکتەری بەهێزی وەک ئەکرەم ئیمامئۆغڵوی سەرۆک شارەوانی ئێستانبوڵ و مەنسوور یەڤاشی سەرۆک شارەوانی ئانکارا خۆیان لە کڵچدارئۆغڵو پێ کەمتر نییە، گەر ڕێزی تەمەنە زۆرەکەی کڵچدارئۆغڵو نەبوایە ئەوا بەدڵنیایی کێبڕکێیان لەگەڵ دەکرد بۆ کاندیدبوونی سەرۆکایەتی کۆمار لەو وڵاتەدا. بەدەرچونی کڵچدارئۆغڵوش هەریەکێک لەوانە خۆیان بە شیاو دەزانن بۆ بوون بە ڕابەر و سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە و کاری کڵچدارئۆغڵو قوورستر دەکەن لەپاراستنی باڵانسی هێز لەنێوان سەرۆکایەتی کۆمار لەلایەک و پارتەکەی لەلایەکی دیکەوە. جێهێشتنی مێزی هاوپەیمانێتێکە هەرلەسەرەتای درووستبوونییەوە لەلایەن سەرۆکی پارتی چاکە IYI PARTI مەرال ئاکشەنەر و دواتر ڕازیکردنەوەی لەلایەن کڵچدارئۆغڵووەوە سەلیمنەری ڕاستێتی ئەم قسەیەیەکە تاکە ئەندازیاری ڕاگرتنی هاوپەیمانێتییەکە خودی کڵچدارئۆغڵویە. ئاکشەنەر کەسایەتییەکی ڕەگەزپەرەستی جیابووەوەیە لە پارتی ڕەگەزپەرەستی مەهەپە لەو وڵاتەدا، ناتوانین بزانین کڵچدار ئۆغڵو لە داهاتوودا چۆن دەتوانێت دەمیرتاش و ئاکشەنەر لەسەر مێزێک کۆبکاتەوە؟ ئەوەی ئەمڕۆ کڵیچدارئۆغلو سەرۆکایەتی دەکات هاوپەیمانتێی مەحاڵە، هاوپەیمنێتییەک سەرکردەکانی نەک تەنیا فیکری سیاسی بەڵکوو ئایدۆلۆژیا و تەرزی بیرکردنەوەشیان جیاوازە. تەنیاو تەنیا دژایەتیکردنی ئاردۆگان کۆیکردونەتەوە. خاڵی لاوازی لێرەدا ئەوەیە ئەم دژایەتییە وادەکات جوڵەکانی ئەم هاوپەیمانێتییە هەمیشە نالەخۆ و پەرپچەکرداری بن، چاوەڕوانی ئاردۆگان بن تا ئەمان پەرچەکدار لەبەرانبەرییەوە نیشان بدەن. تاکە ئومێدێکی دڵخۆشکەر لەم هاوپەیمانییەتییەدا کە بوونی هەبێت دژایەتیکردنی دیکتاتۆرییەت و هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سەرۆکایەتییە کە ئاردۆگان پاش کودەتاکە لەژێر هەژموونی ئاگر ئاسندا بەسەر گەلانی تورکیایدا سەپاند.
لەسەرێکی دیکەوە ئەوەی جێگای هەڵوێستە لەسەرکردنە لەئەگەری گرتنە دەسەڵات لەلایەن ئەم پێنج سەرەوە بە ئەمان چ میتۆدێک وڵات بەڕێوە دەبەن؟ تورکەکان بەوە دەناسرێنەوە کە مەنزومەی دەوڵەت وەک دین بە موقەدەس تەماشا دەکەن، ئایا ئەم ئەو مەنزوومە فاشیستییەی کە سەد ساڵە دەوڵەتی لەسەر دامەزراوە دەکەنە قوربانی پرینسپڵ و مەبادیئەکانی دیموکراسی و کرانەوە و مەدەنییەت؟ دەبێت چاوەڕێ بین کات بڕیار دەدات، وەک تورک خۆیان دەڵێن ئەو دەروێشەی سەبڕی گرت گەیشت بە موراد. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览12
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 19-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 调查
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-06-2023
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on30-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览12
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,107
图片 106,525
书籍 19,312
相关文件 97,277
Video 1,393
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!