بە پاشەڵاکی کوزری دەکوتێت.
پاشەڵاک: یان پاشەڵ مەبەست لە بەرۆکی دواوەیە یان داوێنی پشتەوەی کراس و کەوای درێژە (فەرهەنگی خاڵ) کوزر؛ مەبەست لەو گوڵە دەغڵانەیە کە دانی پێوەیە و ورد نەکراون (فەرهەنگی شێخانی) ، لە کوردەواردا دەغڵ کە لەسەر خەرمان کۆدەکرێتەوە، بۆ ئەوەیە بە جەنجەڕ و کەر و وڵاخ دان و پووش لەیەک جیابکرێتەوە، هەندێک ناکەس بەپاشەڵ دەیانەێت لێکی جیابکەنەوە. پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی لووبەرزی پۆزاوییە، کە خۆی گرنگ پیشانبدات و پۆز بەسەر کەسانی هەژاردا لێبدات بەڵام لە ڕاستیدا وانەبێت. [1]