وتەبێژی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، تێبینیمان لەسەر پرۆسەکە ھەبوو، چ لە پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە و چ لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا، ھەروەھا #مەحمود محەمەد مەحمود سەعید# جەخت دەکاتەوە، کە سەرباری تانە و تێبینییەکانمان، وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین بۆ دیالۆک و ڕاگۆڕینەوە بۆ پێکھێنانی حکوومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان، لەسەر بنەمایی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە….=KTML_End=
=KTML_Bold=ھاووڵاتیانی بەڕێز=KTML_End=
لە ڕوانگەی بڕوابوونمان بە دیموکراسی و پرۆسەی ھەڵبژاردن و بەشداریی سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە پرۆسەی حوکمڕانی عێراق لە چوارچێوەی دەستووری ھەمیشەیی و، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە سیاسییەکان و کارنامەی کابینەی حکوومەتی فیدڕاڵی، بە تایبەت ئەو بابەتانەی ھۆکارن بۆ سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکان، وەکو ڕێککەوتنی #شەنگال# و ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری #کەرکووک#.
سەرەڕای ھەبوونی تێبینیمان لەسەر کۆی پرۆسەکە، بەڵام بەشداریمان کرد لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و، ڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنین، کە تێبینیمان لەسەر پرۆسەکە ھەبوو، چ لە پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە و چ لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا، بە تایبەت ئاستەنگی زۆر بۆ پارتیمان دروستکرا، ھەر لە گوشارە ئەمنی و سیاسییەکانەوە تاوەکو بەکارھێنانی لایەنی دارایی بۆ کڕینی ویژدانی ھەندێک خەڵک، بەڵام ھەڤاڵانمان و جەماوەری سەربەرزی پارتیمان بە گڕوتینەوە بەشداربوون و گرفت و ئاستەنگەکانیان تێپەڕاند.
ئێستاش دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، سەرباری تێبینییەکان و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی، چونکە لە قەبارەی ڕاستەقینەی ھەندێک لایەن دڵنیانین و، دڵنیاین دەنگەکانی پارتیمان زیاترە لەوەی ڕاگەیاندراوە و، ئەم کەم و زیادکردنە پەیوەستە بە حیساباتی سیاسییەوە.
=KTML_Bold=جەماوەری خۆشەویستی کوردستان=KTML_End=
سەرباری تانە و تێبینییەکانمان، وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین بۆ دیالۆک و ڕاگۆڕینەوە بۆ پێکھێنانی حکوومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان، لەسەر بنەمای شەراکەت و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە سیاسییەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانەی کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەبارەوە کراوە و، دابینکردنی ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان بەبێ جیاوازی. [1]
مەحمود محەممەد
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
#29-12-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=