ناونیشانی پەرتووک: ژیاری کوردەواری؛ چەند باسێک لە مێژووی کورد و کۆمەڵی کوردەواری
ناوی نووسەر: #موتەڵیب سەعید عومەر#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: چوارچرا
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]
پەرتووکی ژیاری کورد کە چەند باسێک لە مێژووی کورد و کۆمەڵی کوردەواری لەخۆدەگرێت، لەلایەن موتەڵیب سەعید عومەر نووسراوە و ئامادەکاری بۆ کراوە.
پەرتووکەکە لە چەند بەشێک پێکهاتووە.
لە بەشی یەکەمدا نووسەر و ئامادەکار باس لە مێژوو و مێژووی نووسراو و نەنووسراوی کورد، ڕەچەڵەکی کورد، دەوڵەتی ماد و سنووری جوگرافیای کورد دەکات.
لە بەشی دووەمدا چەند باسێک لەخۆدەگرێت، لەوانە کورد و پەیوەندی خێڵەکی، بایەخی ئابووری کوردستان، سەرچاوەی بژێوی گوندنشینەکان و کوردستان لەنێوان ململانێی نێودەوڵەتییەکان.
بەشی سێیەم باس لە زمانی کوردی و ڕۆڵی زمان لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک دەکات.
بەشی چوارەم باس لە ئایین و ڕۆڵی مەلا لە کۆمەڵی کوردەواری دەکات.
بەشی پێنجەم گفتوگۆ گەڵ چەند کەسایەتییەکی گوندەکان دەکات بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری مێژوویی، کۆمەڵایەتی و جوگرافی، بۆ ئەو مەبەستەش هەشت گوندی لە دەڤەری #شارباژێڕ# بەسەرکردووەتەوە.
بەشی شەشەم بۆ دوو گوندی سنووری #شارەزوور# و #هەورامان# تەرخانکردووە کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەند کەسێک کردووە سەبارەت بە مێژوو و ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕووداوەکان.
خاک تی ڤی