ناوی پەرتووک: عەلی باپیر زیندانی ناو خەون و ئیگۆمانیا
ناوەرۆک: زنجیرەی دۆسێیە فەرهەنگی و فیکریەکان
دۆسێی ژمارە ( 15 )
نووسینی: #محەمەد هەریری#
چاپی ئەلکترۆنی یەکەم: نۆڤەمبەری 2023
دیزاینی بەرگ و ناواخن: بێوار مەحمود
$کوورتەیەک$
ئەو دۆسێیەی بەردەستت، کۆی ئەو وتار و سەرنجانەیە کە من لە بۆنەی جیاوازجیاواز دەربارەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی #عەلی باپیر# نووسیومە، دەتوانم بڵێم :من پەرتووکێکی زۆری مامۆستا عەلی باپیرم خوێندۆتەوە، باش لە شێوازی بیرکردنەوە و بەڵگەهێنانەوەی دەگەم) .
پێمخۆش بوو ئەگەر کاتم هەبا کۆی نووسینە زۆر و بێشوومارەکانی مامۆستا باپیر بەسەرکەمەوە، بەڵام عەلی باپیر هێندە نووسینی زۆرە، مرۆڤ تەمەنێکی دەوێت بۆ ئەوەی بتوانێت، هەموو نووسینەکانی بخوێنێتەوە! هۆکاری ئەو هەموو نووسینەش ئەوەیە، ئەمیری کۆمەڵ هیچ کارێک ناکات جگە لە کاری سیاسی، ئینجا لە هەر کوێ و بۆنەیەک و چاوپێکەوتنێک و سیمنارێک، چی وتوە، کۆمەڵێ گەنجی حزبیی وەک #سۆران عومەر# ، هاتوون قسەکانیان نووسیوەتەوە، چاپیشیان کردووە، بڵاویشیان کردۆتەوە، هەندێک جار وەریشیان گێراوە بۆ زمانی تر، بێ ئەوەی مامۆستا باپیر دار بخاتە سەر بەرد! بەڵام بۆ نووسەرێکی سەربەخۆی وەک من، ئەوە ناگونجێت. ناوەرۆکی ئەو دۆسێیە بریتییە لە ڕەخنەیەک لە پەرتووکی ئەشکەنجە و زیندان، لەگەڵ چەند بابەتێکیتری فیکری لەسەر ئافرەت و سیاسەت، چونکە پێم وایە، پاڵنەرەکانی ئەمیر و ئەو چەند لایەنە بیری و دەروونییەی عەلی باپیر کە من تیشکم خسووەتە سەر، ئەگەر ملیۆنێ لاپەڕەی ترش بنووسێت، هەر لەژێر کاریگەریی ئەو چەند پاڵنەر و بیرۆکەیە دەخولێتەوە.
[1]