پزیشکان و توێژەران لەسەر خواردنەخێراکان تاقیکردنەوە و توێژینەوەی زۆریان کردووە و هەر جارێک بابەتێکی نوێ باس دەکەن، لەسەر زیادەرۆیشکردن لە خواردنی خۆراکی خێرا، لە تازەترین توێژینەوەکانی پزیشکانی کامبێردج، دەرکەوتووە، هەر جەستەیەک لە دوای خواردنی خۆراکی خێرا 25 ڕۆژی پێویستە تا بەتەواوی لە مەوادی زیانبەخشی خۆراکە خێراکان پاک دەبێتەوە، واتە دوای خواردنی 100گرام خۆراکی خێرا، جەستە بۆ پاکبوونەوە پێویستی بەم ماوەیە هەیە.
هەروەها جەختیش دەکەنەوە، خواردنی خێرا لەسەر ئەو کەسانەی نەخۆشن، یاخود خەمۆکن و دڵەکوتەیان هەیە، زیاترین کاریگەریی نەرێنیی هەیە. [1]