با کوڕ کەمەندار بێ، چاوی بابی دەرینێ.
کەمەندار: واتە کەسی بەخشیندە و لەخۆ بووردوو. هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا بەپێی ڕێژەیەک کەم تا زۆر باشیی و خراپیی هەیە، ئەو کەسانەی کە باشییان زۆرە، خەڵکی لە خراپەکانیان دەبوورن. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لێوەشاوە بێت، لەگەڵ ئەوەدا چاو لە کەموکوورتی دەپۆشرێت. [1]