图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,180
图片 105,700
书籍 19,685
相关文件 98,577
Video 1,419
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
تا ئیمان نەچێتەوە دۆخە مرۆییەکەی، مرۆڤ ناتوانێت ئیماندار بێت!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تا ئیمان نەچێتەوە دۆخە مرۆییەکەی، مرۆڤ ناتوانێت ئیماندار بێت!

تا ئیمان نەچێتەوە دۆخە مرۆییەکەی، مرۆڤ ناتوانێت ئیماندار بێت!
ناونیشان: تا ئیمان نەچێتەوە دۆخە مرۆییەکەی، مرۆڤ ناتوانێت ئیماندار بێت!
نووسەر: د. #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #22-04-2023#
جارێک یەهوودییەکانی ئۆرشەلیم ژنێکی زیناکار بۆ سەنگەسارکردن ڕەجمکردن دەبەستنەوە، حەزرەتی عیسا بەوێدا تێدەپەڕێت، پرسیاری دۆخەکە دەکات، کاهینەکانی مەعبەد وەڵامی دەدەنەوە بەوەی بۆ بەرزڕاگرتنی لەسەر زەوی شەریعەتی موسا بەسەر تاوانبارێکدا جێبەجێ دەکەن، عیسا دەچێتە تەنیشت ژنەکەوە و هاوار دەکات و دەڵێت ئەی بێچووە مارەکان! با ئەوەتان کە هیچ گوناﮪ و تاوانێکی نییە بەردی یەکەم بگرێتە ئەم ژنە، کاهینەکان ئەبڵەق دەبن و یەک تەماشای ئەوی دیکە دەکات و کەسیان لەبەرانبەر ئەم قسە نەبیستراوەوە بوێری وەشاندنی بەردی یەکەم ناکەن.
ئەوەی لە دونیایەکی شێلراو بە قوڕی هەڵەو تاوان و ویست و ئیرادەدا بێ ئیرادە و بێ نیاز و بێ تاوانە مردووی گۆڕستانەکەی سەیوانە. لە ڕوانگە فەسلەجی و غەریزەیی و مرۆییەکەی مرۆڤەوە شتێک نییە بەناوی مرۆڤی کامڵ و بێ خەوش و بێ تاوان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا پێغەمبەران زۆر بە ئەنقەست جەختیان لە بنەما مرۆییەکانی خۆیان کردۆتەوە، کەم نین ئەو ئایەتانەی پێغەمبەر د.خ جەختی لێدەکاتەوە (قل انما انا بشر مثلکم) لە ڕوانگە مرۆییانەکەیانەوە ئەمانیش وەک هەر مرۆڤێکی ئاسایی دیکە دەخۆن و دەخۆنەوە و بە بازاڕەکاندا دەسوڕێنەوە و دوور نین لە ویست و ئیرادە و ئەگەر و لیکەوتە مرۆییەکان.
خودا بەڕوونی لەبارەی مەسیحێکی دەرائاسا و موعجیزە و کەلیمەی خۆێدا دەڵێت: (ما المسيح ابن مريم إِلا ڕسول قدخلت من قبْلهِ الرسل وأمه صديقة کانا يَأکلان الطعام) بەڕوونی دەڵێت مەسیح و دایکیشی شتێکی نامۆ نین، ئەوانیش وەک ئێوە مرۆڤن و پێداویستیی مرۆییان هەیە، لەناو هەموو پێداویستییە مرۆییەکانە دەقیق وشەی دەخۆنیان بۆ بەکار دەهێنێت ، خواردن و برسێتی هەستیارترین و لاوازترین و پڕ سەداترین تەلی بوونیادیی بوونیادێکی وەک بوونیادی مرۆڤن. لە تەرمینۆلۆژی دینیدا شتێک هەیە گوایە خودا حەفتا ساڵ نەفسی مرۆڤی سووتاند پاشان پێی وت من کێم و تۆ کێیت، نەفسی مرۆڤیش وتی من منم و تۆش تۆیت. بەڵام کاتێک برسی کرد ئەم جارە پێی وت من کێم و تۆ کێیت، لەوەڵامدا مرۆڤ وتی من بەندە و تۆش خودای منی. خواردن و برسێتی لە هەستیارترین لاوازییەکانی مرۆڤن، پێشینانی ئێمە گوتویانە برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە. قورئان وەک ئەوەی ناڕاستەوخۆ بە ئێمە بڵێت مادەم عیسا و دایکە ڕاستگۆکەی دەخۆن و دەخۆنەوە، ئەوا برسیش دەبن و دەستی توالێت و ڕاگەیشتن بە خۆخاڵیکردنەوەشیان هەیە و شتێکی پێویستە لەژیانیاندا، ئەمەش گرنگترین خاڵی جیاکەرەوەی خودایە لە مرۆڤ. برسێتی و توالێت کردن و خۆ خاڵیکردنەوە لاوازترین دۆخێکن کە مرۆڤی تێدەکەون. بەڵام وادیارە ئەدەبی قورئان ڕیعایەتی بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی ئەم دۆخەی عیسا و دایکی دەکات و بە خواردن ئیکتیفا دەکات و تێگەیشتن بۆ ئێمە بەجێدەهێڵێت. جیا لەمە دەیان ئایەتی قورئان هەن کە پێغەمبەری ئیسلام بەبێ پەردە و تەلمیح و کینایە باس لەوە دەکات کە بەڵێ ئەمیش وەک هەموو مرۆڤەکانی دیکە مرۆڤە، لە ویست و ئیرادە و پێداویستییە مرۆییەکان نەبوێردراوە، ئەوەی ئەم جیادەکاتەوە تەجرەبەیەکی شەخسیی وەحییانی و موکەلەف بوونییەتی بە گەیاندنی ئەو تەجرەبەیە بە ئێمە، نەوەک ویست و ئیرادە و غەریزە مادییەکان. پێداویستیی مرۆییش بەسرووشت بە جۆرێکن کەمتر ڕوویان لەکەماڵ و بێخەوشییە. ئەم غەریزانە هەمیشە حیکایەتی دۆخی لاوازی کەسەکە و پێویستی خاڵیکردنەوەیان دەگێڕنەوە.
ئەوەی ئێستا کۆمەڵگەی ئێمە لە بەدینیکردنی کۆمەڵگە و موقەدەس نیشاندانی پیاوانی ئایینی دینیدا پێیدا تێدەپەڕێت گەلێک مەترسیدار و بێ بێپشینەیە، ناوێریت بە پیاوانی ئایینی بڵێیت سەری چاوت برۆیە خێرا وەک ئەوەی پەلاماری خودات دابێت پەلامار دەدرێیت، لەڕێگاکانی تەکفیر و بە دژەدین ناساندنت و بە دێوەزمە کردنتەوە تیرۆری بوونی مەعنەوی و کەسایەتیت دەکرێت زۆرجار بۆ هەڕەشە و تیرۆری جەستەییش سەردەکێشێت. ئەمڕۆ وێنایەکی تەواو کامڵ و بێخەوش بۆ پیاوانی ئایینی دەکێشرێت کە بێگومان قوربانی سەرەتا و کۆتایی ئەم دۆخە هەر خۆیانن. لە فەتوای سەرپێی و دابەشکردنی کۆمەڵگە بۆ ڕەش و سپی و هەڵەی زەقی دینی گەڕێ، ئەوان ئەمڕۆ لەبوونی هەڵەی زەقی کۆمەڵایەتی و سیاسی و سکانداڵی ئەخلاقیشدا موبەڕیریان بۆ دەهێندرێتەوە و کەشێک درووستدەکرێت کە مەحاڵە ئەوان تاوان بکەن چجای ئەو تاوانە گەورانە!
ئەندازیاری سەرەکیی ئەم دیزاینەی بەژن و باڵا بێخەوش و مەعسومەی پیاوانی ئایینیی خودی مەلاو بانگخوازەکان خۆیانن پاشان کۆمەڵگەی ناهۆشیار بە بابەتەکانی بوون و خودا و دین. بچوکترن ڕەخنەی کەسی و بابەتی لە پیاوی ئایینی یان فەتوایەکی دیاریکراوی ئەمڕۆ وەک پەلاماردانی کۆی مەنزومەی دینەکە و هەندێک جاریش وەک پەلاماردانی خودا وەردەگیردێت و زیهنییەتی دەستەجەمعی کۆمەڵگەی پێ ئامادە و تەڵقین و تەجنید دەکەن دژی کەسی ڕەخنەگر.
ئێمە ئێستا ناتوانین جیاوازی بکەین لەوەی کەی ئەوان نوێنەرایەتی قسەی خودا دەکەن و لە کوێشدا نوێنەری قسەی خۆیان و حەزەکانیان! ئەوان هەرگیز خۆیان لەئاست بەرپرسیارییەتییدا نابینن و قەتیش نەمانبینیوە تەنیا یەک دانەیان ڕۆژێک لەڕۆژان لەسەر کارێکی هەڵە یا خراپی خۆی کەبەدڵنیایی هەیانە وەک فیگەرێکی گشتی داوای لێبوردن لە خەڵک و خودا بکەن، بەڵام نەشتەری زمانیان باش دەگەڕێت لەوەی هەمیشە دەبێت خەڵک داوای لێبوردن لەمان بکات لەپای ئەوەی ڕەخنەیەکی زانستیی یان نازانستییان لێدەگرێت. بەم پێشداوەرییە زیرەکانەیە وێنەیەکی تەواو بێخەوش و کامڵ لەخۆیان لە زیهنی گوێگرانیاندا دەنەخشێنن، بێ ئاگا لەوەی ئەم وێنەیە زۆرترین زیان بەخۆیان و مەنزوومە دینییەکەیان دەگەیەنێت.
ئێمە نابێت ئەوەمان بیر بچێت هیچ کاتێک هیچ موسوڵمانێک لە هیچ شوێنێکی سەر ئەم ئەستێرەیە لە ماوەی 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژێکیدا یەک مۆد و یەک تاییم و خاوەنی یەک لێڤڵی ئیمانی نییە، کەسمان لە 24 کاتژمێرەکەدا هەر 24 ی ئیماندار نین. دەشێت کەسێک لە ڕوکەشدا بە موسوڵمان یا بە ئیماندار ببینرێت، بەڵام مەحاڵە 24 کاتژمێری ڕۆژەکەی لە حەقیقەتدا هەموو چرکە و خولەکێکی ئیماندارانە و موسوڵمانانە بێت. لە موسوڵمانێتیی و ئیمان گەڕێ هیچ یەکێک لە ئێمە لە 24 کاتژمێری ڕۆژێکدا تەنانەت بە مانا حەقیقییەکەی مرۆڤیش نیین. هەندێ جار تا ئاستی فریشتە بەرز و هەندێک جاریش بەهۆی مامەڵەی نا ئەخلاقیی یاخود خۆخۆری و خۆویستی و غەریز ئاژەڵیانەکانمانەوە تا ئاستی پەستترین ئاژەڵ تلێر دەبینەوە. بوونی غەریزەی پەست و نزم شتێکی نەمر و هەمیشەییە لە سرووشتی مرۆڤدا و قوڕی بوونی ئێمەی پێ شێلدراوە، کەس ناتوانێت نکوڵی لێبکات و لەنێوی بەرێت.
مامۆستای ئایینیی و کەسی بانگخوازیش دۆخیان وەک دۆخی هەرکەسێکی دیکەیە، هەڵگری غەریزەی سێکسیین، برسی دەبن، دەچنە توالێت، تووڕە دەبن، هەندێک جار بۆ دەستکەوتێکی شەخسی خۆشیان زۆڵم دەکەن و نائەخلاقیی دەجوڵێنەوە. بەو شێوەیە نییە کە لەسەر مینبەرێکەوە یا لە ستۆدیۆیەکی شاهانەوە وەک مرۆڤێکی مەعسوم قسە بۆ خەڵک دەکەن، فەتوا دەردەکەن و ماوەی کاتژمێرێکی قسەکردنیان هەمیشە ڕوی قسەیان لە جەماوەر و هەڵەکانتی بەڵام بچوکترین هەڵە و پەڵەی خۆیان نابینن. ئەم دۆخە پێش هەموو کەسێک زیانی بۆخۆیان هەیە، لە زیهنییەتی خەڵکدا ئەمان خۆیان وەک بێخەوش پێناسە کردووە ئەگەر چی بەدەمیش وانەڵێن کرداریان وادەڵێت: بۆیە کاتێک تووشی ئیحراجییەکی سیاسی و ئەخلاقیی و کۆمەڵایەتی دەبن، خەڵک دەبن بە دوبەرەوە لەبەرانبەریانەوە، بەشێک گەر بەچاوی خۆشیان دۆخە نا ئەخلاقییەکەیان ببینن هێشتا هەر باوەڕ ناکەن، هەزاران پاساوی وەک بوهتانی نەیارانی ئیسلام بۆ هەڵەیەکیان دەهێننەوە، بەشێکی دیکەش بێڕەحمانە دەکەونە شکاندن و وردوخاشکردنیان، وەک ئەوەی ئەمان فریشتە بن و دووربن لەوەی بچوکترین هەڵە ئەنجامبدەن.
ئەوان خۆیان بەرپرسیاێتی سەرەکی ئەم دۆخەی خۆیان هەڵدەگرن بەوەی کارێکیان کردووە لە دونیایەکی ئالودە و ناپوختەدا خەڵک ئەمان بە مەعسوم و پوخت و بێگەرد بزانێت. لە دونیایەکدا نەک مرۆڤ، تەنانەت یەک گەردیلەی پوخت و کامڵیشی تێدا نەبێ ئیدیعای کەماڵ حەماقەتێکی تەمام عەیارە.
ئەمڕۆ مامۆستایانی ئایینی لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی هەستیاردان، وەڵامە خێرا و دلیڤەری فەتوا گەر حازرەکانیان بەبێ ڕەچاوکردنی دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری خەڵک و جڤات بۆ پرسیارە ئاڵۆز و سەختەکانی کۆمەڵگە و وا نیشاندان کە مرۆڤ دەبێت بەردەوام و 24 کاتژمێرەکەی ژیانی دەبێت یەک مۆد و یەک تاییم بێت، بەردەوام هەم ئیماندار و هەمیش موسوڵمان بێت، دوورخستنەوەی مرۆڤ لە ساتە مرۆیی و غەریزەیی و نائیمانیی و نا ئیسلامییەکان و وادارکردنیان بەوەی دەبێت بەردەوام یەک مۆد و یەک ڕەنگ بن، جگە لەوەی مرۆڤ لە مرۆڤبوون دەخەن و دەیخەسێنن لە هەمان کاتدا پێچەوانەی ئایەتەکانی قورئانیشە، بوار بۆ کاردانەوەی پێچەوانە و هەڵگەڕانەوەی زۆر مەترسییدار دەڕەخسێنێت لە خودی کەسەکە خۆی و هەوادارانیشیدا. لەڕابردوودا ئەم کاردانەوە پێچەوانانەمان لە چوارچێوەی فەریحەتی کۆمەڵایەتیی و ئەخلاقیی هەندێک لەو مەلا و بانگخوازانەدا دیوە کە بە پێچەوانەی فیترەتە غەریزیی و لاوازە مرۆڤایەتییەکانی خۆیانەوە جوڵاونەتەوە و وایان نیشانداوە ئەمان بێخەوشن ئەگەر چی بە زمانیش ئیقراری ئەوەیان نەکردبێ، کرداریان ئەوەی سەلماندووە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览374
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 22-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-06-2023
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on30-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览374
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,180
图片 105,700
书籍 19,685
相关文件 98,577
Video 1,419
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!