بە منداڵی پەیوەستی، بە جاعێری سەربەستی، بەپیریی کەی هەڵدەستی.
جاعێر: گەنج. هەموو کەسێک لە قۆناغە جیاوازەکانی تەمەنیدا دەکرێت بە ئارەزووی خۆی ژیان بگوزەرێنێت، گەر لە قۆناغێکی تەمەندا ئارەزوو جێبەجێنەکرێت، دواتر قەرەبوو ناکرێتەوە. بۆ کەسێک بەکاردێت لە تەمەنی منداڵی و گەنجیدا هیچی بە دڵی خۆی نەکردبێت، لە پیریدا کاتێک هۆشی دێتەوە، فریای هیچ ناکەوێت.[1]