图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,423
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی کوشتن لەبەغدادی سینان ئەنتۆن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی کوشتن لەبەغدادی سینان ئەنتۆن

خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی کوشتن لەبەغدادی سینان ئەنتۆن
ناونیشانی بابەت: خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی کوشتن لەبەغدادی سینان ئەنتۆن
ئامادەکردن و نووسین: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

زۆرجار بەناڕەوا کریستیانیەکانی ئێراق بەوە تاوانبار دەکرێن، کە زۆرینەیان هەڵوێستی سیاسییان نییە و لەگەڵ ڕژێم بوون، ئەم دیمەنە خراپەش لای زۆرێک لەلای ئێمە بەرانبەر بەکریستیانیەکانی ئێراق هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا بەوشێوەیە نییە، چونکە ڕژێمی #بەعس# هێندە ترسناک و تۆقێنەربوو، نەک تەنیا کەمینەکان بگرە تەواوی گەلانی ئێراقی ناچاری ملکەچی کردبوو.
لە ماوەی پێشوودا ڕۆمانی کوشتن لە بەغدا، خاڵڕێژیم خوێندەوە کە نووسینی سینان ئەنتۆنە، ئەویش کریستیانیەکی شاری بەغدایە لە ساڵی 1967 لە بەغدا لەدایکبووە و ئێستا لەئەمریکا دەژی، مامۆستایە لە زانکۆی نیویۆرک. لە ڕاستیدا ماوەیەکە خەریکی خوێندنەوەی نووسەرە ئێراقییەکانم، بەڕاستی نووسەری زۆرباشی تێدایە، یەکێکیش لەم نەوە نوێیەی نووسەرانی ئێراق سینان ئەنتۆنە.
ئەم نووسەرە چ لە ڕووی شێوازی نووسین و چ لە ڕووی ناوەرۆکەوە تایبەتمەندییەکی زۆری هەیە، ئەم ڕۆمانەشی یەکێکە لە ڕۆمانە جوانەکانی و بۆ زمانی ئیتالی و ئەڵمانی و نەرویژی و ئینگلیزی وەرگێڕدراوە. خۆشبەختانە لەلایەن کاک ڕەنجدەر جەباریشەوە کراوەتە کوردی.
=KTML_Bold=ناوەرۆکی ڕۆمانەکە=KTML_End=
لە ساڵی 1989 لەدائیرەی ئەمنی بەغدا، دەستنووسێک دەدۆزرێتەوە، کە لەلایەن یەکێک لە زیندانەکانەوە بە خەتێکی سەیر و سەمەرە نووسراوە، هەر بۆیە «هاوڕێ تەلال» کارمەندی دائیرەی ئەمن، دەکەنە بەرپرسی ئەم دۆسێیە، تاوەکوو لەزمان و ناوەرۆکی ئەم دەستنووسانە بکۆڵێتەوە، ئەمەش سەرەتای ڕۆمانەکەیە و لە کۆتاییشدا بۆیان دەردەکەوێت کە لەلایەن زیندانی فوراتەوە نووسراوە.
فورات کوڕێکی گەنجی کریستیانیە لە زانکۆی موستەنسەرییە لەبەشی کۆلیژی زمانی ئینگلیزی دەخوێنێت. فورات هەر بەمنداڵی دایک و باوکی دەمرن و نەنکی بەخێوی دەکات. نووسەر هەوڵیداوە لە ڕێگەی فوراتەوە، باسی ژیانی خەڵکی ئێراق لەسایەی ڕژێمی سەدام بکات بەتایبەتیی ساڵانی هەشتاکان. لە هەمووشی گرنگتر نووسەر تیشکی خستۆتە سەر ژیانی خوێندکاران و سیستەمی خوێندن لە ئێراق. بەداخەوە خەڵکانێک دەڵێن لەسایەی ڕژێمی بەعسدا خوێندن باشتر بووە، بەڵام ئەم ڕۆمانە وێنەیەکی ترمان پیشاندەدات و هەموو ئەو قسانەش ڕەت دەکاتەوە کە ستایشی ئەو ڕژێمە تۆقێنەر و دژە مرۆڤە دەکەن.
فورات کەسێکی قسەخۆش و ژیان دۆستبووە، دژی ڕژێمی سەدامە و زۆرجاریش بە نوکتە و شێوازی گاڵتەجاری، ڕەخنە لە دروشم و سیاسەتی سەدام دەگرێت بۆ نموونە بە وانەی «الثقافە، دەڵێت سەخافەت» یان وەزارەتی الثقافە دەڵێت وەزارەتی سەخافەت. جگە لەوەش لە ڕێگەی کۆمەڵێک دیالۆگەوە، گاڵتە بەسیاسەتەکانی ڕژێمی سەدام دەکات بەتایبەتیی لە ڕووی میدیاییەوە. ئەمەش ترس دەخاتە دڵی نەنکییەوە، چونکە هەمیشە داوا لەفورات دەکات، لەدەرەوە هیچ قسەیەک دژی ڕژێم نەکات. فورات زۆر حەزی بە ئەدەبیاتی ئینگلیزیی و شیعری عەرەبییە. بەتایبەتیی شیعرەکانی جەواهیری و ڕۆمانی 1984ی جۆرج ئۆریل. ئەم ڕۆمانەش لە لیستی پەڕتووکە قەدەغەکراوەکاندایە، بەڵام لەلای فورات دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی و دەچێت لە پەڕتووکخانەی زانکۆ داوای ئەو پەڕتووکە دەکات، ئەمەش دەبێتە مایەی گومان لای دەزگا ئەمنییەکان و پاشان دەیخەنە ژێر چاودێرییەوە، دواتر لەناو زانکۆدا دەستگیر دەکرێت و دەبرێتە زیندانەوە.
لەناو زینداندا بەوپەڕی دڕندەیییەوە ئەشکەنجە دەدرێت و پاشانیش دەستدرێژی سێکیشی دەکرێتەسەری، ئەمەش جۆرێک یان یەکێک بوو لەمیتۆدە ناشیرین و نامرۆییەکانی دەزگا ئەمنییەکانی سەدام. نووسەر لەم ڕۆمانەدا تیشک دەخاتە سەر جیهانێکی تاریک و ترسێنەر کە ئەویش زیندانەکانی دەزگای ئەمنی سەدامن، چۆن بەوپەڕی دڕندانە و دڵڕەقانەوە، زیندانیان ئەشکەنجە دەدران.
نووسەر لەناو زینداندا لە ڕێگای نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی خۆیەوە، هەوڵدەدات کەمێک لەڕووی دەروونییەوە ئارام بێتەوە، باسی ڕۆژە خۆشەکانی ژیانی خۆی دەکات لە سەردەمی لاوێتیی و خوێندکاریی، لە هەمووشی گرنگتر باسی چیرۆکی خۆشەویستی لەگەڵ»ئەریجی» دڵداریدا دەکات. بەڵام بیرەوەرییەکانی بەخەتێکی تایبەت دەنووسێت، کە زۆرکەس ناتوانن لەشێوازی نووسینەکەی بگەن. دواتر ئەم دەستنووسانە دەست دەزگا ئەمنییەکان دەکەون، هەر ئەم دەستنووسەش دەبێتە هەوێنی ئەم ڕۆمانە جوانە.
=KTML_Bold=شێوازی نووسین=KTML_End=
یەکێک لەخاڵە بەهێزەکانی ئەم ڕۆمانە شێوازی نووسینییەتی، نووسەر هەوڵیداوە باسی دوو جیهانی دژ بەیەک بکات، ئەوەش جیهانی ناو زیندان کە ناخۆشیی و مەرگدۆستی بەسەریدا زاڵە و جیهانی دەرەوەی زیندان کە کەمێک خۆشیی و ژیاندۆستی پێوەدیارە. نووسەر لە ڕێگەی بەکارهێنانی فلاش باگەوە، هەوڵدەدات لە دیواری ترس و تۆقێنەری ناو زیندان دەربچێت، ئەوەش لە ڕێگەی دزەکردن بۆ خەیاڵی و گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی خۆی. ئەمەش وادەکات کە تراژیدیا و ناخۆشی بەسەر ڕۆمانەکەدا زاڵ نەبێت، چونکە گەر تەنیا باسی ناخۆشیی ژیان بکرێت، ئەوا خوێنەر تاقەتی خوێندنەوەی نامێنێت.
جگە لەوەش نووسەر جەختی لەزەمەنێکی تایبەت کردۆتەوە، کە ئەویش ساڵانی هەشتاکانە. لە ڕووی شوێنیشەوە دووشوێن دەبنە مەیدانی سەرەکی ڕۆمانەکە، یەکەم زیندان، دووەم دەرەوەی زیندان بەتایبەتیی زانکۆی موستەنسەرییە.
=KTML_Bold=ڕژێمی سەدام=KTML_End=
ڕژێمی سەدام دەبێتە تەوەرێکی سەرەکی ئەم ڕۆمانە. سیاسەتەکانی، میتۆدەکانی لە بواری سیستەمی خوێندن، پڕوپاگەندە، دەزگا ئەمنییەکانی، نووسەر ڕەخنە لە تەواوی سیاسەت و دامودەزگاکانی ئەم ڕژێمە دەگرێت. لە هەمانکاتیشدا ڕووی ڕاستەقینەی ڕژێمەکە دەردەخات کە ڕژێمێکی تۆقێنەرو نامرۆییە.
- « چۆن لە بیرم کرد، ئێمە لە فێستیڤاڵی بێسوودی هەمیشەییدا دەژین کە حزبی بەعس خۆی سەرپەرشتی دەکات و ئەگەرەکان لەبەرانبەر هەموو شتێک کراوەن. ل23
لە زۆر شوێندا ڕەخنەی توند لەسیاسەت و مامەڵەی ڕژێمی بەعس دەگرێت و زۆرجاریش بەشێوازێکی گاڵتەجارییانە ڕەخنە لەسەدام و ڕژێمەکەی دەگرێت. خاڵێکی گرنگی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە، نووسەر تیشکی خستۆتە سەر لایەنی ئیعلامی بەعسییەکان کە زیاتر لەپڕوپاگەندەی نازییەکان وفاشیستەکانەوە نزیکە. لە هەمووشی گرنگتر، داگیرکردنی تەلەڤزیۆنە لەلایەن سەدامەوە، هەموو تاکێکی ئێراقی زیاتر ئەم لایەنە بێزاری کردبوو، چونکە تەلەڤزیۆن لەسایەی ڕژێمی سەدام، ببووە دەزگایەکی تایبەت بەسەدام و دارودەستەکانی و کەسی تر بۆی نەبوو لە تەلەڤزیۆن دەربکەوێت. زۆرجاریش خەڵکی لەم دووبارەبوونەوەی وێنەی سەدام بێزاربوون، بۆیە زۆرکەس لە ڕقی سەدام سەیری تەلەڤزیۆنی نەدەکرد.
=KTML_Bold=کۆماری ترس=KTML_End=
کۆڵەکەی سەرەکی ڕژێمی بەعس بریتی بوو لەسەپاندنی ترس بەسەر هەموو هاووڵاتییاندا، هەموو کەسێک دەترسا ڕۆژێک لە ڕۆژان، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بگیرێت، چونکە یان دەکوژرا، یان بەوپەڕی دڕندەیدەوە ئەشکەنجە دەدرا. هەر بۆیە هەمووکەس دەترسا و بێدەنگییان لەئاست تاوانەکانی سەدام و ڕژێمەکەی هەڵبژاردبوو.
داپیرەی فورات هەمیشە پێی دەڵێت:
- ڕۆڵە لەدەرەوە قسەمەکە، ئەگەر لێم بڕۆی من چی بکەم؟ خۆ لە داخا ئەمرم، زمان درێژی مەکە دوایی زمانت دەبڕن، ئەمانە لەخوا ناترسن. ل.19
ئەم دیالۆگە لەناو هەموو ماڵێکدا هەبووە، هەمیشە دایکان دەترسان جگەر گۆشەکانیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بگیرێت و ئەشکەنجەبدرێن.
لەشوێنێکی تردا دەڵێت:
-وشەی قەدەغە زۆرترین بەکاربردنی هەبوو لە وڵاتدا، بەتایبەت لای ئەوانەی جۆرێک لەدەسەڵاتییان هەبوو یان پێیانوابوو کە دەسەڵاتداران، ل 95
=KTML_Bold=سیستەمی خوێندن=KTML_End=
ئەم ڕۆمانە تیشکێکی زۆری خستۆتە سەر سیستەمی خوێندن و پەروەردە لەسایەی ڕژێمی بەعسدا، هەرچەندە خەڵکانێک پێیان وایە لە سەردەمی بەعسدا سیستەمی خوێندن باشتر بووە و حزبی نەبووە، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە، نووسەر بەحوکمی ئەوەی خۆی لەو کاتەدا خوێندکاربووە، زۆر بەباشی شارەزایانە باسی ئەو کاتە دەکات، بەتایبەتیی تیشکی خستۆتە سەر دوو مەسەلەی گرنگ، یەکەمیان پڕۆسەی بە بەعسیکردن واتە دەبوایە هەموو خوێندکارێک ببێتە ئەندامی حزبی بەعس، خاڵێکی تریش مەسەلەی مەسیرە، یان خۆپیشاندان کە ڕژێمی بەعس بە زۆر خوێندکارانی دەبرد بۆ خۆپیشاندان ئەمەش لەبۆنە تایبەتیی و جیاوازەکانی حزبی بەعسدا. بەڵام لە هەمووی گرنگتر مەسەلەی بە بەعسیکردنی خوێندکارانە، بابەتێکی گرنگبوو، کە بەتەواوەتی ژیانی خوێندکاران و مامۆستایانی تێکدابوو، زۆرکەس لەبەرئەوەی نەبن بە بەعسی وازیان لە خوێندن هێنا.
- هاوڕێ نۆفل فۆرمی بوون بە ئەندامی دابەشکرد بەسەرماندا بۆ ئەوەی پڕیبکەینەوە، لە هەمووی ترسناکترئەوەبوو سەرەڕای ئەوەی هێشتا تەمەنمان نەگەیشتبووە سێزدە ساڵ دەبوایە ئەو بەڵگەنامەیەمان ئیمزا بکردایە کەسەر بەهیچکام لە حزبە دژبەرەکانی وەک: حزبی دەعوە و شیوعی نین، بەپێچەوانە تووشی سزای لەسێدارەدان دەبینەوە، ل74
=KTML_Bold=خۆشەویستی=KTML_End=
نووسەر هەوڵیداوە لەناو کۆماری ترسی بەعسدا، چیرۆکێکی خۆشەویستی ئێجگار جوان بخوڵقێنێت، کاتێک فورات عاشقی ئەریج، کچە دەوڵەمەند دەبێت، نووسەر هەوڵیداوە بەشێوازێکی فەنتازی، ئەم چیرۆکە بنووسێت. خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە، نووسەر پێمان دەڵێت کە خۆشەویستی دەتوانێت هەموو سنوورە کۆمەڵایەتی و ئایینیەکان ببەزێنێت. لە هەمانکاتیشدا هێزو توانای گەورەی بەخۆشەویستی بەخشیوە، لەکاتێکدا فورات کوڕێکی کریستیانییە و سەر بە چینی ناوەندی ئێراقە، کەچی ئەریج، کچە دەوڵەمەندێکی مسوڵمانە، هەردووکیان خۆشەویستی کۆیان دەکاتەوە. ئەم چیرۆکەش، هێز و توانای گەورەی بەم ڕۆمانە بەخشیوە، چونکە خوێنەر تووشی بێزاریی و نائومێدی نابێت و تەنیا باسی مەرگدۆستی و ناخۆشی ژیان ناکات، بگرە نووسەر توانیویەتی چرایەکی ژیاندۆستی لەناو تاریکی کۆمارە ترسناکەکەی سەدام هەڵبکات.
=KTML_Bold=کریستیانییەکان=KTML_End=
خاڵێکی گرنگی تر بەلای منەوە نووسەر تیشکی خسۆتە سەر ژیانی کریستیانیەکانی ئێراق، کە یەکێکن لەپێکهاتە گرنگەکانی کۆمەڵگەی ئێراقی. بەداخەوە لەناو ئەدەبیاتی ئێراقیدا، کەم تیشک خراوەتە سەر پێکهاتەکانی ئێراق، بەتایبەتیی کریستیانیەکان.
نووسەر لە زۆر شوێندا تیشکی خستۆتە سەر ژیانی کریستیانیەکانی ئێراق، ئەمەش خاڵێکی جوانی تری ئەم ڕۆمانەیە.
_نەنکم شانازی بە بنەچە و نەژادی کلدانییەوە دەکرد، کاتێک هەوڵمدەدا قایلی بکەم کە ئێمە لە ڕووی کولتوورییەوە عەرەبین یان لانی کەم وەکوو ئەرمەن و ئاشوورییەکان کراوین بە عەرەب و نەتەوەیەکی جودانین تووڕە دەبوو. ئەوەی لەکلدانی بۆمان ماوەتەوە تەنیا زمانەکەیە لەکاتی نوێژدا بەکاردێت و نەنکم لەگەڵ خزمانی هاوتەمەنی خۆی پێی دەدوێ ، ، ل 90
_ نەنکم مکوڕ بوو لەسەر ئەوەی وێنەیەکی گەورەی مریەمی پاکیزە لەژووری میوان هەڵواسێت، هەروەها موکڕ بوو کە وێنەکەی سەرۆک لەژێر ئەوەی مریەم لەسەر مێزەکە دابنێت.
جەنگی ئێراق ئێران و زاڵبوونی مەرگدۆستی
تەوەرێکی تر کە نووسەر جەختی لێکردۆتە باسکردنی ڕۆژانی جەنگی ئێراق و ئێرانە، نووسەر هەوڵیداوە لە چەند دیمەنێکی جیاوازدا ئەو تراژیدیا و مەرگەساتە پیشان بدات، کە ڕژێمی بەعس بەسەر گەلانی ئێراقدا هێناویەتی، لە هەمانکاتیشدا ڕەخنە لەسیاسەتی ئیعلامی ڕژێمی بەعس دەگرێت، کە هەمیشە هەوڵیانداوە خۆیان بەسەرکەوتوویی پیشانی خەڵکی بدەن و ڕاستییەکان بشارنەوە، لە هەمانکاتیشدا باس لەسیاسەتی مەرگدۆستی بەعسییەکانیش دەکات.
کاتێک فورات دەیەوێت وتارێک لە ڕۆژنامەی جمهوریە بڵاوبکاتەوەو لەبارەی شیوەنی دایکێک بۆ کوڕە شەهیدەکەی، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت: پێویستە دایکی شەهید بەهاتنەوەی تەرمی کوڕەکەی دڵخۆش بێت و هەلهەلە لێبدات و نابێت شێوەن بکات و بگری. ل41
=KTML_Bold=حزبی شیوعی و جەواهیری=KTML_End=
نووسەر گرنگی زۆر بەحزبی شیوعی دەدات و لە هەمووشی گرنگتر لە چەند شوێنێکدا باسی خەبات و تێکۆشانی ئەم حزبە دەکات، هەروەها پانتایی باشی بۆ جەواهیری شاعیر داناوە و پارچە شیعرێکیشی بڵاوکردۆتەوە کە بۆ یادی حزبی شیوعی نووسیویەتی. لەمەشدا گرنگی جەواهیریی و حزبی شیوعی لای نووسەر دەردەکەوێت.
لە هەمانکاتشدا بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەم حزبە دەخاتە ڕوو و دەڵێت:
-حزبی شیوعی چەندین ساڵ بوو سەربڕدرابوو، لووتی بڕدرابوو، چاوەکانی دەرهێنرابوو، پارچەپارچە کرابوو لە بەندینخانە و ئاوەرەییدا دەپووکایەوە، ، ، ل107
=KTML_Bold=دوا قسە=KTML_End=
بەدڵنییایەوە ئەم ڕۆمانە چ لە ڕووی ناوەرۆک و شێوازی نووسینەوە، جوانی و داهێنانی گەورەی پێوە دیارە، هیوادارم کارەکانی تری ئەم نووسەرە بکرێتە کوردی. لە کۆتاییشدا دەست خۆشی لە کاک ڕەنجدەر جەبار دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازم.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
سینان ئەنتۆن. کوشتن لە بەغدا، خاڵڕێژی. وەرگێڕانی. ڕەنجدەر جەبار. چاپی یەکەم. خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا. 2018.
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览312
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
挂钩项目: 7
小组: 文章
Publication date: 12-12-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 04-08-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on04-08-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):04-08-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览312
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,423
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!