图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,701
图片 105,970
书籍 19,729
相关文件 98,906
Video 1,422
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چۆن چەپی جیھانی بەربەست بۆ ڕزگاریخوازی کوردی ساز دەکات؟ وەڵامێک بۆ سڵاڤۆ ژیژاک
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

Mücahit Bilici

Mücahit Bilici
نووسەر: موجاھید بیلیچی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە*؛ حیسامەدین ( ھیوا) خاکپوور

تێبینی وەرگێڕ
پرسیارێ کە ھەر مرۆڤێکی خۆھۆشیار بە تایبەت ھۆشیار بە دۆخی نەتەوەکەی، دەتوانێت بیپرسێت ئەوەیە: بۆچی دەبێت مرۆڤ لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی، یاخود لەبەر ئایدیۆلۆژیا بەناو گەردوونی و جیھانداگرییەکان دەست ھەڵبگرێت لە نەتەوەکەی و ببێتە کرێکاریی بێ ئەملاوئەولای ئایدیۆلۆژیگەلێ وەکوو؛ مارکسیزم و یان ئیسلامیزم و یان فیمنیزم و…هتد؟!
بە گوزارشێکی دیکە چ بەڵگاندێکی فەلسەفی و ئەخلاقی لە پشتدایە کە کورد بە جێگەی ئەوەی تێبکۆشێت، ھەر وەکوو دیکەی نەتەوەکان، بە پێیی واقیعی سەردەمی مۆدێرن لە ھەوڵی ڕزگاری خۆیدا بێت، ھەوڵی خۆی بۆ بیرۆکە جیھانباوەڕییەکان دەخاتە گەڕ کە لە عەینی تەواوی سوودەکانی ئەو بیرۆکانە، ئەزموونیش سەلماندوویەتی زیاترین خەسار و قەیرانی بۆ کورد لێکەوتووتەوە.
مرۆڤی کورد، بە گشتی و بە تایبەتی لە درێژایی ئەم سەد ساڵەی ڕابوردوودا؛ زیاتر لەوەی ھەوڵ بۆ ڕزگاری خۆی بدات و زەمینی واقیعی خۆی ڕەچاو بکات؛ گرفتاری زیندانی تیۆری و تێگەی ئەو بیرۆکانە بووە کە ھیچ کات نەیانتوانیوە ئایدیال تایپی جیھانی مۆدێرن واتە پاڕادایمی ناسیۆنالیزم تێپەڕێنن.
لێرەدایە ئەندێشەی چەپیش کە لەلایەن ھەندێک ڕۆشنبیر و حیزب و دەستەجاتی کوردییە وەرگیراوە، بە جێگەی ئەوەی بە شێوەی ڕەخنەیی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت تا ببێتە ڕێگەخۆشکەر بۆ ژیانێکی ئازادانە و یەکسانیخوازنە و ڕێکوپێکتر بۆ مرۆڤی کورد، کوردی کردووتە ” قۆچی قۆربانی“ دیمۆکراتیزەکردنی ئەم و ئەو. بە وشەیەکی دیکە؛ بە جێگەی ئەوەی کورد ئەو ئەندێشانە بەھی خۆ بکات و لە خۆی بگرێت و لەگەڵ واقیعی خۆی بیگونجێنێت، زۆر بە سادەیی خۆی کردووتە قوربانی ئەو ئەندێشانە.
لەکاتێکدا نە ئیسلامیزم ( ھەر وەکوو جەمال نەبەز لە پەڕتووکی ”کوردانی سەرگەردان و برا موسوڵمانەکانیان“ دەڵێت: کورد خزمەتی زۆری بە ئیسلام کردووە بەڵام موسوڵمانان و بزاڤی ئیسلامی تەنانەت مافی چارەی خۆنووسین لە کورد زەوت دەکەن) و نە مارکسیزم ( وەکوو نووسەر لەم وتارەدا دەیڵێت کە چەپی جیھانی ھیچ بەرپرسیاریەتێک لە ھەمبەر دۆخی کورد وە ئەستۆ ناگرێت و لە ئاکامدا دەبنە ڕێگری ڕزگاریخوازی کوردی) و نە دیکەی بیرۆکەکان، نەیانتوانیوە گرێیەک لە گرێ کوێرەکانی مرۆڤی کورد بکەنەوە.
فەرموون لەگەڵ دەقی وتارەکە:
چۆن چەپی جیھانی بەربەست بۆ ڕزگاریخوازی کوردی ساز دەکات؟ وەڵامێک بۆ سڵاڤۆ ژیژاک
موجاھید بیلیچی
تورکیا کە دانیشتووانی کوردی خۆی خستۆتە ژێر گوشاری ژیانێکی نایەکسانی و سەرکوتی سیاسییەوە (و بە دڵنیاییەوە ئەمە لە ڕژێمی پاوانخوازی ئەردۆغانەوە دەستی پێنەکردووە) ، بۆ درووستکردنی ناوچەیەکی ئەمنی، هێرشێکی سنووربەزێنی بۆ سەر باکووری سووریا دەستپێکردووە. بەھەرجۆر، ئامانجی کۆتایی سڕینەوە و ڕووخاندنیی سەروەریی سیاسیی کوردانە. وێدەچێت تورکیا سوێندی خواردبێت لەگەڵ ھەر جۆرە خۆسەریییەکی کوردی لە ھەر شوێندکدا نەساچێنێت و دژایەتی لەگەڵ بکات. لەگەڵ بڕیاری ترامپ بۆ وازهێنان لە کورد، خەونی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی بێدەوڵەت لە ژێر پاراستنی دەوڵەتێک (ئەمریکا) یەکسەر داڕما.
لە دوای هێرشەکەوە شەپۆلێک لە پشتگیری لەلایەن کەسانی خاوەن ویژدان لە سەرانسەری جیهاندا ھاتە ئاراوە، بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەنی چەپەوەن و هەست بە هاودەنگی دەکەن لەگەڵ گەلێکی زۆر لەمێژە چەوساوەی وەکوو کورد. لە کاتێکدا کورد شایەنی ئەو هەموو هاوسۆزییە کە لەگەڵی دەکرێت، بەڵام زۆرجار میحنەت و دۆخی نالەباری بە زمانێک دەربڕاوە و دەردەبڕدرێت کە بە تەواوی هەقیقەت و ڕاستی نییە: واتە زمانی ژینۆسایدە.
بۆچی بەرگری لە کورد- کە بە تەواوەتی شایستەی بەرگرین- پێویستی بە خیانەت لە هەقیقەتە؟ و بۆچی تێگەیشتنی ڕۆشنبیران لە دۆخی کورد لە چوارچێوەی فانتازیای ئارەزووئەندێشانەدا دەمێنێتەوە؟ بۆ نموونە یادداشتی ئەم دواییەی `سلاڤۆ ژیژاک` لە ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت لە پێش چاو بگرن:
«چەپەکانی ئەوروپا لەسەر ئەوەی کورد پشتی بە ئەمریکا بەستووە، ڕەتیدەکەنەوە. ئەوە تەنیا خیانەتێکی قێزەونی دیکەیە». وەک دەربڕینی هاوسۆزی، مرۆڤ تەنیا دەتوانێت سوپاسگوزاری نووسەر بێت بۆ ئاماژەکەی، بەڵام وەک پارچە ئەندێشەیەک، نموونەیەکە لە سادەلەوحیی ڕووکەش.
ژیژێک بە باس لەو وێنەیە “سەرەتاییە”ی کورد دەست پێدەکات کە تا ئەم دواییانە لە خەیاڵی ئەورووپیدا لە سووڕانەوەدا بووە و دواتر بە خۆشحاڵییەوە سەری سوڕدەمێنێت لەو وێنە ھەرە پێشکەوتنخوازەی کە ئەمڕۆکە بە کوردەوە گرێدراوە. بەڵام ڕاناوەستێ کە بپرسێت چۆن دەکرا گواستنەوەیەکی ڕادیکاڵی لەو شێوەیە ڕووبدات. ئایا بەڕاستی ڕوویداوە؟ ئایا کورتەڕێگای کوردی بۆ داهاتوو لە ئارادا ھەیە؟ ئایا بەڕاستی کورد سەرمایەداری و دەوڵەتی نەتەوەیی تێپەڕاند و ڕاستەوخۆ گەیشتە سەرزەوینی خەیاڵی پاش ­سەرمایەداری؟ چی دەبوو ئەگەر هەمووی خەونێک بوایە- خەونێکی چەپ کە کوردەکانی تێدا لە ژێر دەسەڵاتی سەربازیدا ڕێپێوانیان کردووە؟
چەپی جیهانی ڕێک بەهەمان شت تاوانبارە کە زلهێزەکان لەمێژە وەک یارییەک لە ئەجێندای ستراتیژی خۆیاندا مامەڵەیان لەگەڵ کورد کردووە. ئەوان دەیانەوێت وا کوردەکان ببینن کە هەموو خەیاڵەکانی کۆمەڵگەیەکی یۆتۆپیایی بەجێدێنن و هیچ لەوە بیر ناکەنەوە ئایا ئەوە لە بەرژەوەندیی ڕاستەقینە و کردەیی کورددا ھەیە یان نا. نابوودی ئەزموونی پاشنەتەوەیی کورد لە سووریادا، زیاترین تێچوویەک کە بۆ پێشکەوتنخوازانی ئەورووپی ھەیبوو، ھەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبردنی کونفرانسێک لە تورکیادا بوو! ( وەک لە نموونەی دەیڤید ھارڤەیدا بیندرا) و دەرفەتی پێدان چەن سووکایەتی و ئیھانەتێک بە تورکیا بکەن و لە ھەمانکاتدا ستایشێکی کوردە بوێر و بەشمەینەتەکانیش بەجێبێنن!. بەڵام تێچووەکەی بۆ کورد، جارێکی دیکە لەم سەدەیەدا تیرێکی کوشەندە بوو لە سەربەخۆیی کوردستان.
مارکسیزم و فۆرمەکانی ئەندێشەی بانزەوینی و ترانسێندەنسی پەیوەندیدار بەوەوە، لەنێویاندا کۆمۆنالیزمی ئیکۆلۆژی مۆرای بووکچین، بوونەتە میتافیزیکێک بۆ سیاسەتی کوردی و ھاوکات میتافیزیکێکی زیانبەخش. ئەم تیۆریانە کە بە شێوەیەکی دۆگماتیکی لەلایەن سەرکردە (ەکان) ی بزووتنەوەی کورد پەیڕەو دەکرێن، دەبنە ڕێگر لە بیرکردنەوەی ڕوون و بەدواداچوون بۆ بەرژەوەندی کورد. لە سایەی مەیلی ئایدیۆلۆژیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە، کورد بووەتە ئەسیری هۆشیارییەکی ناڕاست و درۆیین.
بۆچی دەبێت لەنێو هەموو مرۆڤەکاندا کوردە هەژار و لێقەوماوەکان، بارگرانی ئەو شتە بە کۆڵ بکێشن کە ژیژاک پێیدەڵێت: ”میراتی ئەورووپی ڕزگاری“؟. چۆنە دەکرێت کورد، لەو بارودۆخە لەرزۆک و نالەبار و ڕۆحپڕووکێنەیدا کە بێبەشترینی هەموو گەلانی ناوچەکەیە ( بە گوزارشی ژیژاک”سەرچەشنی قوربانی بوون“) - ”تەنیا ڕۆچنەی هیوا“ بێت؟ ئایا لێرەدا شتێکی نائاسایی لە کاردا نییە؟ کاتێک ژیژاک بانگەشەی ئەوە دەکات کە «کورد تاکە فریشتەیە لەو بەشەی جیهاندا»، سەرزەنشتەکەی بۆ ترامپ، وەک ژێستێک لە هاودەنگی و ھاوسۆزی لەگەڵ کورد، بەهایەکی کەم و سنوورداری هەیە، چونکە هاوکات پشتگیرییەکی مەترسیدار لە خۆوەھماندن و خۆفریویی ئایدیۆلۆژیکی کورد دەکات . ئایا لە نیگارکێشانی قوربانییەکان وەک فریشتە، ئێمە لە مرۆڤایەتی بێبەشیان ناکەین؟
شۆڕشی ڕۆژاڤا لە مێشکی پێشکەوتنخوازان و فیلمە خۆبەرزێنەرەکانی بێرنارد هێنری لیڤیدا زیاتر ڕاستە تا لەسەر عەرزی واقیعدا. وە بەدڵنیاییەوە کورد ئەگەر هان نەدرابا بۆ ئەوەی ببنە فریشتە لەخزمەتی مرۆڤایەتیدا، لەڕووی یەکسانی و توانای بەرگریکردن لەخۆی باشتر دەبوو. بەداخەوە کورد وەک ”سەرچەشنێکی قوربانی“ بووەتە فریشتەی فیداکاری لەسەر قوربانگای چەپی جیهانی. گەلێک کە ھێزی کار و ژیانی نەک تەنیا لەلایەن زلهێزە ”ئیمپریالیستەکانەوە“ وەک بریکارانی شەڕ، بەڵکوو وەک بەرازی گینیایی لە تاقیگە ئایدۆلۆژییەکانی چەپی ڕۆژاڤایی بە تەواوی دەچەوسێنرێتەوە. ئەوەی پێی دەوترێت ئەزموون و تاقیکاری کوردی لە باشترین حاڵەتدا ئاماژەیەکی بازاڕگەرییە و لە خراپترین حاڵەتدا چەوساندنەوەی ڕاشکاوانەی گەلێکی خۆجێیی و لۆکاڵە لەلایەن یۆتۆپیاخوازی پۆستمۆدێرنەوە. نابێت ماجەراجوویی ڕۆشنبیران ھانی شتێک بات کە تووشیاری خەسارەکانی ئیستێعمار بێت. ھیچ کەس زەحمەتی ئەوە بە خۆی نادات کە بە کوردەکان بڵێت؛ ئەو فانتازیا بریقەدارانەی کە خۆراکی دانیشتووانی بێرلینگتۆنی و ڤێرمۆنت دابین دەکەن، ئەوەندە بە باشی لەگەڵ قامیشلۆی ڕۆژاڤا ناگونجێت.
ئەو تاوانبارییەی کە تەماشاگەرانی چەپی جیهانیی بە نیسبەتی ئەزموونی کورد لە ئەستۆیاندایە، بریتییە لە شکستیان لە ڕەخنەگرتن و دەستوەردان لە (یان تەنانەت دانپێدانانی) ئەو هۆشیارییە درۆینەیەی کە لە ڕووی فیکرییەوە سەرکردایەتیی بێهەڵوێستی کورد پێیەوە دەناڵێنێت. لە کاتێکدا کە حەماسەت و شەوقێکی ناڕەخنەیی بۆ ئەزموونی کورد لە باکووری سووریا خزمەت بە بەرژەوەندیی فیکری و چینایەتیی ئارەزومەندانی دووری خۆی دەکات، بەڵام وایکردووە کە کورد تێگەیشتنێکی درووستی لە واقیعی خۆی نەبێت.
ژیژاک و چۆمسکی و ھارڤێی ھاوسۆزیی و ھاودڵیی نیازپاکانەی ڕووتن، کە ھاوڕایە لەگەڵ پشتیووانی نائاگایانە و ڕووکەش لە کورد. دەبێت ئەمانە بەپرسیاریەتیی ئەو شکستەس لە ئەستۆ بگرن کە چۆن میتافیزیکی مارکسیستی ڕێگری لە خواستی ڕزگاریخوازی کورد دەکات. ئەوان وەکوو چەپی ئەورووپی-ئەمریکی بەرپرسیارییەتی ڕاستەوخۆیان لە ئەستۆدایە لە ڕێگەدان بە درووستبوونی ئەو ”بڵقی تیۆرییە“ کە کڕیاڕە ڕۆشنبیرە کوردەکانیان لە دەوری خۆیان سازیان کردووە. لێرەوە خۆنەویستی کورد زیانی بۆ کورد هەیە و هیچ سوودێکی بۆ مرۆڤایەتی نییە.
سەرچاوەی وتارەکە بە زمانی ئینگلیزی
*https://www.duvarenglish.com/columns/2019/10/26/how-the-global-left-hinders-kurdish-liberation-a-reply-to-zizek.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览166
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | cultureproject.org.uk 07-04-2023
挂钩项目: 1
小组: 文章
Original Language: 英语
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 翻译
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 09-07-2023
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on10-07-2023
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):10-07-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览166
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,701
图片 105,970
书籍 19,729
相关文件 98,906
Video 1,422
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!