图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 521,973
图片 105,596
书籍 19,660
相关文件 98,503
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سەید عەبدولڕەحمان موسەنیفزادە
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەید عەبدولڕەحمان موسەنیفزادە

سەید عەبدولڕەحمان موسەنیفزادە
ناو: سەید عەبدولڕەحمان
نازناو: موسەنیفزادە
ناوی باوک: سەید محەمەد ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1972
شوێنی لەدایکبوون: زارین-#دەربەندیخان#
$ژیاننامە$
شێخ عەبدولڕەحمان موسەنیفزادە
عەبدولڕەحمان کوڕى سەید محەمەد ساڵح کوڕى سەید محەمەد کوڕى سەید عەبدولڕەحمان کوڕى سەید محەمەد کوڕى سەید ئەحمەد (لەقەب سەید) کوڕی سەید عەبدولڕەحیم کوڕى سەید مەحمود کوڕى سەید محەمەد کوڕى سەید مەحمود (لەقەب ڕەجب) کوڕى سەید محەمەد کوڕى سەید جەمالەدین کوڕى سەید یوسفجان کوڕى سەید حەسەنى چۆڕى (لەقەب ئەبوبەکرى موسەنیف).
نازناوم سەید عەبدولڕەحمان موسەنیفزادەیە، هۆکارى ناونانم بە (موسەنیفزادە) بۆ زیندوو ڕاگرتنى ناوى باپیرە گەورەمە (سەید حەسەنى چۆڕى) کەبە (ئەبوبەکرى موسەنیف) ناسراوە.
لە ساڵی 1972ز. لە گوندی زارێن لە بنەماڵەی (سەید) لە هۆزی تاوگۆزی باشوور چاوم بەژین هەڵهێناوە.
لە ساڵى 1978ز لە قوتابخانەى زارێن پۆلى یەکەمى سەرەتایم تەواوکردووە، یەکەم مامۆستام ناوى (حسێن حەمەمراد) بووە، دانیشتوى شارۆچکەى #کەلار# بووە.
زارێن کۆنترین گوندى تاوگۆزى باشوورە مێژووى ئاوەدانییەکەى پتر لە (400) ساڵ دەبێت، گوندی زارێن بیناى (قوتابخانە، نەخۆشانە، مزگەوت، ئاشى مەکینە، شوێنى نیشتنەوەى فڕۆکە)ى تێدابووە.
لە #15-08-1978#ز. ناوچەی تاوگۆزى بەر شاڵاوى ڕاگواستنی ڕژێمى #بەعس# دەکەوێت، ئێمە نزیکەی 25 ماڵ بوین لە هۆزەکەمان دابڕاین و لە ئوردوگای زۆرەملێی #عەنەب# لە #هەڵەبجە# نیشتەجێ کراین، من سەرەتای ژیانم لە شاری هەڵەبجەدا دەستی پێ کرد.
لە ساڵى (1982-1983ز.) پۆلی شەشەمى سەرەتایم لە قوتابخانەی شەپۆلى سەرەتاى تێکەڵاو تەواوکردووە.
لە ساڵى (1985-1986ز) پۆلى سێیەمی ناوەندیم لە قوتابخانەی ناوەندى گۆرانی کوڕان تەواوکردووە.
لە ساڵى (1986-1987ز) بەشدارى ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەى شارى هەڵەبجەم کردووە، ئەو ساڵە لە پۆلى چوارەمى گشتیدا بووم.
لە ساڵی (1987- 1988ز) لە پۆلی پێنجەمى زانستیدا بووم ئاوارەی وڵاتی ئیران بووم بە هۆکارى کیمیابارانی شارى هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە.
لە ڕێکەوتی #16-03-1988#ز، سێ شەو و سێ ڕۆژ لە ژێر زەمیندا لە شارى هەڵەبجەدا ماینەوە، پاشان ڕۆشتین بۆ وڵاتى ئێران، لە ئاوارەیدا لە ئۆردوگاکانی وڵاتى ئێران لە شارى (کرمان و #جوانڕۆ#) ژیانم بەسەر بردووە.
لە ڕێکەوتی #01-10-1988#ز. گەڕامەوە بۆ ئێراق و بردییانین بۆ شارەدێى باینجان لە دەشتی #بازیان#، لە پاش سێ ڕۆژ هەموو هەڵەبجەییەکانى بازیانیان برد بۆ ئۆردوگاى #گردەچاڵ# لە دەشتی #هەولێر#، کاتێک لە ئێران گەڕاینەوە ماڵى ئێمە سەربازێکى عەرەبى شیعە ئۆتۆمۆبێلکەى لێ دەخوڕى لە ڕێگادا زۆر جنێوى بە کورد دەدا، دەیوت ئێوە ڕزگارتان بوو بوو لە ستەم و زۆرى دەوڵەتى ئێراق بۆچى هاتنەوە بۆ ئێراق، دەیوت وەڵا هەمووتان دەکوژن و زیندەبەچاڵتان دەکەن و ئەنفالتان دەکەن، ئێمە تێگەشتین کە ئەم سەربازە عەرەبە دڵسۆزى ئێمە بوو، بەڵام کار لە کار ترازا بوو، ئێمە هاتبووینەوە ژێر دەسەڵاتى ئێراق و تواناى گەڕانەوەمان نەبوو، زۆر دەگریا بۆ کورد بۆ ئەنفالى کورد، بەڵام ڕژێم زۆر زاڵم و ستەمکار بوو، کەس نەیدەتوانى بێ فەرمانى بکات، ئێمە بە سەربازەکەمان وت یارمەتیمان بدە، بە (100) دینارى ئەو زەمانە کە زۆرزۆر بوو بۆ ئەو کاتە، کاتژمێر سێى شەو ماڵەکەى لە باینجانەوە بۆ هێناینەوە بۆ شارەدێى زەڕایەن.
من زۆربەی قوتابخانەکانی #سلێمانی# و شارەزوور گەڕام بەڵام کەسیان نەیان دەتوانی وەرمان بگرن، بە ناچارى ڕۆشتم بۆ هەولێر، لەوێ پێیان وتین بچن بۆ شارەدێى بەحرکە، ماوەی 20 ڕۆژ لە سانەوی بەحرکەى تێکەڵاو وەرگیراین، بەڕێوەبەرەکەمان ناوی (م. فەرەج) بوو، ڕەفیق حیزبی بوو، لیپرسراوى منەزەمەى حیزبى بەعسى شارەدێى بەحرکە هەمووى بوو، هەرچەند لەگەڵ ئێمەدا هەڵسوکەوتى نەرم و نیان و باشبوو، بەڵام لە دوایدا دەریان کردین، بە بیانوی ئەوەی مێشکی قوتابییەکانی ئەوان تێک دەدەین، چونکە ئێمە بە وتەی ئەوان بە پێشمەرگە لە قەڵەم درابوین و مۆری پێشمەرگە بە فۆرمەکانمانەوە بوو، لەبەر ئەوە بردییانین بۆ گردەچاڵ کە زۆربەى هەڵەبجەییەکان لەم ئۆردوگایەدا بوون، هەندێکیشیان لە ئۆردوگاى بەرحوشتردا بوون، لەوێ دەواریان بۆ هەڵداین و ناویان لێنا قوتابخانەى گردەچاڵى تێکەڵاو کە بەئێواران و بەیانیان دەوامى تێدا بوو، دەوامێکیان ناوەندى بوو، دەوامەکەی تریان دواناوەندى بوو، لە ساڵى (1988-1989ز) پۆلی پێنجەمی زانستیم لە دواناوەندی گردەچاڵى تێکەڵاو تەواوکرد، ئەو ساڵە لەژێر خەیمەدا بووین، ژیانمان زۆر ناڕەحەت بوو، لە هەمان کاتدا کۆلێژە بەرزەکانی وەک کۆلیژى (پزیشکی، ئەندازیار) لە قوتابخانەکەماندا بەدەست هێنرا، قوتابخانەکەمان سەری زۆر بەرز بوو، پلەیەکی زۆر باشمان بە دەست هێنا، لە هەولێردا دەنگماندایەوە، هەڵەبجەییەکان زۆر بەعیزەت و نەفس بەرز بوون، خاوەن شەهامەت و نەجابەت و کەرامەت بوون، سەری بڵندیان نەوی نەکرد نە بۆ ستەمکارانی ڕۆژگار و نە بۆ کاسەلێسی بەردەم ماڵان، لە هەمانکاتدا هەولێرییەکان زۆر بەغیرەت و خاوەن پیاوەتی بوون بە لۆری (ئارد، خەیمە، پێداویستییان) بۆ دەهێناین، کاتێک ئەم ڕووداوانە دەنووسمەوە فرمێسک بە چاوەکانمدا دێتە خوارەوە، چونکە نەهامەتى و چەرمەسەرى و ئەنفال و کیمیاباران و کوردقڕانم بیر دەکەوێتەوە، زۆرکات دڵی خۆم بە نووسینەکان و خوێندنەوەى هۆنراوەکانم خۆش دەکەم، کە زۆربەى گەڕانەوەى مێژووى ئەو ڕووداوە ڕاستییە تاڵانەن.
لە ڕێکەوتی #06-03-1989#ز. وانەمان نەخوێند و مانمانگرت.
لە ڕێکەوتی #22-03-1989#ز. لەگەڵ پۆلەکانی (چوارەم، پێنجەم، شەشەم) بە ئامادەبوونی (م. بەلقیس، م. خوناو) کۆڕێکی شیعریمان گرت من هۆنراوەی نەورۆزم خوێندەوە.
لە ساڵى (1989- 1990ز) لە پۆلى شەشەمی زانستیدا بووم لەسەر هۆنراوەی نەورۆز گیرام.
بە شدارى ڕاپەڕینە جەماوەریەکەى ساڵی (1990-1991ز.) کوردستانم کرد، هەر لەم ساڵەدا دووبارە ئاوارەى وڵاتى ئێران بوومەوە.
لە ساڵى (1991-1992ز.) پۆلى شە شەمى زانستیم لە دواناوەندى زەڕاینى کوڕان تەواوکردووە.
لە ساڵى (1993-1994ز) پەیمانگاى مامۆستایانى مەڵبەندی سلێمانیم تەواوکردووە، بە فەرمانى وەزارى ژمارە (6324) لە (#21-12-1994#) فەرمانى دامەزراندنم لە هەرێمى نیمچە سەربەخۆى کوردستانەوە بۆ دەرچوو.
لە (#15-01-1995#ز) بە فەرمانی کارگێرى ژمارە (155) گرام بە بەڕێوەبەرى قوتابخانەی (کانی پاشاى سەرەتای تێکەڵاو) لە بنارى بەمۆى ناوچەى تاوگۆزى، قوتابییەکانی لە گوندەکانی (کانی پاشا، کانی وەیسکە، تووە وشکێ، حاجی ئاوا) پێک هاتبوو.
هەتا ئێستا لە خزمەتکردن بەردەوامم لە قوتابخانەى هەوارانى سەرەتای لە شارەدێى (وارماوا، زەڕایەن)، خاوەنی دیوانێکى شیعری چاپکراوم بەناوى (دیوانی تاوگۆز)، کە لە ساڵى 2013ز. بڵاوم کردەوە، پەرتووکی (#ساداتی تاوگۆز#)م لە ساڵی 2023ز. بڵاو کردەوە.
چەند پەرتووکێکی ترم نووسیووە کە ئێستا ئامادەى چاپکردنن بەناوەکانى: (لە کامێرای بینینەوە بۆ لاپەڕەکانی مێژوو، پوختەى عەرووز، هۆنراوەى منداڵان، ڕووناکى دڵان، دیاری پەیامبەر، دیارى نیشتمان).
لە ساڵى 2017-2018ز. بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر فاروق نەقشبەندى کە جێگرى سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە بوو تەلەفۆنى بۆ کردم و داواى لێکردم کە بچم بۆ لاى بۆ زانکۆ، کاتێک ڕۆشتم پێى وتم کە دەبێت بخوێنیتەوە چونکە تۆ دەبێت شارەزایت لە زمان و ئەدەب و مێژووى کوردیدا هەبێت، من پاش بیست و سێ ساڵ خزمەتکردن لە بوارى زانستی بیرکاریدا دووبارە لەسەر داواکارى بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر فاروف نەقشبەندى بوومەوە بە خوێندکارى زانکۆ، قۆناغەکانى (یەکەم، دووەم، سێیەم، چوارم)ى زانکۆم بە سەرکەوتویى لە ڕیزەکانى پێشەوەى زانکۆ (عەشرە ئەوائیل) تەواوکرد.
لە ساڵى (2020-2021ز.) بڕوانامەى بەکالۆریۆسم لە زمان و ئەدەبى کوردیدا لە کۆلیژى پەروەردەى #شارەزوور# کە سەر بە زانکۆى هەڵەبجە بوو بە دەستهێنا.
لە ساڵى (2000- 2005ز.) جێگرى بەڕیوەبەرى (خوێندنگەى ئایینی شێخ مەعروفی نێرگسەجاڕ) بووم لە هەڵەبجەى تازە.
لە ساڵى2000ز. خێزانم پێکەوەنا لەگەڵ (نیان حەمەعەبدوڵڵا حەمەڕەشید) کە لە بنەماڵەیەکى پیرخدرییە لە گوندى ئەحمەدبڕندەى ناوچەى وارماوا لە شارەزوور، باوکی چوار منداڵم بە ناوەکانى: (سەید کۆشیار، سەید دانیار، سیماخان، نماخان). [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/musanifzada=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: سەید عەبدولڕەحمان موسەنیفزادە=KTML_Link_Facebook_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览657
HashTag
相关文件: 6
挂钩项目: 4
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1972 (52 年份的)
Education level: No specified T4 553
No specified T3 20: Yes
No specified T3 33: No specified T4 663
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
Place of Residence: Kurdistan
人键: 作家
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 30-12-2023
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on30-12-2023
此产品最近更新( شەنە بەکر ):30-12-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览657
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.182 KB 30-12-2023 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 521,973
图片 105,596
书籍 19,660
相关文件 98,503
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!