توێژەران و پزیشکانی وڵاتی ئەمریکا، دوای لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە لەسەر ئەو کەسانەی هەمیشە تووڕەن، بۆیان دەرکەوت: ئەو کەسانە لە کاتی تووڕەبووندا جەستەیان بە شێوەیەکی نائاسایی هۆرمۆنێک دەردەدات، کە یەکێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم هۆرمۆنە، زیانگەیاندنە بە ئاستی کالسیۆمی ئێسقانەکان.
بە واتایەکی دیکە، بۆیان دەرکەوت، کە ئەو کەسانەی زوو تووڕە ئەبن، ئەوا لە درێژخایەندا تووشی پووکانەوەی ئێسکەکان دەبن. [1]