图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,868
图片 106,161
书籍 19,349
相关文件 97,368
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئامارێکی مێژوویی بڵاو کرایەوە.. ڕێژەی کورد لە عێراق ساڵی 1919 نزیکەی 20٪ی کۆی دانیشتوانی عێراقە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی3
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئامارێکی مێژوویی بڵاو کرایەوە.. ڕێژەی کورد لە عێراق ساڵی 1919 نزیکەی 20٪ی ک...

ئامارێکی مێژوویی بڵاو کرایەوە.. ڕێژەی کورد لە عێراق ساڵی 1919 نزیکەی 20٪ی ک...
ناونیشانی بابەت: ئامارێکی مێژوویی بڵاو کرایەوە.. ڕێژەی کورد لە ئێراق ساڵی 1919 نزیکەی 20٪ی کۆی دانیشتووانی ئێراقە
ئامادەکردنی: #دیار عەزیز#
بە گوێرەی ئامارێکی مێژوویی کە پێش درووستبوونی دەوڵەتی ئێراق لەلایەن ئینگلیزەوە ئامادە کراوە، ڕێژەی #کورد# لە ئێراق زیاتر لە 520 هەزار کەس بووە.
بەپێی ئەو ئامارە کە لە ئینسکلۆپیدیای بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، ساڵی 1919 و لە داتاکانی ئینگلیزدا، پێکهاتەی دانیشتووانی ئێراق بەم شێوەیە تۆمار کراوە:
عەرەب: 2 ملیۆن و 196 هەزار و 188 کەس.
کورد: 520 هەزار و 264 کەس.
جوو: 87 هەزار و 488 کەس.
تورکمان: 38 هەزار و 652 کەس.
ئاشووری: 25 هەزار کەس.
هەرچەندە لە ئامارەکەدا هەموو ژمارەی پێکهاتەی کورد لە ئێراق بە یەکەوە نەنووسراوە، بەو پێیەی ژمارەی کوردانی #ئێزدی# بە 26 هەزار و 257 کەس دانراوە و ژمارەی کوردانیش بە 494 هەزار و حەوت کەس دیاری کراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێزدییەکانیش بەشێکی ڕەسەنی نەتەوەی کوردن، سەرجەمی ژمارەکە دەبێتە 520 هەزار و 264، بەمەش ڕێژەی کورد لە ئێراق دەوروبەری 20% بووە و سەرجەمی دانیشتووانی وڵاتەکەش بە دوو ملیۆن و 857 هەزار و 562 کەس دانراوە.
هەرچی پەیوەندیی بە دابەشبوونی ئایینییەوە هەیە، لەو سەردەمەدا دوو ملیۆن و 640 هەزار و 700 موسوڵمان لە ئێراق ژیاون، هاوکات 87 هەزار و 488 جوو و 78 هەزار و 792 کریستیان لە ئێراق ژیانیان بەسەر بردووە، 42 هەزار و 302 پەیڕەوکاری ئایینەکانی (ئێزدی، سابیئەو شەبەک) لە ئێراقدا بوون.
جێگەی باسە لەو کاتەوەی دەوڵەتی ئێراق لە 1921ەوە درووست کراوە، تاوەکوو ئێستا، 8 سەرژمێریی گشتیی لە وڵاتەکەدا کراوە کە یەکەمین سەرژمێری لە 1927دا بووە، دواتر لە ساڵانی 1934، 1947، 1957، 1965، 1977، 1987 و 1997 سەرژمێریی گشتی ئەنجام دران، بەڵام هەر هەشت سەرژمێرییەکە کەموکووڕیی گەورە و داتای ناڕاستی زۆریان تێدا بووە لە سایەی سیاسەتی بەعەرەبکردن و هەوڵەکان بۆ دەستکاریکردنی خانەی نەتەوە و ئایین، تاکە سەرژمێری کە زۆرینەی پێکهاتەکانی ئێراق پەسەندی بکەن و بە بەراورد لەگەڵ سەرژمێرییەکانی دیکە، هەڵەی کەمتری تێدا بێت، سەرژمێریی ساڵی 1957ە.
لە دوای ساڵی 2005ەوە تاوەکوو ئێستا، حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق بەهۆی لاوازیی دەسەڵاتەکەیان و بڵاوبوونەوەی تیرۆر و باڵادەستیی عەقڵیەتی شۆڤێنی و دان نەنان بە واقیعی ئەو ناوچانەی کە دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی ئێراقەوە، هیچ سەرژمێرییەکی گشتییان لە وڵاتەکەدا نەکردووە و هەر چەند ساڵ جارێک بەڵێنی ئەنجامدانی سەرژمێرییان داوە، بەڵام دواتر لێی پاشگەز بوونەتەوە یاخود نەیانتوانیوە سەرژمێرییەکە ساز بکەن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览218
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com- 28-08-2023
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 30-08-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 30-08-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on30-08-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):30-08-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览218
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.186 KB 30-08-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,868
图片 106,161
书籍 19,349
相关文件 97,368
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!