图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,256
图片 105,706
书籍 19,690
相关文件 98,576
Video 1,419
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆشنبیر کێ یە و ئەرکی چییە لە کۆمەڵگەدا؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆشنبیر کێ یە و ئەرکی چییە لە کۆمەڵگەدا؟

ڕۆشنبیر کێ یە و ئەرکی چییە لە کۆمەڵگەدا؟
ڕۆشنبیر کێ یە و ئەرکی چییە لە کۆمەڵگەدا؟
#نەوزادی موهەندیس#

وەک ئاشکرایە کۆمەڵگە مرۆڤایەتییە جیاوازەکان پێکھاتوون لە توێژ و چینی جیاواز لەناویشیاندا کەسان و تاکی ھەمەجۆر ھەن کە ئاستی خوێندەواری و تێگەیشتن و وشیاریان جیاوازە و ھیچکامیان وەکوو ئەوی تر بیرناکاتەوە و خاوەنی ھیچ بیرۆکە و دەستپێشخەری و تێڕوانین و دیدگا و ئاست و ئاسۆ بینینی ئاییندەیەکی ڕۆشن و گەشاوەی نییە. جا ئاستی تاکەکان لەنێوان کەسانی نەخوێندەوار و نەزان و خوێندەوار و ڕۆشنبیر و زانا و بیرمەنددا دابەشبوونە کە ھەریەکەشیان سیما و سیفاتی جیاکەرەوەی خۆیان ھەیە، ئاشکراشە ھەموو کۆمەڵگە مرۆڤایەتییەکان ھەمیشە لەسەر دەست و بەبیر و ئەندێشە و بیرۆکە داھێنەرانەکانی کەسە ڕۆشنبیر و زانا و داناکان پێشکەوتوون و توانیوایانە ھەنگاو بەرەو گۆڕانکاری بنێن و قۆناغە جیاوازەکانی گەشەکردنی کۆمەڵگە ببڕن لە کۆمەڵگەیەکی (مەشاعیی) سەرەتاییەوە بۆ کۆمەڵگە جوتیار و (فیوداڵی) و خانەدان و دواتر قۆناغی بازرگانی و پیشەسازی و سەرمایەداری و ئیدی ھەنگاونانیش بۆ (سۆسیالیستی) .
بۆیە گرنگە کە بزانین ھەریەک لەو ئاستە جیاوازانەی کەس و تاکەکان چین و ڕۆڵ و کاریگەرییان چییە لەسەر پێشکەوتنی کۆمەڵگەکانیان. بۆ ئەوەی لەو ڕاستییە تێبگەین کە چ ئاستێک و چ تاکێک کاریگەرن و دەتوانن گۆڕانکاری گەورە چێبکەن.
ئاشکرایە کەسی نەخوێندەوار بریتییە لەو کەسانەی کە ھیچ جۆرە خوێندەواریەکیان نییە و ھیچ نازانن دەربارەی زانستە سرووشتی و مرۆییەکان و سەودا و سەریان نییە. لەگەڵ خوێندن و نووسین و ھیچ جۆرە بڕوانامەیەکی زانستی و پسپۆڕیەکیان نییە. ئیدی ئەو کەسانە کەسانی بێ بەرھەم و لەئاستی خوارەوەی کۆمەڵگەدان و کاریگەرییەکی ئەوتۆشیان نییە. لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان و ھەمیشەش بەردەست و سووتەمەنی ڕووداوەکانن.
ھەرچی نەزانەکانن، بریتین لەو کەسانەی کە ڕەنگە خوێندەواریش بن و بڕوانامە و پسپۆڕیەکی زانستیشیان ھەبێت، بەڵام بە نەزان دەژمێردرێن. چونکە ھیچ کات ھوشیارییەکی ئەوتۆیان نییە. دەربارەی کۆمەڵگە و دەوروبەریان و تەنیا سەرقاڵی تایبەتمەندی خۆیانن و ھیچ گرنگییەکیش نادەن بە دەرەوەی خواست و ویست و پسپۆڕیەکانی خۆیان کە ئەم جۆرەش وەک نەخوێندەوارەکان و بگرە خراپتریشن، چونکە لەگەڵ ئەوەی خوێندەوارن، بەڵام تەنانەت نابنە ھۆکاری گۆڕانکاری و ھەندێک جاریش لەنەزانینەوە بە بابەتێک، یان کایەیەکی ژیان گفتوگۆی بێسەر و بەریش دەکەن و دەبنە ھۆکاری چەقبەستوویی و ساردکردنەوەی کەسانی (پۆزەتیڤی) تریش لەناو کۆمەڵگەدا. جا سیفەتی نەزان گشتگیرترە لە نەخوێندەوار، چونکە ھەموو نەخوێندەوارێک نەزانە. بەڵام ھەموو نەزانێک نەخوێندەوار نییە و بگرە وەک وتمان ڕەنگە خوێندەواریش بێت. جا سێ جۆر کەسی نەزان ھەن وەک: نەزانی کراوە (ساکار) کە دەزانێت نەزانە، بەڵام گەرەکێتی فێربێت و کەمێک زانیاری دەربارەی بابەتێک ھەیە و نەزانی ڕێگریکار (تەواو) دەزانێت کە نەزانە، بەڵام ڕێگریش دەکات لەھەموو فێربوونێک و ھیچ زانیاریەک نازانێت دەربارەی زانستێک، یان بابەتێک و نەزانی تاریکپەرستی (تێکەڵە لە نەزانی ساکار و تەواو) کە نەزانە و ناشیەوێت کەسانی تریش فێرببن کە ئەم جۆرەیان لەجۆرەکانی تری نەزانی زۆر خراپ و مەترسیدارە و داننانێت بە نەزانییدا.
جا کەسی نەزان بەھەندێک سیفات جیا دەکرێتەوە وەک: گرنگی نەدان بە شاراوەکان و ڕاو بۆچوونی کەسانی تر و دوورکەوتنەوە لەزانا و ڕۆشنبیران و ڕەتکردنەوەی نەزانییان و دەمکوتان لە توێژینەوەی زانستی و دەسکەوتنی زانست.
ھەرچی خوێندەوارەکانە بریتین لەو کەسانەی کە خاوەن بڕوانامەی زانستین لە یەکێک لە بەشە زانستییەکاندا و پلەی بەرزی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا و پاش دکتۆراشیان بەدەستھێناوە وەکوو پزیشک و ئەندازیار و مامۆستا و ھونەرمەند و پارێزەر و … ھتد. بەڵام بەکەسێکی ڕۆشنبیر دانانرێن، چونکە تەنیا خوێندەواری و خوێندن و بڕوانامەکانیان بۆ وە دەستھێنانی پلەوپایە و پۆست و دەسکەوت و داھاتی مادی تەرخانکردووە و ئیدی سەروسەودایان لەگەڵ گۆڕانکاری و کێشە و گرفت و ئاڵنگاریەکانی ناو کۆمەڵگەدا نییە. ھەربۆیە ئەو ڕاستییە سەلمێنراوە کە ھەموو خوێندەوارێک مەرج نییە.کە کەسێکی ڕۆشنبیر بێت، بەڵام دەکرێت ھەموو ڕۆشنبیرێک خوێندەوار بێت. بۆیە جیاوازییەکی گەورە ھەیە لەنێوان کەسی خوێندەوار و ڕۆشنبیردا.
ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە کەسە ڕۆشنبیرەکانە و کار و ئەرکیان چییە لەنێوکۆمەڵگەدا؟ چۆن دەتوانن ببنە کەسانی دەستپێشخەر و گۆڕانخواز و ڕابەر و سەرکردە بە مەبەستی پێشەوایەتیکردنی کۆمەڵگە بەرەو قۆناغە باڵاکانی تر؟
وشەی ڕۆشنبیر لە وشەی ڕۆشنبیرییەوە ھاتووە کە بریتییە لە سیفەتێکی گشتی و مانای ئەزموون و شارەزایی ناگەیەنێت لە بوارێکی دیاریکراودا.
ھەربۆیە ڕۆشنبیر، لەگەڵ ئەوەی ناتوانرێت بەوردی پێناسەیەکی کتومتی بۆ بکرێت و بەتەنیا لە (جوغز) و چوارچێوەیەکی بەرتەسکدا پێناسە بکرێت، بەڵام بەکوورتی و پوختی کەسی ڕۆشنبیر بریتییە لەو کەسانەی کە زانیارییەکی فراوان و ھەمەجۆری ڕۆشنبیریشی ھەیە لە بوارە جیاوازەکاندا.
ڕەنگە خوێندەواریەکی باڵا و خاوەن بڕوانامەیەکی زانستیش نەبن، بەڵام کەسانی ھوشیار و خاوەن بیرۆکە و دەستپێشخەری و داھێنان و خاوەنی تێڕوانینی گەش و ئاسۆی ڕوونن بۆ ئاییندە، کەسی ڕۆشنبیر ھەرچەندە پلەی زانستیان نزمیش بێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی کە پسپۆڕییەکی تایبەتیان نییە. یان پسپۆڕ و پلەی بەرزی خوێندنیشیان ھەیە. بەڵام خۆیان قەتیس نەکردووە لەچوارچێوەی پسپۆڕییە زانستییەکەیاندا و تەنیا وتەنیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستیبن، بەڵکوو کەسی ڕۆشنبیر ئەو کەسانەن کە ھەمیشە و بەبەردەوامی سەرقاڵی گقتوگۆی ھەمەلایەنی فکری و زانستی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی و… ھتد. دەربارەی کێشە و گرفت و داواکاری و ئاڵنگاریەکانی کۆمەڵگەکانیانن و ھەمیشە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن و دەیانەوێت خاڵی چەقبەستوویی کۆمەڵگە بڕەوێنەوە لەڕووی سیاسی و ئابووری و زانستی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگیەوە. کەسی ڕۆشنبیر بێ گوێدانە دەسکەوتی مادی و داھاتی کەسییەوە ھەمیشە ئامادەگی ھەیە لە ھەموو کۆڕ و کۆبوونەوەکان و قسە و تێڕوانین و ھەڵوێست و وتاری خۆی ھەیە لە بەرانبەر دەسەڵاتەکاندا بێگوێدانە زیان گەیاندن پێی و لێپرسینەوە و سزادان و گرتن و ڕاوەدونان و سزادانیشی. کەسی ڕۆشنبیر ھیچ کات خۆی قەتیس ناکات تەنیا بە کایە و بوارێکی تایبەتییەوە، بەڵکوو ڕۆشنبیر خۆی بەنمایندەی ھەموو چین و توێژەکان دەزانێت و لەھەر کوێ پێویست بەوتار و ھەڵوێست بێت بەکردارەکی بوون و ڕاو و بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت، لەھەر کوێ نادادی و ناعەدالەتی و نایەکسانی و گەندەڵی و پێشێلکردنەکانی ئازادییەکان و مافەکان ھەبوو ڕۆشنبیر ئامادەگی ھەیە و دەنگی ناڕەزایی دەردەبڕێت و ڕێگاچارەی گونجاویش پێشکەش دەکات و بێسڵەمینەوە و بێ بیرکردنەوە لە ئاییندەی کەسی خۆی ڕاوبۆچوونەکانی بە ئازادانە دەردەبڕێت.

جا کەسی ڕۆشنبیر بە کۆمەڵێک سیفات جیا دەکرێتەوە وەک:
نەرمی لە دەربڕینی ڕاوبۆچونەکانیدا و ئامادەی وەرگرتنی ھەر بیرۆکەیەکی نوێشی ھەیە بۆ تێڕامان لێی و ھەڵھێنجانی لایەنە باشەکانی، بەھەمان شێوە کەسی ڕۆشنبیر زۆر حەز لە خوێندنەوە دەکات و ڕۆژانە چەندین کاتژمێر ڕۆژنامە و گۆڤار و سایتە جیاوازەکان لەپاڵ پەرتووکە ھەمەجۆرەکانیشدا دەخوێنێتەوە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ھوشیاری و زانیاری خۆی، ڕۆشنبیر خۆی نابەستێتەوە بەتەنیا یەک کایە و بوارێکی دیاریکراوی زانستییەوە بەڵکوو لەگەڵ ھەمەچەشنە ڕۆشنبیری مامەڵە دەکات و ناچێتە ناو وردەکاریەکانیانەوە، بەڵکوو تەنیا بابەتە بنچینەییەکانیان ھەڵدەھێنجێت، کەسی ڕۆشنبیر کاتێک زۆر دەخوێنێتەوە زۆریش دەنووسێت و دەگەڕێت بەدوای خاڵ و چەمکە شاراوەکان و ئەو بابەتانەی تێناگەن. کەسی ڕۆشنبیر کەسێکی سادە و ساکارە و ڕێز لە پێگەی ھەمووان دەگرێت و ڕقی لەکەس نابێتەوە، دان بەھەڵەی خۆشیدا دەنێت و ئامۆژگاری (لۆژیک) یش وەردەگرێت، توانای ڕەخنە و شیکاری ھەیە و کەسێکی جێگیر و ئارام و خاوەن متمانە بەخۆشیەتی. باکگراوندێکی دەوڵەمەندی زانیاری و (مەعریفی) ھەمەجۆری ھەیە و شارەزایە لە بنەما گشتی و تایبەتەکان و ڕەوشتیش. ھەر بۆیە ڕۆشنبیر وەکوو درەختێک وایە و خوێندەواریش وەک بەرھەمەکەی.
ھەر بۆیە کەسانی ڕۆشنبیر لەناو کۆمەڵگەکاندا کەسانی چوست و چالاکن و ڕۆڵی ڕۆشنکەرەو و ھەڵگری چرای ڕێگاکان و کرانەوەی گرێ کوێرەکان دەبینن. بۆیە ھەمیشە کاریگەریان لەسەر دەوروبەر و کۆمەڵگەکان ھەیە و بەھۆی فشار و کاریگەرییانەوە دەبنە ھۆکاری گۆڕانکاری گەورە بەرەو ئاسۆ و قۆناغە باڵا و پێشکەوتووەکانی کۆمەڵگە. ھەر بۆیە ھەر کاتێک کۆمەڵگەکان کەسانی ڕۆشنبیر و بیرمەند و زانای گەورەی تیادا ھەڵکەوت، ئەوا بەدڵنیایی ئەو کۆمەڵگەیانە کۆمەڵگە گەلێکی پێشکەوتوو و ئازادیخواز و کراوە و داھێنەر دەبن و بە پێچەوانەشەوە.

کاریگەریی کەسی ڕۆشنبیر لەناو کۆمەڵگەدا:
کەسی ڕۆشنبیر بریتییە لەکەسێکی خاوەن پێگەی کاریگەر و خاوەن بیرۆکە و دەستپێشخەری و بریتین لەکەسانێک کە ھەمەجۆر زانیاری سەردەمیانەیان لایە و کەسانێکی فرە بەھرەی وتاربێژی و نووسین و ڕۆشنگەر و سادە و ساکار و ھێمن و لەسەرخۆن. ھەر بۆیە ئەم کەسایەتییانە لەناو کۆمەڵگەدا سەرمەشقی گۆڕانکارییەکانن. نەک کەسە نەخوێندەوار و نەزان و تەنانەت خوێندەوارەکانیش. بۆیە کارێکی ئاساییە کە کەسێکی خاوەن بڕوانامەی زانستی وەک پزیشک و ئەندازیار و مامۆستا و ھونەرمەند و پارێزەر و… ھتد. ببنە کەسانێکی ڕۆشنبیر و جیا و بەدەر لە پسپۆڕییە زانستییەکانیان قسە و ئامادەگی و ھەڵویست و وتار و نووسینیان ھەبێت لەھەموو کایە و بوارەکانی کۆمەڵگەدا، چونکە قسەکردن لەسەر تەواوی کێشە و گرفت و ئاڵنگاریەکانی کۆمەڵگە بەتەنیا نەوەستاوەتە سەر کەسانێکی نەزان و بەناو خوێندەوار و سیاسی کرچ و کاڵ، چونکە ھەموو تاکێکی کۆمەڵگە مافی خۆپێشخستن و کرانەوە و تێگەیشتنی تەواوەتی ھەیە لەھەموو کایە و بوارەکانی کۆمەڵگەکەیدا و ئەرکیشێتی کە بەپێی توانا و تێگەیشتنی خۆی خزمەتی کۆمەڵگەکەی بکات.
لە کۆتاییدا گرنگە کەسانی نەخوێندەوار و نەزان و خوێندەوار لەکەسانی ڕۆشنبیر جیابکرێتەوە و گرنگی زیاتریان پێبدرێت و گوێ لەڕاوبۆچونەکانیان بگیرێت و وەکوو کەسانی بەتوانا و داھێنەر و ڕۆشنفکر لێیان بڕوانرێت و ڕاوێژ و پرس و ڕایان پێبکرێت و پێگە و جێگەی شیاو و گونجاویان پێبدرێت، چونکە ڕۆشنبیران کەسانی ئازاد و بوێرن و ھیچ کات ناسڵەمنەوە لە دەسەڵات و ھەرگیزیش ھەوڵنادەن بۆ وەرگرتنی پۆست و پلە و ئیمتیازات و ھەمیشەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵگدا دەبەخشن و وەکوو مۆم خۆیان دەسوتێن و چواردەوریان ڕۆشن و ھوشیار دەکەنەوە. بۆیە تاکی ڕۆشنبیر وەکوو (صمام الامانی) کۆمەڵگە وان ھەرکات ڕۆشنبیران ھوشیار و ساغڵەم و تەندرووست بوون، ئەوا کۆمەڵگەش ساغڵەم و تەندرووست دەبێت و کۆمەڵگەیەکی ھوشیار و پێگەیشتوو وەدیدەھێنێت و بەپێچەوانەشەوە نەزان و نەخوێندەوارەکان کۆمەڵگەیەکی سست و دواکەوتوو و ھەژار و برسی و چەوساوە دەقەومێنن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览181
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاریکورد 08-01-2024
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 08-01-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( زریان عەلی 14-01-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on16-01-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):15-01-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览181
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,256
图片 105,706
书籍 19,690
相关文件 98,576
Video 1,419
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!