图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,860
图片 106,092
书籍 19,349
相关文件 97,413
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مۆساد‌ و سەرکردەکانی کورد
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مۆساد‌ و سەرکردەکانی کورد

مۆساد‌ و سەرکردەکانی کورد
ناونیشانی بابەت: مۆساد‌ و سەرکردەکانی کورد
ئامادەکردن: ئاوێنە

شلۆمۆ نکدیمۆن ئەو پەیوەندییە نهێنی و موخابەراتییە ئاڵۆزانە دەگێڕێتەوە کە چۆن مۆسادی ئیسرائیل و ساواکی ئێران شۆڕش و کێشەی کوردیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان ڕەتاندەوە و وەک کارتێکی سیاسی لە دژی دوژمنەکانیان بەکارهێنا.
مۆساد لە ئێراق و وڵاتانی دراوسێ‌ - داڕمانی ئومێدی ئیسرائیلی و کوردەکان کە نووسەرەکەی شلۆمۆ نکدیمۆنەن یەکێکە لەو پەڕتووکە پڕ لەزانیاریانەی بەمدواییە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، هەرچەندە ساڵانێکی زۆرە خوێنەران لە ڕێگەی وەرگێڕانە عەرەبییەکەیەوە پێی ئاشنان، لەم پەڕتووکەدا کە مێژووی پەیوەندییەکانی کورد و ئیسرائیل دەگێڕێتەوە، هەر لەسەرەتاوە بە یەکێک لەکەسایەتییە مێژووییەکانی کوردمان دەناسێنێت کە ئەویش کامەران بەدرخانە، ئەو پیاوەی کە وەچەی میرێکی دەستڕۆشتووی سەدەی نۆزدەهەم و مامۆستای زانکۆی سۆربۆن بوو، هەمیشە خەونی بەئازادی کورد و هەموو کەمایەتییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەبینی و هەموو ژیانی خۆی بۆ ژیاندنەوەی کورد تەرخان کرد. نکدیمۆن ئاماژە بە بەڵگەنامەیەکی مۆساد دەکات دەربارەی کێشەی کورد و دەڵێت پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ‌ کورد بەڕێکەوت درووستبوو، لەوانەیە بەهۆی سووربوون و دەستپێشخەری کامەران بەدرخان بووبێ‌ کە توانی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ‌ زۆر کەسایەتی باڵای ئیسرائیل درووستبکات.
ئەو باس لەوە دەکات کە کامەران بەدرخان زۆر لەنزیکەوە دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیسرائیل دیڤید بن گۆریۆن و گۆلدا مائیری سەرۆک وەزیری پێشووتری ئیسرائیلی ناسیوە و هاوڕێی نزیکی دامەزرێنەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل مۆریس فیشەر بووە، تا دەگات بەوەی کە دەڵێت کامەران بەدرخان ئیشی بۆ ئیسرائیل دەکرد و چەندین کاری نهێنی و موخابەراتی لە ئێراق و لوبنان و سووریادا بۆ ئیسرائیل ئەنجامداوە، کەسێکی پڕ لەوزەی لەبڕان نەهاتوو بووە کە بەردەوام لەنێوان پاریس و بەیرووت و تاراندا لەهاتوچووندا بووە و سەردەمانێکیش ڕۆڵی پەیامنێری لەنێوان مستەفا بارزانی و جیهانی دەرەوەدا بینیوە و زۆربەی کات ئیسرائیلییەکان بە مەبەستی پێشبینیکردنی ڕووداوەکان پرس و ڕاوێژیان پێکردووە و چەندین ڕاپۆرتیشی بۆ ئەوان نووسیوە. ئەمە جگە لەوەی وەک نکدیمۆن لەم پەڕتووکەدا ئاماژەی پێدەکات کامەران بەدرخان کاری بۆ ساواکیش کردووە و تەنانەت بە مەبەستی ئەوەی لە دوای شۆڕشی 1958ی ئێراقەوە، لە ئێرانیش جێگیر بێت، شاو تەیموری بەختیار گفتوگۆیدان لەگەڵ‌ کردووە.
ئەم پەڕتووکە ئاماژە بەوە دەکات کە کامەران بەدرخان ساڵی 1963 سەردانی ئیسرائیل دەکا و بەنهێنی دەستپێشخەرییەکی بارزانی دەگەیەنێت بەسەرکردەکانی ئیسرائیل، جەغت لەوەش دەکاتەوە کە هەر لەسەرەتای درووستکردنی ئەم پەیوەندییانەوە لەگەڵ‌ ئیسرائیل، ئیبراهیم ئەحمەد ئاگادارو بەئاگا بووە و دەڵێت تەنانەت لەتشرینی دووەمی 1963دا تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد بەبێ‌ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت گەیشتنە باڵوێزخانەی ئیسرائیل لەپاریس، خۆیان ناساند و داوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ‌ نوێنەری ئەوسای مۆساد لەوێ‌ کرد و داوای کۆمەک و یارمەتیی و پارەیان کرد.
پاشان ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ساڵی 1964دا عیسمەت شەریف وانلی سەردانی ئیسرائیل دەکا و لەگەڵ‌ سەرۆکی مۆساد کۆدەبێتەوە.
لەگەڵ‌ درووستکردنی ئەم ڕایەڵانەدا، ئیسرائیل ڕەزامەندی ئێران وەردەگرێ‌ بۆ یارمەتیدانی شۆڕشی کورد و یارمەتییەکانی مۆسادیش لە ڕێگەی ئێران و بەسەرپەرشتی ساواک ڕەوانەی باشووری کوردستان دەکرێت. نکدیمۆن باس لەوە دەکات کە یەکەم پەیوەندی ڕاستەوخۆ و هاتنی مۆساد بۆ باشووری کوردستان، لەلایەن (دیڤید کەمحی) سەرۆکی مۆسادەوە ئەنجامدەدرێت، کە لەئایاری 1965دا دیڤید کەمحی و شەمسەدین موفتی (کە بە یەکێک لەباشترین هاوڕێکانی ئیسرائیل ناودەبرێت) ، بەئوتومبێلێک کە پیاوێکی سەر بەساواک لێیدەخوڕێ‌ لە ئێرانەوە ئاودیووی سنووری باشووری کوردستان دەبن و دەچن بۆ لای بارزانی لەحاجی ئۆمەران. ئیتر هیڵێکی پەیوەندی موخابەراتی ئەکتیڤ لەنێوان تەلئەبیب و تاران و حاجی ئۆمەراندا دەکرێتەوە و بە هاوکاری مۆساد و ساواکیش دەزگای پاراستنی پارتی درووستدەکرێت کە شەکیب عەقراوی و #مەسعود بارزانی# ڕۆڵێکی گرنگیان لەو دەزگایەدا پێدەسپردرێت. نکدیمۆن لەم پەڕتووکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە بارزانی و دوو کوڕە زۆر نزیکەکەی ئیدریس و مەسعود باوەڕی تەواویان هەبوو کە تەنیا ئیسرائیل دەتوانێت دانپێنانی ئەمەریکا بەئەوان وەربگرێت، تا دەگات بەوەی کە لەنیسانی 1968دا بارزانی بەنهێنی سەردانی ئیسرائیل دەکا و دکتۆر مەحمود و شەمسەدین موفتیشی لەگەڵ‌ خۆی دەباو لەوێ‌ لەگەڵ‌ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. ئەم پەیوەندییانە بەئەندازەیەک گەشەدەستێنن کە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە1972دا دەنووسێت نێردراوێکی ئیسرائیلی هەموو مانگێک بە ئێراندا دزە دەکات بۆ کوردستان و لەگەڵ‌ خۆی بڕی پەنجا هەزار دینار دەبات بۆ بارزانی.
لەخوێندنەوەی ئەم پەڕتووکەدا هەست بەوە دەکەیت کە دەزگاکانی وەک ساواک و تەنانەت مۆسادیش ژێر بەژێر چ ڕۆڵێکی کارا و گرنگیان بینیوە لەشکستپێهێنانی گفتوگۆو ئاگربەستەکانی نێوان شۆڕشی ئەیلول و حکومەتی ئێراق و دەستپێکردنەوەی شەڕدا، ئەم پەیوەندییە ژێر بەژێرانە بەردەوام دەبن تا سەرەنجام لەئازاری 1975دا کاتێک شا و سەدام لەجەزائیر ڕێکدەکەون، بەشێوەیەکی تراژیدیی هەموو شتێک هەرەسدەهێنێت.
نکدیمۆن ئاماژە بەوە دەکات کە لە ماوەی ئەو 12 ساڵەدا مەلا مستەفا سەرکردایەتی یاخیبوونی کوردەکانی دەکرد دژی حکومەتەکانی ئێراق و سوپاکەی، بەپشتبەستن بەئیسرائیلییەکان کە لێی جیانەدەبوونەوە، توانی لەبەرانبەر خوێنڕشتنی ئەواندا خۆڕاگرێ‌ و یارمەتییەکانی ئیسرائیل چەند هەناسەیەکی ژیانی بە بەر یاخیبوونی کوردەکاندا دەکردەوە تا تەمەنی درێژتر بێت. مۆساد لە ئێراق و وڵاتانی دراوسێ‌ - داڕمانی ئومێدی ئیسرائیلی و کوردەکان کە لەلایەن ڕەهەند عەبدولغەفورەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و وەک زۆرێک لەو پەڕتووکانەی لەم ساڵانەی دواییدا خراونەتە بازاڕەوە پڕ بەهەڵەی چاپ و لەڕووی داڕشتنی ڕێزمان و زمانەوانییەوە تا ئەندازەیەک بێ‌ کەموکووڕی نییە.
پرسیارێک لەمەغزو مێشکی زۆربەماندا دەوروژێنێت، بەسەرنجدان لەوەی کە لەم شەست ساڵەی ڕابردوودا، هەرچی فیشەکێکی نابێت بەعەرەبەوە ئیسرائیل پشتگیری کردووە، ئایا ئەو یارمەتییەی ئیسرائیلییەکان پێشکەش بە کوردیان کرد تەنیا پەیوەندی بەبەرژەوەندی ئیسرائیلەوە بوو یاخود لایەنێکی مرۆڤدۆستیشی لەخۆگرتبوو؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览242
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 09-07-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 13-04-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 09-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on09-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):09-07-2023
URL
此产品已被浏览242
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,860
图片 106,092
书籍 19,349
相关文件 97,413
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!