图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,215
图片 105,829
书籍 19,710
相关文件 98,684
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆمەڵی دارەکە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵی دارەکە

کۆمەڵی دارەکە
ئەو ڕێکخراوەی دەیانویست لە کەرکووکەوە سەربەخۆیی بۆ کوردستان بەدەستبهێنن‌.
جیهان ئەوکاتە وەکوو ئێستا بچووک نەبوو، بە دەگمەن دەست دەگەیشت بە هەموو زانیارییەک، کۆمەڵە خوێندکارێک هەوڵیاندا بەسەرپەرشتی دڵداردڵداری شاعیر کۆمەڵەیەک وەکوو چاولێکەری کۆمەڵەی کاربۆنیریا ئیتاڵیا دابمەزرێنن تاوەکوو بتوانن سەربەخۆیی بەدەست بهێنن. بەڵام بەهۆی ناکۆکیان لە ناویەکتریدا نەتوانرا بەردەوام بن. هەروەکوو یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەکە دەڵێت گەلێک خەڵک هاتنە ناوییەوە، چونکە ئەو قوتابییانەی کە لە هەولێر و سلێمانی و شارۆچکە و شارەدێیەکانەوە هاتبوون ئەوان لە وچانی نیوەی ساڵدا کە دەگەڕانەوە بۆ شارەکانی خۆیان باسی دامەزراندنی کۆمەڵەکەیان دەکرد، ئەوەبوو کۆمەڵە گەورە بوو، تەنیا لە سنووری قوتابییاندا نەما، بەڵکوو مامۆستایانیش هاتنە ناویەوە، هەروەها خوێندنگە دینیەکانیش هاتنە ناوی، بیرمان کردەوە کە ئیدی کۆمەڵە لەوەدا نەماوە ئێمە بتوانین ئیدارەی بکەین، بیرکرایەوە کە ئەم کۆمەڵەیە ببێتە حیزبێکی سیاسی و شەخسێکی سیاسی کوردستان تەکلیف بکرێت کە سەرکردایەتی بکات.
$ناوی کۆمەڵەکە لە چییەوە هات؟ $
هەرچەند ئەوانەی بیریان لە دامەزراندنی ئەم کۆمەڵەیە کردەوە، هیچیان پەیوەندیان بە خەڵۆز و دارفرۆشییەوە نەبوو، بەڵام دەکرێت بزانین بۆچی ناویان نا کۆمەڵەی دارکەر؟ موکەڕەم تاڵەبانی دەڵێت لە کاتێکدا بوو کە گەلێک لە مامۆستایانی ڕەگەزپەرستی سووری و لوبنانی و فەلەستینی لە ئێراق لە دەوری مەلیک غازی کۆببوونەوە، وایان تێگەیاندبوو کە دەتوانێت ببێتە بسمارکێک بۆ وڵاتە عەرەبییەکان و ئێراقیش ببێتە بروسیا، لە دەرسی مێژوودا کە کەسێک پێیدەوتین، ناوی محەمەد شوخەیر بوو، ئەندامی یەکێک لە حیزبە ڕەگەزپەرستەکان بوو لە لوبنان، هەمیشە لەسەر ئەوە تەئکیدی دەکردەوە کە چۆن یەکێتی وڵاتە عەرەبەکان وەک یەکێتی ئەڵمانیا درووستبکات، کەسێکی وەکوو بسمارک کە مەلیک غازییە ببێتە سەرۆک، ئەمە کاردانەوەیەکی لەناو ئێمەدا درووستکردبوو، یەکێکی ڕەگەزپەرست لەناو قوتابخانەیەکدا بێت کە زۆربەی کورد و تورکمان بێت، دیارە کوڕی ئەفسەرە عەرەبەکانیشی تێدا بوو ئەو قوتابخانەیە. مامۆستا هەمیشە باسی لەو شتانە دەکرد. بە نیسبەت ئێمەی کوردیشەوە نە بسمارکێکمان هەبوو نەهیچ کە بتوانێ وڵاتی کوردستانی دابەشکراو لەنێوان ئەم حکومەتانەدا کۆبکاتەوە و بیانکاتە یەک دەوڵەت، ئەوەی کە بە بیرماندا دەهات یەکخستنی ئیتالیا بوو لەلایەن گاری باڵدی و کۆمەڵەی کاربۆناری بە واتای (خەڵوزفرۆشان) ، بۆیە لەسەر ئەو بیرۆکەیە کۆمەڵەیەکمان دامەزراند بە ناوی کۆمەڵەی (دارکەر).
$بیرکرایەوە کە ئەم کۆمەڵەیە ببێتە حیزبێکی سیاسی و شەخسێکی سیاسی کوردستان تەکلیف بکرێت کە سەرکردایەتی بکات$
$دڵداری شاعیر و سەرۆکایەتی کۆمەڵەکە$
ئێوارەیەکی مانگی ئەیلولی ساڵی 1937 یونس ڕەئووف (دڵدار) ، کۆمەڵیک لە قوتابییانی ناوەندی مەرکەزی کەرکووکی لە ماڵی شاکر بەگی جلال کۆکردووەتەوە و دوای بگرەوبەردەیەکی زۆر، بڕیاریان لەسەر دامەزراندنی 'کۆمەڵی دارکەر' داوە. دڵدار، لەو کۆبوونەوەیەدا، دۆخی تراژیدی هەر چوار پارچەی کوردستانی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردووەتەوە و باسی لە پێویستی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو دۆخەی بۆ کردوون.
دواتر ئەرکی خۆیانی وەک ڕۆڵەی ئەو نیشتمانە بۆ شیکردوونەتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئامانجی کۆمەڵەکە دراوە، کە بریتی بووە لە ڕزگارکردنی کوردستان و یەکخستنەوەی پارچەکانی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. درووشمی 'بژی کورد و کوردستان'یان کردووەتە درووشمی سەرەکی، هەروەها بڕیاردراوە چالاکییەکانیان بەرفراوان بکەن و لقی کۆمەڵەکەیان لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستاندا بکەنەوە.
وەک چۆن ئەم کۆمەڵە لاوە حەماسییە ئاشنای ڕێبەرایەتیی کۆمەڵگەیەکی سیاسی نەبوو، بەهەمان شێوە کۆمەڵگەی کوردیش تا ئەو کاتە ئاشنایی ئەم جۆرە کردە سیاسییە ڕێکخراوەییە نەبوو.
ئەو قوتابییانەی کە لە هەولێر و سلێمانی و شارۆچکە و شارەدێکانەوە هاتبوون، ئەوان لە پشووی نیوەی ساڵدا کە گەڕاونەتەوە بۆ شارەکانی خۆیان و باسی دامەزراندنی کۆمەڵەکەیان کردووە، ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی کوردستان پەیوەندییان پێوە کردوون و کۆمەڵە لە ماوەیەکی کەمدا گەورە بووە، تەنیا لە سنووری قوتابییاندا نەوەستاوە، بەڵکوو مامۆستایانیش چوونەتە ڕیزەکانییەوە، هەروەها فەقێی حوجرەکانیشی تێیدا بوونەتە ئەندام.
$بە ئامانەت دەیڵێم ئەوەی کە ئێمەی کۆکردەوە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەیەک، یونس ڕەئوف دڵدار بوو$
موکەڕەم تاڵەبانی سەبارەت بە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەکە دەڵێت بە ئامانەتەوە دەیڵێم ئەوەی کە ئێمەی کۆکردەوە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەیەک، یونس ڕەئوف دڵدار بوو کە لە کۆیەوە هاتبووە کەرکووک. ئێمە پێنج کەس بووین کە ئەو کۆمەڵەیەمان دامەزراند (مەبەست کۆمەڵەی دارکەرە)، ئەوانیش من و یونس ڕەئوف-دڵدار، کاکە حەمەی سەید ئەحمەدی خانەقا، بورهان حامید بەگی جاف و یەکێکیش خەڵکی هەولێر بوو وابزانم ناوی جەلال قادر بوو کە چووە کۆلێژی سەربازی و بووە ئەفسەر، بەڵام بەگەنجی ئەمری خوای کرد، لەوکاتەدا زۆربەی قوتابییانی کوردستان لە کەرکووک کۆدەبوونەوە، ئەو کۆمەڵەیەش لەوێ دامەزرا.
$کۆنگرەی یەکەمی کۆمەڵی دارکەر $
دوای نزیکەی نۆ مانگ لە کارکردن و پەیوەندیکردن بە خەڵکانی دیکە و کردنەوەی لق لە شارەکانی کوردستان، دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵ بڕیاری لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگری خۆی داوە. حوزەیرانی ساڵی 1938 لە باخچەی 'ام الربیعین' کە دەکەوێتە باکووری کەرکووکەوە، بە ئامادە بوونی شەست لە ئەندامەکانی کە لە لقە جیاجیاکانی کۆمەڵەوە هاتبوون، کۆنگرەی یەکەمی کۆمەڵە دەستی بە کارەکانی کردووە. لە کۆنگرەکەدا، سەرەڕای قسەکردن لەسەر کاروباری کۆمەڵە و دانانی پەیڕەوی ناوخۆ، بەهۆی زۆربوون و بەرفراوان بوونی کۆمەڵەکەوە، بڕیاردراوە ئەندامان تەنیا لە چوارچێوەی خوێندکاراندا قەتیس نەکرێن و چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی کوردستانیش بۆیان هەبێ تێیدا ببن بە ئەندام. کۆمەڵگەی کوردی هەرچەندە پێشتر ئاشنای خۆرێکخستن لە چوارچێوەی ڕێکخراو و ئایدۆلۆژیایەکی سیاسیدا نەبوو، بەڵام ئامادەکارییەکی چاوەڕوان نەکراوی تێیدا بووە، بۆیە ئەم ڕێکخراوە بچووکە لە ماوەیەکی کەمدا هێندە گەورە بووە، لاوەکان هەستیان کردووە توانای ئیدارەدان و ئاڕاستەکردنیان نییە و لە وزە و توانای ئەوان بەدەرە. بۆیە بڕیاریانداوە لەنێوان محەمەد ئەمین زەکی بەگ، تۆفیق وەهبی، ڕەفیق حیلمی، مەعرووف چیاووک، ماجید مستەفا و جەمال بابان کە لە سیاسەتمەدارە ناودارەکانی ئەو دەمە بوون، یەکێکیان ڕابسپێرێن بکرێن بۆ سەرکردایەتیی کۆمەڵەکەیان.
$سەرۆکی کۆمەڵە$
ڕەفیق حیلمی ئەو کاتەی لە ئەستەمبووڵ بووە، بووەتە ئەندامی جەمعییەتی هێڤی، کە لە ساڵی 1910 لەلایەن عومەر جەمیل پاشا و قەدری جەمیل پاشاوە لە ئەستەمبووڵ دامەزرابوو. پاشان ساڵی 1920 ئەرکی هەڵسووڕاندنی کۆمەڵەی سەربەخۆیی کوردستانی لەلایەن حەمدی بەگی بابانەوە پێ سپێردراوە، لە دوای گەڕانەوەی مستەفا پاشا یامولکی و دامەزراندنی جەمعییەتی کوردستان تەمووزی 1922دا، بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی جەمعییەتەکە بووە بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن.
$هاتنی ڕەفیق حیلمی بۆ ڕیزەکانی کۆمەڵی دارکەر، گوڕ و تینێکی زۆری بەخشی بە کۆمەڵەکە$
هەموو ئەوانە ئەزموونێکی باشی سیاسی و ڕێکخراوەییان لە لای درووست کردبوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشخانە سیاسییە، ڕای زۆرینەی ئەندامانی کۆمەڵەی دارکەر لەسەر ڕەفیق حیلمی گیرساوەتەوە کە ڕووی لێبنرێ ببێ بە سەرۆکی کۆمەڵەکەیان. بەهۆی هەڵوێستە پتەوەکانییەوە سەبارەت بە مەسەلەی نەتەوایەتی و بەرگریکردنی لە گەلی کورد، هەروەها بەهۆی ئەوەی زۆربەی ئەو قوتابییانە کاتی خۆی پەروەردەی دەستی ڕەفیق حیلمی بوون، بۆیە ڕای زۆرینە ئەوە بووە قسە لەگەڵ ئەودا بکرێت بۆ سپاردنی سەرۆکایەتی کۆمەڵە. یونس ڕەئووف 'دڵدار' و کاکە حەمەی خانەقا ڕاسپێران، لە بەغدا پەیوەندییان پێوە کردووە و بڕیاری کۆنگرەیان پێراگەیاندووە، ئەویش بە خۆشحاڵییەوە داواکەی قەبووڵ کردووە.
گومان لەوەدا نییە کە ڕازی بوونی ڕووناکبیر و مامۆستایەکی گەورەی وەک ڕەفیق حیلمی، کە ساڵانێک لەپێناوی بڵاوبوونەوەی بیری کوردایەتی لەناو کۆمەڵگە بە گشتی و خەڵکە خوێنەوارەکە بە تایبەتیی تێکۆشابێت، نەک هەر شەرعییەتی بەو ڕێکخراوە بەخشی، بەڵکوو پایەکانی هێندەی تر پتەو کرد.
$لە کۆمەڵی دارکەرەوە بۆ حزبی هیوا$
هاتنی ڕەفیق حیلمی بۆ ڕیزەکانی کۆمەڵی دارکەر، گوڕ و تینێکی زۆری بەخشی بە کۆمەڵەکە، بە داوای ئەویش ناوی کۆمەڵ گۆڕاوە بۆ حزبی هیوا. مەبەستی ڕەفیق حیلمی لەوەدا ئەوە بووە، درێژە بەو خەباتە بدات کە 'کۆمەڵەی هێڤی قوتابییان کورد'، لە ساڵی 1912 لە ئەستەمبووڵ دەستی پێ کردبوو و خۆی تێیدا ئەندام بووە. ئامانج و خەونی نەتەوەیی مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەگەڵ ڕووخانی حکومەتی شێخ مەحموددا کۆتایی نەهات. پارتی هیوا درێژە پێدەری هەمان ئەو ئامانج و خەونە نەتەوەییە بوو کە مامۆستا لە ئەستەمبووڵەوە لەگەڵ خۆی هێنابوویەوە کوردستان.
حزبی هیوای زۆر بەخێرایی بوو بە گەورەترین ڕێکخراوی سیاسی کە تا ئەو کاتە کۆمەڵگەی کوردیی بە خۆیەوە دیبوو، هەزاران ڕۆشنبیر و کاسبکار و بازرگان و سەرۆک خێڵ، هاتنە ڕیزی حزبەوە و بەهۆیەوە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد ئەو نسکۆیانەی تێپەڕاند کە لە سەردەمی شۆڕشەکانی شێخ مەحمود (1919-1930) تووشیان هاتبوو، جارێکی دیکە متمانە گەڕایەوە بۆ دەروونی جەماوەری کورد، تا هۆشیاریی نەتەوەیی لە سەرتاسەری کوردستان بڵاوبکاتەوە و گەلی کورد ئامادە بکات بۆ بەرپاکردنی جەنگە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی لە داهاتوودا.
$لیژنەی مەرکەزیی حزب لە یەکەم کۆبوونەوەی حزبدا پێکهێنراوە کە بریتی بوون لە:$
#ڕەفیق حیلمی# ، سەرۆکی باڵای حزب
#نووری شاوەیس# ، جێگری سەرۆک
یونس ڕەئوف (#دڵدار# ) ، سکرتێر و بەرپرسی دارایی
ئەحمەد خانەقا، ئەندام
بورهان جاف، ئەندام
موکەڕەم جەمال تاڵەبانی، ئەندام
مستەفا عەزیزی، ئەندام
ڕەشید باجەڵان، ئەندام
ڕۆستەم جەباری، ئەندام
فەتاح جەباری، ئەندام
زۆربەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە حزبی هیوا پەیڕەوو و پرۆگرامی نووسراوەی نەبووە، تەنیا بەرنامەیەکی گشتیی هەبوو بۆ کوردستان، ئەوانەی دەڵێن بیری نازییەتیان هەبوو، ڕاست ناکەن، چونکە ڕەفیق حیلمی بیری نازیزمی نەبوو، بەڵکوو بیری بەرەو بریتانیا دەچوو نەک نازیزم، بەڵام ئەندامانی حزب لەوکاتەدا کە بیری نازیزم لە جیهاندا بڵاوبوو، جۆرە لاساییەکیان هەبوو نزیک بوو لە نازیزمەوە، بەڵام بیری نازێتی نەبوو، یەعنی بڵێین لەناو قوتابییانیشدا بیری نازێتی هەبووبێ، هیچ پەیوەندییەکی بە نازیزمەوە نەبوو. ئەوە نەبوو چاوەڕێ بن ئەڵمانیا شتێک بۆ کورد بکات.
شێوازی ئەندام وەرگرتن لەناو هیوادا بە ڕێوڕەسمێک دەکرا، ئەو کەسەی متمانەی پێدەکرا کە لە ڕیزی حزبدا وەربگیرێت، دەبوایە سوێندی بە قورئان و خەنجەر و ئاڵای کوردستان بخواردبایە، کە تا لە ژیاندایە خیانەت لە کورد و کوردستان نەکات و ئامادە بێ گیانی خۆی لەپێناویدا بەخت بکات.
ئەو ئاڵایەی کە حزبی هیوا باوەڕی پێی هەبوو، لە ڕەنگەکانی سپی و سەوز و سوور و زەرد پێکهاتبوو. ئارمی حزبەکەش بریتی بوو لە شاخێکی سەوز، خۆرێک لە پشتییەوە لە ئاسمانێکی شیندا هەڵدەهات.
حزبی هیوا ڕێکخستنەکانی خۆی لەسەر بنەمای شانەی (6-7) کەسی و هێشوویی ڕێکخستبوو. هەر شانەیەک ناوی نهێنیی خۆی و هەر ئەندامێکیش ژمارە و ناوی نهێنیی خۆی هەبوو. بەشەکانی حزبیش پێکهاتبوون لە:
قوتابییان
ئەفسەرەکان
فەرمانبەران
عەشایر و سەرۆک خێڵەکان.

دوای نزیکەی نۆ مانگ لە کارکردن و پەیوەندیکردن بە خەڵکانی دیکە و کردنەوەی لق لە شارەکانی کوردستان، دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵ بڕیاری لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگری خۆی داوە.
داهاتی حزب لە ئەندامانی حزب کۆ کراوتەوە، دەبوو هەر ئەندامێک مانگانە 350 فلسی بدابایە بە حزب، ئەو ئەندامانەشی کە باری داراییان باش بووە، هاوکاری زیاتری حزبیان کردووە. بارەگای سەرەکی حزب بە پێی هەلومەرج دەگۆڕا، سەرەتا بارەگای سەرەکی لە کەرکووک بوو، دوایی کە ڕەفیق حیلمی چووەتە بەغدا ئەوێ بووتە بارەگا و کە بۆ سلێمانی گوزاراوەتەوە، دیسانەوە سلێمانی بووەتە بارەگای سەرەکی.
ئەو ماوەیە بەهۆی نزیکی لە کوردستان و پەیوەندی ڕاستەخۆی بە خەڵک و ئەندامانی حزبی هیواوە توانیویەتی ئیدارەی حزبی هیوا بکات. جگە لەوە، هەڵگیرسانی دووەمین جەنگی جیهانی لە ساڵی 1939 و سەرقاڵ بوونی بریتانیا بە جەنگەکەوە، دەرفەتێکی باشی بۆ حزبی هیوا ڕەخساندوە تا ڕێکخستنەکانی بەشێوەیەکی بەرفراوان لەناو ئەفسەر و فەرمانبەر و سەرۆک هۆزەکانی کوردستاندا گەشە پێبدات. بەشێوەیەک کەم کەس هەبووە پەیوەندیی بەو حزبەوە نەبێت. هاتنی هێزەکانی یەکێتی سۆڤیەت بۆ باکووری ئێران و ئازادبوونی بەشی زۆری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو ترسەی لای حکومەتی بریتانیا و ئێراق درووست کردووە کە دۆخی کوردستانی باشووریان لە دەست بچێت. بۆیە لەپاڵ هەندێ هەنگاوی سەرەتایی بۆ ئاوەدان کردنەوەی کوردستان، تا ڕادەیەکیش چاوپۆشییان لە چالاکییە سیاسییەکانی حزبی هیواش کردووە.
حزبی هیوا بە گەورەترین و بەهێزترین تەنانەت حزبە ئاشکراکانی ئێراقیش دائەنرا، خوێنەوارانی کورد، ئەفسەران، سەرۆکانی عەشایەر و کاربەدەستان لەناو جوغزی ئەم حزبەدا، بەشیان هەبوو، مەرکەزی حزبەکە لە بەغدا بووە، پەلی بۆ هەموو وڵاتەکانی کوردەواری هاویشتبوو، تەنانەت بۆ ئێران و سووریاش، ئەتوانێ بوترێ ئەم حزبە تا ئەو مێژووە گەورەترین حزبی کوردی بووە.
$سەرچاوەکان$
1. کۆمەڵەی کاربۆنيريا – Carboneria یان خەڵوزداگیرسێنەرەکان کە ئەندامەکانی پێیان دەوترا Carbonari، کۆمەڵەیەکی ئیتاڵی نهێنی بوو، لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەیەم لە شاری ناپۆلی درووست بوو، ئامانجی سەرەکی ئەو کۆمەڵەیە بریتی بوو لە سەربەخۆیی ئیتالیا. لە یەکخستنەوەی ئیتالیادا ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا. لەژێر کاریگەریی ئەم کۆمەڵەیەدا چەندین کۆمەڵەی هاوشێوە لە ئیسپانیا، فەرەنسا و پورتوگال و تەنانەت ڕووسیا درووست بوو، کۆمەڵەی دارکەریش لەژێر هەمان کاریگەریی و بۆ هەمان ئامانج لە کوردستان درووست بوو.
2 #موکەڕەم تاڵەبانی# / چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵی ڕووداو.
3 بۆ ئەم ڕاپۆرتە کەڵک لە پەرتووکی #ڕەفیق حیلمی پۆرترێتی مونەووەرێکی کورد# وەرگیراوە.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览354
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | https://peyserpress.com/ 12-09-2023
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 07-12-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
书: 历史
城市: Kerkuk
文件类型: 原文
普罗旺斯: Kurdistan
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕاپەر عوسمان عوزێری 12-09-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on12-09-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):18-05-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览354
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1186 KB 12-09-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,215
图片 105,829
书籍 19,710
相关文件 98,684
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!