بەگوێرەی زانیارییەکان، قەڵەوی جگە لەوەی مرۆڤ تووشی فشاری زۆری خوێن و چەوری و هەندێک نەخۆشیی دیکە دەکات، کاریگەریشی هەیە لەسەر وەچەخستنەوە، ئەم حاڵەتە لە هەر دوو ڕەگەزدا هەیە، بەڵام کێشەکە زیاتر ڕووبەڕووی ئەو پیاوانە دەبێتەوە، کە کێشی لەشیان زۆرە.
ڕێژەی سپێرمەکانی پیاوانی قەڵەو وەکوو پێویست نییە و بەراورد بە پیاوانی دیکە ڕێژەکە کەمترە، بۆیە لە وەچەخستنەوەدا کێشە درووست دەبێت. [1]