图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,743
图片 105,225
书籍 19,553
相关文件 97,931
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جۆزیف مێریک کێ بوو؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جۆزیف مێریک کێ بوو؟

جۆزیف مێریک کێ بوو؟
جۆزیف مێریک کێ بوو؟
ھە‌میشە‌ بەهیوای ئەوەوە بوو ژنێک خۆشی بووێت، تەنانەت ئەگەر ژنەکە کوێریش بووایە!
ئامادەکردنی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#

جۆزیف مێریک لە #05-08-1862# لە شاری لیستەری وڵاتی بە‌ریتانیا لە دایکبوو‌ە، لە دایک و باوکێکی لە‌ش ساغ و تە‌ندرووست هاتۆتە دونیاوە، برا و خوشکێکی هەبووە، ئەوان هیچ گرفتێکی تە‌ندرووستیان نە‌بووە‌.
لە تەمەنی دوو ساڵیدا نیشانەکانی شێواوی و ھە‌ڵئاوسان لە جەستە و ڕووخسار و ملیدا دە‌ردە‌کە‌ون. دەم و لێو و زمانی بە ڕادەیەک ھە‌ڵدە‌ئاوسێن کە بە قوورسی قسەی بۆ دەکرێت و قسەکردن ماندووی دەکات. بەهۆی گەورەی سەری و ڕووخسارە هەڵئاوساوەکەی، شێوەی لە فیل دەچوو، هەر بۆیە پێیان دەوت پیاوە‌ فیلە‌کە.
جۆزیف، ھە‌ر لە‌ منداڵییە‌وە‌ ببووە مایەی گاڵتەجاڕی و گاڵتەپێکردنی لەلایەن ئەو کەسانەی کە هیچ سۆز و بەزەییەکیان نەبوو. هەر کاتێک منداڵەکان دەیانبینی، بەڕاکردن بەدوای دەکەوتن و بەردیان تێدەگرت و گاڵتەیان بە ڕووخساری دەکرد، جگە لەمەش، لە‌ ناو خە‌ڵکیدا دە‌نگۆ و پڕوپاگە‌ندە‌ی ئەوە بڵاوببووەوە کە دایکی جۆزیف لە‌ نمایشی سێرکدا لە‌لایە‌ن فیلێکە‌وە‌ دە‌ستدرێژی کراوەتە سەر و بەم جۆزیفە دووگیان بووە، ھە‌ر بۆیە‌ شێوەی لە فیل دەچێت. ئەم قسە و قسەڵۆکانە بە‌ ڕادە‌یە‌کی زۆر ئازاری ڕۆح و دە‌روونی دە‌دا. هەر کاتێک دەچووە دەرەوە، بە قسەی نەشیاو ئازاریان دەدا، هەمیشە بەڕاکردن دەگەڕایەوە لای دایکی و لە باوەشیدا تێر دەگریا...
دایکی کە ناوی ماری جێن بوو، زۆری خۆش دەویست، لەگەڵیدا بە بەزەیی و میهرەبان بوو، گرنگی زۆری پێدەدا، تەنیا ئارامگەی بوو، هەمیشە دڵنەوایی دەکرد.
کاتێک تەمەنی گەیشتە 11 ساڵ، دایکی مرد، بە تەنیا لەناو ئەو جیهانە دڕندەیەدا بەجێی هێشت و ڕووبەڕووی سەختییەکانی ژیانی کردەوە، ئیدی باوەشی ئارام و سۆز و خۆشەویستی کۆتایی پێهات.
باوکی مەشروب خۆر بوو، زۆری دەخواردەوە، هەمیشە سەرخۆش بوو، کەسێکی دڵ ڕەق و بێبەزیی بوو، بەتوندی مامەڵەی لەگەڵ جۆزیف دەکرد.
دوای مردنی دایکی، هێندەی پێنەچوو، باوکی هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دڕندەدا کرد، باوەژنەکەی زۆر بەخراپی هەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکرد، لێی دەدا و سووکایەتی پێدەکرد و قسەی ناشیرینی پێدەوت، هانی باوکی دەدا کە تووندتر مامەڵەی لە گەڵدا بکات. دواجار جۆزیف لەو ماڵەدا ژیانی لێ ببوو بە دۆزەخ، چیتر نەیتوانی تیایدا بژی، کەوتە سەر شەقامەکان و بێ ماڵ و حاڵ بوو. هەروەها بە‌هۆی ڕووخسارە نامۆکەی و تێڕوانینە گوماناویەکەی کۆمەڵگە بۆی، وازی لە خوێندن ‌هێنا. ماوەیەک ڕۆیشتە خانەی بێسەرپەرشتان، لەوێش ژیانی هێندەی تر تاڵ بوو، بووە مایەی گاڵتەجاڕی منداڵانی ناو خانەکە، هەر بۆیە جارێکی دیکە بەرگەی ئەو هەموو ئازارەی نەگرت و خانەکەی بەجێهێشت. ماوەیەک لە کارگەیەکی جگەرەدا کاری کرد، بەهۆی هەڵاوسانی زۆری دەستی ڕاستی توانای گرتن و پێچانەوەی جگەرەکانی نەبوو، دواتر وەک کارمەندی فرۆشتن لە کارگەکەدا دەست بەکاربوو، بەڵام ناچار کرا کە دەست لە کار بکێشێتەوە، چونکە کڕیارەکان کە دەیانبینی لێی دوور دەکەوتنەوە و هیچیان نەدەکڕی. هەر بۆیە ناچار بوو جارێکی دیکە بڕواتەوە سەر شەقامەکان.
ئیدی جۆزیف کات و ساڵەکانی لەسەر شەقامەکان دەگوزەراند، نە خواردنێکی گەرمی دەخوارد، نە پۆشاکێکی پاکوخاوێنی لەبەر دەکرد، نە پەناگەیەکی هەبوو بەئارامی تێیدا بخەوێت… ڕۆژێک خاوەن سێرکێک دەیبینێت، لەگەڵ خۆی دەیبات و دەیخاتە ناو قەفەسێکەوە، شاربەشار دەیگێرێت، خەڵکی تەماشای دەکەن و پێی پێدەکەنن، سووکایەتی پێدەکەن، بەرد و تەماتەی تێدەگرن، و پێی دەڵین (شێواوی ناشرین، تۆ لە ئاژەڵ دەچیت)، ژیانە پڕ لە ئازارەکەی جۆزیف دەبێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ خاوەن سێرکەکە و بەو هۆیەشەوە پارەیەکی یەکجار زۆری دەستدەکەوێت.
دوای ماوەیەک، بەریتانیا ئەو جۆرە سێرکانەی ڕاگرت، جارێکی تر جۆزیف کەوتەوە سەر شەقام.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:15%;height:10%;float:RIGHT;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/550800/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=0001.JPG=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەم وێنەیە ساڵێک پێش مردنی و لە تەمەنی 26 ساڵیدا گیراوە.=KTML_ImageCaption_End=
ڕۆژێک بە ڕێکەوت پزیشکێک بەناوی فریدریک ترێڤیس کە‌نزیک دەبێت لە‌ بنە‌ماڵە‌ی شای ئەو کاتە‌ی بە‌ریتانیا، دەیبینێ، بۆی پەرۆش دەبێت، پێی دەڵێت کە دەیەوێت هاوکاری بێت و یارمەتیی بدات، سەرەتا جۆزیف ڕەتیدەکاتەوە، بەڵام پاش ماوەیەک، کە باری تەندرووستی تێکدەچێت و چیتر توانای ئەوەی نامێنێت لەسەر شەقامەکان بمێنیتەوە و لانەواز و دەربەدەر و بێ ماڵ و حاڵ بێت، بۆیە بە پێشنیاری دکتۆرەکە ڕازی دەبێت.
دکتۆر ترێڤیس دوای پشکنینی ورد بۆی، گەشەیەکی بەرفراوانی ژمارەیەک وەرەمی شێرپەنجەیی لە سەرتاسەری جەستەیدا دەستنیشان دەکات. هەواڵەکە بە شاژنی ئەو کاتەی بەریتانیا، (ئەلیکسندرا ڤیکتۆریا)، دەگەیەنێت، کاتێک شاژن ئازارەکانی جۆزیف و ژیانە تاڵەکەی دەبیستێت، هەموو دەسەڵاتێک بە دکتۆر ترێڤیس دەدات تاوەکوو بیباتە نەخۆشخانەیەک و تیایدا هەموو پێداویستییەکی پزیشکی بۆ دابین بکات. ئەوە بوو جێگایەکی تایبەتیان لە نەخۆشخانەیەک بۆ دابین کرد، خواردنی سێ ژەمە، چاودێری تەندرووستی، هەموو پێداویستییەکانی دیکەی.
جۆزیف کەسێکی زۆر میهرەبان و کۆمەڵایەتی بوو، بە‌ تێپە‌ربوونی کات توانی جێگای خۆی لەناو دڵی کارمەندانی نەخۆشخانەکە بکاتەوە، هەمووان خۆشیان دەویست و لێی نزیک دەبوونەوە. لە سەردەمێکدا، کە وڵاتی بەریتانیا نوقمی نەخوێندەواری بوو، جۆزیف دەیتوانی زۆر بە باشی بخوێنێتەوە و بنووسێت، کەسێکی ڕۆشنبیر و خوێنەرێکی نایاب بوو، شرۆڤەکارێکی زۆر باش بوو بۆ ڕۆمانەکانی ولیەم شکسپیر، خودی خۆشی لە بواری ئەدەبدا دەینووسی، هەروەها لە‌ بواری ئە‌ندازیاریدا دە‌یتوانی نە‌خشە‌ی ورد بکێشێت.
بە‌ ھۆی ئەو ڕۆحە‌ شیرینەی کە‌ ھە‌یبوو، کە‌سانی ڕۆشنبیر و خانە‌دان و شازادەکان زووزوو سە‌ردانیان دە‌کرد، گوێیان بۆ قسەکانی شل دەکرد و سوودییان لە‌ ڕۆشنبیرییە هەمەچەشنەکەی وە‌ردە‌گرت. ئەوە بوو پاش ماوە‌یە‌ک، لەسەر ڕاسپاردەی شازادەیەک، کە بە تواناکانی جۆزێف سەرسام و کاریگەر بوو، جۆزیف بۆ نەخۆشخانەیە‌کی تایبە‌ت بە‌ پاشاکان گوازرایەوە. ئەم ھە‌واڵە بە‌ هەموو وڵاتی بەریتانیادا بڵاوبووەوە‌، جۆزیف بوو بە باسی ڕۆژنامەکان و بەناوبانگ بوو.
جۆزیف کۆتاییەکەی دڵتە‌زێنی ھە‌بوو. ڕۆژێک، کاتێک دەرگای ژورە‌کە‌ی لێدەکەنەوە، دەبینن کە‌ لەسەر پشت پاڵکەوتووە‌ و خنکاوە‌، بەهۆی گەورەیی قەبارەی سەری، هەرەها هەڵاوسانی زۆری وەرەمەکانی جەستەی تەنیا دەیتوانی یان بەدانیشتنەوە و لەسەر کورسی بخەوێت، وەیان لە‌ سە‌ر لاکەلەکەکانی.
جۆزیڤ لە‌ #11-04-1890# دا و لە‌ تەمەنی 27 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ھە‌ر چە‌ندە‌ تە‌مە‌نێکی کەم‌ ژیا، بە‌ڵام بە‌ ھۆی قسە‌ شیرین و ئاستە‌ ڕۆشنبیر و میھرە‌بانییەکەیەوە، لە‌ ناو مێژوودا شوێنی گرت و ناوی بە‌ زیندووی مایەوە.
ھە‌میشە‌ یە‌ک ئاواتی هەبووە، ئەویش ئەوە بووە کە ژنێک خۆشی بووێت، تەنانەت ئەگەر ژنەکە کوێریش بێت، ئەو تا ئەو ڕۆژەی مرد تینووی خۆشە‌ویستی ژنێک بوو، کە ڕۆحی خۆش بووێت و هەستی خۆشەویستی بۆ دەرببڕێت و بتوانێت خێزانی لە گەڵدا پێکبهێنێت.
لە ساڵی 1980 ژیانی چۆزیف کرا بە‌ فیلمێکی سینە‌مایی بە‌ ناوی (پیاوە فیلەکە) لە نووسینی دیڤید لینش و کریستۆفرد ڤۆر و ئەریک بیرجرین، دەرهێنانی دیڤید لینش، فیلمەکە باس لە‌ چیرۆکە پڕ لە نەهامەتەکانی ژیانی جۆزیف دە‌کات، فیلمەکە توانی سەرکەوتنێکی باش بە دەست بهێنێت، هەشت جار بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە.
پزیشکەکان دوای مردنی شیکارییان بۆ تە‌رمە‌کە‌ی کرد و ئێسکەپەیکەرەکەیان وەک نموونە‌یە‌ک پاراست، لەناو کۆلێژی پزیشکی لەندەن هەڵیانگرتووە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، دواتریش نەخۆشییەکەی دۆزراوەتەوە، ئەم حاڵەتە پێی دەگوترێت نەخۆشی پرۆتێوسە‌ (Proteus Syndrome) .[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览456
HashTag
相关文件: 2
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 07-02-2024 (0 年份的)
Original Language: 阿拉伯语
Publication Type: Born-digital
文件类型: 翻译
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 07-02-2024
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on07-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):08-03-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览456
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1145 KB 07-02-2024 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,743
图片 105,225
书籍 19,553
相关文件 97,931
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!