ناونیشانی پەرتووک: سەفەرنامەی دوپرێ بۆ کوردستان ساڵی 1807
ناوی نووسەر: #نەجاتی عەبدوڵڵا#
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
سەدەی نۆزدەیەم، سەدەی گەشەسەندنی سەرمایەداری و کۆلۆنیالیزم، سەدەی دۆزینەوە زانستییە زۆر و زەوەندەکان، سەدەی ناسیۆنالیزم و کرانەوە بوو، ئەم سەدەیە لەڕووی سەرچاوە و مەتریاڵ و کەرەستەی سەرچاوەکانی کوردناسی، زۆر بە تایبەتیش سەرچاوە کوردناسییەکانی فەرەنسییەوە، یەکێکە لە دەوڵەمەندترین و پڕ بەرهەمدارترین سەدەکان. چاوپێداخشانێک بەو سەفەرنامانەی لەم سەدەیەدا ئەنجام دراون و خاوەنەکانیان بەناو کوردستانیشدا تێپەڕبوون گەواهی ئەم ڕاستییە دەدەن. کاتێک بۆ یەکەمجار سەفەرنامە دوو بەرگییە گەورەکەی ئەدریان دوپرێ-م خوێندەوە، سەرسام بووم بە پاشخانی مێژوویی نووسەرەکەی و ئەو زانیاری و داتا و وەسف و تێبینییە ورد و زۆرانەی نووسیارەکەی لە ماوەی گەشت و گەڕانەکانیدا بەناو خاکی کوردستان لە تورکیا و ئێران تۆماری کردوون، بۆیە بەدڵنیاییەوە دەکرێ بڵێم ئەم سەفەرنامەیە بە یەکێک لە وردترین و سەرنجڕاکێشترین سەفەرنامەکانی سەدەی نۆزدەیەم، بەتایبەتیی سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم دادەنرێت.
[1]