کاتێک پێست وشک دەبێت و ڕەونەقی نامێنێت، دەکرێت چەندین هۆکاری هەبێت، وەکوو ماندوێتی، ماکیاژ، گرنگیینەدان بە پێست یان فشاری دەروونی، دەتوانیت ڕەونەق بۆ پێستت بگەڕێنیتەوە، نەک تەنیا لە ڕێگەی گرنگییدان بە پێستت، بەڵکوو لە ڕێگەی کۆمەڵێک ڤیتامینەوە، کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی پێستت بە جوانتر دەربکەوێت.
=KTML_Bold=باشترین ڤیتامینەکان بە گەڕانەوەی ڕەونەق بۆ پێست.=KTML_End=
=KTML_Bold=ڤیتامین C=KTML_End=
جگە لەوەی سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی زیپکەی ڕوخسار، کۆنترۆڵی چەوری پێست دەکات، کۆلاجینی پێست زیاد دەکات.
=KTML_Bold=ڤیتامین A=KTML_End=
لە زۆرینەی ئەو بەرهەمانەی تایبەتن بە نەهێشتنی زیپکە، ڤیتامین A بەکارهاتووە، یارمەتیی کەمکردنەوەی هەوکردنی پێست دەدات، کە لە شیر، ڕۆن ماسی و سەوزە گەڵا تۆخەکاندا هەیە.
=KTML_Bold=ڤیتامین E=KTML_End=
دژە ئۆسکانە و پێست شیدار دەکات، یارمەتیی جوان مانەوەی پێست دەدات، لە چەرەسات و پاقلەمەنییەکاندا بە ڕێژەیەکی زۆر هەیە.
=KTML_Bold=ڤیتامین D=KTML_End=
لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا ڕێژەی کۆلاجینی پێست کەمدەبێتەوە و پێست چرچ دەبێت، بەڵام ڤیتامین D یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست بەجوانی بمێنێتەوە و پیرنەبێت.
=KTML_Bold=ڤیتامین K=KTML_End=
یارمەتیت دەدات پێستێکی جوان و درەوشاوەت هەبێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ بچوکبوونەوەی کونیلەکانی ڕوخسار، لە برۆکلی، هێلکە، کەلەرم و ماسی سەلەموندا هەیە. [1]