图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,282
图片 105,706
书籍 19,690
相关文件 98,576
Video 1,419
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بە بێ دەق دڵی شانۆ لێ نادات
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بە بێ دەق دڵی شانۆ لێ نادات

بە بێ دەق دڵی شانۆ لێ نادات
ناوی بابەت: بە بێ دەق دڵی شانۆ لێ نادات
نووسەر: #ڕەحمان عەزیزی#


شانۆی کوردییەکێکە لە ھەرە گرینگ‌ترین ھونەرەکانی کورد و کوردستان و ئەمڕۆکە لە شارەکانی کوردستاندا چەندین شانۆ بە شێوازی جۆراوجۆر دەچیتە سەر شانۆ و نمایش دەکرێت، و ڕوژ لە دوای ڕوژی گرینگییەکی زیاتر بەم بوارە دەدریت. هەڵبەت شانۆی کوردی بە تایبەت لە کوردستانی ئیران، بۆ گەیشتن بەم قۆناغە ڕێگەیەکی سەخت و دژواری بریوه. ساڵانی ڕابردوو و بە تایبەت لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئیران و بە پێی بڕیاری فەرمی و دۆخی ناوچەکە کۆمەڵێک شانۆ بە زمانی فارسی نمایشکران، کە زیاتر بۆ فێستیڤاڵەکان یا خۆ ڕێوڕەسمی تایبەت بە دامودەزگاکانی حکوومەت بوون و زۆرتر لە شانۆگەلی کلاسیکی وەرگیراو لە ئەدەبی فارسی یا خۆ دەقی وەرگێڕدراو لە زمانەکانی دیکە پێک دەهاتن.
هیچ تێبینی و وتار و ڕەخنە و خوێندنەوەیان لەسەر نەدەکرا و لەلایەن بەرپرسان و چاپەمەنییەکانی حکوومیش یان بەها و گرینگیان پێ نەدەدرا یان بە شێوەیەکی ناعەقڵانی بە بەژن و باڵایاندا هەڵدەوترا. ئەو شانۆیانە لە سەرەتادا هەتا دەیەی حەفتای هەتاوی بینەرێکی زۆریان ھەبوو، بەڵام کەم تین و بێ گیان بوون و زۆرکەم خاوەن بنەمایەکی فیکری و هەڵگری پرسیار و تێڕامان بوون و نەیان‌دەتوانی ورووژێنەری گفتوگۆیەکی جدی و کۆمەڵایەتی بن یان لە پاش خۆیان ڕەوتێکی هونەری و شانۆیی بخولقینن. هەر بەو هۆیەش شانۆ لەو دەمەدا نەیتوانی خۆی بگەیێنێتە ئاستی ژانرەکانی مۆسیقایی و ئەدەبیی وەک هۆنراوە و چیرۆک‌ و پەخشان کوردی و لە ئەدەب و هونەری کوردی دابرا و بەرەوڕووی کەمایەسیی بینەر و بەردەنگ بوو؛ بەردەنگ بە زمانی بێ زمانی هاواریان دەکرد شانۆیەکان دەویت کە دەروەستی بە ژیانی خویانەوە بێت. پاش ئەوە بوو کە شانۆی فارسی و کوردی لە ناوچە کوردەواری بۆ چەند ساڵێک قەتیس‌ما. بە ‌دەرچوونی خوێندکارانی شانۆ لە قوتابخانە و زانکۆکان و پێگەیشتنی بەرەی گەنج و جیلی نوێ و تێگەیشتنی خوێندکاران و نووسەر و شاعێرانی هاوچەرخ لە زەروورەتەکانی سەردەم و گۆڕانکاری لە پێڕەونامەگەلی فەرمی و حکوومی لە دەیەی هەشتاکانی هەتاوی، ڕەوتێکی نوێ لە بواری شانۆییدا دەستی پێ کرد. کۆڕی و گرووپ و دەستەوتاقمی شانۆیی سەربەخۆ بە شێوازێکی نوێ و ئورگانیستی لەسەر بنەما و ململانێی هزریی نوێ و بە ئاوڕدانەوە لە سرووشت و ڕەوتی ژیان سیاسی و کۆمەڵایەتی جیهان و بە تایبەت ژیانی کوردەواری و بە پشت‌بەستن بە دەقی خۆماڵی سەریان هەڵدا. ئەگەرچی هەوڵەکانی ئەمان تا ڕادەیەکی زۆر نەریتی و تەقلیدی، کەم و لاواز بوو، بەڵام لەگەڵ خۆی مزگێنیدەری ڕەوتێکی تازە بوو کە هەوڵی دەدا بە شێوازێکی زانستی و تێگەیشتنی درووست مامەڵە لەگەڵ شانۆ بکات. ئەم ڕەوتە وەک وتم هاوکات بوو لەگەڵ دەرچوونی خوێندکارانی کورد و هەڵگیرسانی ڕەوتێکی نوێ لە بواری شانۆییدا. وەرگێڕانی دەقی شانۆیی کلاسیک و بەرهەمە گەورە و ناسراوەکانی جیهانی شانۆ و هەروەها نووسینی دەقی شانۆیی لە دوای سەرهەڵدانی ئەو بەرە نوێیە، کرانەوەی دەروازەیەکی نوی و تازە بوو بەڕووی شانۆی کوردییەوە و سەرەڕای تەواو کەم و کۆڕییەکان، چرای شانۆی کوردی لەوساوە هەڵگیرسا و ڕووناکایی خستە سەر پەردەی شانۆ. دەقی وەرگیراو لە ئەدەبی کلاسیک و وەرگێڕان بۆ سەر زمانی کوردی لەم قۆناغەدا دەرفەتێک بوو بۆ ئاشتبوونەوەی بەردەنگ لەگەڵ شانۆ و شانۆی کوردی و فەرهەنگی ڕۆشنبیرانە و تێکستی فیکری کوردی وەک پالپشتێک بۆ شانۆی کوردی ئاوری لێ‌درایەوە.
بەڵام لەو قۆناغەشدا شایەدی نووسینی شانۆنامە و لێکۆڵینەوەی جیدیی خۆماڵی نین و شانۆنامەی کوردیی بەپێز ئامادەبوونێکی بەرچاوی نییە، ئەگەرچی یەکەم هەنگاوەکانی ئەو پروسەیە دەستی پێ کردبوو؛ پڕۆسەیەک کە پێدەچوو ڕێگەیەکی سەخڵەت و چەتوونی لەبەرە.
چونکە تێوەگلانی کورد لە کارەساتگەلی گەورە و دڵتەزێن لەو سەردەمەدا دەستی باڵای بوو لە نامومکین نواندنی ڕێگەی گەیشتن بە ئامانجەکانی شانۆی کوردی و پەرستاندنی. هەڵبەت شانۆی کوردی لەو کاتەدا زۆر ئازایانە هەمان ڕەنج و نەهامەتی و کارەساتی خەڵکی کوردی قۆزتەوە و گرێی داوە بە هیوا و ئازار و ئەوینی مرۆڤایەتی بە گشتی. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو هەنگاوانەی لە بواری شانۆی کوردیدا هەڵگیراوە، ئەوی هێشتا وەک کەمایەسییەک بە ناوچاوی ئەم هونەرەوە هەست پێ‌دەکردێت جێگەی بۆشی دەقی شانۆیی و شانۆنامەیە. شانۆنامەکان لە بری ئەوەی بەهرە لە چیرۆک و ئەدەبی کۆن و زارەکیی کوردی وەربگرن، هێشتا سەرقاڵی دەقە مۆدێرن و نوێیەکان بوون، بە بێ ئەوەی بیر لە توونییەتی و تامەزروویی بینەری کورد بۆ بیستن و دیتنی سەرچەشنە کوردییەکان بکەنەوە. شانۆی مەم و زین، خەج و سیامەند، سیدەوان، سپی مەند، گەنجو خەلیل، زەنبیل فرۆش و زۆر دەقی دیکەی وەک ئەوان توانیویانە سەرنجی بینەر و خوێنەری کوردی بۆ لای خۆیان ڕاکێشن و مێژوویەکی زێڕین لە ماوەی ئەم بیست و چەند ساڵەی ڕەوت و بزووتنەوەی شانۆی کوردیدا بنەخشێنن. کەواتە گرفتی سەرەکی چ نییە جیا لە هەمان دەقی شانۆی کوردی و هەڵبژاردن و چونییەتی نمایشکردنی. هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نییە کە دەبێت تەنیاوتەنیا بۆ شانۆی کوردی بەهرە لە دەقی کلاسیک و کوون یان چیرۆک و بەسەرهاتی دێرینی کوردی وەرگرین، بەڵکوو مەبەست ناسینی ئایدیا، فۆرم، شێواز و ستایلی نووسین بەپێوەری ڕوانینی ئەمڕۆیی و بەکارهێنانی ئەو دەقانە لە قەوارەیەکی نوێ و ستانداردە کە هاوکاتی ئەوەی دەروەستی بە فەرهەنگ کۆن و کۆمەڵگەی ئەمڕۆی کوردەوە هەیە، خۆدەبوێرێت لە بێزارکردن و تۆراندنی بینەران. لەمناوە ڕەوتی شانۆنامەنووسیی کوردی زۆر بە ئەسپایی و خاو هەنگاو دەنێت و زوریش کەم و کۆڕی تێدایە، بەڵام شانۆ گەشە دەکات و ئەزموونێکی چر و دەوڵەمەند لە خۆی بە جێ دێڵێت. شانۆنامەنووسی لە ئەدەبی کوردیدا زور نامۆیە و تا ئێستا نەیتوانیوە وەک ژانرێکی سەربەخۆ دەرکەوێت و پێویستە لەوبارەوە هەوڵی زور جیدی بدەین هەتا جێگە و پێگەی شیاوی خوی بدۆزێتەوە و دەبێت نووسەرانیش کاتێکی زیاتر بۆ ئەم ژانرە تەرخان بدەن و هەروەها شانۆکارانیش هاوڕێ و یاریدەدەری نووسەران بن. ئەگینا شانۆنامەنووس بە تەنیا ناتوانیت دەقی سەرکەوتوو بنووسێت و بەرهەمێکی زیندوو و مۆدێرن بخولقێنێت. ڕۆڵی شانۆکار بۆ یارمەتیدانی شانۆنامەنووس ئەوەیە کە لەپێناو باشترکردن و بەپێزترکردنی بەرهەمەکەی، پێشنیار و ڕەخنەی هونەریی شیکارانە و شانۆگەرانە لەسەر نووسراوەکە ئاڕاستە بکات. شانۆنامەنووس و شانۆکار دوو چینی پێکەوە گرێ‌دراوەن، کاتێک شانۆنامەنووس نەیتوانی بەرهەمەکەی بباتە سەر شانۆ و بە تەواوەتی خۆی لەو جیهانییە داببڕێت، ئیتر شانۆی ئەو گەلە ڕوو لە داڕمان و لە ناوچوون دەنێت و لەگەڵ پەرەسەندنی بێ متمانەیی، کەلێنێک دەکەوێتە نێوان هونەری شانۆ و کۆمەڵگە. بە بێ دەق دڵی شانۆ لێ نادات و بەرەو تەنگژەی مەرگ دەچێت و بەسەختی چارەسەریشی بۆ دەستەبەر دەکرێت. بۆیە دەبێت هەموو هەوڵی خۆمان بدەین کە لە بناغەوە بە هزر و جەستەی نووسینی شانۆنامەدا بچینەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览188
HashTag
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 剧院
城市: Bokan旅馆
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( ئەمیر سیراجەدین 28-11-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on29-11-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):28-11-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览188
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,282
图片 105,706
书籍 19,690
相关文件 98,576
Video 1,419
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!