کەر و جەواڵ و گوریسم دا بە سووژنێک و تاڵێ بەن، ئیشەکە تێکنادەم.
جەواڵ: لە بەن و موو درووستدەکرێت دانەوێڵەی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، گوریس: هەودای بادراوی مووی بزنە، بۆ بەستنەوەی باری وڵاخ بەکاردێت. سووژن: ئاسنێکی درێژی لووت تیژە، دەوار و جەواڵی پێدەدوورێتەوە، مەبەست لەوەیە کە هەندێک شتی باشم داوە بە هەندێک شتی خراپ، لەپێناوی سەرخستنی کارێکدا بەڵام هیچ بەفریام نایەت و کارەکە ناکرێک. [1]