چەس تا ئەنگوست نەکەیتە چاوی
دەم ناکاتەوە، درووست حەساوی
چەس: چییە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ئەنگوست: پەنجە یان قامک. مەبەست لە مقەستە، (مقەست ئامێرێکی دەستییە بۆ بڕینی قەماش بەکاردێت) واتە: تا کەسێک بە پەنجە مقەست نەگرێت، دەمەکەی ناکرێتەوە و توانای قوماش بڕینی نییە. وەڵام (مقەست) . [1]