图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,107
图片 106,571
书籍 19,301
相关文件 97,360
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ھەرێمی کوردستان و دیپلۆماسی پەڕڵەمانی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ھەرێمی کوردستان و دیپلۆماسی پەڕڵەمانی

ھەرێمی کوردستان و دیپلۆماسی پەڕڵەمانی
ناونیشانی بابەت: ھەرێمی کوردستان و دیپلۆماسی پەڕڵەمانی
ئامادەکردن: #محەمەد حسێن زادە#

دەوڵەتەکان لە شانۆی سیاسەتی جیھانیدا، ھەوڵ دەدەن بە کەڵک وەرگرتن لە شێواز و ئامڕاز و کەرەستەی جۆراوجۆر، بە ئامانجە سەرەکی و دیاریکراوەکانیان بگەن و بەرژەوەندییەکانیان دابین بکەن. یەکێک لەو ئامڕازانە کە ئەکتەرە سیاسییەکان بۆ ئەو مەبەستە کەڵکی لێ وەردەگرن، دیپلۆماسییە.
پێناسەی جۆراوجۆر بۆ دیپلۆماسی کراوە، بەڵام من لێرەدا ئاماژە بەدوو ڕوانگەی زاڵ سەبارەت بە چییەتی دیپلۆماسی دەکەم: ھەندێک لە بیرمەندان، دیپلۆماسی وەک پێکھاتە یان سیستەمێک چاو لێ دەکەن. لەم تێڕوانینەدا، دیپلۆماسی پێکھێنانی پەیوەندییە لە ڕێگای نوێنەرایەتییە فەرمییەکانی ناوخۆ و دەرەوە. بە واتایەکی تر، دیپلۆماسی بریتییە لە سیستەمی پەیوەندییەکان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، کە لەو چوارچێوەیەدا ئەکتەرەکان پێکەوە پەیوەندی دەگرن. ئەرکی سەرەکی ئەو دیپلۆماسییە بریتییە لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگای گفتوگۆ و وتووێژەوە، بەڵام دەستەیەکی دیکە لە چاودێڕان، دیپلۆماسی وەک تەکنیک یان ھونەر چاو لێ دەکەن. کەوابوو، دیپلۆماسی تەکنیکی پەیوەندیگرتن لەگەڵ جیھانی دەرەوە یان ھونەری ئیدارەکردنی سیاسەتی دەرکی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفت و ململانێ و ناکۆکییەکانە، بە شێواز و میتۆدێکی ئاشتیخوازانە. لێرەدا زەق بوونەوەی دیپلۆماسی وەک “ئامڕاز”، زیاتر بەرچاو دەکەوێت. واتا سیاسەتی دەرەکی نوێنەری ئامانجە بنەڕەتییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەکتەرە سیاسییەکانە و دیپلۆماسی ئامڕازی دابینکردنی ئەو ئامانج و بەرژەوەندیانەیە.
ھەڵبەت، دیپلۆماسی نێوان وڵاتان یان دەوڵەتەکان، چ لە ڕووی واتایی و چ لە ڕووی کردەوەییەوە، گۆڕانکاری زۆری بە خۆیەوە بینیوە. ھەر چەندە لە ڕووی مێژووییەوە بەردەوام ئاڵوگۆڕی نوێنەر یان بە واتا ئامرۆییەکەی، ھەناردەکردنی باڵوێز و دیپلۆمات لەنێو سیستەمە جۆراوجۆرەکاندا (عەشیرەتەکان، ئیمپراتورییەکان و…هتد) ھەبووە، بەڵام دیپلۆماسی بە شیوەی مۆدێرن لە ناو دەوڵەتەکاندا سەری ھەڵدا. لە سەدەکانی ڕابردوودا دیپلۆماسی نێوان دەوڵەتەکان زۆر جار بە شێوەی نھێنی و لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە و لە ڕێگای نوێنەرایەتی یان لێژنەیەکی دیپلۆماتیکەوە ئەنجام دەدرا و، زیاتریش باس لە کەڵکەڵە، نیگەرانی، بیروبۆچوون و ویستەکانی پاشا یان ڕێبەرەکان یان باس و گفتوگو سەبارەت بە شەڕ، ئاشتی و ئاساییش دەکرا.
ھەروەھا لە ڕابردوودا دەوڵەت نەک ھەر ئەکتەری سەرەکی، بەڵکوو تاقە ئەکتەری شانۆی دیپلۆماسی بوو، ھیچ ئەکتەرێک سەرتر یان خوارتر لە دەوڵەت، نەیدەتوانی کاریگەریی ئەوتۆی لە پڕۆسەی دیپلۆماسیدا ھەبێت. تایبەتەمەندییەکی دیکەی دیپلۆماسی نەریتی یان کۆن، ئەوە بوو کە زۆربەی ھەرە زۆری گفتوگۆ و وتووێژەکان بە شێوەی دوو لایەنە و لەنێوان نوێنەران/باڵوێزانی دوو لایەندا ئەنجام دەدران، بەڵام ھێدی ھێدی و بە تایبەت لە نیوەی دوویەمی سەدەی بیستەمدا، ھاوکات لەگەڵ ھاتنە ئارای گۆڕانکاری لە زۆر بواری سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، دیپلۆماسیش گۆڕانکاریی بە خۆیەوە بینی و سەرەڕای ئەوەی کە لەوانەیە ھەندێک لە گفتوگۆ وتوێژەکان بە شێوەی نھێنی ھەر بەردەوام بن، بەڵام بە گشتی، دیپلۆماسی لە ڕووی پێکھاتە، پڕۆسە و بەرنامەی کارییەوە، بە شێوەی جددی گۆڕانکاری بەسەردا ھات.
ھەروەھا، ھەرچەندە کە دەوڵەت ھێشتا ئەکتەری سەرەکییە لە دیپلۆماسیدا، بەڵام پێگەی خۆی وەکوو تاقە ئەکتەر لەدەست داوە و، ھەندێک ئەکتەری دیکە، وەکو: ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە ناحوکمییەکان، ھاتوونەتە نێو شانۆی سیاسەتی نێودەوڵەتی. تەنانەت، ئێستا دەکرێت تاکەکانیش وەک نوێنەری وڵاتان لە ھەندێک بواردا ڕۆڵ بگێڕن. ھەروەھا، وەک نموونەی گۆڕانکارییەکی دیکە، لەپاڵ دیپلۆماسی دوو لایەنەی نێوان دەوڵەتەکان، ھەنگاو بە ھەنگاو دیپلۆماسی چەند لایەنە و دیپلۆماسی گشتیی، بە تایبەت لە چوارچێوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا، پەرەی سەند. ئەوەش وای کرد کە تایبەتەمەندی نھێنیبوونی دیپلۆماسی ھەر چی زیاتر لە ناو بچێت و، دیپلۆماسی لە سەدەی بیستەمدا، فۆرمێکی بازتر و ئاشکراتری لە خۆ گرت.
بەرنامەی کاریی دیپلۆماسیش، زۆر بەربڵاوتر بوویەوە. جگە لە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە سیاسەت و ئاساییشەوە، بابەتگەلی کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرھەنگی و… ھتد، ھاتنە نێو دیپلۆماسییەوە. ئەوەش وای کرد کە دیپلۆماسی بە شێوەی کۆن و نەریتی، وەک تەکنیک و ئامڕازی پەیوەندی نێوان ئەکتەرەکان، بەتەنیایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەو جیھانە جیاوازەی ئیستادا بەسەندە نەبێت. ھەر بۆیە جۆرە جیاوازەکانی دیپلۆماسی سەریان ھەڵدا.
بە گشتی دەکرێت بڵێین کە نزمبوونەوە یان کاڵبوونەوەی پێگەی دەوڵەتەکان، پێشەکەوتنە بەرچاوەکان لە بواری زانیاریی و پەیوەندییەکانەوە، کاڵ بوونەوەی سنوورەکانی ئاستی نێوخۆیی و دەرەکی وڵاتەکان، پەرەسەندنی ڕەوتی بەجیھانیوون و بەرز بوونەوەی پێگەی ڕای گشتی، ئەو فاکتەرگەلە بوون کە بوونە ھۆی سەرھەڵدانی جۆرە جیاوازەکانی دیپلۆماسی مۆدێڕن کە لە فۆرم و ناوەرۆکدا، جیاوازە لەو دیپلۆماسییە نەریتییەی کە باسی لێکرا.
دیپلۆماسی گشتیی (Public diplomacy) ، دیپلۆماسی فەرھەنگی، دیپلۆماسی میدیایی و دیپلۆماسی پەڕڵەمانی، لە نموونە بەرچاوەکانی دیپلۆماسی مۆدێرنێن کە لە ساڵانی ڕابردوودا، ھەموو وڵاتانی جیھان، لە زلھێزەکانەوە بگرە تا بچووکترین وڵاتەکان، ھەوڵیان داوە بۆ دابینکردنی ئامانج و بەرژەوەندییەکانیان، کەڵکیان لێ وەربگرن. لەنێو ئەوانەشدا، (دیپلۆماسی پەڕڵەمانی - parliamentary diplomacy) ، ھەرچەندە دیاردەیەکی تا ڕادەیەک نوێیە، بەڵام زۆربەی ئەکتەرەکان ھەوڵیان داوە گرنگی پێ بدەن و لە ڕاستای دابینکردنی بەرژەوەندییەکانیاندا، کەڵک لە سوودمەندییەکانی وەربگرن.
دیپلۆماسی پەڕڵەمانی
تا نیو سەدە پێش، باڵوێزەکان، دیپلۆماتەکان و وەزیرەکان، ھەر وەک جاران پاڵەوانی شانۆی سیاسەتی نێونەتەوەیی بە گشتی و دیپلۆماسی بە تایبەتی، بوون و تەنیا چالاکییەکانی ئەوان بەرچاو دەکەوت. ساڵانێکی زۆر، پەڕڵەمان و پەڕڵەمانتاران وەک کەسایەتیی و ڕێکخراوەی ناوخۆیی چاویان لێ دەکرا، کە گوایە تەنیا نوێنەری داخوازییە نێوخۆییەکانی شارۆمەندانن. ھەرچەندە پەڕڵەمان و پەڕڵەمانتاران زۆر جاران لە گۆڕەپانی نیودەوڵەتیشدا چالاکییان ھەبوو، بەڵام کاریگەریی ئەوتۆیان نەبوو و ڕەواییان پێ نەدەدرا. بەڵام بە زۆر ھۆکار و بە تایبەت بە ھۆی کەمڕەنگبووونەوەی سنوورەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و تێکەڵاوی دیاردە ناوخۆیی و جیھانییەکان، ڕۆڵی پەڕڵەمانتارانیش لە بەشداریکردن و بڕیاردان لە سیاسەتی دەوڵەتەکاندا، زەق و گرنگتر بووەوە.
ئیدی دەوڵەتەکان و وەزیرەکان، نەیاندەتوانی بەتەنیایی کێشەگەلێکی جیھانی وەکوو تیرۆریزمی جیھانی و کێشەی کەش و ھەوا و ململانێ و ناکۆکییەکانی نێوانیان و… ھتد، چارەسەر بکەن. ھاوکات لەگەڵ ناتەوانی دەوڵەتەکاندا لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کێشە جۆراوجۆرەکاندا، پەرەسەندی ڕەوتی بەجیھانیبوون و دەرکەوتن و بەھێزبوونی ئەکتەرە نادەوڵەتییەکانیش لە ئاراد بوون. ھەر بۆیە دیپلۆماسی پەڕڵەمانی ھەم وەک یارمەتیدەرێک بۆ دەوڵەتەکان بۆ داپۆشینی لاوازی و ناتەوانی باڵوێزەکان، ھەم وەک پێویستییەکی سەردەمیانە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان دەوڵەتەکان و پەرەپێدان بە ھاوکاری نێوانیان و، ھەروەھا پاراستنی ئاساییشی ھەر یەک لە وڵاتان بەتەنیایی و ئاساییشی جیھانی بە گشتیی، سەری ھەڵدا.
ئەمڕۆکە دیپلۆماسی پەڕڵەمانی کە ھێندێک جار بە پارلۆماسی (parlomacy) ناوێ لێ دەبرێت، چەمکێکی ناسراوە و بە گشتی ئاماژەیە بۆ ڕیزێک لە چالاکییەکانی ئەندامانی پەڕڵەمانی وڵاتان لەدەرەوەی سنووری وڵاتەکانیان و لە ئاستی ناوچەیی یاخود نێودەوڵەتیدا. لە دیپلۆماسی پەڕڵەمانیدا، پەڕڵەمانتارانی وڵاتە جیاوازەکان لە ڕێگای بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ئاستی نێودەوڵەتیدا، ھەوڵ بۆ تێگەیشتنی دوولایەنە لە یەکتری و، چاودێری ھەرچی زیاتر لەسەر چالاکییەکانی دەوڵەتەکانی خۆیان لەدەرەوەی سنوورەکان دەدەن. ھەروەھا پەڕڵەمانتاران تێ دەکۆشن لە ڕێگای ھێنانە ئارای ھەندێک ڕێگا چارە و تەگبیر بۆ چارەسەری کێشە و گرفتە جیھانییەکان یان ناکۆکییەکانی نێوخۆی وڵاتان بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە، لە پانتای پەیوەندییە دەرەکییەکاندا ڕۆڵ بگێڕن.
لە جیھانی ئێستادا بە لەبەرچاو گرتنی بەربڵاوی ئاستی پەیوەندییەکان و دژواری پەیوەندییە سیاسییەکان، ھەموو وڵاتان بە پێویستی دەزانن کە لە ھەموو توانا و دەرفەتەکان، بۆ دەربڕینی بیروبۆچوونەکانیان و دابینکردنی بەرژەوەندییەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا، کەڵک وەربگرن. یەکێک لەو دەرفەت یاخود ئامڕازانە، دیپلۆماسی پەڕڵەمانییە، کە پەرە دەدات بە پەیوەندی نێوان لایەنەکان و لانی کەم دەرفەتێکی باش و لەبار بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی لایەنەکان، سەبارەت بە دیاردە جیاوازەکانی دوولایەنە، ناوچەیی و جیھانی دەڕەخسێنێت.
ئەو جۆرە دیپلۆماسییە لەم ساڵانەی دواییدا پەرەی سەندووە و زۆر لە وڵاتانی جیھان ھەوڵیان داوە لە سوودمەندییەکانی کەڵک وەربگرن. ھەر بۆیە دەبینین کە بەردەوام لە ئاستی جیھانیدا و ناوچەیی و لەنێو وڵاتەکاندا، گرووپگەلی “ھاوڕێیەتی” پێک دێن و ھاتوچۆ و سەفەری نوێنەرانی پەڕڵەمانی وڵاتان و ئامادەبوونیان لە کۆڕ و کۆبوونەوە جیاوازەکاندا، پەرە دەستێنێت و ھەم دەوڵەتەکان و ھەم پەڕڵەمانەکان ھەوڵ دەدەن گرنگییەکی تایبەت بەو دیپلۆماسییە بدەن و نوێنەرانی پەرەلەمانیش ھان دەدەن کە لەو ڕەوتەدا بەشداری بکەن.
ھەرێمی کوردستانیش وەک ئەکتەرێکی نیوەدەوڵەتی (شێوە-دەوڵەتی) و خاوەن پەڕڵەمانی سەربەخۆ، دتوانێت و پێویستە کە سەرنج بداتە دیپلۆماسی پەڕڵەمانی و بە خوێندنەوە و پلانێکی بەوردی داڕێژراو و توکمە، کەڵک لە سوودمەندییەکانی ئەو دیپلۆماسییە وەر بگرێت.
ھەرێمی کوردستان و پارلۆماسی
ھەرێمی کوردستان لەبەر ئەوەی کە لە فۆرمی دەوڵەتێکی بەتەواوەتی سەربەخۆدا نییە، لەوانەیە گەلێ جار لە پەیوەندییە دەرەکییەکانیدا یان لە سەبارەت بە ھێنانە ئارای ھەندێک بابەت، تووشی گرفت و کێشە بێت. ئاشکرایە کە ھەندێک لەو کێشە و گرفتانە تا کاتێک کە ھەرێمی کوردستان لە فۆرمی دەوڵەتێکی سەربەخۆدا سەرھەڵ نەدات ھەر دەمێننەوە. بەڵام کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتەکانی دیکە و لەوانە (دیپلۆماسی پەڕڵەمانی) لە بەر ئەوەی کە زۆر جار دەتوانێت لە شکڵی نافەرمیدا خۆی بنوێنێت لەوانەیە بتوانێت بە خولقاندنی ھەندێک دەرفەت، یارمەتیدەر و پاڵپشتی سیاسەتوانانی ھەرێم، لە زۆر بواردا بێت. بۆیە دەبێت بە جدی سەرنجی پێ بدرێت. زیادە لە خسڵەتی نافەرمی بوونی ئەو جۆرە دیپلۆماسییە، دەزانین کە پەڕڵەمانی ھەرێمی کوردستان، لانی کەم سەبارەت بەو پرسانەی کە ناکەونە نێو ئەو دەسەڵاتە تایبەتیانەی کە بە پێی ماددەی 110 لە دەستووری فدڕاڵیدا، بۆ حکومەتی فیدڕاڵی دیاری کراون، مافی ئەوەی ھەیە کە تەنانەت ڕێکەوتننامە لەگەڵ دەوڵەتە بیانییەکان مۆر بکات. ئەوەش ڕێگای کەڵک وەرگرتن لە دیپلۆماسی پەڕڵەمانی ھەموار دەکاتەوە. دەبێت لەو بوارەدا بە جدی کار بکرێت و ھەوڵی چڕ و پڕ بدرێت.
بۆ ئەو مەبەستە پەڕڵەمانی ھەرێمی کوردستان دەتوانێت چەندین کار ئەنجام بدات، کە ھەڵبەت پێشتر ھەندێک ھەوڵ وەکوو پێکھێنانی گرووپی ھاوڕێیەتی پێکھاتوو لە نوێنەران ئەنجام دراون. بەڵام پێویستە سەرنج بدرێتە ئەو خاڵانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ کراوە و دیارە ھەندێکیان وەک سازکردنی بەستێن و ئامادەکاری بۆ دیپلۆماسی پەڕڵەمانیین و ھێندێکی دیکەیان ڕاستەوخۆ دەکەونە خانەی چالاکی کردەوەیی لەو بوارەدا:
1- پەڕڵەمانی ھەرێمی کوردستان، دەبێت بە ڕچاوکردنی دۆخ و پێگەی ھەرێمی کوردستان، وەکوو ئەکتەرێکی نێوە دەوڵەتی، بە شێوەیەکی زانستیانە و وردبینانە و بە پشتبەستن بە خوێندنەوەیەکی ھەمەلایەنە، تواناکان و دەرفەتەکانی خۆی لە بواری دیپلۆماسی پەڕڵەمانیدا، ھەڵبسەنگێنێت و پاشان پلان و بەرنامە و لە کوتاییدا جۆری چالاکییەکانی بە پێی ئەنجامی ئەو ھەڵسەنگاندنە، دیاری بکات.
2- پەڕڵەمانی ھەرێمی کوردستان، دەبێت ھەوڵی ئەوە بدات کە لە ڕێگای ناسین و کۆکردنەوەی زانیاری ورد سەبارەت بە وڵاتانی ناوچەیی و جیھان، بزانێت چ دەرفەتگەلێک ھەن بۆ پەرەپێدانی ھاوکاری لەنێوان پەڕڵەمانی ھەرێم لەگەڵ پەڕڵەمانی وڵاتانی دیکەدا. خاڵە بەھێز و لاوازەکانی بۆ پێکھێنانی ئەو پەیوەندییانە دیاری بکات.
3- ھەرێمی کوردستان، دەتوانێت لە نیو خۆدی پەڕڵەماندا کۆمیسیۆنی تایبەت بە دیاردە و پرسە جیاوازەکان پێک بھێنێت. تەنانەت دەکرێت گرووپێک بۆ کاروباری دیپلۆماسی پەڕڵەمانی لە چوارچێوەی “لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی” پێک بھێنێت. لەپاڵ ئەوەدا، دەکرێت ناوەندێک بۆ چاودێریکردن و بەرپرسیارییەتی ھەموو کاروبارەکانی پەیوەندیدار بە دیپلۆماسی پەڕڵەمانییەوە، پێک بھێنرێت.
4- دەبێت ئامانجێکی سەرەکی و ڕوون بۆ دیپلۆماسی پەڕڵەمانی و بەکارھێنانی ئەو شێوازە لە دیپلۆماسی دیاری بکات.
5- پەڕڵەمانی ھەرێم دەبێت گرنگی بەوە بدات کە ھەر نوێنەرێک لە چ بوارێکدا شارەزایی ھەیە و پسپۆڕە و لەو بەشەدا کەڵکی لێ وەربگرێت. ھەروەھا، دەبێت نوێنەرەکانیش ھەوڵ بدەن زمانی وڵاتانی دیکە فێر ببن و ھاوکات ھەوڵ بدەن لە بنەما و بنچینەی و ئامانجی دیپلۆماسی پارلەمانی تێبگەن.
6- دەبێت لە ئەزموون و شارەزایی نوێنەرانی پێشووی پەڕڵەمان و ڕوانگە و بیروبۆچوونی حیزب و لایەنە جیاوازەکانی ھەرێم کەڵک وەربگیردرێت.
7- ھەوڵ بدرێت لە نوێنەرانی ژن و کەمینە ئایینییەکان لە لێژنەکان و بە گشتی لە پڕۆسەی دیپلۆماسی پەڕڵەمانیدا، کەڵک وەر بگیردرێت.
8- پەڕڵەمانی ھەرێمی کوردستان، دەبێت کۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی حکومەتی ھەرێم کە زیاتر لە پەیوەندییە دەرەکیەکاندا چالاک و بەشدارن، پێک بھێنێت.
9- پەڕڵەمانی کوردستان دەبێت یان خۆی پلانێکی ھەبێت یان ئەگەر بانگھێشتیان کرد، بە ئامادەییەوە لێژنەیەک لە پەڕڵەمانتاران بۆ بەشداریکردنی چالاکانە لە بۆنە و کۆبوونەوەکانی وڵاتانی دیکەدا، بنێرێت. یان بەپێچەوانەوە، داوا لە پەڕڵەمانتاری وڵاتانی تر بکات کە لە ھەندێک لە بۆنە و یادەوەرییەکانی کوردستاندا بەشداری بکەن.
10- پەڕڵەمانی ھەرێمی کوردستان، بە کردەوە دەتوانێت شیوازگەلی جۆراوجۆر بە کار بھێنێت. وەک سەفەری سەرۆکی پارلەمان بۆ وڵاتانی جیھان و چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی پەڕڵەمانی وڵاتانی دیکە، سەفەری دوولایەنەی نوێنەرانی کوردستان بۆ وڵاتانی تر و بە پێچەوانەوە، بەشداریکردنی نوێنەرانی کوردستان لە سەفەری بەرپرسە سیاسییەکاندا بۆ وڵاتانی دیکە.
11- سەرۆک پەڕڵەمانەکان بە ھۆی ئەوەی کە پێگەی (سیاسی - یاسایی) بەرچاو و کاریگەریی زۆریان لەسەر زۆرینەی نوێنەرانی پەڕڵەمان ھەیە، ئەرکێکی گەورەیان بۆ پەرەپێدانی دیپلۆماسی پەڕڵەمانی لەسەر شانە. بە تایبەت ئەگەر سەرۆک پەڕڵەمان لە بواری پەیوەندی نێونەتەوەیی و سیاسەتی دەرەکیدا پێشینەی کاری یان زانستی ئاکادێمیکی ھەبێت، لە دیپلۆماسی پەڕڵەمانیدا دەتوانێت ڕۆڵی بەرچاو بگێڕێت.
12- پەڕڵەمانی ھەرێمی کوردستان، دەبێت گرووپگەلی ھاوڕێیەتی پەڕڵەمانی (Parliamentary Friendship Groups) زیاتر پێک بھێنێت و پێگەیان بەھیز بکات. ھەروا کە پێشتر ئاماژەم کرد، تایبەتەمەندی نافەرمییبوونی ئەو گرووپگەلی ھاوڕێیەتی پەڕڵەمانییە، دەبێتە ھۆی چالاکی زیاتری نوێنەران لە سنوورەکانی دەرەوەی ھەرێمدا، لەبەر ئەوەی کە ھەندێک لە گرفتەکان کە بەرپرسانی سیاسی لەگەڵیدا بەرەوڕوون، بۆ نوێنەرەکان بوونیان نییە یان لانی کەم کەمترن.
13- ئەو نوێنەرانەی کە بۆ گرووپێکی ھاوڕێیەتی دیاریدەکرێن، دەبێت ھەوڵ بدەن سەبارەت بە شوناس و کلتوور و مێژوو و سیاسەت و زمانی ئەو وڵاتەی کە پەیوەندی لەگەڵ دەگرن، زانیاری بە دەست بھێنن.
14- دەبێت نوێنەران دیاری بکەن کە پێویستە و (دەتوانن؟) لە پێشدا لەگەڵ نوێنەرانی کام وڵاتان، پەیوەندی بەھێزتر و بەربڵاوتر پێک بێنن. بە واتایەک دەبێت ئەولەوییەتبەندی پەڕڵەمانەکانی جیھان و ناوچە دیاری بکەن. وەک پێشنیارێک، دەبێت گرنگی زیاتر بەو وڵاتانە بدرێت کە پەڕڵەمانەکانیان کاریگەریی زۆرتر لەسەر دەوڵەتەکانیان و سیاسەتی دەرەکی وڵاتەکەیان دادەنێن.
15- پەڕڵەمانی ھەرێمی کوردستان، دەتوانێت لە ئەزموونی دیپلۆماسی پەڕڵەمانی وڵاتانی دیکە و بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لەو بوارەدا چالاک و لێھاتوون، کەڵک وەربگرێت.
بە گشتی، ھەرێمی کوردستان ئەگەر لە باری سیاسیشەوە گرفتی زۆری ھەبێت، بەڵام لە باری ئابووری، فەرھەنگی و کۆمەڵایەتییەوە دەتوانێت لە دیپلۆماسی پەڕڵەمانی بە باشترین شێوە کەڵک وەربگرێت. لە نەبوونی سەربەخۆیی سیاسیدا، ئەگەر ئەو وزە و ھێزەی کە لە ھەرێمی کوردستان و پەڕڵەمانی ھەرێمدا ھەیە بۆ دیپلۆماسی پەڕڵەمانی کەڵکی لێ وەر بگیردرێت، دەرفەتگەلێکی زۆر لە ئاستی ناوچەیی و جیھانی بۆ ھەرێم دەڕەخسێن و بە تایبەت دەتوانێت زۆرێک لە کێشە و گرفتەکانی دیپلۆماسی فەرمی چارەسەر بکات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览224
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 30-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 05-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on05-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):05-07-2023
URL
此产品已被浏览224
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,107
图片 106,571
书籍 19,301
相关文件 97,360
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!