图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,615
图片 105,235
书籍 19,488
相关文件 97,516
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی پێنجەم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی پێنجەم

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی پێنجەم
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە #کەرکووک#؛ بەشی پێنجەم
شوان خورشید

ڕۆژنامە و کارکردەی ڕۆژنامەگەری کارێکی ئێجگار گرنگە، جۆرێکە لەلایەنە ئەرێنیەکانی پێشکەوتن لەنێو گەلانی جیهان دا، بە تایبەت بەر لە فڕینی تەکنەلۆجیا و خوڵقانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یەکێک لە دەروازەکانی پەیوەندی کردن ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنووسان بوون، بۆیە چینە ڕۆشنبیر و خەمخۆرەکەی کەرکووک بەهەموو پێکهاتەکانییەوە، لە هەوڵی بەردەوامدا بوونە تا نەخشیان لەو بوارەدا هەبێت، لە کاروانی پەیوەندی کردن دا پێشەنگ بن، لەم بەشەش دا چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری شارەکە بە ئێوەی خوێنەر ئاشنا دەکەین، بەهیواین دەرچەیەک بێت بۆ دۆستایەتیتان بە ڕابردووی ڕۆژنامەگەری شاری کەرکووک.

٭ بڵاوکراوەی قەڵعە، تازە #خورماتوو#
لاوانی تازە خورماتوو بە زمانی عەرەبی و تورکمانی، لە ساڵی 2003 بەهەشت لاپەڕە دەریان کردووە، سەرنووسەری ئەم بڵاوکراوەیە فازڵ عەباس بووە. لەگەڵ سکرتێری نووسینی ئەرسەلان مەردان، ژمارە یەکی لە ساڵی 2003 بڵاوکراوەتەوە.

٭ چواردەی چوار
ساڵنامەیەکی سەربەخۆ بووە، تایبەت کراوە بە تراژیدیای ئەنفالی #گەرمیان#، بەسەرپەرشتی ئازاد عوسمان و سامان حەمە غەریب، بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ و بارستایی 46 لاپەڕە، ژمارە یەکی لە نیسانی 2003 بڵاوکراوەتەوە.

٭ (ڵالی کرکوک)
لەلایەن یەکێتی ژنانی تورکمانی کەرکووک وەک بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی گشتی، لەشێوەی گۆڤار ژمارە یەکی، لە نیسانی 2003 بە تورکمانی و عەرەبی و لاتینی بڵاوکراوەتەوە، بەسەرپەرشتی (منور حسون) .

٭ ڕۆژنامەی (آق صو)
مەکتەبی بەرەی تورکمانی ئێراقی لە خورماتوو، وەک ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری مانگانە، بە عەرەبی و تورکمانی لە ساڵی 2003 دەریان کردووە.

٭ باسەڕە
دەزگای شەفەق لە کەرکووک ڕۆژنامەی باسەڕەیان وەک هەفتەنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری گشتی دەرکردووە، ژمارە یەکی لە نیسانی 2003 چاپ و بڵاوکراوەتەوە، بە ئیمتیازی #فەلەکەدین کاکەیی# و سەرنووسەری جەلیل کاکەوەیس.

٭ (الوفاء)
وەک زمانحاڵ بزووتنەوەی (الوفاء) ی تورکمانی ئێراق لە دووز خورماتوو بە عەرەبی و تورکمانی بەپێی دەرفەت دەریان کردووە، وەک ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری، ژمارە یەکی لە تەمموزی 2003 بڵاوکراوەتەوە.

٭ ڕۆژنامەی (البصائیر)
‌ (تجمع الثقافي) لە حەویجە وەک ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی سەربەخۆ دوو هەفتە جارێک دەریان کردووە بە هەشت لاپەڕە بە عەرەبی بڵاوکراوەتەوە.

٭ (دیوان العرب)
ڕۆژنامەی (دیوان العرب) زمانحاڵی (التجمع العربي الوطني) لە کەرکووک دەریانکردووە، ژمارە یەکی لە ئابی 2003 بەهەشت لاپەڕە دەرچووە، سەرنووسەرەکەشی عەگار تەویل بووە.

٭ (الهدف)
ڕۆژنامەی (الهدف) هەفتانەیەکی ڕۆشنبیری سەربەخۆ بووە. بەهەشت لاپەڕە ژمارە یەکی لە ئەیلولی 2003 بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە (سحاب مطر) بووە.

٭ گۆڤاری کاری کەرکووک، (اعمال کرکوک)
گۆڤارێکی ڕەنگاوڕەنگ بووە. لە ڕووپەڕی بەرگەکەی نووسراوە، (صحیفه شهریه تصدر عن مرکز اعمال کرکوک وتعني بٱعمال وفرص الاستثمار) ، له 2003 بە کوردی و عەرەبی لە کەرکووک بڵاوکراوەتەوە.

٭ ڕۆژنامەی (الخیمە)
ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی گشتی بووە. بەقەبارەی هەشت لاپەڕە لە ساڵی 2003 دەرچووە، بە ئیمتیازی (سالح الجبوری) و سەرنووسەری (سهر النعیمی) .

٭ ئەمڕۆی دوبز
بڵاوکراوەیەکی هەفتانەی ڕۆشنبیری گشتی بووە. ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرانی شارۆچکەی دوبز دە ڕۆژ جارێک دەریان کردووە بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی، ژمارە یەکی لە ئەیلولی 2003 بە دیداری پەرتووکخانەی شارەکە گەیشتووە.

٭ گۆڤاری (هنا کرکوک)
بە زمانی عەرەبی وەک گۆڤارێکی ڕۆشنبیری سەربەخۆی مانگانە، ژمارە یەکی لە ئەیلولی 2003 دەرچووە، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری محەمەد خدر بووە.

٭ کڵپە
لقی کەرکووکی یەکێتی قوتابییانی کوردستان، وەک بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری قوتابییانە، مانگانە لە ساڵی 2003 دەریان کردووە، خاوەنی ئیمتیازی کڵپە، ئومێد کامل و سەرنووسەرەکەشی محەمەد عەبدوڵڵا بووە.

٭ ئاوێزە
لە شێوەی پەرتووک بڵاوکراوەتەوە، لە سەردەمی دەسەڵاتی #بەعس#، تەنیا دوو ژمارەی لێ دەرچووە، کە کۆمەڵێک نووسەر و شاعیری شارەکە لە پشتی دەرچونییەوە بوونە، کە لە کەرکووک ژیانیان کردووە.

٭ ڕۆژنامەی (التون کوپری)
ڕۆژنامەیەکی ڕەنگاوڕەنگ بووە. لەسەرەوەی نووسراوە، (جریدة شهریة مستقلة) ، ژمارە سفری لە تشرینی دووەمی 2003 دەرچووە، سەرنووسەری عەلی ئەکرەم کۆپرلو بووە. لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەری شارەدێی کۆپری.

٭ (کەرکووک الجدیدە)
ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری بووە. دوو هەفتە جارێک گەیشتۆتە چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن مەڵبەندی دووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە، ژمارە یەکی لە 2003 دەرچووە، سەرنووسەری کامل ساڵەیی و جێگری سەرنووسەری ئەسعەد جەباری بووە.

٭ ڕۆژنامەی (باباگرگر)
لقی کەرکووکی ناوەندی حیزبی تورکمانی ئێراقی، ژمارە یەکی لە تشرینی یەکەمی 2003 دەریان کردووە، بە ئیمتیازی سەیفەدین دامرچی. بە هاوکاری کۆمەڵێک نووسەر.

٭ (ٱمرؤ القیس)
ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی ڕۆشنبیری سەربەخۆ بووە. دوو هەفتە جارێک دەرچووە بەهەشت لاپەڕە، بەسەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی (ماهر المیاحي) و (زیاد العبیدي) .

٭ ڕۆژنامەی (المیزان)
لقی کەرکووکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێراقی بە عەرەبی و ئینگلیزی، بەهەشت لاپەڕە و بە شێوەی ڕەنگاوڕەنگ دەریان دەکرد، سەرنووسەری (سهر سعدللە النعیمی) بووە. ژمارە یەکی لە تشرینی یەکەمی 2003 دەرچووە.

٭ (العراق الیوم)
ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی گشتی سەربەخۆ بووە. کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس ئەرکی دەرکردنیان لە ئەستۆ گرتووە، بە زمانی عەرەبی و دوانزە لاپەڕە و بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ دەریان کردووە، سەرنووسەری (العراق الیوم) (اسراء شاکر) بووە، بیست و شەش ژمارەی لێ دەرچووە.

٭ (الوصول)
بڵاوکراوەیەکی وێنەیی ڕیکلامی بووە. لە شێوەی ڕۆژنامە، یەکەم ژمارەی لە 15-10-2023 بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەرەکەی خالید حەسەن محەمەد بووە.

٭ (صاري کهیه)
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری هونەری بووە. بنکەی (کهیە) دەریان کردووە، بە زمانی عەرەبی و تورکی لاتینی لە ساڵی 2003، سەرنووسەری گۆڤارەکە (فیض الله صاري کهیه) بووە.

٭ (المحاماة)
وەک گۆڤار یەکەم ژمارەی لەتشرینی دووەمی 2003 بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەری پارێزەر محەمەد قیردار بووە.

٭ (نرگال)
ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی ئاشوری لیبڕاڵیە لەلایەن دەزگای هەواڵ بۆ ڕاگەیاندن، بە زمانی عەرەبی و ئاشوری بڵاوی دەکردەوە، سەرنووسەری ڕۆژنامەی (نرگال) ، فواد ئەلکەنجی بووە. ژمارە یەکی لە تشرینی دووەمی 2003 بەهەشت لاپەڕە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

٭ ڕۆژنامەی بزنس
بەهەشت لاپەڕە بە زمانی عەرەبی لە ساڵی 2003 وەک ڕۆژنامەیەکی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە بەخۆڕایی دابەش دەکرا، سەرنووسەری خالید محەمەد وەیس و سکرتێری نووسینی محەمەد ئەنوەر بوون.

٭ خورماتوو
وەک ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ لە خورماتوو بە عەرەبی بڵاودەکرایەوە، ژمارە سفری لە ساڵی 2003 بڵاوکراوەتەوە، سەرپەرشتی ڕۆژنامەکە فاروق عەلی عومەر بووە. ماوەیەکی زۆر تەمەنی هەبووە.لە بەردەوامی دا.

٭ منداڵانی باوە گوڕگوڕ
گۆڤارێکی مانگانەی منداڵان بووە. لەلایەن دەزگای شەفەقەوە بە زمانی کوردی دەرچووە بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ، ژمارە یەکی لە کانونی یەکەمی 2003 بڵاوکراوەتەوە، لە ژیانی گۆڤارەکەدا چەندین سەرنووسەری بە خۆیەوە بینیووە، وەک سەرەتا حەمەکەریم عارف و پاشان یوسف لەتیف و حەمەسەعید.

٭ ڕۆژنامەی پەڕەموچ
بەسەرپەرشتی دانا عەسکەر پەرەموچ وەک پاشکۆیەکی ئەدەبی هونەری ڕۆژنامەی هەواڵ بە کوردی بە چوار لاپەڕە بڵاودەکرایەوە، ژمارە یەکی لە 20-12-2003 بەچاپ گەیشتووە.

٭ ڕۆژنامەی مرۆڤ
دەزگای هەواڵ وەک پاشکۆیەک دەربارەی ماڤی مرۆڤ بە چوار لاپەڕە و بە کوردی، بەسەرپەرشتی مەجید ساڵح ژمارە یەکی لە کانونی یەکەمی 2003 دەردەچووە.

٭ ڕۆژنامەی (العراق)
ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی گشتی سەربەخۆی ڕەنگاوڕەنگ بووە. بەهەشت لاپەڕە بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژنامەی (العراق) زمانحاڵی (الجبهة العربیة الموحدة) بووە. خاوەنی ئمتیاز و سەرنووسەری (ڕعد مطشر) و سکرتێری نووسین و بەڕێوەبەری ئیداری مەحمود غەدیر بوونە.

٭ (آقصو)
ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری مانگانەی گشتی بووە. بەرەی تورکمانی لە خورماتوو بە زمانی عەرەبی و تورکمانی و لاتینی بە شێوەی ڕەنگاوڕەنگ و بەهەشت لاپەڕە بڵاوی دەکردەوە، ژمارە یەکی لە 2003 بڵاوکرایەوە.

٭ ڕۆژنامەی (الحوادث)
بە دوانزە لاپەڕە و بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ وەک ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری گشتی سەربەخۆ، ژمارە 238ی لە تشرینی دووەمی 2003 بڵاوکراوەتەوە.

٭ (التحریر)
هەفتەنامەیەک بووە. لە ساڵی 2004 بە زمانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە فواد دەمیرچی بووە.

٭ ڕۆژنامەی چارەسەری
زمانحاڵی حیزبی چارەسەری دیموکراتی کوردستان، بە کوردی لە ساڵی 2004 ژمارە یەکی بڵاوکرایەوە، خاوەنی ئیمتیازی هەرمێ حەمە خالید و سەرنووسەری ڕەسوڵ حەسەن حسێن بوونە.

٭ ڕۆژنامەی (باباگرگر)
زمانحاڵی لقی کەرکووکی حیزبی یەکێتی تورکمانی ئێراق بووە. بەچوار لاپەڕە بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی ئیمتیازی (سیف الدین دامرچی) بووە.

٭ سێبەر
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری گشتی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی، لقی کەرکووک مانگانە بەچوار لاپەڕە ژمارە یەکی لە 2004 بڵاوکراوەتەوە، بە ئمتیازی تەڵعەت سامان و سەرنووسەری محەمەد سەعید زەنگەنە.

٭ ڕۆژنامەی کەرکووکی نوێ
وەک ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕووناکبیری مەڵبەندی دووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک مانگانە دەریدەکرد، خاوەنی ئیمتیازی مەڵبەندی کەرکووک بووە. ژمارە یەکی لە ساڵی 2003 بڵاوکراوەتەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览174
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاریکورد - 18-04-2023
挂钩项目: 9
小组: 文章
Publication date: 18-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 媒体
书: 历史
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 09-01-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on10-01-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览174
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,615
图片 105,235
书籍 19,488
相关文件 97,516
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!