图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,639
图片 104,739
书籍 19,287
相关文件 97,567
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
حەسەن و حوسێنی قەڵادزێ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەسەن و حوسێنی قەڵادزێ

حەسەن و حوسێنی قەڵادزێ
ناونیشان: حەسەن و حسێنی #قەڵادزێ#
نووسەر: #کاوە ئەمین#
ڕۆژی دەرچوون: #23-08-2023#
بیهێنە بەرچاوی خۆت پێنج هەزار کەس، بە خەنجەر و شمشێرەکانیانەوە، بە ڕق و قینێکی پەنگخواردووەوە، چاوەڕوانن هێرش بکەنە سەر 72 کەس کە لەنێویاندا نەوەکانی محەمەد پەیامبەری موسڵمانان (د.خ) ، کوڕەکانی ئیمامی عەلی هەن، واتە حەسەن و حسێن. دەبێت چ قەسابخانەیەکیان خوڵقاندبێت، دەبێت چ جەورێکیان کێشابێت، پێش ئەوەی گیانلەدەستبدەن، وێنەیەکی خەمبارە، ئاخر ئەوە بۆیە شیعەکان هێشتا فرمێسکیان بۆ هەڵدەڕێژن و وا وێنای دەکەن دەڵێی کارەساتەکە دوێنێ ڕوویداوە، بە دیوەکەی دیکەیشدا شیعەکان بەتایبەتیی فارس ئەو تاوانەیان بەکار‌هێناوە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، هەروەها بەرگێکی سیاسی نوێشیان بە بەردا کردووە، کردوویانەتە هۆکارێک بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆیان.
ئەوەی من دەمەوێت قسەی لەسەر بکەم، کوشتنی ئیمام حسێن و حەسەن نییە، بەڵکوو تراژیدیای دوو برای کورد و چەند خێزانێکی کوردە، براکان ناویان (حەسەن و حسێنە) ، باوکیشیان ناوی حاجی عەلییە، بەڵام ئەوان کوردن. شارەکەی ئەوان بە چیا سەرکەشەکانی #قەندیل#، مامەندە، کێوەڕەش و ئاسۆس دەورە دراوە.
ڕاپەڕینی ساڵی 1991ی باشووری کوردستان لەم دەڤەرەوە، لە ڕانییەوە دەستی پێ کرد کە سەدان ساڵە دراوسێیەکی بەوەفای قەڵادزێیە، خۆشی و ناخۆشییەکانیان ئاوێزانی یەکتر بووە، خاوەنی سەدان چیرۆکی ناخهەژێنن، سەتان ساڵە چیرۆکەکانیان بۆ یەکتری دەگێڕنەوە، ئاخر کەسی دیکە گوێ لە چیرۆکەکانیان ناگرێت.
زۆرجار قەڵادزێ بە شاری دووجار شەهید ناو دەبرێت، بەڵام ئەو شارە چەندین جار شەهید کراوە. لە ماوەی 60 ساڵی ڕابردوودا، قەڵادزێ چەندین جار بۆردوومان کراوە، هەروەها لە ساڵی 1989-1990 بە تەواوی لەلایەن #بەعس#ەوە لەگەڵ خاک دا تەخت کرا، پلانەکە ئەوەبوو کە جارێکی دیکە قەڵادزێ وەک شار سەربەرزنەکاتەوە، بەڵام بە ماوەیەکی کەم دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991دەستکرایەوە بە درووستکرنەوەی شارەکە، ئەم جارە دڵنیابوون لەوەی کە جارێکی دیکە جل زەیتوونییەکانی حیزبی بەعس بە پۆستاڵەکانیانەوە خاکی شارەکەیان پیس ناکەن.
لە بەختی خەواڵووی کورد، ساڵی 1994 شەڕی ناوخۆی براکان لە قەڵادزێوە دەستی پێ کرد، شەڕێک کە تەڕ و وشکی پێکەوە دەسووتاند، شەڕێک کە بە هەڕەشەو گوڕەشە و چاوسوورکردنەوەی زلهێزێکی وەک ئەمریکا نەبووایە، ڕەنگە دانەدەمرکایەوە، ئەگەر بۆ بەرژەوەندی خۆیشیان ئەوەیان کردبێت، بەڵام هێشتا ئێمە هەر قەرزداری تەوقەکەی مادلێن ئۆڵبراید وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکاین. دیارە بەداخەوە هێشتا شوێنەوارەکانی شەڕی ناوخۆ ماون و نەسڕدارونەتەوە، یان نایانەوێت بیسڕنەوە.
چیرۆکی حەسەن و حسێنەکەی قەڵادزێ لە ڕۆژێکی گەرمی هاوینی ساڵی 1994 دەستپێدەکات، سێبەری شەڕی براکان باڵی بەسەر ناوچەکە بەگشتی و قەڵادزێ بەتایبەتیی کێشابوو، ئێران وەک دەوڵەتێک چاوی لەسەر مەتەرێزی تۆپە دوورهاوێژەکانی نەدەترووکاند، بۆیە ناوە ناوە بۆردوومانی نێو شار و دەوربەری قەڵادزێی دەکرد، ئامانجەکە خۆشکردنی شەڕی براکان و لاوازکردنی دەسەڵاتی تێکهەڵپڕژاوی کورد بوو، بۆیە لە تۆپبارانکردنەکەدا مەبەستی پێکانی ئامانجێکی دیاریکراو نەبوو، کورد وتەنی شەلم-کوێرم ناپارێزم، تۆپەکانی ئاڕاستەی شارەکە دەکرد.
ڕۆژی 6ی ئابی 1994 وەک ڕۆژانی پێشوو خەڵکی مەدەنی بۆ پارێزگاری لە خۆیان لە تۆپباران و شەڕی براکان کە هەر کەسوکاری خۆشیان بوون، پەنایان بۆ ئەو ماڵانە دەبرد کە ژێرزەمینیان هەبوو، ماڵی جووتە برا، حەسەن و حسێنی حاجی عەلی یەکێک بوو لەو ماڵانەی کە ژێرزەمینیان هەبوو، هەروەها بەهۆی موەلیدە بچکۆلەکەیانەوە دەیانتوانی ئاوی بیرەکەیان دەربێنن و هاوکاری خەڵکی گەڕەکەیان بکەن، دەبوو لە تینوێتی و ترس ڕزگاریان بکەن. دەوروبەری کاژێر 10ی بەیانییە، ماڵەکەیان جمەی دێت لە ژن و منداڵ و گەنج و پیری گەڕەکەکەیان، نزیکەی 50 کەس پەنایان بۆ ژێرزەمین و حەوشە گەورەکەیان هێنابوو. وڕەوڕی موەلیدە و دەنگەدەنگی ژن و منداڵ تێکەڵی یەکتری ببوون، سۆندەی ئاوی بیرەکە نۆرەی پێدەکرا و خەڵکەکە تینوێتی خۆیان دەشکاند و خۆیان فێنک دەکردەوە.
چیای جاسووسان شوێنێکی ستراتیژیی سەربازییە، دەڕوانێت بەسەر ناوچەکەدا، مۆڵگەی سەربازان و تۆپهاوێژانی ئێرانی لێیە، هەرکاتێک بیانوویستایە بەبێ هیچ بەرگرییەک یان ناڕەزایی دەربڕینێک لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان یان هاوپەیمانان کە ئەمریکا سەرپەرشتی دەکردن، تۆپبارانی شارەکەیان دەکرد. وەک ئەوەی مەرگ ڕاپێچیکردبن ژمارەیەک لەو ژن و منداڵانەی کە لەنێو ژێرزەمینەکەدا خۆیان شاردبووەوە، بۆ تینوێتی شکاندنی خۆیان دێنە دەرەوە، لە حەوشەکەدا لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە.
حسێن کەمێک لە حەوشەکە دوور دەکەوێتەوە بۆ ئەوەی موەلیدەکە بکوژێنێتەوە، لە پڕێکدا وەک ئەوەی بوومەلەرزەیەک لە ماڵەکەیان بدات، تۆپێک، تەنیا یەک گوللەتۆپ لەنێوەڕاستی حەوشەکەیاندا دەتەقێتەوە، وەکوو حسێن دەڵێت: وەک ئەوە وابوو دنیامان بەسەردا بڕووخێت، حەوشەکەمان بووە ڕۆژی حەشر، دەشتێکی بچکۆلەکراوەی کەربەلا، بەهەر لایەکدا دەمڕوانی پارچەی لاشەی کەسوکار و دراوسێیەکانمان بوو، حەوشەکەمان ببووە گۆلاوێک لە خوێن، کە دواتر بە دەیان تەنکەر ئاو خوێنەکەیان پاککردەوە. بەڵێ لە چرکەساتێکدا خوێنی 21 کەس لە خزم و ناسیاو و داروسێیەکانمان تێکەڵی یەک بوو، بەڕاستی قەسابخانەیەک بوو بۆ خۆی، خوایە جارێکی دیکە ڕۆژی وا بە چاوی خۆمان نەبینییەوە، خوایە کوردستانی گەورە لە تاوانی وا بپارێزە، حسێن لە کاتێکدا ئەو قسانەم بۆ دەکات کە دەستەکانی بەرەو ئاسمان بەرزکردوونەتەوە و چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک!
کاتێک لێی دەپرسم، چۆن زانیتان ئەو تۆپانە لەلایەن سوپای ئێرانەوە نراون بە شارەکەوە؟ حسێن بەبێ بیرکردنەوە دەڵێت: خۆ ئەوکاتە پارتی و یەکێتی خاوەنی چەکی قوورس نەبوون، نەخاسمە تۆپی 172 ملیم، پاشان نوێنەرایەتی پۆلیسی نێودەوڵەتی کە بارەگایان لە کوردستان هەبوو، هاتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە، تەنانەت ئەو شوێنەشیان کە تۆپەکەی لێوە هاوێژرابوو دەستنیشان کرد، لە شاخی جاسووسانەوە تۆپەکە هاوێژرابوو! هەرچەندە هەردوو برا، حەسەن و حسێن داوا لەو لیژنەیەی کە لێکۆڵینەوەکەیان کردبوو دەکەن، کۆپییەک لەو ڕاپۆرتەیان بدەنێ کە ئامادەیان کردبوو، بۆ ئەوەی وەکوو بەڵگە پێیان بێت، بەڵکوو ڕۆژێک بێت لە دادگایەکی نێونەتەوەییدا سکاڵا تۆمار بکەن، بەڵام ئەوان ڕازینابن، هەر بۆیە سەرەنجام لەو هەموو بێنە و بەردەیەدا، تاوانەکە پەردەپۆش دەکرێت، ئێستا تەنیا لە یادەوەری بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکاندا ماوەتەوە، هەر بۆیە ساڵانە لە 6ی ئابدا بەبێدەنگی لە شوێنی ڕووداوەکەدا یادی شەهیدەکانیان دەکەنەوە.
ئەم تاوانە تەنیا بە شەهیدکردنی 21 هاووڵاتی و 10 بریندار ناوەستێت، بەڵکوو بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکە پاش ماوەیەک مەزاری شەهیدەکان بۆمبڕێژ دەکرێت و لە شەوێکی ئەنگوستەچاودا کە خەڵکی شار لە خەودا دەبن، مەزارەکە دەتەقێنرێتەوە و نایانەوێت کورد لە گۆڕیشدا ئۆقرە بگرێت.
کاتێک بریندارەکان دەبرێنە نەخۆشخانەکانی ڕانیە و #سلێمانی# و چارەسەریان بۆ دەکرێت، یەکێک لە بریندارەکان کە لە پێش چاوی کامێراکان باسی ڕووداوەکە دەکات، پاش چەند ڕۆژێک لەلایەن پەرستارێکەوە هەوڵی ژەهرخوارکردنی دەدرێت، بە ڕێکەوت ڕزگاری دەبێت.
29 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە دڵتەزێنەدا تێپەڕیوە، کەسوکاری قوربانی و بریندارەکان دەڵێن، تاوەکوو دواهەناسەمان ئەو ڕۆژە لەیاد ناکەین.
حسێن بە حەسرەتەوە دەڵێت: چۆن ئەو چرکەساتەم لەیاد بچێت کە براژنم شەهید بوو، منداڵێکی حەوت مانگانەی لە سکدابوو، بە بەرچاومانەوە هەڵبەز و دابەزی دەکرد، چۆن ئەو چرکە ساتەم لە یاد دەچێت کە حەسەنی برام بەدوای چەقۆیەکدا دەگەڕا سکی ژنەکەی پێهەڵبدڕێت، بەڵکوو منداڵەکەی لە مردن ڕزگار بکات! چۆن ئەو بەیانییەم لە یاد دەچێت کە کچە بچکۆلەکەم دەستی گرتم و بەزۆر بردمی بۆ سەر گۆڕی دایکی، بە کەوچکە چایەک خەریکی هەڵدانەوەی گۆڕەکەی دایکی بوو، بەگریانەوە دەیوت باوکە، دایکی من لە گۆڕەکەی بۆ دەربهێنە.
بەسەرهاتی حەسەن و حسێن و قوربانییەکانی دیکە، بەسەرهاتێکە لە جۆری بەسەرهاتی حەسەن و حسێنی ئیمامی عەلی، تەنیا سەردەمەکە و تاوانبارەکان و جێگەی تاوانەکە جیاوازە، کەچی نەک عاشوورایان بۆ ناکەین، بەڵکوو هەر بەتەواوی لە یادەوەریماندا سڕاونەتەوە، ئای ئێمە چەند نەتەوەیەکی بێ یادەوەرین، چەند زوو شتمان لەبیردەچێتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览276
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 23-08-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 23-08-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 历史
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 24-08-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on24-08-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览276
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,639
图片 104,739
书籍 19,287
相关文件 97,567
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!