图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,884
图片 104,820
书籍 19,319
相关文件 97,643
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سەرهەڵدانی کارگێڕی لەسەر دەستی کێ بوو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرهەڵدانی کارگێڕی لەسەر دەستی کێ بوو

سەرهەڵدانی کارگێڕی لەسەر دەستی کێ بوو
ناونیشانی بابەت: سەرهەڵدانی کارگێڕی لەسەر دەستی کێ بوو
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#

ئەوەتا زۆربەی ڕێکخراوەکانی پەیوەندار بەبواری بیزنس و بازرگانی و پیشەسازیی و بگرە چین و توێژەکان کێشەیان لەگەڵ ڕۆتین و بیرۆکراتییەت هەیە، کەواتە ئەوەی لێرەدا پێویستە خوێندنەوەمان بۆی هەبێت ئەوەیە؛ بۆچی تا ئێستا نەتوانراوە ئەم لایەنە گرنگە چاکسازیی تێدا بکرێت؟
کارگێڕی: بریتییە لە سپاردنی کارێک بە کۆمەڵێک کەس و دڵنیابوون لەوەی کە بەو شێوەی تۆ دەتەوێت ئەنجامی بدەن بە باشترین شێواز و هەرزانترین تێچوون.
=KTML_Bold=“مێژووی کارگێڕی”=KTML_End=
ئایا دوای تێپەڕبوونی ئەو هەموو ساڵە بۆچی تا ئێستا نەتوانراوە تەکنەلۆژیا لە بواری کارگێڕیشدا بەکاربهێنرێت؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستە بۆ سەرەتاکانی دامەزرانی کاری کارگێڕی بگەڕێینەوە، کە یەکەمین دەقی نووسراو سەبارەت بە ستراتیژی گەل و شارەزایی گەلی کارگێڕی لە وڵاتی “چین” دا دۆزراوەتەوە، کە بۆ نزیکی سالێک بەر لە زایین دەگەڕێتەوە و دەقی ئەو نووسراوەش ئێستا لەناو پەڕتووکێکی بەناوبانگدا هەیە بەناوی (هونەری جەنگ) کە تیایدا ئەو تیۆرەزانستییانەی کارگێڕی هەیە، کەئەمڕۆ لە زانکۆکانی جیهاندا دێنە خوێندن. “محەمەد ئەلنەغیم”ش لەمبارەیەوە دەڵێت؛ پەڕتووکی (هونەری جەنگ) تا ئەمڕۆش کاریگەریی لەسەر بابەتێکی وا هەستیار هەیە، لەم ڕووەوە “ناپلیۆن”ی سەرکردەی “فەرەنسا” زۆر کاریگەر بووە بەو پەڕتووکە، لە سەرکردایەتیکردنیدا بەکاریهێناوە، هەروەها ئەو پەڕتووکە ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە (گەردەلولی بیابان) ی جەنگی ئازاد کردنی “کوێت” لە داگیرکاری ئێراقی کە (33) دەوڵەت تیایدا بەشدارییان کرد. بێگومان کەسی ڕوانینکار بۆ زانستی کارگێڕی بە هەموو بنەماکانییەوە وەک؛ پلاندانان و، ڕێکخستن و، ئاڕاستەکاری و، چاودێری، پێی وایە؛ ئەو هەموو تیۆرانە لە جەنگ و ململانێ ڕکابەرییەکانەوە لەپێناوی مانەوەدا، سەرچاوەیان گرتووە و پەیدابوون، دوای تێپەڕبوونی ئەو مێژووە و قۆناغەکانی، گۆرانکاری لە ڕەوشی ئابووری و، سیاسیی و، ژیانی مرۆڤەکان هاتووە، سەرنج و تێبینی ئەوە دەدرێت هەر گەلێک شتێکی خستووەتە سەر ئەو زانستە کارگێڕییەی کە ئەمڕۆ ئێمە پراکتیزەی دەکەین، بە حوکمی ئەزموونەکان و سەرکەوتن و شکستەکانی خۆی، ئەم کەیسە بەسەر کۆمپانیا بازرگانییەکانیشدا پیادە دەبێت و ئینجا بڵاوبوونەوە زانکۆ و توێژینەوە ئەکادیمییەکانیش کە تیۆرە کۆنەکانیان پوچەڵ کردەوە و، تیۆرگەلی کارگێڕی دیکەیان چەسپاند، ئەوەش ناوبانگی زیاتری پێ بەخشین، لە ڕاستیدا سەدەی بیستەم بەخاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ هەژمار دەکرێت لە بواری زانستی کارگێڕیدا، چونکە لەو سەدەیەدا، ئەو زانستە گۆڕا و بووە زانستێک کە لە قوتابخانەکاندا دەخوێنرا و پاشان زانستی کارگێڕی وای لێهات زۆر دەوڵەمەند بێت، بەهۆی ئەزموونگەلی ئابووری و کۆمپانیاکانەوە و هەر ئەوەش بە کردەیی بووە یارمەتیدەری سەرکردەکان و کۆمپانیاکان بۆ گەیشتنە ناو بازاڕە گەورە و زەبەلاحەکان کە قۆرخ کرابوون، پاشان بووە هۆی بەرزکردنەوەی شاڵاوی ڕکابەری و هاوبەشیشی کرد لە هەڵکشاندنی قازانجی کۆمپانیاکان و، باشکردنی کارەکانیان و دەربازبوونیان لەو کێشە سەختانەی کە هیچ کۆمپانیا و دام و دەزگایەکی دیکەی قازانجنەویست لێی بەدەرنەبوون، بێگومان کارگێڕی چەندین لقی لێ دەبێتەوە، وەک پلاندانان و، ڕێکخستن و، ئاڕاستەکاری و، چاودێری، هەروەکوو پێشتر ئاماژەمان پێدا لەناو ئەو لقانەشدا لقی شارەزاییەکانە کە وایلێهاتووە زۆر خێرا گەشە دەکات لەناو ئەدەبیاتی کارگێڕیدا، کە ڕەنگە بەهۆی هەڵکشانی ئاستی خوێندنی تاکەکان بێ لە جیهاندا. کە ئەوەش بووەتە هۆی بەرزکردنەوە، ئاستی ڕکابەری لەنێوانیاندا، لەبەرئەوەی ئەو شارەزاییە کارگێڕییانەی کە لەم ستونەدا ناو بەناو قسەی لەسەر دەکرێ کە هاوبەشی کردنێکە لەلای ئێمەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی تاک لەبەر هۆیەکی سادە، چونکە شارستانییەت لە جیهاندا بەرپانابێت تەنیا ئەو کاتەی کە دەکەوێتە ئەستۆی کەسانی جیاوازەوە، کە باش ڕەوشی ژیانی خۆیان و ئەوانی دیکەی دەووروبەریان بەڕێوە دەبەن،
=KTML_Bold=“کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان”=KTML_End=
ئەمڕۆش؛ هەرێمی کوردستان لە هەموو کات و سەردەمێک زیاتر پێویستی بە پێگەیاندنی کەسانێکی شارەزاو لێهاتوو هەیە کە بتوانن ئاستی کارگێڕی لەم هەرێمە بگەیەننە ئاستی بەرزی کارگێڕی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان، حوکمڕانی باش و لێهاتووش بەکارگێڕی باش و لێهاتووەوە دەناسرێتەوە، ڕاستە “هەرێمی کوردستان” قوربانی بەشێک لە سیستمی کارگێڕیی سۆشیالیستی پێشوو بووە کە ڕژێمی #بەعس# لەو کات و قۆناغە مێژووییەدا پەیڕەوی دەکرد و تێکەڵەیەک بووە لە سیستەمی کارگێڕی و دارایی “بەریتانیا” بلۆکی سۆشیالیستی، ئەم جۆرە پیادەکرنە، بۆ ئەو قۆناغ و سەردەمە ڕەنگە باش بێت، بەڵام بۆ سەردەمی هەڵکشانی بەرەو قۆناغی ئابووریی بازاڕ، گونجاو و لە بار نییە، ئەمە جگە لەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ ئەم واقیعە کۆنەی کارگێڕی بێزار و بەگلەیین، چونکە لەگەڵ خواست و داواکارییە ڕوو لە هەڵکشاوەکانیان ناگونجێت و ڕۆژانە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە گوێبیستی ڕێکوپێکی لە بەڕێوچوونی ژیان و کاروباری وڵاتانی بیانی پێشکەوتوو دەبیستن، ئێستا “هەرێمی کوردستان” کە لە دوای دەرهێنانی نەوتەوە بووەتە پێگەیەکی جیهانی و وڵاتانی بیانی بەرهەمهێنەر پێترۆڵ و بەکارهێنەری ئەو سامانە گرنگە چاویان تێبڕیووە و بگرە گەورە کۆمپانیا و شارەزاو وەبەرهێنەکانیان ڕوویان لە “هەرێمی کوردستان” کردووە پێیان سەیرە لە وڵاتێکی وا دەوڵەمەند و بەتوانا هێشتا کارگێڕی لە ئاستێکی نزم و لاوازدا بێت. بۆچوونێک هەیە، دەڵێت؛ تێکەڵبوونی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی زەرەرێکی زۆری لە ئابووری کوردستان داوە، لە ڕاستیدا یەکێک لە هەوڵەکانی چاکسازی ئابووری بریتییە؛ لە جوداکردنەوەی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی، چونکە تێکەڵبوونی ئەم دوو کەرتە هۆکارێکن بۆ بەفیڕۆدانی دەرامەتی ئابووری و، مرۆیی و، سرووشتی کوردستان هۆکارێکیشە بۆ درووستبوونی گەندەڵی (دارایی و کارگێڕی) چونکە ناکرێت کەسێک بەڕێوەبەری گشتی بێت و بەڕێوبەری کۆمپانیاش بێت و، ئیشیش بۆ هەمان بەڕێوبەرایەتییەکەی خۆی بکات، یاخود چاودێریکردنی کەرتی گشتی و ئاسانکاری نا-یاسایی بۆ کەرتی تایبەت و پێدانی مقاوڵاتەکانی کۆمپانیاکانی کەسانی خاوەن پۆست.
لە هەموو جیهاندا بنەماکانی ئابووری لە چوار پێگەدا خۆی دەبیێتەوە ئەوانیش (زەوی - کار - سەرمایە - ڕێکخستن) ئەگەر زەوی بەنموونە بهێنینەوە لە “ئێراق” بەگشتی و لە “هەرێمی کوردستان” بەتایبەتی گرفتی زەویمان نییە، چونکە گەر من و تۆی خوێنەر گەشتێک بکەین بە هەر شار و شارۆچکەیەکدا، دەبینین؛ ڕووبەری بەرفراوان، زۆری زەویمان هەیە، ڕاستە بەشێک لە زەوییەکان ناوچەی شاخاوین، بەڵام دەتوانین تەختیان بکەین و وەبەرهێنانیان تێدا بکەین، کەواتە گرفتی زەویمان نییە، ئەگەر بێینە سەر کار واتە؛ دەستی کار، دەبینین کوردستان خاوەنی ڕێژەیەکی بەرزی دەستی کاری خۆماڵییە، ئەمەش بەهۆی زۆری وەچەوە کە لە بنەڕەتدا تێڕوانینێکی دابوونەریتی هەیە کە لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا لە پێشووتردا هەبووە. سەرمایەش کە کۆڵەکەیەکی گرنگی ئابوورییە لە کوردستاندا تاکوو پێش سەرهەڵدانی #داعش# و قەیرانی دارایی “هەرێمی کوردستان” خاوەن میزانیە (بودجە) ی خۆی بووە، تارادەیەک سەربەخۆی ئابووریشی هەبووە لە فرۆشی “نەوت” و داهاتی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی ناوخۆ، کەواتە گرفتی سەرمایەشمان نەبووە. تەنیا گرفتی ڕێکخستن یاخود کارگێڕی کە نەبوونی ئەم خاڵە وادەکات هەرسێ بنەماکەی ترت لاوازبێت لە بنەماکانی ئابووری. ئەگەر وڵاتێکی پێشکەوتووی وەک یابان بەنموونە بێنینەوە دەبینین تەنیا دووبنەمای ئابووری لە وڵاتەکەدا بوونی هەیە کەچی خۆشگوزەرانیەکی هێجگار زۆر لە وڵاتەکەدا بۆ هاووڵاتییانی دەستەبەکراوە و یەکێکە لە وڵاتی پێشکەوتووەکانی پیشەسازی لەسەرئاستی جیهان.
=KTML_Bold=“دەرئەنجام”=KTML_End=
لێرەدا بەباشی دەزانم چەند پێشنیازێک بە پوختی بخەمە ڕوو، تاوەکوو شارەزایان ئەم بوارە باسی بکەن و توێژینەوەی لەسەربکەن:-
•بەزووترین کات هەڵمەتەکانی چاکسازی و ڕیفۆرمی کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان دەست پێبکات.
•رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی بەتایبەتی گەندەڵی کارگێڕی لەدامودەزگاکان.
•کەم کردنەوەی ڕۆتینی کوشندە و سزادانی سەرپێچیکاران.
•خۆ دورخستنەوە لە بیرۆکراتییەتی مەکتەبی (مەبەست لێی بیرۆ کراتییەتی سلبییە) .
•پەرەپێدانی مرۆیی و کردنەوەی خولی پێشوازیکردن و ڕێزگرتن لە هاووڵاتی.
•بەکارهێنانی سیستەمی پێشکەوتووی داتابەیس و بەئەلەکترۆنیکردنی کارگێڕی.
•بەشداریکردنی زیاتر ڕەگەزی مێ بەتایبەتی لە بەخشینەوەی پۆستەکاندا.
•بەستنەوەی سەرجەم وەزارەتەکان لە ڕێگەی داتابەیس و تۆڕی ئینتەرنێتەوە.
•کۆکردنەوەی دامودەزگا حکومییەکان لە ناوەندێکی حکومی.
•خستنەکاری سیاسەتی یەک پەنجەرە، واتە هاووڵاتی کاتێک لە فەرمانگەیەک کاری هەیە داواکارییەکەی لە پەنجەرەیەکەوە پێشکەش بکات و لە هەمان پەنجەرە ئەنجقمەکەی وەربگرێتەوە نەک دەیان ژور بگەڕێت تا دەگات بە ئەنجامەکەی. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览330
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 02-06-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 经济
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 05-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on05-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):05-07-2023
URL
此产品已被浏览330
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,884
图片 104,820
书籍 19,319
相关文件 97,643
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!