图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,328
图片 105,505
书籍 19,418
相关文件 97,443
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی هەشتەم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی هەشتەم

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی هەشتەم
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە #کەرکووک#؛ بەشی هەشتەم
شوان خورشید

لە هەموو سەردەمە داپڵۆسێنەرەکاندا کەمتر سەدای ئازادی دەربڕین بیستراوە، چونکە دەسەڵاتی ناشەفاف و سەرکوتکەر هەرگیز ڕێگەیان بە دانیشتووانی ژێر دەسەڵاتیان نەداوە، ئەوەی لە هزریان دایە دەریبڕن و دەربڕینەکانیان بە مەترسی سەر دەسەڵاتی خۆیان داناوە، بۆیە دەبینین هەر لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی #بەعس# و ئازادی ئێراق لەسەر دەستی ئەمەریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لێشاوێک لە ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوە هاتنە دەرچوون و هەریەک بە بیر و بەرژەوەندی و سیاسەتی خۆی ڕای بەڕوونی دەردەبڕی، لەشار و ناوچەی کەرکووکیش بەهەمان شێوە، دەتوانین بڵێین زیاتریش ئەو جۆش و خرۆشە بۆ دەرچوواندنی بواری ڕۆژنامەگەری چەکەرەی کرد، چونکە کەرکووک بەهۆی شوێنە ستراتیژیەکەیەوە، هەردەم لەلایەن دەسەڵاتەوە لەژێر چاودێری چڕی هێزە ئەمنییەکاندا بوون و بەوردی نیشانەی هەموو ئەگەرێکیان دەگرت، لێرەش دا کۆمەڵێک ڕۆژنامە و بڵاوکراوەی تر بەسەر دەکەینەوە کە مێژووی دەرچوونیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە دووبارە هەناسە بە بەرگەروی خەڵکی ئاشنا بوەوە.

ڕۆژنامەی (سیدة النساء)
ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی ئافرەتانە بووە، لەلایەن ( (ڕ) ابطة المرٱة الترکمانیة في العراق) وە دەردەچووە، بەهەشت لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ، ژمارە چواری لە ئەیلولی 2004 بڵاوبویەوە.

ڕۆژنامەی (النور)
مانگانەیەکی سەربەخۆ بووە، بەهەشت لاپەڕە بە زمانی عەرەبی دەردەچوو، یەکەم ژمارەی لە 15-07-2004 بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەری ڕۆژنامەکەش ( (ڕ) نا الزبیدی) بووە.

چالاکییەکانی مین
پاشکۆی ڕۆژنامەی هەواڵ بووە، لەلایەن دەزگای ڕۆژنامەی هەواڵەوە بڵاو دەکرایەوە، سەبارەت بە هۆشیاری مین هەڵگرتنەوە، ژمارە یەکی لە ئابی 2004 بەچاپ گەیشت و بڵاوکرایەوە.

گۆڤاری (الشجرة)
زانکۆی کەرکووک وەک گۆڤارێکی ڕۆشنبیری هونەری گشتی مانگی جارێک دەری دەکرد، ژمارە سفری لە تشرینی یەکەمی 2004 بڵاوکراوەتەوە.

گزنگ
گۆڤارێک بووە لقی کەرکووکی یەکێتی نووسەرانی کورد، لە ساڵانی حەفتاکان ژمارە یەکیان لێ دەرکردووە لە شاخ تا ژمارە حەڤدەی بەرهەمی نووسەرانی سەردەمی شاخ بووە، تا تشرینی یەکەمی 2004 ژمارە 18 یان دووبارە دەرچوواندوە، بەشێوەی جیاوازو و بەرگی ڕەنگاوڕەنگ و قەبارەی گەورەتر لە سەردەمی شاخ، دەستەی نووسەرانی گزنگ بریتی بوون لەهەریەک لە (جەلیل کاکەوەیس، نەجیب گەرمیانی، ئەحمەد عارف، محەمەد زیاد تەها و سەرنووسەری حەمەکەریم عارف) بووە.

ڕۆژنامەی (الشعب)
ڕۆژنامەیەکی گشتی نیو مانگی بووە دەزگای ڕەعد بۆ ڕاگەیاندن بڵاوی دەکردەوە، ژمارە یەکی لە تشرینی دووەمی 2004 بەهەشت لاپەڕە بڵاوکرایەوە، سەرەتای ئەم ڕۆژنامەیە بەناسنامەی سبورە دەردەچوو، پاشان بووە (الشعب) بە ئیمتیازی عیرفان کەرکووکلی و سەرنووسەری سلوان گیلانی.

ڕۆژنامەی کەرکووکی سبەی (کرکوک الغد)
ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی سەربەخۆ بووە، ژمارە یەکی لە کانونی یەکەمی 2004 بەهەشت لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ بە عەرەبی بڵاودەکرایەوە، تا وەستانی 28 ژمارەی لێ دەرچووە، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە وریا عەلی و دەستەی نووسەرانی حەبیب ماڵڵا، سەردار ڕەشید زەنگەنە، محەمەد نوورەدین بوون، بەشی کوردی لە شوباتی 2005 بۆ زیاد کراوە بە چوار لاپەڕەی ڕەش و سپی دەردەچوو.

گۆڤاری کەلار
شارەوانی #کەلار# وەک گۆڤارێکی وەرزی دەریدەکرد، تایبەتیی کرد بوو بەکار و چالاکی و خزمەتگوزاری شارەوانی و بابەتە هونەری و ئەدەبی و کولتووریەکان، خاوەنی ئیمتیازی حەسەن جیهاد و سەرنووسەری سەرکۆ محەمەد ڕۆستەم بوون، لەگەڵ دەستەی نووسەرانی سروە جەوهەر، سالار مەحمود، ساڵح هەلاج.

گۆڤاری (الاقمار sat)
تایبەت بووە بە کەناڵە ئاسمانییەکان، ناوە ناوە بڵاودەکرایەوە ماوەی ساڵێک تا ساڵی 2005 پانزە ژمارەی لێ دەرچووە.

ڕۆژنامەی (النصف الاخر)
تایبەت بووە بەکاروباری ژنان و خێزان، لەلایەن (الرابطة الاسلامیة لنساء العراق) لقی کەرکووکەوە وەک بڵاوکراوەیەکی نیو مانگی ڕۆشنبیری گشتی دەردەکرا، بە چوار لاپەڕەی دوو ڕەنگ و بە زمانی عەرەبی، ژمارە یەکی لە 16-05-2005 بڵاوکراوەتەوە، تا ساڵێک 10 ژمارەی لێ دەرچووە، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی سوندس شوکر نووری و سەرنووسەری (ملیکة البیاتي) و بەڕێوەبەری نووسینی زرار عوسمان بوون.

(المشکاة)
ڕۆژنامەیەکی ڕەنگاوڕەنگی چوار لاپەڕەیی، مانگانەی زانستی ڕۆشنبیری پەیوەند بە کاروباری کارەباوە بووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکووکەوە، ژمارە سفری لە شوباتی 2005 دەرچووە.

(الدیار)
ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری گشتی سەربەخۆ بووە، بە 8 لاپەڕە بە زمانی عەرەبی، ژمارە یەکی لە شوباتی 2005 بڵاوکرایەوە، خاوەنی ئیمتیازی عەباس جەعفەر جەباری و سەرنووسەری تەلال هاشم بیرقدار بوون.

بەرەو شار
لە شارۆچکەی کەلار کۆمەڵێک گەنج، وەک ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی ئازاد، ژمارە یەکی لە شوباتی 2004 بە ڕەش و سپی 8 لاپەڕە دەریان دەکرد، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە عەدنان سەید حسێن و بەڕێوەبەری نووسینی سامان عەزیز بوون، لەگەڵ هەریەک لە دەستەی نووسەرانی ئەرکان محەمەد ڕەشید، سەباح عەلی جاف، محەمەد حسێن، مژدە محەمەد جاف، پشتیوان حەمە سەعید.

ڕۆژنامەی (المجلس)
زمانحاڵی ( (ڕ) ئاسة مجلس الترکمان في العراق) بووە، بە زمانی عەرەبی و تورکی لاتینی دەریان دەکرد، ژمارە سفری لە ئاداری 2005 بە 8 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ مانگانە بڵاویان دەکردەوە، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە تاریق زەینەڵ کۆپرلو، دەستەی نووسەرانیشی سەمعان کەنعان کۆپرلو، لەیلا فەخرەدین عەلوەچی، ئایدن کەرکووکی، دکتۆر نەجیب سابوونچی بوون.

(المختار)
ڕۆژنامەیەکی نیو مانگی 8 لاپەڕەیی زانستی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی سەربەخۆ بووە، ژمارە یەکی لە ئاداری 2005 بڵاوکرایەوە، بە ئیمتیاز و سەرنووسەری قەیس ئەلرزوانی و سکرتێری نووسینی عادل ئەدهەم.

ڕۆژنامەی کۆست
لێژنەی باڵای یادکردنەوەی حەڤدەیەمین ساڵیادی ئەنفالی گەرمیانەوە #ئامەد#ەو دەرکراوە، بە 12 لاپەڕە و قەبارەی بچووک و ڕەنگی ڕەش، وەک هێمایەک بۆ ئەو ڕۆژە شوومە، ژمارە یەکی لە 14-04-2005 بڵاوکرایەوە.

ڕۆژنامەی (الصراحة)
ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری گشتی بووە، بە زمانی عەرەبی لەلایەن هاوبەندی نەتەوەکانی شاری کەرکووک، ژمارە سفری لە تشرینی یەکەمی 2005 دەرکرا، خاوەنی ئیمتیازی نەجات حەسەن و سەرنووسەری وریا جاف و جێگری سەرنووسەری سامان بابان بوون.

ڕۆژنامەی ئاسۆ
سەرەتای بڵاوبوونەوەی هەفتانیەکی ڕەنگاوڕەنگ بووە، پاشان دوو ڕۆژ جاڕێک ژمارەیەکی لێ بڵاودەکرایەوە لەلایەن دەزگای خەندان بۆ وەشاندن و ڕاگەیاندن، سەرەتا لە #سلێمانی# دەردەچوو، پاشان لە کەرکووک بە دوانزە لاپەڕە بڵاودەکرایەوە، سەرنووسەری ئاسۆ ستران عەبدوڵڵا بووە.

زەنگ
وەک ڕۆژنامەیەکی گشتی ئازاد پانزە ڕۆژ جارێک لە#کفری# بڵاو دەکرایەوە بە شێوەی ڕەش و سپی، بە دوانزە لاپەڕە، ژمارە یەکی لە تشرینی یەکەمی 2005 بەچاپ گەیشتووە، خاوەنی ئیمتیازی سامان گەرمیانی و سەرنووسەری خالید عەبدولکەریم حەمەلاو، و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن شاخەوان سابیر، فاتیح سەلام، سامان کەریم، هیوا عەلی و دەستەی هاوکاران عەلی کەریمی و شاعیری بە ئەزموون #لەتیف هەڵمەت# بوون.

تەکییە تایمز
بڵاوکراوەیەکی مانگانەی کۆمیدی ڕەخنە ئامێز بووە، ژمارە یەکی لە تشرینی یەکەمی 2005 بڵاوکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی نەوا
پانزە ڕۆژ جارێک دەردەچوو لەلایەن ڕێکخراوی فەرەح-ەوە، وەک بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری گشتی، بەهەشت لاپەڕە و شێوەی ڕەنگاوڕەنگ، لە ساڵی 2005 بڵاوکرایەوە، خاوەنی ئیمتیازی ڕێکخراوی فەرەح و سەرنووسەری شوان ئیسماعیل و جێگری سەرنووسەری سیروان ڕەشید بوون.

ڕۆژنامەی ڕاستی
دەزگای سبەی بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بۆ لاوان دوو هەفتە جارێک دەریدەکرد، وەک بڵاوکراوەیەکی سیاسی گشتی هزری سەربەخۆ، سەرنووسەری ئازاد محەمەد گەرمیانی و بەڕێوەبەری نووسینی گۆران فەتحی بوون ژمارە سفری لە مانگی نۆی 2005 بڵاوکراوەتەوە.

بڵاوکراوەی شۆک
پاشکۆی لاوانی هەفتەنامەی ڕۆژنامەی هەواڵ بووە، بەڕەش و سپی بە چوار لاپەڕە، بەسەرپەرشتی موعتەسەم نەجمەدین بڵاودەکرایەوە.

گۆڤاری کیمیاگەری
سەندیکای کیمیاگەرانی کوردستان، لقی کەرکووک بە کوردی و عەرەبی دەریان دەکرد، وەک بڵاوکراوەیەکی وەرزی، ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 2005 بڵاوکرایەوە، سەرنووسەری گۆڤارەکە سەباح بازرگان، دەستەی نووسەرانی هۆشیار کاکەیی، عەبدوڵڵا کەریم، فواد ئەحمەد هەمەوەندی بوون.

گەرمیانی وەرزش
ڕۆژنامەیەکی وەرزشی بووە بە زمانی کوردی، ژمارە یەکی لە 2005 لە ناوچەی گەرمیان دەرچووە.

ڕۆژنامەی ئاشتی
مانگانەیەکی ڕێکخراوی ئاشتی B.C.R بە 8 لاپەڕە بە کوردی و عەرەبی دەریدەکرد، ژمارە سفری لە ئاداری 2005 بڵاوکرایەوە، سەرنووسەری ئاشتی سۆزان ڕەمەزان و بەڕێوەبەری نووسینی عەبدولقادر ئەحمەد بووە.

چەمچەماڵ
ڕۆژنامەیەکی گشتی ڕۆشنبیری سەربەخۆی مانگانە بووە، بە 8 لاپەڕە و قەبارەی گەورە، بە زمانی کوردی، ژمارە یەکی لە ئەیلولی 2005، کۆمەڵێک گەنجی خوێن گەرمی #چەمچەماڵ# دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی فاتیح عەبدوڵڵا و سەرنووسەری ئارام شوانی بوون.

قورتولوش
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری سیاسی گشتی بووە، کۆمەڵەی زیندانە سیاسییەکان و شەهیدانی تورکمانی ئێراق، دوو هەفتە جارێک بە زمانی عەرەبی و تورکمانی دەریان دەکرد، ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 2005 بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەرەکەشی هاشم موختار ئۆغڵو بووە.

ڕۆژنامەی داینەمۆ
دەنگی پاشماوەی ئەنفالەکانی گەرمیانە، ژمارەیەک لاو و خوێن گەرمی شاردەێی ڕزگاری دەریان دەکرد، وەک بڵاوکراوەیەکی مانگانەی گشتی سەربەخۆ، بەشێوەی ڕەش و سپی و بە 8 لاپەڕە، ژمارە یەکی لە ئازاری 2005 بڵاوکراوەتەوە کە زۆرینەی بابەتەکانی پەیوەست بوون بە ئازاری پاشماوەی ئەنفالەکانەوە، سەرنووسەری ڕێبین تەهاو، دەستەی نووسەرانی ئاکۆ عوسمان و سۆران محەمەد سەعید و دیاری ئەسعەد و ئەرکان عومەر ڕەشید بوون.

(النجاح)
ڕۆژنامەیەک بووە دوو هەفتە جارێک دەستەی پیشەکارانی نەجاح دەریان دەکرد، ژمارە یەکی لە تشرینی دووەمی 2005 بە چوار لاپەڕە بڵاویان دەکردەوە.

ڕۆژنامەی شێواز
ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری گشتی بووە، لەلایەن پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کەرکووکەوە دەردەچوو، ژمارە سفری لە کانونی یەکەمی 2005، بە چوار لاپەڕە بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە، سەرنووسەری شێواز عارف مەعرووف داود، جێگری سەرنووسەری حەبیب ماڵڵا بوون.

ڕۆژنامەی دەنگ
هەفتەنامەیەکی سیاسی ڕووناکبیری لاوان بووە، کۆمەڵێ لاوی خۆبەخش، بەچوار لاپەڕەی ڕەش و سپی، ژمارە سفریان لە نیسانی 2005 دەرکرد، ستافی نووسینی دەنگ هەریەکە لە عومەر سەیدە، کاوە حسێن، هێمن حەسیب، ژووان کەریم، عومەر جەلال، ئاسۆ جەوهەر بوون، خاوەنی ئیمتیازیش ستافی دەستەی نووسەران بوون.

ڕۆژنامەی (الولایة)
دەزگای خەندان وەک ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتی لە کەرکووک، هەر دوو هەفتە جارێک بە 8 لاپەڕە بڵاوی دەکردەوە، بە شێوەی ڕەش و شپی، ژمارە تێستی لە نیسانی 2005 بڵاوکرایەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی دەزگا و سەرنووسەری #ستران عەبدوڵڵا# و جێگری سەرنووسەری کاروان عەلی بوون.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览140
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاریکورد 22-08-2023
挂钩项目: 8
小组: 文章
Publication date: 22-08-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 媒体
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 14-01-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on15-01-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览140
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,328
图片 105,505
书籍 19,418
相关文件 97,443
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!