图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,382
图片 105,075
书籍 19,491
相关文件 97,763
Video 1,412
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەوی مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر؛ پاساو ئیسرائیل و قوربانی سڤیل
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێرشی مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر

هێرشی مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر
هێمن بابان ڕەحیم
وەرزشدۆستان لە #باشووری کوردستان# چاوەڕێی دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی تۆپی پێ بوون لە جیهاندا بۆ خەڵاتی زە بێست، لەناکاو دەنگی بەهێزی مووشەکەکان ڕایچڵەکاندن، دەنگی ئەو مووشەکانەی، باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری #هەولێر# یان کردبووە ئامانج، هێندە بەهێز بوو، دەرگە و پەنجەرەی زۆربەی ماڵەکانی ئەو ناوچانەی لەراندەوە.
10 مووشەک و هەشت ئامانج
مووشەکەکان بە دووری سەتان کیلۆمەتر بەسەر شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان تێپەڕین و لە هەولێر بە زەویدا کەوتن، هەر زوو پاسدارانی ئێران هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
بەگوێرەی زانیارییەکان 10 مووشەک، هەشت شوێنیان کردووەتە ئامانج. وەکوو ئێران دەڵێت: پاساوەکەش بنکەی ئیسرائیل و هێرشی دژبەرەکانی ئێرانە، پاساوێک، کە بەردەوام لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ڕەتکراوەتەوە.
ئەو شوێنانەی کرانە ئامانج
لە هێرشەکەدا وەکوو لە سەرچاوەکانی هەواڵ و زانیارییە بەدەستهاتووەکان دەستخراون، هەشت شوێن لە هەولێر و دەوروبەری ئامانج بوون، لەوانە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا، دەزگا ئەمنییەکان، ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی، بنکەی ئاسمانیی هەریر و هەورازە نەفتە و چەند شوێنێکی دیکەش.
هێرشەکان وەکوو دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، هیچ دامەزراوەیەکی ئەوانی نەکردووەتە ئامانج، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان لە هەولێر، یەکێک لە سیستەمەکانی دژەمووشەکی ئەمریکییەکان هەوڵی خستەخوارەوەی مووشەک دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕەنجە جەمال، پەیامنێری ڕووداو، کاژێر 11:25 خولەکی شەوی دووشەممە یەکەم مووشەک تەقییەوە، هێرشەکان یەک ئامانجی دیاریکراویان نەبوو، لە ڕۆژهەڵاتی هەولێرەوە تاوەکوو باکووری هەولێر لە چەند شوێنێک کەوتنە خوارەوە. مووشەکەکان لە دەوروبەری ڕێگەی پیرمام و ناوچەی خانزاد نزیک گوندی بڕا کەوتوونەتە خوارەوە و، لەسەر ڕێگەی پیرمامیش لەنێو باخەکان دەنگی کەوتنەخوارەوەی مووشەک بیستراوە.
بەگوێرەی ئەو نامانەی ئەو شەوە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاکانەوە بۆ ڕووداو هاتن، لە بنەسڵاوە، کەسنەزان تاوەکوو ڕێگەی پیرمام دەنگی تەقینەوەی مووشەک بیستراوە و، بەدیاریکراوی لە گوندی پیرەڕەشی سەربە شارەدێی کەسنەزان لە ڕۆژهەڵاتی هەولێر.
هەروەها دڵنیا ڕەحمان، پەیامنێری ڕووداو ڕایگەیاند لەسەر ڕێگەی پیرمام نزیک کۆنسوڵخانەی ئەمریکا باخێک بە مووشەک کراوەتە ئامانج و پێدەچێت باخەکە کەسی لێ نەبووبێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لە شوێنەکە ئامادەن. مووشەکەکە خانوویەکی لەنێو باخەکەدا کردووەتە ئامانج و ئاگری گرتووە.
چەند مووشەک ئاڕاستەی ماڵی پێشڕەو دزەیی کراون؟
سیداد لەشکری، پەیامنێری ڕووداو لە گوندی مەلا ئۆمەر لەسەر ڕێگەی هەولێر شەقڵاوە، وتی لە مەلا ئۆمەر، ماڵی پێشڕەو دزەیی، یەکێک لە بازرگانە دیارەکانی شاری هەولێر، بە زیاتر لە چوار مووشەک کراوەتە ئامانج.
پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی، سەرۆکی گرووپی فاڵکۆن بوو، کە لە هێرشەکەدا لەگەڵ کچە بچووکەکەی گیانیان لەدەستدا.
هەر لە هێرشەکەدا هانا جووتیار، پزیشکی ددان، کە هاوژینی پێشڕەوە، لەگەڵ ڕەوان پێشڕەو تەمەن 7 ساڵ و ڕۆژ پێشڕەو، تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 27 ساڵە و هەر لەگەڵ باوکی کاری کردووە، بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕووداو، ماڵی پێشڕەو دزەیی، بەردەوام قەرەباڵخ بووە و پاسەوان و کارمەندی دیکەی لێ بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمشەو خاوەنماڵەکە لەنێو باخەکەدا بووە، پێشبینی دەکرێت خەڵکی زۆر لەوێ بووبن.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، دوێنێ ئێوارە ماڵی پێشڕەو دزەیی بەهۆی گەڕانەوەی کوڕ و کچەکانی کە لە ئەمریکا دەخوێنن، کۆبوونەوەیەکی خێزانییان هەبووە و کاژێر 11:22 خولەکی شەو ماڵەکەیان کرایە ئامانج. هەندێک لە شایەتحاڵەکان کە قسەیان بۆ ڕووداو کرد، دەڵێن هەندێک درۆنیش ئاڕاستەی ماڵەکە کراون، بەسەریەکەوە نزیکەی 11 درۆن و مووشەک بوون.
بەپێی دیمەنەکانی دوای بۆردوومانەکە، خانووەکە بەتەواوەتی ڕووخاوە و زیان بە کۆمەڵێک خانووی دەوروبەری ماڵی پێشڕەو دزەیی گەیشتووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕووداو نزیکەی 17 کەس لەو ڕووداوەدا بریندار بوون.
فەرهاد دۆڵەمەڕی، لە بەردەم نەخۆشخانەکانی هەولێر بوو، ڕایگەیاند، تەرمی پێشڕەو دزەیی، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێرەوە ڕەوانەی دادپزیشکی کرا، بەڵام ژمارەیەکی زۆر ئەمبیوڵانس بە بەردەوامی لە شوێنی ڕووداوەکەوە بریندار دەگوازنەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات، ئەوانەش کە سووتانیان هەبووە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئێمێرجێنسی کراون، واتا تەنیا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات هەشت بریندار و دوو کوژرا و هەبوون، کە یەکێکیان پێشڕەو دزەیی بووە.
دوای چوار کاژێر لە بۆردوومانکردنی ماڵەکەی، تەرمی منداڵێکی پێشڕەو دزەیی دۆزرایەوە
پەیام سەربەست، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕایگەیاند، تەرمی ژینە، کچە بچوکەی پێشڕەو دزەیی، کە 25ی ئەم مانگە تەمەنی دەبووە یەک ساڵ، لەژێر دار و پەردووی خانووە ڕووخاوەکەی پێشڕەو دزەییدا دۆزرایەوە.
ڕووداو ناسنامەی کوژراوێکی دیکەشی پشتڕاستکردووەتەوە، کە کریستیانێکی ئێراقە بە ناوی کەرەم، ئەویش بازرگانە و ئەو شەوە لەگەڵ پێشڕەو دزەیی بووە.
ژمارەیەک لە پزیشکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات بۆ ڕووداو قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، زۆربەی بریندارەکان تەندرووستیان جێگیرە و ژمارەیەکیشیان بەهۆی سووکیی برینەکانیان ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
بەڵام بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی ڕۆژهەڵاتی هەولێر بە ڕووداوی گوت؛ سێ لە بریندارەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژاوا کردوون، کە هاوژین و دوو کوڕی پێشڕەو دزەیین و بەهۆی ناجێگیریی تەندرووستییان، گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژاوا.
مەشعان جبووری: پێشڕەو پەیوەندیی بە سیاسەتەوە نەبوو
مەشعان جبووری، سیاسەتمەدار و ئەندامانی پێنج خولی پەڕڵەمانی ئێراق دەڵێت ئەو هێرشانەی کرانە سەر هەولێر، شوێنی نیشتەجێبوونیان کردووەتە ئامانج.
لەبارەی پێشڕەو دزەیی، جبووری لە پۆستێکدا لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی لە بەردەم خوا و خەڵک شاهێدی دەدەم؛ کۆچکردوو، سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی کە 20 ساڵ دەبێت دەیناسم، پەیوەندیی بە سیاسەت و مۆسادەوە نییە و، تەنیا لە بواری گەشەپێدانی خانووبەرە کاردەکات.
هەروەها دەشڵێت ئەگەر خانووەکەم تەواوکرابا و تێیدا بوومایە، منیش یەکێک دەبووم لە قوربانییانی ئەو مووشەکانەی کە ئێران دەڵێت بارەگاکانی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.
بنکەی مۆساد.. پاساوە ئامادەبەدەستەکەی ئێران
شەوی سێشەممە، 16-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند هێرشەکە بە کۆمەڵێک مووشەکی دوورهاوێژ بووە و ژمارەیەک بنکەکانی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی (مۆساد) ی لە هەرێمی باشووری کوردستان کردە ئامانج و لەنێوی بردن، بەڵام ئەو کچەی پێشڕەو دزەیی کە گیانی لەدەست داوە، ناوی ژینەیە، 10 ڕۆژی دیکە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی بوو و لە 25ی کانوونی دووەم تەمەنی دەبووە یەک ساڵ.
تەرمی کچەکەی پێشڕەو دزەیی
ئەو تۆمەتەی ئێران، بەردەوام لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕەتکراوەتەوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئێراق لە هێرشەکەی ڕۆژی 13ی ئاداری 2022ش کە ئێران بە پاساوی بوونی بنکەی ئیسرائیلی کردییە سەر ماڵی سەرمایەدار شێخ باز بەرزنجی، دەریخست پاساوەکان ناتەواو و ناڕاستن، هیچ بەڵگەیەک لەلایەن ئێرانەوە بۆ بوونی هیچ ئیسرائیلییەک جگە لە قسەکردن، نەسەلمێنرا.
ئەو مووشەکەی هەولێری پێ بۆردوومانکرا
فاتیح 110 یەکێکە لەو مووشەکانەی گوماندەکرێت هێرشەکانی پێکرابێت، هەمان جۆرە مووشەکە کە لە 13-3-2022 ماڵی شێخ باز بەرزنجی، پێ بۆردوومانکرا.
مووشەکی فاتیح 110، یەکێک لە دیارترین ئەو مووشەکانەیە کە ئێران بەرهەمیدەهێنێت، مووشەکی دوورهاوێژ و توانای بڕینی 300 کیلۆمەتری هەیە.
مووشەکەکە درێژییەکەی 8 مەتر و 86 سانتیمەترە، تیرەکەی دەگاتە 0.61 مەتر، کێشەکەی 3 تۆن و 450 کیلۆ دەبێت، کڵاوەیەکی هەیە دەتوانێک تاوەکوو 500 کیلۆگرام تەقەمەنی هەڵبگرێت، توانای کردنە ئامانجیشی بەرزە.
هێزەکەی ئەژی ئەمین کرایە ئامانج
یەکێک لەو شوێنانەی کرابووە ئامانج، بارەگایەکی هێزەکانی دەزگای پاراستن و زانیاری /زانیاری بوو، هەروەها دەگوترێت مووشەک ئاڕاستەی ماڵی ئەژی ئەمینیش کرابوو.
موقەدەم عەبدوڵڵا حەمەڕەشید، فەرماندەی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە دەزگاکە لە بە سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ڕووداوی وت چەند مووشەک و چەند درۆنێک هاتن، بەڵام لە ڕێگەی سیستمی دژەمووشەک، دوو مووشەکی بالیستیمان خستنە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.
لەبارەی زیانەکانی ئەو هێزە، عەبدوڵڵا حەمەرەشید، وتی تەواوی هێزەکە سەلامەتە، هیچ بریندارێکمان نییە، مامۆستا ئەژی ساخ و سەلامەتە، ئەو هەواڵەی لەبارەی شەهیدبوونییەوە بڵاوکراوەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە، کەمێک لەمەوبەر لێرە بوو، بۆ کارێک دەرچوو.
حکومەتی ئێراق، شەو و ڕۆژی هێرشەکە بێدەنگە
تاوەکوو کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هەواڵە لە کاژێر 7ی بەرەبەیانی و دوای زیاتر لە حەوت کاژێر و نیو لە ڕووداوەکە، هیچ بەرپرسێکی باڵای ئێراقی لە هیچ پێگەیەکی سۆشیاڵ میدیا، ڕاگەیێندراو و میدیادا بەلای هێرشەکەدا نەڕۆیشتن و بە یەک وشەش باسی ئەو پێشێلکردنەی سەروەرەیی خاکەکیان نەکردووە، ئەوە جگە لەوەی بەرپرسانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانیش بۆ ئەو بابەتە بێدەنگ بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ڕووداو بەرپرسانی ئێراق لەو هێرشەی ئێران ئاگادار نەبوون، بەڵام پێناچێت هەڵوێستیان لەسەر ئەو پێشێلکارییە هەبێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان، بەرەبەیانی سێشەممە لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و داوای لە حکومەتی فیدراڵیی ئێراق کرد هەڵوێستی تووندیان بەرانبەر بەم پێشێلکارییەی دەکرێتە سەر سەروەریی ئێراق و بەتایبەتیی هەرێمی کوردستان، هەبێت.
سەرۆکی حکومەت داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لەسەر ئەو ستەمکارییەی بەرانبەر خەڵکی کوردستان دەکرێت، بێنە دەنگ. ڕاشیگەیاند لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لەپێناو کۆتاییهێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان.
گومانلێکراوێک دەستگیرکرا
دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە، گومان دەکرێت کەسانێک لەنێو هەرێمی کوردستانەوە ئاسانکارییان بۆ هێرشەکە کردبێت، چ لە ڕێگەی زانیاریپێدان یان پێدانی شوێنی پێگەکان.
ڕەنجە جەمال، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕایگەیاند، لە گۆڕستانی گوندی شەوک لە نزیک مەلا ئۆمەر، کە نزیکە لە خانووەکەی پێشڕە دزەیی دانیشتووانی گوندەکە کەسێکیان دەستگیرکردووە، کاتێک قسەیان لەگەڵ کردووە، بەم 11:30 خولەکی شەوە چیی دەکات، ئەو کەسە کە بە کوردی قسەی کردووە، باسی لەوەکردووە بۆ کار دەگەڕێت، خەڵکەکەش گوتوویانە 'کار و بەم شەوە!' بۆیە ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانیان کردووە. بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسە ناسنامەیەکی ئێرانی پێ بووە.
هەڵوێستی ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی ئێمەیڵێکی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە واشنتن، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر هەولێر ڕایگەیاند، ئەوان پابەند دەبن بە پاراستنی بنکە و کارمەندانیان لە ئێراق، بەتووندیش سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە هیچ زیانێک بە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا، هەروەها باڵەخانە نوێیەکەیان لە هەولێر نەکەوتووە و هیچ لە کارمەندانیشیان زیانیان پێنەگەیشتووە.
دواتر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکە ڕایگەیاند بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات و، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەین، دژی هێرشە مووشەکییە بێباکەکانی ئێرانین، کە زیان بە سەقامگیریی ئێراق دەگەیەنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت پشتگیریی لە هەوڵەکانی حکومەتی ئێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلی ئێراق.
هێرشەکانی سەر هەولێر بەردەوام دەبن
د. محەمەد ئیحسان، مامۆستای کۆلێژی جەنگ لە زانکۆی لەندەن، لەبارەی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەولێر بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند ئەمە، جاری دووەمە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی هەولێر دەکاتە ئامانج، پێم وایە ئەو هێرشانە بەردەوام دەبن..
هەر زوو سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت. مامۆستاکەی کۆلێژی جەنگ لە زانکۆی لەندەن ڕایگەیاند، نابێت هەموو ڕۆژێک کەس و سەرمایەدارێک بکرێتە ئامانج و شەهید بکرێت، پێشڕەوی دزەیی کەسێکی دوور لە سیاسەت بووە، ئەگەر ئێران لە بنکەکانی مۆساد دەگەڕێت، با لە تاران، مەشهەد و ناوچەکانی دیکە بگەڕێت.
د. محەمەد ئیحسان، جەخت لەوە دەکاتەوە؛ هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەڵام پێیوایە ئەم جارە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوێستی تووند و جدی دەبێت.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览188
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 16-01-2024
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 16-01-2024 (0 年份的)
书: 军事
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 16-01-2024
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on16-01-2024
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):16-01-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览188
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.143 KB 16-01-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,382
图片 105,075
书籍 19,491
相关文件 97,763
Video 1,412
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!