وەعدە
جەنابی قازی وەعدەت دا شەوێ دێم
کەچی وەعدەت شکاند و شەو نەهاتی
حقووقی پازدە ڕۆژانم خەرج کرد
کە قازی دێ فیراهەم بێ بیساتی
ترێ و کاڵەک بە پێی فیلان کڕابوو
چ کاڵەک هەر وەکوو قەند و نەباتی
وە تەییارەی دەچوو هاڕەی سەماوەر
خوڕەی چایی وەکوو چۆمی فوڕاتی
گەلێکت مونتەزیر بووم و لە پاشان
خەبەریان دا کە قازی چۆ دێهاتی
خیلافی وەعدە ڕەسمی جاهیلانە
لە تۆ عەیبە ئەتۆ قازی وڵاتی
سەرچاوە: #دیوانی حەقیقی#
هۆزانەوان: عەباسی #حەقیقی# [1] [2]