图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,423
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕانانێک بۆ بنەماکانی تێۆریی ئەدەبی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕانانێک بۆ بنەماکانی تێۆریی ئەدەبی

ڕانانێک بۆ بنەماکانی تێۆریی ئەدەبی
ناونیشانی بابەت: ڕانانێک بۆ بنەماکانی تێۆریی ئەدەبی
ئامادەکردن و نووسین: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

هەمیشە ئەدەب خاوەنی قوتابخانە و ڕێچکەی تایبەتیی خۆی بووە، سەرەتا فەیلەسووفەکان و پاشان نووسەران، هەوڵیانداوە شرۆڤە و تێڕوانینی تایبەت بە ئەدەب دابنێن. بەدڵنیاییەوە هەروەک چۆن لە سیاسەت و فکردا، کۆمەڵێک ڕێچکە و قوتابخانەی جیاواز هەیە، لە ئەدەبیشدا کۆمەڵێک قوتابخانەی جیاواز هەیە، کە هەریەکەیان خاوەنی دونیابینی خۆیانن. لەمەشدا فەیلەسووف و بیرمەندانی جیهان، ڕۆڵی سەرەکیان هەبووە لە داڕشتن و دانانی بنەماکانی ئەم قوتابخانە و تیۆرییە ئەدەبییانە.
لە ماوەی پێشوودا پەڕتووکی « بنەماکانی تیۆری ئەدەبی «م خوێندنەوە، کە لە نووسینی هانز بێرتێنز و وەرگێڕانی عەبدولخالق یەعقووبییە. دیارە نووسەری پەڕتووکەکە یەکێکە لە ئەدیب و ئەکادیمییە ناسراوەکانی هۆڵەندا و مامۆستای زانکۆیە. واتە نووسەر کەسێکی پسپۆرە لە بوارەکەی خۆیدا، هەرچەندە نووسەر لە لای ئێمەی کورد نەناسراوە، لێ پەڕتووکەکەی ئێجگار بەنرخە و زۆر بەجوانی و سادەییی باسی قوتابخانە و تیۆرییەکانی ئەدەبی کرووە. لەلایەکی تریشە کاک عەبدولخالق یەعقووبییش، ڕەخنەگر و ئەدیبێکی بەتوانایە و ماوەیەکی زۆرە خەریکی کاری ڕەخنەی ئەدەبییە، ئەمەش هاوکاری زۆری کردووە، تاوەکوو بتوانێت بەسەر وەرگێڕانەکەدا زاڵبێت و بە زمانێکی کوردی سادە و ساکار، بابەتێکی تیۆری باس بکات.
لێرەدا پێمخۆشە ناساندنێکی کوورتی ئەم پەڕتووکە بکەم، کە بە بڕوای من پێویستە هەر نووسەر یان خوێنەرێک کە دەستوپەنجەی لەگەڵ ئەدەبدا گەرم کردۆتەوە، ئەم پەڕتووکە بخوێنیتەوە، دڵنیام سوودی زۆری لێوەردەگرێت، بەتایبەتیی لە ڕووی شێوازی نووسین و تێگەیشتن لە ئەدەب بە گشتی.
ناوەرۆک
پەڕتووکەکە نزیکەی 400 لاپەڕەی قەبارە مامناوەندە و لە نۆ بەش پێکدێت. نووسەر هەوڵیداوە هەموو تیۆرییە ئەدەبییە باوەکانی سەردەمی کۆن و نوێ ، لەم پەڕتووکەدا باس بکات، بەتایبەتیی تێڕوانینی فەیلەسووفە کۆن و نوێکان. هەروەها قسەکردن لە بارەی « مانا، دەق، شیعر، ڕۆمان، چیرۆک، زمان» لە تێڕوانینی فەیلەسووفەکانەوە. نووسەر باسی قوتابخانەی « فۆرمخوازی، پێکهاتەخوازی، پاشپێکهاتە خوازی ، کولتووری و ڕەشپێستەکان، سێکسوالێتی، فێمینیستی» کردووە. ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە، زیاتر نووسەر جەختی لەسەر تێڕوانینی فەیلەسووف وبیرمەندانی ئینگلزی و ئەمریکی و فەرەسنی کردۆتەوە. بەتایبەتیی « ماتۆ ئارنۆلد، تی، ئیس، ئیلیۆت، فۆکۆ، لاکان، شتراوس». کەمتریش باسی فەیلەسووف و بیرمەندانی ڕووسیی و جیهانی کردووە.
شیعر دەبێت جێگای ئایین و مەزهەب بگرێتەوە
قسەکردن لەبارەی شیعرەوە، پانتایی گەورەی لەم پەڕتووکە داگیرکردووە. لە سەرەتای پەڕتووکەکەدا نووسەر باسی تێڕوانینی شاعیر و نووسەری ئینگلیزی « ماتیۆ ئاڕنۆڵد» کردووە. ( ئاڕنۆڵد لە ساڵی 1828 لەدایک بووە و 1888 کۆچی دوایی کردووە) ئارنۆڵد گرنگی زۆر بە شیعر دەدات و بەسەر چاوەی کولتووری دادەنێت و پانتایی گەورەشی لە ژیانی ئەم بیرمەندە داگیرکردووە. ئارنۆڵد
لە وەسفی شیعردا دەڵێت:
شیعر دڵمان دەداتەوەو دەبێتە هۆی ئەوەی لەبەرانبەر ژیاندا تاقەت بێنین و بەرگەی بگرین، بەبێ شیعر زانست لەدیدی ئێمەوە ناعاقڵ و نیوەچڵە و شیعر جێگەی ئەو شتە دەگرێتەوە کە لە دوو توێی مەزهەب و فەلسەفەدا بە ئێمە دەدرێت، ، ل 12
شیعر بەوردی لە دونیا دەکۆڵیتەوەو لە دەرکەوتە جۆراوجۆرەکانی بە شێوەیەکی هاودڵانە دەڕوانێت، کەواتە دەبێت ڕوو لە شیعر بکەین، بۆ ئەوەی ژیانمان بۆ شی بکاتەوە، ، ، ل14
دواتر ئارنۆلد توندڕەوانە تر دەڕوات و دەڵێت:
پێویستە شیعر جێگای ئایین و مەزهەب بگرێتەوە، چونکە هیی هەموو سەردەمێک و شوێنێکە، ، ، ل15
هەست و شیعر
دواتر نووسەر باسی تێڕوانینی تی سی ئیلیوت شاعیر و ڕەخنەگەری ئەمریکی دەکات، کە یەکێکە لەو شاعیرانەی کە ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لە دامەزراندنی شیعری نوێ لە جیهاندا. بەپێی تێڕوانینی ئیلیوت بێت، شیعر زۆر نا شەخسییەوە، واتە دۆخی کۆمەڵایەتی و کەسایەتی شاعیر و شتی تر، هیچ ڕۆڵێکیان نییە ، بگرە دەقی ئەدەبی گرنگە.
ئیلیوت ئاوێتەکردنی ئاوەز و هەست، تاڕادەیەک قووڵبینی و لاساری، بە مەرجی سەرەکی شیعری باش دەزانێت.
ئیلیوت دەڵێت:
هەست دەشێت بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ ڕابگوێزرێت، هەستی شاعیر دەبێت بە هاوتایەکی عەینی و ئەوتۆ بدرێ کە لە کاتی خۆیدا پەرچەکرداری گونجاو لە خوێنەردا دەورووژێنیت. ل 31
جێگەی ئاماژەیە ساڵی 1948 ئیلیۆت خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاداب وەرگرتووە.
فۆرم و ناوەرۆک
مەسەلەی گرنگی فرۆم یان ناوەرۆک، نیقاشێکی گەورەی ئەدەبی بووە لەنێوان ئەدیبان و فەیلەسووفانی جیهاندا. نووسەر لەم پەڕتووکەدا پانتایی باشی بۆ پرسە گرنگە داناوە و بۆچوونی زۆرێک لە بیرمەند و ڕەخنەگرانی جیهانی باسکردووە، بەتایبەتیی بەریتانی و ئەمریکی و فەرەنسی و کەمێکیش ڕووسی، هەروەها باسی جیاوازی نێوانیان کردووە. ئەمەش بەرچاوڕوونی باش دەداتە خوێنەر لەمبارەیەوە.
ڕۆمان
بابەتێکی گرنگی تر کە لەم پەڕتووکەدا پانتایی باشی داگیرکردووە، نیقاشە لەبارەی ڕۆمانەوە، کە یەکێکە لە ژانرە گرنگەکانی ئەدەب لە جیهاندا. لێرەشدا بۆچوونی کۆمەڵێک بیرمەند و ڕەخنەگری جیهانی هێناوە. هەندێک لەو بۆچوونانەش مایەی سەرنجم بوون بەتایبەتی، هەردوو ڕەخنەگری ئینگلیزی ئیف .ئار.لیویس.» 1895.1979» « دی، ئێچ، لارنس، 1885.1930» .
ئەوان پێیان وایە:رۆمان لە سۆنگەی بەربڵاوییەکەیی و سەرنجدانی بە وردەکارییەکان، بۆی هەیە وێنەیەکی پڕ بە پێستی ژیان بخاتە بەردەست. هەر بۆیە ڕۆمان لە هەموو هونەر و زانستە مرۆییەکانی تر وەکوو « دەروونناسی، کۆمەڵنناسی « لە پێشتر و باڵاترە. ل43
ئەدەبیاتی باش و خراپ
بابەتێکی گرنگی تر قسەوباسکردنە لە بارەی ئەدەبیات بەگشتی، لەمبارەیەوە بۆچوونی ڕەخنەگران و بیرمەندانی جیهان لە بارەی ئەدەب بە گشتییەوە دەخاتە ڕوو. من خۆم زیاتر بۆچوونی ڕەخنەگرانی نوێ و هومانیستم بە دڵە، لەوانەی « ئیلیۆت، ڕیچاردز، لیوس..»
ئەوان پێیان وایە کە ئەدەبیاتی باش خۆی بە کات و شوێنەوە نابەستێتەوە ، ئەدەبیات سنووری شوێنی سەرەکی خۆی دەبەزێنێت. چونکە لە سەرانسەری دونیادا سرووشت و باردۆخی مرۆڤ بە درێژایی زەمان گۆڕانی بەسەردا نەهاتووەو هەر لە بنجو بناوانەوە یەکسان و هاوشێوەیە. سرووشتی مرۆڤ نە ڕەشە، نە سپییە، نە خۆڵەمێشییە. پێش مێژوو، سەدەکانی ناڤین، پاشمۆدێرنە نییە.ل52
مارکسیزم و ئەدەب
مارکسیزیم تەنیا قوتابخانەیەکی فکری و سیاسی و ئابووری نییە، بەڵکە قوتابخانەیەکی گرنگی ئەدەبیشە. بەشێکی زۆری نیقاشی ناو ئەدەبیاتی جیهانیش پەیوەندی بە هەوادارنی مارکسیزمەوە هەبووە. نووسەریش هەوڵیداوە بە شێوەیەکی کوورت و پوخت باسی ئەو بۆچوونانەمان بۆ بکات. ئەمەش دەتوانین لە بۆچوونێکی مارکسدا کۆی بکەیەنەوە کە لە پەڕتووکی «بەرەو ڕەخنەی ئابووری سیاسی» کە لە ساڵی 1859 دا نووسیویەتی.
مارکس لە پێشەکی پەڕتووکەکیدا دەڵێت:
شێوەی بەرهەمهێنانی ماددی ، دیاریکەری پڕۆسەی گشتی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و هزرییە.ل142»
دواتریش دەڵێت:
ئەوە هۆشیاری مرۆڤ نییە کە بارودۆخی بوونی ئەو دیاری دەکات، بەڵکوو ئەوە بوونی کۆمەڵایەتی ئەوە کە دیاریکەریی هوشاریی ئەوە. ل142
ئەمەش دواتر دەبێتە بەردی بناغەی فکری تەواوی مارکسییەکان لە جیهاندا.
ڕەخنە لە دیدی مارکسیزم
نووسەر بە شێوەیەکی بێلایەن باسی فکری مارکسیزم دەکات، دواتریش پانتایی باش دادەنێت بۆ هەڵسەنگاندن و ڕەخنەگرتن لەم دیدە. لەمبارەیەوە نووسەر دەڵێت:
ئەم جەشنە جەبرخوازییە بە تەواوەتی لەگەڵ ئەم بیرۆکەیەدا دژایەتی هەیە ، کە ئێمە بەشێوەیەکی زاتی ئازاد و سەربەخۆین. ل142
لەمەدا نووسەر مەبەستی فکری مارکسیزمە، کە مرۆڤ دەبەستێتەوە بە هەلومەرجی ماددییەوە.
ڕەخنەی پاشپێکهاتەخوازیی و درێدا
قوتابخانەیەکی تری ئەدەبی « پاشپێکهاتەخوازیی» زۆرجاریش بە « هەڵوەشانەوەی دەقیش» دەناسرێت. ئەم قوتابخانەیە لەلایەن فەیلەسووفی فەرەنسی « ژاک درێدار « ڕابەرێتی دەکرێت. بە یەکێکیش لە قوتابخانە ناسراوەکانی ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی پێشوو دەناسرێت. درێدا لە بواری زمان، ئەدەبدا، بۆچوونی تایبەت بە خۆی هەیە.
لە بارەی قوتابخانەی پێکهاتە هەڵوەشینەوە نووسەر وەسفێکی کوورت و پوختی کردووە و دەڵێت:
پێکهاتە هەڵوەشینی ناوێکە دراوەتە پاڵ میتۆدی درێدا. بنەمای پێکهاتە هەڵوەشێنی لەسەر هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ئەو ڕوو پۆش و دەمامکانەیە کە دەق بەکاریهێناوە تا بە جۆرێک لە جۆرەکان وا بنوێنێت کە مانای تێدا مسۆگەر و سەقامگیرە .ل229
دواتر بە درێژی باسی بۆچوونەکانی درێدای کردووە لە بارەی زمان، دەق، شیعر و ئەدەب بەگشتی.
لەبارەی زمانەوە درێدا دەڵێت:
زمان هیچ کاتێک ئێمە ناخاتە نێو بەستێنی پەیوەندیی و بەریەککەوتنێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ جیهانی ڕاستەقینە، زمان میدیایەکی شەفاف و ڕوون و پەنچەرەیەکی ڕووەو جیهان نییە. بە پێچەوانەوە، زمان هەمووکات لەنێوان ئێمە و جیهاندا ڕادەوەستێت، ڕێک وەکوو شووشەیەکی مات یان ئاوێنەیەکی تەڵخ وایە. ل 219
لەبارەی دەقیشەوە درێدا دەڵێت:
هیچ شتێک لەدەرەوەی دەق بوونی نییە ، چونکە بۆ مرۆڤ ، زمان هەمووکات نێونجی هەموو شتێکە. ل 221
قوتابخانە ئەدەبییە مۆدێرنەکان
دیارە پەڕتووکەکە باسی تەواوی قوتابخانە و ڕەخنە ئەدەبییەکان دەکات کە لە چەند سەدەی ڕابردوودا لەدایک بووە لەوانە: ڕەخنەگرانی ڕەشپێست، ڕەخنەگرانی پاشکۆڵۆنیالیزم، سێکسوالێتی، ڕەخنەگرانی فێمینیست، ڕەخنەگرانی کولتووری.
نووسەر هەوڵیداوە کوورتەیەکی پوخت لە بارەی ئەم ڕەخنەنانە باسبکات، لە هەمانکاتیشدا ڕەخنەکان کە لەم قوتابخانە دەگیرێت، باس دەکات، بەمشێوەیە خوێنەر بەرچاوروونی زۆر باشی دەبێت، لەبارەی ڕەخنەی ئەدەبی.
بۆچوونی کۆمەڵێک فەیلەسووف لەبارەی ئەدەب و هونەرەوە
خاڵێکی گرنگی تری ئەم پەڕتووکە ئەوەیە، بۆچوونی زۆرێک لە فەیلەسووفانی جیهانی تێدایە، ئەمەش ئاسانکاری باشی کردووە بۆ خوێنەران، تاوەکوو لە ئاگاداری تێڕوانینی ئەو فەیلەسووفە مەزنانە بێت لەوانە: مارکس ، ئالتۆسێر، گرامشی ، درێدا، لۆکاش ، فۆکۆ، شتراوس. هتد.
دوا قسە
بە دڵنییایەوە ئەم پەڕتووکە باسی زۆر شتی کردووە، لێرەدا تەنیا من ویستم لە ڕێگەی چەند دێڕێکەوە، باسی گرنگی ئەم پەڕتووکە بکەم. بەراستی من خۆم زۆر سوودم لەم پەڕتووکە وەرگرت و زۆر شتی نوێی تێدابوو کە پێشتر نەمخوێندبوویەوە، بەتایبەتیی بۆچوونی کۆمەڵێک فەیلەسووف کە بۆ من زۆر نوێ بوون.
هیوادارم هەموو نووسەر و ئەدیب و خوێنەرێکی ئاساییش، بتوانێت ئەم پەڕتووکە بخوێنێتەوە، چونکە لە بارەی ڕەخنەی ئەدەبییەوە، بەرچاوڕوونی زۆر باشی تێدایە.
لێرەدا جێگەی خۆیەتی کە دەست خۆشی لە برای هێژامان کاک عەبدولخالق یەعقووبی بکەین، بۆ وەرگێڕانی ئەم پەڕتووکە جوان و گرنگە. هیوای کاری باشتری بۆ دەخوازم.
سەرچاوە:
هانز بێرتێنز. بنەماکانی تیۆری ئەدەبی. وەرگێڕانی: عەبدولخالق یەعقووبی. چاپی یەکەم. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. #سلێمانی#. 2015. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览337
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 09-09-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 04-08-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on04-08-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):04-08-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览337
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,423
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!