کەر و خۆڵەمێش.
کەر: لە کوردەواردا بە ئاژەڵێکی بێ گۆشوهۆش ناسراوە. زیاتر بۆ گواستنەوە و باربردن بەکاردێت. خۆڵەمێش: مەبەست لە پاشماوەی سووتاوی دارە، کەر و خۆڵەمێش دوو شتن هیچ پەیوەندییان بە یەکەوە نییە، هەروەها هیچ شتێک بەکیانەوە نابەستێت، بۆ هاوڕێیەتی دوو کەسی گێلۆکە دەهێنرێتەوە کە بەردەوام بە یەکەوە بن.[1]