بە ڕۆژ ناچێتە کەوان، بەشەو دەچێتە باڕەکەوان.
کەوان: کۆی وشەی کەوە، مەبەستی لە کەسێکە کە بە ڕۆژ ناچێت بۆ ڕاوەکەو، بە شەو دەچێت بۆ ڕاوی باڕەکەو (باڕەکەو مەبەست لە بێچووی کەوە)، واتە: گەر کەسێک کەو نەگرێت، بەچکەی کەو بەهای چییە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێک ئەنجامبدات و لەجێگەی خۆیدانەبێت. [1]