بە پیکی لێدەدا، بە ماپیکی دەیگێریتەوە.
هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا بەڕووکەش کەسی باش و چاک دیارن، بەردەوام لەو سامانەی هەیانە دەستگیرۆیی خەڵکی دەکەن، بەڵام لەژێرەوە چی بە خەڵکی دەدەن، چەند بەرانبەر لێیان دەسێننەوە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە دەستێک هاوکاری خەڵکی بکات، بە دەستەکەی تری بیسەنێتەوە. [1]