بەگوێرەی زانیارییەکانی پزیشکان و پسپۆڕانی ئەمریکی، زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوە کحوولییەکان، جگە لەوەی لە ڕووی تەندرووستییەوە زیانی هەیە، بۆ پیاوان زیانێکی جیاوازتریشی هەیە.
پزیشکان ئاشکرای دەکەن، هۆرمۆنی تیستۆسترۆن، کە هۆرمۆنێکی پیاوانەیە، هەروەها کوالێتی و ڕێژەی سپێرمەکان، یاخود تۆوەکانی پیاو کاریگەریی هەیە لەسەر وەچە خستنەوە. بۆ نموونە، ئەو پیاوانەی ڕۆژانە کحوول دەخۆنەوە و زیادەڕۆیی لە خواردنەوەیدا دەکەن، تۆوەکانیان وەکوو پێویست بەهێز نابێت و کوالێتی لەدەست دەدەن و لە ئەنجامدا ئەگەری زۆرە تووشی نەزۆکی ببێت. [1]