图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,128
图片 105,814
书籍 19,707
相关文件 98,684
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕووخانی سەددام و گۆڕانی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووخانی سەددام و گۆڕانی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕووخانی سەددام و گۆڕانی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ناونیشانی بابەت: ڕووخانی سەددام و گۆڕانی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئامادەکردن: #داهۆ سالم#
لەو ڕۆژەوەی لە 9 ی ئەپریلی 2003 دا، کە ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوکاری هاوپەیمانەکانیان، لە کردەوەیەکی سەربازیدا لەژێر ناونیشانی ” پڕۆسەی ئازادی ئێراق” دا لەدەرەوەی شەرعیەتی یاسایی نێودەوڵەتی، کۆتاییدان بە ڕژێمی 35 ساڵەی #بەعس# هێنا لە ئێراقدا، زۆر پرسیار و گریمانە هاتوونەتە ئاراوە سەبارەت بە هۆکارەکانی ڕوخاندنی ئەو ڕژێمە.
هەرچەندە ئەوەی بە ئاشکرا ڕاگەیەنرا کەوا ڕژێمی سەدام خاوەنی چەکی کۆکۆژە و دەستبەرداری ئەو چەکانەنابێت ئەمە لەلایەک و، وادانرا کە پاڵپشتی لە تیرۆری جیهانی دەکات بە تایبەت ڕێکخراوی قاعیدە لە لایەکی تر، نە لەوکاتەو نە لەوە بەدواش، هیچ بەڵگە و دۆکۆمەنتێک ساغ نەکرایەوە کەوا ڕژێمی بەعس چەکی کۆکوژی لەلای خۆی هێشتبێتەوە، ”هەرچەندە پێشتر هەیبووە و بەکاریشی هێناوە”، هەروەها هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ڕێکخراوی قاعیدە دا هەبووبێت.
ئا لێرەوە پرسیارە ڕژدەکان گەڵاڵە دەبن، کە سەدام چەکی کۆکوژی نەبوو و هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ڕێکخراوی قاعید و خودی ئوسامە بن لادنی ڕێبەری ڕێکخراوەکە ساغنەکرایەوە، ئایا زانیارییەکان هەڵەبوون، یان ئامانجە ستراتیژییە دوور مەودا و ناڕاستەوخۆکان، وای دەخواست ئەو ڕژێمە سەرنگون بکرێ؟ ئەو ڕووداوانەی لە دوای ڕوخانی سەدامەوە لە ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و ناوەوەی ئێراق بەتایبەتی هاتنەئاراوە لە ڕواڵەتدا پێچەوانەی خواست و بەرژەواندییەکانی ئەمریکا بوون.
تەشەنەسەندنی تیرۆر، فراوانبوونی تۆڕەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، هەڵکشانی توانای سەربازی و مرۆیان بە ڕوخانی سەدام، بە ئەندازەیەک زیادیکرد کە بە سەردەمی ڕژێمەکەی سەدام بەراورد نەدەکرا. ئەمانەو پەلهاویشتنی هەژمونی ئێران بەشێوەیەکی کاریگەر بۆ ئێراق و، دەستگرتن و سێبەری بەسەر بەغدا دا لە ئێراقی دوای سەدام دا، سنوورەکانی نەریتی دیپلۆماتی و نێودەوڵەتی بەزاند، بە جۆرێک لە دەستوەردان و ئاڕاستەکردنی سیستەمی فەرمانڕەوای لە ئێراقدا، ئاڵنگاری ئەمریکا دەکات.
بۆیە زۆرێک، بەتایبەت توێژی ڕاڤەکاران و چاودێرانی سیاسی کومەڵگەی کوردی، لەوانیشەوە بۆ شەقامی کوردی، وای لێکدەدەنەوە کەوا ڕووخانی سەدام، بەرمەبنای زانیاری هەڵە بۆ ڕوخاندنی و لێکدانەوەی نادرووست و پێشبینی نەکراو بۆ قۆناغی دوای ڕوخانی بووە.
بە واتایەکی دیکە، کە گوایە ڕووخانی سەدام، هەڵەیەی ستراتیژی ئەمریکا بوو، بە تایبەت ئەوەی لە دوای ئەو ڕووخانەوە پەیوەستە بە فراوانبوونی ڕوڵی ئێران لە ناوچەکەدا.
جا بۆیە ئەوەی زۆر گرنگە لێرە ئەوەیە، ڕووخانی سەدام پلانی ورد و ڕاڤەبۆکراوی ڕەوتێکی دەستڕۆیشتووی کۆشکی سپی بووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئاییندەی ئاساییشی ئیسرائیل.
ئەو ڕەوتەش بە “نیو کۆنسێرڤەتیڤەکان” ناسراون و لایەنگری سەرسەختی دەوڵەتی ئیسرائیلن، لەسەردەمی جۆرج بۆشی کوڕدا پۆستە باڵاکانی کۆشکی سپییان گرتە دەست. هەر ئەوانیش بە هاوکاری دەوڵەتی ئیسرائیل، ڕێکخراوەکانی جوولەکە و لوبی ئیسرائیلی داینەمۆ و ئەندازیاری ڕووخانی ڕژێمی بەعس بوون و، تا ئەو ڕۆکەش هیچ هەڵەیەکی پێشبینی نەکراو لە دوای ئەو پڕۆسەیەوە، پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ئیسرائیل، نەهاتووەتەپێش و بە پێچەوانەوە لە دوای کەوتنی بەغدا و دەرهاویشتەکانییەوە، ڕۆژبەڕۆژ پێگەی ئیسرائیل بەهێز و سەلامەت تر دەبێت.
=KTML_Bold=“نیو کۆنسێرڤەتیڤەکان “New Conservatives “=KTML_End=
یەکێک لەو ڕەوەندانەی کە کاریگەرییەکی بەهێزی بەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا هەیە جوولەکەکانن، نیوکۆنسێرڤەتیڤەکان، گرووپێکی نزیک لە جوولەکەن و تەنانەت بەشێکی زۆریان بە ڕەگەز جوولەکەن و بەوە ناسراون دەستێکی باڵایان هەیە لە بوارەکانی: وزە و پیشەسازی چەک لە ئەمریکا و جیهاندا.
ئەم ڕەوتە لەساڵانی 1970 کاندا دامەزراوە و هەمیشە لە کار و چالاکیدان بۆ سەپاندنی خواستەکانیان بەسەر کۆشکی سپیدا، هەرچەندە هەندێ جار خۆیان بە جێگرەوەی هەردوو پارتی کۆمارییەکان و دێمۆکراتەکان ئەژماردەکەن، بەڵام پەیوەندی ئەوان زیاتر لەگەڵ کۆماریخوازەکانی ئەمەریکادا بەهێزە.
کاراکتەرە دیارەکانی کۆنسێرڤەتیڤەکان بریتین لە ” دیک چینی-جێگری بوشی کوڕ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ڕامسفێڵد-وەزیری بەرگری، پۆڵ ۆڵفۆیتز-جێگری وەزیری بەرگری، پۆڵ برێمەر- حاکمی مەدەنی ئەمەریکا لە دوای ڕووخانی بەعس لە ئێراق، زاڵمای خەلیل زاد، ڕیچارد ئارمیتاچ، ئیلیۆت ئەبرامز، ڕیچارد پێرڵ، کۆندە لێزا ڕایس- وەزیری دەرەوە لە کابینەکەی بوشی کوڕ و چەندانی تر.”
ئەمانە لە کابینەکەی جۆرج بۆشی کوڕدا، دەستیانگرت بەسەر کۆشکی سپی دا و زۆربەی پۆستە هەستیارەکانیان گرتە دەست. ڕیشەی کاری ڕۆشنبیری و دونیابینی ئەم گرووپە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی گۆڤاری “Commentary” یان دەردەکرد، کە سەرنووسەرەکەی ناوی “نۆرمان پۆد هۆرێز” بوو. کاری لە پێشینەی ئەم گرووپە دەستەبەرکردن و پاراستنی ئاساییشی ئیسرائیلە، ئەوەش لە ڕێگەی فشار درووستکردن لەسەر سیاسەتی ئەمریکا.
=KTML_Bold=“جوڵەی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل”=KTML_End=
هەمیشە بەرژەوەندییە باڵا و دوورمەوداکانی ئیسرائیل، بە ئەمریکا بەدیدەهێنرێت، خودی ئیسرائیل ڕاستەوخۆ بەشدار نابێت. بە سەرنجدان لە سرووشتی پەیوندییەکانی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و مامەڵەی ئەو زلهێزە لەوەتەی دەوڵەتی ئیسرائیل درووستبووە و، ئەو هەنگاوانەی لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە دەیهاوێت، دەگەینە ئەو بڕوایەی هەرجوڵەیەکی سیاسی، دیپلۆماسی و سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەگەر لەسەدا سەد لە بەرژەوەندی ئیسرائیل نەبێت، ئەوا بەلانی کەمەوە بەبێ ڕەچاوکردنی ئامانجە باڵاکانی ئیسرائیل، ئەنجامی نادات.
ئەو پەیوەندییەی لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دایە کەموێنەیە لە جیهان دا، بە ئەندازەیەک، کە سنووری نەریتە باوە سیاسی و دیپلۆماتییەکانی تێپەڕاندووە، تا ئەو ڕادەیەی کە لە ساڵی هەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا، ئەمەریکا 43 جار مافی ڤیتۆی لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی، لە بەرژەوەندی ئیسرائیل بەکارهێناوە.
هەر جۆرە هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ سەرزەنشتکردن و گۆشەگیرکردنی دەوڵەتی جوولەکە، پوچەڵکردۆتەوە.
=KTML_Bold=“ڕۆڵی ئیسرائیل لە هەردوو پڕۆسەی گەردەلولی بیابان و ئازادی ئێراق دا”=KTML_End=
لە دوای کۆتای هاتنی جەنگی ئێراق - ئێران، بە جۆرێک لە جۆرەکان توانای سەربازی ئێراق لەڕووی تێکنەلۆژیای سەربازییەوە قۆناغێکی بەرەوپێشڤەچوونی بەخۆوە دیتبوو، ئەوەش بەهۆی چاوپۆشی و یارمەتییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوا لە ماوەی جەنگی هەشت ساڵەدا، بەتایبەت لە بواری موشەکی بالیستی و دوور مەودادا، ئەمەش نیگەرانی لای ئیسرائیلیشەکان درووستکردبوو، بە ئاشکرا ئەو مەترسییانەیان بە کۆشکی سپی ڕاگەیاندبوو، بۆ ئەو مەبەستەش جوڵەیان دەستپێکردبوو، هەر بۆیە لە 20 ی جولای ساڵی 1990 دا، شاندێکی باڵای ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی “موشیە ئارێنس” وەزیری ئاساییشی نیشتمانی، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و بەڕێوەبەری مۆساد، سەردانی ئەمریکا دەکەن و، هۆشداری دەدرێتە ئیدارەکەی جۆرج بوشی باوک لەمەڕ ئەو پاڵپشتییەی لە سەدام حسێن دەکرێت لەلایەن ڕۆژاواوە.
هەر لەو ساڵەدا ڕاپۆرتە هەواڵگرییە سەربازییە ئیسرائیلییەکان، ئاماژەیان کردبوو بە بەهێزبوونی پێگەی ئێراق لەنێو وڵاتانی عەرەبی دا. هەموو ئەوانە لە پێش داگیرکردنی کوێت دا ڕووی دابوو.
دواتر و لە ساڵی 1996 لۆبی جوولەکە پلانێکیان لە شێوەی پڕۆژەیەک بۆ ڕووخانی سەدام بەناوی “A clean Break” ڕادەستی ئیدارەی بێڵ کلینتۆن کردبوو، داڕێژەرانی پلانەکە “دۆگلاس فەیس، دەیڤد وێرمسەر و ڕیچارت پێرڵ” بوون، کە کەسانی دیاری سەربە نیوکۆنسێرڤەتیڤەکان بوون، دواتر لە ساڵی 2001 بۆ 2004 بوون بە یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا.
پاش هەموو ئەوانە، بەسوود وەرگرتن لەو ڕەوشە نوێیەی لە ئەنجامی ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەرەوە هاتنەئاراوە، زەمینەی ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئاسانتر بوو. لە مانگی ئۆگەستی 2002 دا، “ئەرێل شارۆن”ی سەرۆک وەزیرانی ئەودەمەی ئیسرائیل، نامەیەک ئاڕاستەی واشنتۆن دەکات، لەو نامەیەدا داوادەکات لەوە زیاتر پڕۆسەی سەرنگونکردنی ڕژێمی سەدام دوانەخرێت.
تەنانەت لەو کۆبوونەوە تایبەتەی نێوان جۆرج بوش و تۆنی بلێری سەرەک وەزیرانی بەریتانیا دا لە Crawford لە ئەمریکا بەسترا، لە کۆتاییەکانی 2002 دا سەبارەت بە چارەنووسی سەدام و ڕژێمەکەی، بەرپرسانی ئیسرائیل بەشدارییان کردووە،
هەموو ئەوانە وگەلێک جوڵە و ئاماژەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن، حکومەتی ئیسرائیل و لوبی جوولەکە، پاڵنەر و هاندەری ئەمریکا بوون بۆ هەردوو پڕۆسەی وەدەرنانی ئێراق لە کوێت و، لەناوبردن و ئیفلیجکردنی توانا ئاسمانی و موشەکییەکان و دواتریش ڕووخانی لە ساڵی 2003 دا.
=KTML_Bold=“ڕوخانی سەدام و ئامانجە گەورەکە”=KTML_End=
هەموو ئەو ڕووداو و گۆڕانکارییەی لە دوای ڕووخانی سەدامەوە هاتنەئاراوە، جۆشدانی ئەو ململانێ خوێناوییە مێژوویەی نێوان شیعە و سوونە بوو لە ناوچەکەدا و، لەپێناو زامنکردنی ئاساییشی ئیسرائیل.
ئا لێرەوە و بەپێی ئەو پێدراوانەی هاتنەچێبوون، دەرکەوت ئیسرائیل و ئاساییشی ئاییندەی لە هەموو کات سەلامەت ترە. ڕاستە کە ئامانجی پڕۆسەی گەردەلولی بیابان بۆ وەدەرنانی سوپای ئێراق بوو لە کوێت، بەڵام هەلێکی زێڕین بوو بۆ لەنێوبردن و تەفروتوناکردنی توانای سەربازی ئێراق.
بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە پڕۆسەی ڕوخانی ڕژێمی بەعسە، کە دەرگای بۆ ئێران واڵاکرد ڕۆڵ و هەژمونی خۆی لە ئێراق و ناوچەکەدا بەهێزبکات. سادەترین تێڕوانین ئەوەیە کە سوودمەندی یەکەم لە ڕووخانی سەدام، ئێرانی نەیاری ئەمریکا و لەبەرانبەردا زەرەرمەندی گەورە وڵاتانی سوننی دۆستی ئەمریکا بوون لە ناوچەکەدا.
ئا لێرەدا بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوندییە باڵاکانی ئیسرائیل، ڕوون دەبێتەوە هەڵەیەک لە ڕووخانی سەدام دا لە گۆڕێدا نییە. هەڵکشانی ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا لەسەر حسابی وڵاتانی عەرەبی سوننی، ئامانجە بنچینەییەکەیە. بەلای کەسەوە شاراوە نییە گۆڕینی ڕژێمێکی سەرسەختی سوننی دژبە ئێران، بۆ سیستمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی وەک ئێراق دا، کە زۆرینەی دانێشتوانەکەی شیعە مەزهەبن و، هەموو سەرکردە و فیگەرەکانی ئەو مەزهەبە، بەشی هەرە زۆری ژیانیان لە ئێران دا بەسەربردووە، ئاشکرایە ئەو گۆڕانکارییە لەبەرژەوەندی ئێران دا دەبێت و بە ئەنقەست ئەنجام دراوە.
ئەمە ڕاستییەکە و زۆر بەڕوونی دەرکی پێکراوە، تەنانەت وڵاتانی عەرەبی بە زانینی ئەو ڕاستیدانە بەناچاری و لەژێر فشاری ئەمریکا دا، پڕۆسەی ئازادی ئێراقیان قەبوڵکرد.
چەندین هەوڵ هەبوون لەلایەن کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب، بەتایبەت میسر و سعودیە بۆ پاشگەزکردنەوەی ئەمریکا و پەکخستنی هێرش بۆ سەر ئێراق، بەڵام سەرکەوتوونەبوون. بە لابردنی سەدام و ڕژێمەکەی و واڵاکردنی ئێراق لەبەردەستی ئێران دا، ململانێی خوێناوی خەفەکراوی نێوان شیعە و سوونە بەتوندی سەریهەڵدایەوە.
بەرزکردنەوەی باڵانسی شیعی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، لەسەر حیسابی سوننی و قوڵکردنەوە و زەقکردنەوەی مەزهەبگەرایی لێکەوتەوە. دواتر تەشەنەسەندنی ئەو گرژی و ئاڵۆزیە بۆ وڵاتانی تری ناوچەکە وەکو: سووریا، لوبنان و یەمەن، بەر ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییە بوو کە لە ئێراقەوە دەستی پێ کرد.
گۆڕانکاری لە تەرازووی هێزدا لەبەرژەوەندی بلۆکی شیعی بۆ توندکردنەوەی ململانێکەبوو، چونکە جگەلەوەی جەمسەری شیعی تەنیا یەک ستاتۆی دەوڵەتیان لەدەستدایە کە ئێرانە، هاوکات تەنیا 15% ی جیهانی ئیسلامیی پێکدێنن، بۆیە بەردەوامی و توندکردنەوەی ململانێی نێوانیان هاوسەنگی پێویست بوو، هاوسەنگییەکەش بە واڵاکردنی گۆڕەپانی ئێراق لەبەرژەوەندی ئێران ئەنجام درا، ئەمە وێڕای ڕەخساندنی هەل بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان، لەپێناو قوڵکردنەوەی ئەوململانێیەدا.
یەکێکیتر لەو ئامڕازانەی بەنزینی بەو ئاگرەدا کرد، هەڵوەشاندنەوەی سوپای ئێراق بوو، کە بەلای چاودێرانەوە هۆکارێکی کاریگەربوو لە بەهێزکردنی گرووپە توندڕەوە تیرۆریستی و یاخییەکان لە ناوچە سوننی نشینەکاندا.
دواجار بەپێی ئەو ڕەوشەی لەنێو جیهانی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بەدوای ڕووخانی بەعس دا هاتەکایەوە، دوای سووربوونی دەستی شیعە و سوونە بە خوێنی یەکتر و پەلهاویشتنی پریشکی ئاگری مەزهەبی بۆ وڵاتانی تری وەکو: بەحرەین، یەمەن، سووریا و لوبنان، ئەو ڕاستییەی پیشاندا، کەوا مەترسی لە پێشینە و گەورە کە ڕووبەڕووی جیهانی عەرەب دەبێتەوە، چی دی لە ئیسرائیلەوە نییە، بەڵکوو لە ئێران و بلۆکی شیعییەوەیە.
هەڵپەی ئیسرائیل لەخاکی عەرەبدا سنووردارە، کە لەوانەیە لە بەرزاییەکانی جۆلانی سووریا و ناوچە فەلەستینییەکانی وەکو: کەرتی غەزز و کەناری خۆراوا تێپەڕنەکان، بەڵام ئێران چاوی لە خاکی عەرەبە، هەرلە یەمەن، بەشێکی خاکی سعودیە، بەحرەین، ئێراق، سووریا و تاوەکوو لوبنان.
بۆیە چیدی ئیسرائیل دوژمنی سەرسەختی عەرەب نییە، چیدی کێشەی عەرەب - ئیسرائیل کاری لە پێشینەی شەقام و فەرمانڕەواکانی جیهانی عەرەب نییە.
پێش قوڵبوونەوەی ململانێی مەزهەبی لە ناوچەکەدا، ئەگەر هاووڵاتییەکی فەلەستینی بەدەستی هێزە ئیسرائیلییەکان بکوژرایە، کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب، شەقامی عەرەبی دەهاتنە سەر هێڵ، یان هەندێک جار دۆسەیەکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی دەکرا، بەڵام ئێستا ڕەوشێک هاتە گۆڕێ، کەوا ئەمریکا دانی نا بە قودس دا وەکوو پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل و دواجاریش لە مارسی ئەمساڵدا بەرزاییەکانی “جۆلان” ی وەکوو بەشێک لە خاکی ئیسرائیل ناساند، هەموو ئەمانە نەک کاردانەوەی توندی لە جیهانی عەرەبیدا بەدوای خۆیدا نەهێنا، بەڵکوو لە مانگی فێبرایەری ئەمساڵ دا بۆ یەکەمجار وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لە “وارشۆ” ی پایتەختی پۆڵەندا، بە ئاشکرا لەگەڵ سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل دا کۆبوونەوە و، ئامانجی کۆبوونەوەکەش ئاساییشی ناوچەکە بوو.
بەواتایەکی دیکە ئەوە فوبیای شیعەگەرای و ڕۆڵی ئێران بوو وای لە سەرکردەکانی عەرەب کرد چیدی کێشەی فەلەستین پێشمەرج نەبێت بۆ دانیشتن لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلیدا، گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی شیعە، سەرکردەکانی عەرەبی ناچارکرد فەلەستینییەکان بەتەنیا جێبهێڵن، چونکە لەمەودوا ئەوەی مەترسییە بۆ سەر عەرەب، ئیسرائیل نییە بەڵکوو ئێرانە. بە پێچەوانەوە وڵاتانی عەرەبی سوننی پێویستیان بە پاڵپشتی ئیسرائیل دەبێت، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران.
ئەو ڕۆژەی ڕژێمی سەدام سەرنگونکرا، ئێراق وەکوو کێکێک پێشکەش بە ئێران کرا، بۆ ئەو گۆڕانکارییە بوو لە هاوکێشەی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا ڕووی دا و ئیسرائیلی لە پێگەی دوژمنەوە گۆڕی بۆ دۆست. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览350
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 08-05-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 05-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on05-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):05-07-2023
URL
此产品已被浏览350
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,128
图片 105,814
书籍 19,707
相关文件 98,684
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!