بە سۆفیان مەکەن متمانێ، دوو گوردیان بفڕێ لە عاسمانێ، تەرک ناکەن کەرگانێ.
سۆفی: مەبەست لە کەسی خوداپەرستە، کە وازی لە هەموو چێژێکی دنیا هێناوە. گورد: پاڵەوان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: هەندێک کەسی خراپەکار چەند خۆیان باشبکەن، هەر خراپن. بۆ هەندێک کەس بەکاردێت کە بەڕواڵەت خۆی باشکرد پیشانبدات بەڵام لەناوەرۆکدا هەر کەسە خراپەکەی جاران بێت. [1]