图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,448
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دوێنێ شەو نیوەمان مردین!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوێنێ شەو نیوەمان مردین!

دوێنێ شەو نیوەمان مردین!
ناونیشان: دوێنێ شەو نیوەمان مردین!
نووسەر: #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #04-07-2023#
دوێنێ شەو نیوەمان نیوەمردوو بووین، نمرەی پۆلی دوازدە درایەوە بە خوێندکار. جا یەکێ خۆی بەو قۆناخە پڕ لە ئەژدیهایەدا تێنەپەڕێت نازانێت سترێس و قەلەقییەکەی چۆنە، زوخاوەسکی و خەمۆکیی و چاوەڕوانی بێمانا و زۆری دەوروبەر بۆ ئەو ساڵە چی بەسەر مرۆڤی ئێمە دێنێت و چۆن خوێندکارێکی پڕ لە ئەنەرژی دەیپلیشێنێتەوە! ئەندازەی ئەم نەخۆشییە سارییەی کورد بە جۆرێکە گەر یەکێک تووشی ببێت و بچێتە پۆلی دوازدە بەهەمان ئەندازەی کەسی تووشهاتوو هەموو ئەندامانی دیکەی خێزانەکە تووش دەبن و بەهەمان قۆرتەکانی سترێس و قەلەقی و بە شێتبوونی دەستەجەمعی کەسی تووشبوودا ئەو ساڵە ڕێ دەکەن.
لانی کەم دوێنێ شەو زیاد لە یەک ملیۆن مرۆڤی کورد سترێس و قەلەق بوو، نەیدەزانی چی دەکات و دەبێ چی بکات. هەموو تووشی پانیک هاتبووین. بچوکترین قەرارمان پێ نەدەدرا ، نانمان بۆ نەدەخورا، دەممان وشک بووبوو، گەر کەسێکمان دەستی توالێتیشی هەبووبێت پاش ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە بیری چووەتەوە، دڵمان خێراتر لە جاران لێی دەدا، گلێنەی چاوەکانمان وەک مانگی چواردە ئەبڵەق بووبوون، شۆک بوو بووین و دەمارەخانەکانیشمان باش زانیارییەکانیان نەدەگواستەوە، بە سێ پێ وتن چایەک لێنەدەنرا، چونکە ئاشکرا کردنی ئەنجامەکان بەسۆزە کۆئەندامەدەمارمانی کارا کردبوو.
=KTML_Bold=هۆکاری ئەمە چییە؟=KTML_End=
بەیەک وشە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە وا فێرکراوین بۆ زانین و فێربوون و هۆشیاری نەخوێنین، خوێندن کراوەتە کەرەستەیەک بۆ پەیداکردنی کار و بژێوی لەم وڵاتەدا. ئەوەی ئەمشەو سەد ناهێنێت و نابێتە پزیشک دواتر بێ کاردەبێتو لەفەفرۆشیشی دەست ناکەوێت. داهاتووی کاری مرۆڤ بە خوێندنەوە گرێدراوە. لەبری ئەوەی لە ناوچە پیشەسازییەکان، زەوییە کشتوکاڵییەکان، گاورداری و دەواجنەکان بەشوێن هەلی کاردا بگەڕێین دێین لە زانکۆ و پەیمانگاکان سۆراخی بێهودەی دەکەین. یەکەمین گورزی کوشندە شەوی ئاشکراکزدنی ئەنجامەکان لە ماهیەت و حەیسیەت و کەرامەتی مرۆڤانەی مرۆڤی کورد دەوەشێندرێت. هەندێک دوای ئەو شەوە بۆ ئەبد وا دەشکێن کە ئیدی ڕاست نەبنەوە . ئەوەی سەد ناهێنێت بۆ ئەبەد ناچیز و بودەڵە و فاشیل و کەم تەماشا دەکرێت. چونکە لە زیهنییەتی خەڵکدا زانکۆ زانکۆ نییە بەو مانایەی شوێنێک بێت بۆ زانین و هۆشیاری نەخێر بەڵکوو کار-کۆیە شوێنێ کار. شوێنێکە بۆ پەیداکردنی پارەی مۆڵ و بژێوی. ئەم کارکۆیە شوێنێکە ئێمە دەڕۆین بۆ ئەوەی خۆمان لە کار بدزینەوە تێیدا، لەبری ئەوەی بیر لەوە بکەینەوە ببینە سیاسی باش، خاوەن کارگە، پەیمانکار، کرێکار یا جوتیار و شوان و گاوان، دەمانەوێت ئەم دامەزراوەیە بمانکاتە بەتاڵەیەکی موقەنەعەی پشت مێز و کورسیی دامەزراوەیەکی شەقوشڕی وەک پلاندانان، تەندرووستی، ئابووری و پەروەردە لە وڵاتێکدا کە هیچیان بوونیان نییە.
لە ڕاستیدا زانکۆ شوێنێک نییە بۆ دۆزینەوەی کار، شوێنێکە بۆ هۆشیار بوونەوە و هۆشیارکردنەوە. شوێنێکە بۆ تێستکردنی خوە باوەکانمان و لێکۆڵینەوەکردن لەسەریان، شوێنێکە بۆ فۆڕمەلەکردنی زانست لە فۆڕمە فەلسەفییەکەیدا نەوەک کەڵەکەکردن و دەرخکردنی زانیاری داتای بێسوود.
زانکۆ شوێنی هەموومان نییە، ئەوە دەبێت کاربێت هەموومان کۆکاتەوە نەوەک زانکۆ. زانکۆکانی ئێمە نەوەک هەرشوێنی زانست نیین وەک مەعریفە، بەڵکوو زۆر کەمتریشن لەوەی وەک بوونێکی مرۆیی لە هۆشیاری و ئیختیاری مرۆڤیش بڕوانن. زانکۆ لێرە شوێنێکە بۆ کوبوونەوەی تۆپەڵە زانیاری داتای بێ ڕەبت و تاقینەکراوە. شوێنێکە بۆ کۆپیکردن و لاساییکردنەوە و درەخکردنی تاقیکردنەوەی زانکۆکانی دیکە. زانکۆ لە فۆڕمە فەلسەفییەکەیدا نەهاتۆتە کوردستان، بەڵکوو بینا و باڵەخانە دراوەتە دەم باڵەخانە بۆ شۆو بزنس خۆنواندن. لە ڕووە ئیبستمۆلۆژیا مەعریفییەکەشیەوە لەو حوجرانەی سەد ساڵ پێش ئێستاش کوورتتر دێنێت، چونکە ناتوانێت بچوکترین شیکاریی بۆ کەمترین بڕی داتا زانیاری بکات.
سیاسییەکان ئەمڕۆ کارێکیان کردووە زانکۆ وەک شوێنی دوزینەوەی کار ببینرێت بەڵام ئامادەکردنی سیاسی بۆ بواری سیاسەت نا. لەکاتێکدا سیاسەت گەرمترین و کاریگەرترین مەیدانی درووستکردن و ڕەخساندنی هەلی کارە. لە سادەترین پێناسەیدا سیاسەت واتە ڕێکخستنی ژیانی ئیداری و ئابووری خەڵک. سیاسەت واتە کار. بەڵام ئەوان دێن سیاسەت واداری تاق و تۆقێک دەکەن کە گوایە ئەوان لەڕووی مەبدەئی ئەخلاقی شتێکی وەک شۆڕشەوە بۆ میللەتەکەیان کردووە و بە حوکمی ئەو شەرعیەتە شۆڕشگێڕێتییەوە کە هەیانە دەبێت تاپۆی ڕەشی خۆیان بێت، بەڵام شتێکی نا پیشەیی وەک زانکۆ دەکەنە مەیدانی کار.
پێرار وەزیری خوێندنی باڵا لەبنی هەمانەکەی دا بەتوانجەوە وتی زانکۆکانی ئێمە ناتوانن نیوتن و ئانیشتاین ئینتاج بکەن. لەڕاستیدا قسەکەی وەزیر هەم ورد بوو هەم داننان بوو بە شکستێکی حەتمی حوکمڕانی سی ساڵەی کوردی لە باڵاترین ئاستیدا.
زانکۆ لای ئێمە تا ئێستا نەیتوانیوە داتاکانمان لەژێر چادرو ڕەشماڵی خێڵەوە بگوازێتەوە بۆ تاقیگەو لابۆرەکان. زانکۆ فەشەلی هێناوە لەوەی داتا بکاتە زانیاری، زانیاری بۆ زانست و زانستیش بۆ هۆشیاری بگوازێتەوە، تا حیکمەتی ژیان سەڕێ بکەوێت. ئەوەی هەیە ئەم تۆپەڵە داتایانە و کۆمەڵێک زانیاری هاوردەکراوە لە مەلزەمەیەکی ناشیریندا دەدرێتە دەست خوێندکار، شەش ساڵ دەیهێنێت و دەیبات وەک ڕەگی گولی لێینابێتەوە تا ئەزبەر و دەرخی نەکات نایەڵێت دەرچێت.
ئێمە لە مەترسیدارترین قۆناخی ژیانی مرۆڤایەتیدا ژیاندەکەین و ئەوەش تفاقەکەمانە! بیست ساڵی داهاتوو نازانین لە چ جۆرە دونیایەکدا دەژین، بەڵام بەدڵنیایی دەزانین ئەو دونیایە زۆر جیاوازە لەوەی ئێستا. بەشی زۆری مرۆڤ کارەکانیان لەدەست دەدەن بەهۆی خۆنەگونجاندنیان لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی دونیای نوێ، فەیلەسوفان و چاودێرانی ستراتیژیی پێیان وایە تەنیا ماتماتیک و زانستە ئەزموونییەکانی وەک بایەلۆژیی و کیمیا بەس نین بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤی ساڵی 2050 لە هەژاری و بێکاریی و بێهوودەیی، بەڵکوو دەبێت توانای گۆڕان و خۆگونجاندنی ڕادیکاڵیان هەبێت و بتوانن لەنیوەی دووەمی تەمەنیاندا شێوازی کارکردنیان بگۆڕن. ئالگۆریتم و یاسا لۆگاریتمییەکانی ژیری دەستکرد ئەمڕۆ زۆر پیشەیان لەناوبردووە ، لەداهاتوودا زیاتریش دەبن. نعۆم چۆمسکی پێی وایە هەندێ وڵات بەتەواویی قوت دەدرێن و دانیشتووانەکانی دەکرێنە کۆیلەی هەندێ زلهێزی دیکە کە توانای شیکاریی داتای زۆریان هەیە. جیاوازییەکە ئەوەیە لەو وڵاتانەی زانکۆ لە حەقیقەتدا هەیە نووسەران و ڕۆشنبیران و ئەکادیمیسیانەکانیان پێش ڕوودانیان کارەساتەکان دەبینن، شیکاری بۆدەکەن و بە گوێشیان دەکرێت، لێرە شاربەدەر و وڵاتبەدەر و تەخوین دەکرێن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览242
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 04-07-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 社会
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 11-07-2023
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on11-07-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览242
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,448
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!