کێلەشین مێران دەکوژێت، کەرگەوزێنان لەخۆی دەدات.
کێلەشین: ناوی شوێنە لەگەڵ ئەوەدا بەردێکی شوێنەوارییە، لە ناوچەی هۆزی گەورەی برادۆست، بە هێڵی مزماری لەسەری نەخشێنراوە، لە مۆزەخانەی ورمییە پارێزراوە. کەرگەوزێن: ناوی گوندێکە لە خوار کێلەشین. مێر: کەسی جوامێر و ئازا، واتە: کۆمەڵێک کەسی جوامێر سەرکەوتن تۆماردەکەن، هەندێک کەسیش کە ژێرکەوتوون، گریان و شینیانە. [1]