图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,374
图片 105,072
书籍 19,488
相关文件 97,763
Video 1,412
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی حەوتەم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی حەوتەم

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی حەوتەم
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە #کەرکووک#؛ بەشی حەوتەم
شوان خورشید

لاپەڕەکانی ڕۆژنامە و ڕۆژنامەگەری گرنگی خۆیان هەبوو، بەتایبەت بەر لە پێشکەوتن و فراوانبوونی تەکنەلۆجیا و بڵاوبوونەوەی سۆسیال میدیا بەو شێوە چڕوپڕەی کە ئێستا هەیە، ئەوێ ڕۆژێ کە هۆکارەکانی گەیاندن بە پەنجەی دەست دەژمێردرا بایەخی خۆی هەبوو، لەلایەکی تریشەوە ئەو پاشەگەردانیەی ئەمڕۆ سۆسیال میدیا تەنیویەتی نەبوو، بە جۆرێکی تر (مسداقیەت) لە پێشی هەموو ئەگەرەکانەوە بوو، بەڵام دەرکەوتنی سوسیال میدیا وای کردووە ئەو بەها بەنرخانەی خستووەتە خانەی گومانەوە بە تایبەت لەلایەن بەکاربەرانی کوردەوە، کە حیزب ڕۆڵی لەو پشێوییەدا هەیە و هەر یەکە بەقازانجی خۆی بەکاری دەهێنێت بێ بیرکردنەوە لە بەرژەوەندیە گشتییەکەی، بۆیە لە کەرکووکیش ڕۆڵی ڕۆژنامە کەمتر نەبوو لە شار وناوچەکانی تری دەوروبەری، لەم بەشەش دا هەوڵ ئەدەین خوێنەران بە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەی ناوچەی کەرکووک ئاشنا بکەین کە بۆ ئەمڕۆ بووە بە مێژویەکی ڕابردوو.

ڕۆژنامەی (السبورة)
هەفتانەیەکی گشتی بووە، دەزگای ڕاگەیاندنی ڕەعد دەریدەکرد، خاوەنی ئیمتیازی عیرفان کەرکووکلی و سەرنووسەرەکەی سەلوان ئەلکیلانی بووە، ژمارە یەکی لە 23-04-2004بڵاوکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی (الحویجة)
ڕۆژنامەیەکی گشتی کۆمەڵایەتی سەربەخۆی ڕەنگاوڕەنگ بووە، بەقەبارەی 8 لاپەڕە دەردەچوو، ژمارە سفری لە 25-04-2004 کەوتووەتە بەر دیدەی خوێنەران بە زمانی عەرەبی، سەرنووسەرەکەی محەمەد شاهین و جێگری سەرنووسەر نزار ئەلسلامی بووە.

ڕۆژنامەی (الفیصل الریاضي)
دەزگای ڕاگەیاندنی (الفیصل) دەری دەکرد، وەک ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی وەرزشی ژمارە یەکی لە 07-04-2004 بە پەرتووکخانەی شارەکە گەیشتووە، خاوەنی ئیمتیاز و سەرۆکی بەڕێوەبەری دەزگای (الفیصل) محەمەد شاهین بووە. سەرنووسەرەکەشی (سامی شهاب الجبوری) و دەستەی نووسەرانی (سائر شهاب، ایهاب عسمان، احمد الوکیل) بوونە.

ڕۆژنامەی (کرکوک)
ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی ڕۆشنبیری گشتی بووە. یەکێتی نووسەرانی تورکمان لە کەرکووک پانزە ڕۆژ جارێک دەریان دەچواند، سەرنووسەری (استبرق یازار اوغلو) بووە، بەڕێوەبەری نووسینی (ایدن کرکوکلي) بووە.

(صدی #داقوق#)
بڵاوکراوەیەک بووە لە شاروچکەی داقوق، ژمارە سفری لە 30-06-2003 بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەری (صدی داقوق) ئەحمەد ڕەشید بەیاتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی ئیبراهیم عەزەدین وەنداوی بووە.

ڕۆژنامەی تروسکە
تەڤگەری ژنانی ئازادیخوازی کوردستان وەک ڕۆژنامەیەکی گشتی ژنان دەریان دەکرد، بەقەبارەی 8 لاپەڕە، ژمارە سفری لە 20-06-2004 کەوتووەتە بەر دەست خوێنەران، خاوەنی ئیمتیازی ئەستێرە عەبدولجەبار و سەرنووسەرەکەی ستارە عارف بوون.

ڕۆژنامەی (صوت القری)
ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری گشتی سەربەخۆ بووە، هەفتەی جارێک دەردەچوو، ژمارە یەکی لە 2004 بەقەبارەی 16 لاپەڕەی ڕەناوڕەنگ چاپ دەکرا، خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەکە (علي طە النعیمي) و سەرنووسەری سەبری سەلام بوون، هەریەک لە مقداد مستەفا و خالید مەحمود و شەهلا قوتب و حەسەن عەتییە و زیاد خەلیل دەستەی نووسەرانی بوون.

ڕۆژنامەی (الحرە)
ڕۆژنامەیەکی گشتی سیاسی ڕۆشنبیری سەربەخۆ بووە، خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری خالید ئەحمەد حەسەن و سکرتێری سەرنووسەر یشار خالید ڕەئوف و فازل عەباس مەجید بوون، ژمارە یەکی لە 2004 بەقەبارەی 8 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ چاپ و بڵاو دەکرایەوە.

گۆڤاری (التضامن)
گۆڤارێکی گشتییە لەلایەن (جمعیة التضامن الخیریة) مانگانە دەریان دەکرد، بەقەبارەی بچووکی 64 لاپەڕەیی ڕەنگاوڕەنگ، گۆڤارەکە بریتی بوو لە دەنگی هۆزەکانی شیشان و داغستان و شەرکەسە لە ئێراق، سەرنووسەرەکەی محەمەد حسێن داغستانی بوو، ژمارە یەکی لە ساڵی 2004 چاپ و بڵاوکرایەوە، گۆڤارەکە سەرەتا مانگانە بوو پاشان سێ مانگ جارێ ژمارەیەکی لێ دەردەچوو.

گۆڤاری (الغد)
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی تایبەت بە لاوان بووە، بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ بە کوردی و عەرەبی بڵاودەکرایەوە، ژمارە یەکی لە 2004 و ژمارە سێی لە شوباتی 2005 دەرچووە، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری بێستون جەلال و جێگری سەرنووسەری سینان ئیسماعیل و عەلی مالڵڵا بوون، کۆمەڵێک نووسەریش وەک محەمەد فەقێ و کامەران سوڵتان و خەڵات ئیحسان و محەمەد عەلی و ئەیاد محەمەد لە دەستەی نووسەرانی بوون.

ڕۆژنامەی (قارداشلق یولو)
زمانحاڵی (حیزبی الاخاء الترکماني) یە، خاوەنی ئیمتیازی وەلید شەریکە و سەرنووسەری (طلال بریقدار) بوون، وەک ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری، بەهەشت لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ هەموو نیو مانگ جارێک دەردەچوو.

سەرمایەگوزاری
پاشکۆیەکی ئابووری بووە، لەلایەن ڕۆژنامەی (هەوڵ) ەوە بە زمانی کوردی دەردەچوو، ژمارە یەکی لەکانونی دووەمی 2004 بە چوار لاپەڕە بە سەرپەرشتی موعتەسەم نەجمەدین بڵاودەکرایەوە.

(الحیاة الیوم)
ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری سەربەخۆ بووە، بە عەرەبی و ئینگلیزی لەلایەن ڕێکخراوی (المنظمة الحیاة الاعمار والمساعدات الانسانیة) وه، ژمارە یەکی لە 19-01-2004 بڵاوکرایەوە، سەرنووسەری (سهر سعداللە النعیمي) و بەڕێوەبەری نووسینی سەلام سەبری بوون.

پاشکۆی باران
بەسەرپەرشتی شەهلا محەمەد، ڕۆژنامەی هەواڵ دەری دەکرد، بە چوار لاپەڕە، ژمارە یەکی لە 24-01-2004 بڵاوکرایەوە.

ڕۆژنامەی (البشیر)
ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی سیاسی بووه، بەقەبارەی گەورە بەهەشت لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ، بە زمانی عەرەبی بڵاو دەکرایەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئیدارە و سەرنووسەرەکەی (صباح عبداللە کرکوکلی) بووه، دەستەی نووسەرانیشی بریتی بوون لە (د.عصمت عبدالمجید و د.صبحي ناظم توفیق و ابراهیم آوجي) .

(صون شعر)
گۆڤارێکی مانگانەی ئەدەبی بووە بە زمانی تورکمانی، لە #خورماتوو# بەقەبارەی 44 لاپەڕە چاپ دەکرا، سەرنووسەری گۆڤارەکە یاڵچین خەیروڵڵا بلو بوو، ژمارە یەکی لە کانونی دووەمی 2004 کەوتە سەر ڕەفەکانی پەرتووکخانەکانی شارەکە.

ڕۆژنامەی باباگوڕگوڕ
مەکتەبی کەرکووکی ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی تورکمانی ئێراقی بە زمانی عەرەبی و تورکمانی دەریاندەکرد، ژمارە یەکی لە شوباتی 2004 بە 8 لاپەڕە بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەری ڕۆژنامەکەش فەوزی ئەکرەم تەرزی ئۆغڵو بووە.

ڕۆژنامەی (الرواف)
ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی ڕەنگاوڕەنگی سەربەخۆ بووە، بە 8 لاپەڕە چاپ دەکرا، خاوەنی ئیمتیازی ئیحسان دلێمی و سەڕۆکی ئەنجومەی ئیداری موحسین سەبهان خەلەف بوون.

گۆڤاری هەشتا و هەشت
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری وەرزی بووە بە زمانی کوردی بڵاودەکرایەوە، ژمارە یەکی لەبەهاری 2004 بەچاپ گەیشتووە و بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی ئیمتیازی #مەحمود سەنگاوی# و سەرنووسەرەکەی #سالار مەحمود# بوون.

گۆڤاری (اریج القانون)
وەک گۆڤارێکی یاسایی کۆمەڵێک مامۆستای کۆلێژی یاسای زانکۆی کەرکووک دەریان دەکرد لە ساڵی 2004.

گۆڤاری باباگوڕگوڕ
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی بووە، کۆمەڵەی باباگوڕگوڕی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لە کەرکووک بڵاویان دەکردەوە، ژمارە یەکی لە ساڵی 2003 لە #هەولێر# بڵاوبوویەوە بە زمانی کوردی و عەرەبی، سەرنووسەری گۆڤارەکە کامەران محەمەد سابیر بووە.

ڕۆژنامەی خەڵک
لە #گەرمیان# مانگانە وەک بڵاوکراوەیەکی ئازاد بەقەبارەی 10 لاپەڕە بڵاو دەکرایەوە، ژمارە یەکی لە نیسانی 2004 کەوتووەتە بەردەستی خوێنەرانی، خاوەنی ئیمتیازی عەلی ئەحمەد کەریم و سەرنووسەر تەها سلێمان بووە.

پەیامی کەرکووک
ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری سیاسی گشتی بووە، لەلایەن لقی سێی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە کەرکووک دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی لقی سێی پارتی بووە، سەرنووسەری لوقمان عەبدوڵڵا لەتیف و جێگری سەرنووسەری وریا جاف بوون. ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 2004 بڵاوبوویەوە.

ڕۆژنامەی (العراق)
(الجبهة العربیة الموحدة) هەفتانە دەریاندەکرد، ژمارە یەکی لە نیسانی 2004 بە 8 لاپەڕە بڵاودەکرایەوە، نووسەرەکەشی (ڕعد مطشر) بووه.

گۆڤاری (الفلکة)
مانگانەیەکی ڕۆشنبیری سەربەخۆ بووس لە دوز خورماتوو دەردەچوو، ژمارە یەکی لە مایسی 2004 بڵاوبوویەوە، بەقەبارەی بچووک بە زمانی عەرەبی و تورکمانی، سەرنووسەری جاسم فەرەج و بەڕێوەبەری نووسینی ئەنوەر حەسەن موسا بووە.

(الولاء)
بڵاوکراوەیەکی زمانحاڵی زیندانە سیاسییەکانی لقی کەرکووک بووه، بە چوار لاپەڕە بە شێوەی ڕۆژنامە، ژمارە یەکی لە مایسی 2004 بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەری بڵاوکراوەکەش هاشم قەنبەر بووە.

ڕۆژنامەی (الاصلاح)
وەک ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی ڕۆشنبیری گشتی بنکەی کەرکووکی حیزبی ئیسلامی ئێراق دەریان دەکرد، بە زمانی عەرەبی، ژمارە سفری لە مایسی 2004 بەچوار لاپەڕە بڵاویان کردەوە، سەرنووسەریشی (مقداد فیض الله) بووه.

ڕۆژنامەی (الجوهر)
حیزبی شروقی تورکمانی ئێراقی، پانزە ڕۆژ جارێک، بەقەبارەی 8 لاپەڕە، ژمارە سفری لەمایسی 2004 دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی موەفەق مەحەمەد قوریالی و سەرنووسەری (طلال بیرقدار) بوون، بە زمانی عەرەبیش چاپ و بڵاو دەکرایەوە.

پردێی ئازاد
بڵاوکراوەیەکی مانگانەی ڕۆشنبیری بوو، بنکەی ڕۆشنبیری پردێ بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاویان دەکردەوە، ژمارە یەکی لەحوزەیرانی 2004 بە چوار لاپەڕە بڵاوکرایەوە.

ڕۆژی وڵات
هەفتەنامەیەکی سیاسی گشتی بووە، پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەریدەکرد، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری ئەحمەد ئەنوەر و بەڕێوەبەری کارگێڕی ڕەسوڵ حەسەن بوون، ژمارە یەکی لە تەمموزی 2004 دەرچووە.

کەنار
ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی مانگانە بووە، کۆمەڵێک گەنجی #کەلار#، ژمارە یەکی لەناوەڕاستی تەمموزی 2004 بە چوار لاپەڕە بڵاویان کردەوە، خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری بێستوان ژاژڵی و بەڕێوەبەری نووسینی فەریق حەمە ساڵح بوون.

دۆستایەتی
ڕۆژنامەیەکی کۆمەڵایەتی بێلایەن بووە، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی-تورکمانی دەریان دەکرد، بە کوردی و عەرەبی و تورکمانی، ژمارە سفری ساڵی یەکەمی لە ئابی 2004 بڵاوکراوەتەوە، بە ئیمتیازی (جمعیة الصداقة الکردیة-الترکمانیة) ، سەرنووسەری ئەحمەد محەمەد کەرکووکلی بووە.

ڕۆژنامەی (الینبوع)
کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی کەرکووک، وەک ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی گشتی دەریان دەکرد، بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ و بە 8 لاپەڕە، بە کوردی و تورکمانی و عەرەبی، ژمارە سفری لە ئەیلولی 2004 بەچاپ و بڵاوکردنەوە گەیشتووە، خاوەنی ئیمتیازی سمکۆ جەباری و سەرنووسەری تەها زەنگەنە بوون.

گۆڤاری شار
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکووک بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکمانی و سریانی دەریان کرد، ژمارە سفری لە ئەیلولی 2004، وەک گۆڤارێکی ڕووناکبیری مانگانە، خاوەنی ئیمتیازی شارەوانی کەرکووک و بەڕێوەبەری گشتی جەمال شکور بوو پاشان چەند کەسێکی تر ئەو ئەرکەیان لە ئەستۆ گرت لە بەڕێوەبردنی گۆڤارەکە.

(الترجمان)
ڕۆژنامەیەکی ڕەنگاوڕەنگی سیاسی ڕۆشنبیری گشتی بووە، پانزە ڕۆژ جارێک دەردەچوو بە عەرەبی و تورکمانی، ژمارە یەکی لە ئەیلولی 2004 دەرچووە، خاوەنی ئیمتیازی (حزب العدالة الترکماني العراقي) و سەرنووسەری ئیسماعیل ئەحمەد ئۆغڵو بووە.

ڕۆژنامەی (الصادق)
ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری گشتی ڕەنگاوڕەنگ بووە. بە عەرەبی و تورکمانی دوو هەفتە جارێک دەردەچوو، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری (خضر غالب کهیه) بووە، ژمارە یەکی لە ئەیلولی 2004 بڵاوکراوەتەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览201
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاریکورد 12-08-2023
挂钩项目: 9
小组: 文章
Publication date: 12-08-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 媒体
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 13-01-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on14-01-2024
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):13-01-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览201
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,374
图片 105,072
书籍 19,488
相关文件 97,763
Video 1,412
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!